بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی سەر هێزەکانی دژە تیرۆری کوردستان دەکەم لە ناحیەی عەربەت. ئەمە پێشێلکردنێکی دیکەی سەروەری خاکی عیراقە کە لەڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کراوە بۆ سەر هێزەکانی دژە تیرۆر، لە کاتێکدا ئەو هێزە سەرقاڵی مەشق و راهێنانی ئاسایی و رۆژانەی خۆیان بوون.
بەداخەوە لەم رووداوەدا سێ هەڤاڵی قارەمانی گەلەکەمان شەهیدکران و سێ هەڤاڵی دیکەشمان بریندار بوون. پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدەکان دەکەین و جەختدەکەینەوە کە؛ هیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر هێزێکی قارەمانی کوردستان کە ئەرکیان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستانە و رۆڵێکی بنەڕەتیشیان هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا.
داوا دەکەین لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ بێنە سەرخەت و کار بکەن بۆ رێگریکردن لەوەی جارێکیتر ئەو پێشێلکارییانە دووبارە نەبنەوە. هەروەها داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی کوردستان دەکەم لێکۆڵینەوەی ورد بکەن بۆ دەرخستنی تەواوی راستییەکان و ئاشکراکردنیان بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان.[1]
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 212
Donnez votre avis sur ce produit!