=KTML_Bold=گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە هەنگاوی یەکەم بوو=KTML_End=
#نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ نزیک بوونەوەی پارتی و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و چارەسەری کێشەکانیان.
سەرۆکی هەرێم لە هەوڵەکانی بەردەومە و توانیویەتی لیژنەیەکی ئاشتەوای وەک هێڵی گەرم درووست بکات و لای پارتی هۆشیار زێباری دیاریکراوە و لە یەکێتی کەس دەستنیشان نەکراوە
یەکەم هەنگاویش بە گەڕانەوەی #شۆڕش ئیسماعیل#، وەزیری پێشمەرگە دەستی پێ کرد.
هەروەها یەکگرتووی لەسەر کێشەکانی نێوان #هەولێر# و #بەغدا# ڕێکەوتن لەنێوان پارتی و یەکێتی کراوە.
دوای بڕیاری دادگای فیدڕاڵیش لە سەرەتای مانگی دوانزە تایبەت بە یاسایی هەڵبژاردن یەکێتی و پارتی کۆبوونەوەی تر دەکەن لەسەر هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان و ڕێکبکەون. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 245
Donnez votre avis sur ce produit!