تیمی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بەردەوامی بە یەکە مەشقییە ئامادەکارییەکانی بۆ بەشداری لە خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق دەدات و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی مەشقەکانی چڕ دەکاتەوە.
یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی پێشمەرگە دووبارە لە وەرزی نوێی خولی نایابی یانەکانی ئێراق میوانداری لە یارییەکانی تیمەکەی شاری #سلێمانی# دەکات بۆ ئەو مەبەستەش یاریگەکە ئامادە کراوە.
بڕیارە لە ڕێکەوتی #01-12-2023# یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی ئێراق بە بەشداری 22 یانە دەست پێبکات کە ئەو یانانە دابەشی سەر دوو کۆمەڵەی 11 تیمی کراون و یانەی پێشمەرگەش لە کۆمەڵەی یەکەمی یانە بەشدارەکانە و لە یەکەم یاریشیدا میوانداری لە یانەی میسان دەکات. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 183
Donnez votre avis sur ce produit!