سکرتێری پێشووی پەڕڵەمانی کوردستان پێی وایە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ #04-02-2024#ی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئومێدبەخشە بۆ قۆناغی ئێستای ھەرێمی کوردستان و دەڵێت: لێک تێگەیشتن و پێکەوە کارکردن بۆ پاراستنی قەوارەی ھەرێم و پڕۆسەی ھەڵبژاردن کاریگەریی ھەیە لەسەر پڕۆسەی سیاسی.
#مونا قەھوەچی#، سکرتێری پێشووی پەڕڵەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: تا ئەمڕۆ 04-02-2024 ئەوەندە گەشبین نەبووم بە پڕۆسەی ھەڵبژاردن و ڕەوشی سیاسی ھەرێمی کوردستان، بەڵام کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی ھەنگاوێکی زۆر گرنگ بوو، چونکە قۆناغی ئێستای ھەرێمی کوردستان پێویستی بە لێک تێگەیشتن و پێکەوە کارکردن ھەیە، بەتایبەتیی کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ جەخت لەسەر پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان کرایەوە.
سکرتێری پێشووی پەڕڵەمانی کوردستان دەشڵێت: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەکێتی ئومێدێکی پەیداکردووە بۆ پڕۆسەی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی پڕۆسەی ھەڵبژاردن، چونکە ئەوە دەبێتە ھۆکار تا سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش فەرمانی ھەرێمیی بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی ھەڵبژاردن دەربکات.
لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی مونا قەھوەچی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئەمڕۆ دادگا یەکلاکردنەوەی سکاڵاکانی دواخست بۆ ڕۆژی #11-02-2024# ئەوەیش ھەنگاوێکی باشە ئێمە وەک پێکھاتەکان چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەکەین، بەڵام ھەندێک ڕێکار گیراوەتە بەر لەگەڵ کۆمیسیۆن ئومێدبەخشن بۆ ئەوەی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 198
Donnez votre avis sur ce produit!