هەور دەگری
بەسەر ڕەشپۆشیی بێشەدا
چەمەری با،
دەخزێتە نێو
گەرووی ژەنگ گرتووی ئەم دۆڵە.
لەسەر پاشوو دەحیلێنێ:
ئەسپی سەرکێشی شەپۆلێک،
بۆ مەرگی سوار چاکی دەریا. [1]
هۆنەر: #مارف ئاغایی#
پەرتووکی: #زەوی سەخت و ئاسمانی دوور#
ساڵی: 1993
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 50
Donnez votre avis sur ce produit!