گەر بارانی بیرەوەریی ڕابردووی دوور
لە پێدەشتی ویشکەڵانی
دڵی تینووما نەبارێ،
ڕەگی داری خەو سیس دەبێ و
بەری خەون
ناگرێتە خۆی.
تۆ ئەو هەورە خەیاڵینەی،
شووشەی تیژی هیچ سنوورێ
ناتوانێ زامدارت بکا.
من مرۆڤم و
ناشتوانم
لەم سنوورە لۆکەیییەش دەرباز ببم! [1]
هۆنەر: #مارف ئاغایی#
پەرتووکی: #زەوی سەخت و ئاسمانی دوور#
ساڵی: 1993
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 114
Donnez votre avis sur ce produit!