ئەمڕۆ #21-01-2023# ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهیدی فەرماندە #ئاکام عومەر# فەرماندەی گشتی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بەڕێوەدەچێت، ڕێوڕەسمەکە کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆ لەتەلاری هونەر بە ئامادەبوونی کەسوکار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی شەهیدی فەرماندە و ژمارەیەکی زۆر لە لێپرسراوانی حزبی و حکومی دەستپێدەکات.
سەر لە بەیانی ڕۆژی #19-10-2022# هێزێکی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک لە دژی تیرۆریستانی داعش چوونە سنووری شارەدێی زینانە، بەڵام بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکانی هێزەکەدا تەقیەوە و بەو هۆیەوە ئەفسەرێک بە ناوی ملازمی یەکەم زوهێر فایەق شەهید بوو، هەروەها فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ ئاکام عومەر و چەند پێشمەرگەیەکی تر بریندار بوون.
دوای 10 ڕۆژ لە مانەوەی لە نەخۆشخانەی فاروق لە #سلێمانی# فەرماندە ئاکام بە فرۆکەیەکی تایبەت و بە هاوڕێیەتی تیمێکی پزیشکیی تایبەتەوە بە مەبەستی چارەسەر گەیەنرایە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئەڵمانیا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوای 54 ڕۆژ لەوەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ولە ڕۆژی #12-12-2022# فەرماندە ئاکام شەهید بوو و چووە کاروانی نەمران و بەڵێنەکەی خۆی لەپێناوی کوردستان بەجێ هێنا و شەهید بوو. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 742
Donnez votre avis sur ce produit!