- بەهۆی کەمی بەنزین و سەرەی زۆری ئۆتۆمبێلەوە، شۆفێران ڕێگای سەرەکی نێوان خەبات بۆ هەولێر دادەخەن.
- داعش هێرشی کردەسەر هێزی پێشمەرگە لە سنووری قەزای دووزخورماتوو و لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە برینداربوون.
- بەفەرمی لە دۆحەی پایتەختی قەتەر لیژنەی کلتوورە جیهانییەکانی سەر بە ڕێکخراوی یۆنسکۆ ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ناساندنی قەڵای هەولێر وەک یەکێک لەشاکارە مرۆییەکانی دونیاو بە ڕەسمی و بە شێوەی هەمیشەیی خرایە فەرهەنگی کلتورە جیهانییەکانەوە.
- هەردوو لیستی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی یەکیان گرت و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کە گیرتووی ئیسلامیش ڕایدەگەیەنێت، وەک وەفدی دانوستانکار لەمڕۆوە دەستبەکار دەبن و لەگەڵ هەموو لایەنەکان دانووستان دەکەن بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی ناوخۆیی.
- مستەفا چاوڕەش لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شوێنی مەحمود سەنگاوی وەک سەرپەرشتیاری حەوزی گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەستبەکار دەبێت.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 9,249
Donnez votre avis sur ce produit!