- بەرپرسێکی #یەکێتی نیشتیمانی کوردستان# ڕایگەیاند، ئەمساڵ ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیان ناکەنەوە، لەبەر کۆچی دوایی #نەوشیروان مستەفا#.
- سەردانی #نێچیرڤان بارزانی# بۆ گردی زەرگەتە و گۆڕی نەوشیروان مستەفا.
- #فوئاد مەعسوم#، سەرۆک کۆماری عێراق و هومام حەمودی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی سەردانی گۆڕی نەوشیروان مستەفا-یان کرد و تاجە گوڵینەیان لەسەر گۆڕەکەی دانا.
- کۆنفڕانسی سێیەمی #پلاتفۆڕمی دابڕان# لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
- بۆ یەکەمجار سەرکۆماری یۆنان سەردانی تورکیا دەکات.[1]
- لەچیای ئەمانۆسی شارۆچکەی ئوسمانییە لەپارێزگای هاتای شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی #پەکەکە# ڕوویدا و سەربازێکی تورکیا کوژرا.
- والی هەتای بەبیانوی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەدژی ئەندامانی پەکەکە لەچەند ناوچەیەکی شاخاوی لە ئیسکەندەرون و کریکهان و پایاس قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند لە تورکیا.[2]
- بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی #داعش# لە دهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوو کچی ئێزدی لە گەڕەکە ڕزگارکراوەکانی لای ڕاستی شاری #موسڵ# لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگارکراون.[3]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 19,651
Donnez votre avis sur ce produit!