- ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایگەیاند لە هەنگاوی فەرماندار ڕووبار قامیشلۆدا ئۆپەراسیۆنەکانی یەپەگە و پەیەژە لە دەوروبەری گری سپی بەردەوامن و بەهۆیەوە توانیویانە حەوت گوند لە باشووری ڕۆژئاوای گری سپی و شارۆچکەی سلوک ئازاد بکەن.
- کاتژمێر 1:02 خولەک، بوومەلەرزەیەک بە دووری 40 کیلۆمەتر و بە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر و بە گوڕی 3.7 پلەی ڕێختەر لە قەزای ڕواندز ڕوویدا.
- ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، دەستگیرکراوە ئێزدییەکانی ناچار کردووە لە مانگی ڕەمەزاندا بە ڕۆژووبن و جەڵدی هەموو ئەوانەش دەکات کە سەرپێچی لە پێنج فەرزەی نوێژ بکەن.
- دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرێ سپی لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ەوە سوپای تورکیا دەستیکردووە بە پتەوکردنی مۆڵگەکانی لەسەر سنووری باکووری کوردستان - ڕۆژئاوای کوردستان و لەئێستاشدا خەندەق لێدەدات.
- هەرێم ئەمڕۆ نزیکەی 600 هەزار بەرمیل نەوتی لەڕێی (سۆمۆ)ەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا هەناردەکردووە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 13,724
Donnez votre avis sur ce produit!