- بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە بنکەی (نەجەفی) هەڵکەوتوو لە سنووری (سێ چۆمان)ی سەر بە #پیرانشار# دەستڕێژیان لە کۆڵبەر و کاسبکارانی کود کردووە و کۆڵبەرێک بەناوی (محەمەد داربڕانی) گیانی لەدەست داوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.[1]
- کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش چەند گولە هاوەنێکیان بەئاراستەی هێزەکانیان تەقاندووە لەناوچەی تەلحەمە لەسنوری قەزای #داقوق#. وتیشی، یەکێک لە گولە هاوەنەکان خاڵێکی هێزەکانمانی پێکاوە و بەهۆیەوە چوار پێشمەرگەمان برینداربوون و ڕەوانەی کەرکووک کراون بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرن.
- بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک سارۆچکەی (تاتوان)ی سەر بە شاری #بتلیس# لە باکوری کوردستان شەڕ کەوتە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی تورکیاوە و لە ئەنجامدا سێ سەربازی تورکیا برینداربوون. ئاژانسەکانی تورکیا بڵاویانکردەوە پاش گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە دووان لە سەربازەکان گیانیان سپاردوە و بریندارەکەی دیکەش لەژێر چاودێری چڕدایە.[2]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لەبەشی ناوخۆیی کچانی #زانکۆی کۆیە# کەوتەوه و بەهۆیەوە ژمارەیەک خوێندکار ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. ئاگرەکە لەبلۆکی دووی بەشی ناوخۆیی کچان کەوتەوه و تائێستا هۆکارەکەی ئاشکرانەکراوە.[3]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 15,234
Donnez votre avis sur ce produit!