- دەسەڵاتدارانی تورکیا ژمارەیەکی زۆر پۆلیس و هێزەکانی سوپا بە چەکی قورس و مامناوەندەوە لە دەوروبەری پارێزگای شرناخ لە باکووری کوردستان بڵاودەکەنەوە، بە وتەی چەند شایەتحاڵێکیش، ئامانج لەو هەنگاوە، ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانی هێرش و گەمارۆدانی زیاتری ناوچەکە.
- وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا، ڕەتیکردەوە هیچ بەڵگەیەک هەبێت لەسەر خراپ بەکارهێنانێکی بەرنابۆداڕێژراوی ئەو چەکە ئەڵمانیایانەی کە بەرلین بۆ پتەوکردنی تواناکانی پێشمەرگە، ڕادەستی هەرێمی کوردستانی کردوون.
- ئامانج عەبدوڵا سەرۆکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی کوردستان ڕایگەیاند "ڕوداوەکەی شەوی 22 مانگ لە دەریای ئیجە نزیکەی 80 کەسی تێدا خنکاوە، کە 11 یان منداڵە و 16 یان ژنن یەکێکیان دوگیانە، هاوکات 12یان خەڵکی دەڤەری ڕانیە و ئەو ناوچەیەن، 7 یان خەڵکی کۆیەن و دوانیان خەڵکی پیرەمەگرونن 5 کەسیان خەڵکی پارێزگای سلێمانین و 19 کەسیش بێسەروشوینن 6 کەسیش ڕزگارکراون لەو ژمارەیە".
- حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی کوردستان لە دەریایی ئیجەدا بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئـامادەی هەموو هاوکارییەکن بۆ هێنانەوەی تەرمەکانیان.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 8,914
Donnez votre avis sur ce produit!