#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پەیامێکی ئاراستەی #نێچیرڤان بارزانی# جێگری سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# کردووە و لە پەیامەکەدا داوای ڕێککەوتنی کردووە.
لە پەیامەکەدا بافڵ تاڵەبانی جەختیکردووەتەوە، کە ئەوان وەک یەکێتی پشتگیری لە هەوڵی ڕێککەوتنی #هەولێر# و #بەغدا# دەکەن، بەڵام بە مەرجێک پێشوەخت پارتی و یەکێتی لەسەر دۆسییەی نەوت و گاز ڕێککەوتن بکەن، ئەوەش هاوشێوەی کابینەی حەوتەم و هەشتەم، کە لەو کاتەدا بە هاوبەشی بڕیاریان لە بارەی دۆسییەی نەوت ئەنجامدراوە.
بافڵ تاڵەبانی ئامادەیی نیشانداوە لەسەر بابەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش ڕێککەوتن بکەن، ئەوەش بە گفتوگۆی هەردوولاو لایەنەکانی تریش، بەوەی چۆن کۆمسیۆن کارا بکەنەوەو یاسای هەڵبژاردنیش هەمواربکەنەوە.
یەکێتی دەیەوێت لەسەر داواکارییەکانی لەناو حکومەت، لەگەڵ پارتی گفتوگۆ بکات و لەسەر ئەو پرسەش ڕێککەوتنی کۆتایی بکەن و کۆتایی بەو کێشانەش بهێنن، کە ماوەیەکە لە نێوانیان هەیە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 761
Donnez votre avis sur ce produit!