- لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەەنسا جەخت لەوەدەکاتەوە کە هیچ چارەسەرێک بۆ دۆخی سوریا نییە، جگە لە چارەسەری سیاسی و هۆشداریدا لە دابەشبونی عیراق.
- بەهۆی تۆپبارانی تۆبخانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ سەر بارەگاکانی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە بەرەکانی شەڕ، ئەمڕۆ 46 تەرمی چەکدارەکانیان گەیەندراونەتە پزیشکی دادی شاری موسڵ.
- کۆبوونەوەی شاندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران "حدکا" و پارتی کرێکارانی کوردستان"پەکەکە" لە شاری هەولێر، بە سەرپەرشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات.
- پەرلەمانتارێکی هەدەپە ڕایدەگەیەنێت، ئەوان ئەم پشتیوانی و هەڵمەتەی خەڵکی باشووری کوردستان بۆ سەرکەوتنی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی حەوتی حوزەیران دەگەیەنینە ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی.
- کونسوڵخانەی تورکیا ڕێگەی بە وەفدەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نەدا سەردانی تورکیا بکەن.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 8,291
Donnez votre avis sur ce produit!