لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی تێکۆشەری دێرین جەوهەر عومەر عەلی دەکات.
=KTML_Bold=دەقی پرسەنامەکە=KTML_End=
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی تێکۆشەری دێرین جەوهەر عومەر عەلی
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی کاک (جەوهەر عومەر عەلی)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو جەوهەر عومەر تێکۆشەرێکی دێرین و پێشمەرگەیەکی گیانفیدا و کۆڵنەدەر و کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی خۆشەویست و دیاری سنوری #کۆیە# بوو، کۆچکردنی مایەی ئەسەفی هەمووانە.
بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله وانا اليه راجعون
#قوباد تاڵەبانی#
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=