- بەپێی بەیاننامەیەکی دەستەی ئەرکانی سوپای تورکیا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر حەوت ئامانجی #پەکەکە#، لەناوچەی ئاڤاشین لە سنوری هەرێمی کوردستان.[1]
- شەوی ڕابردوو لەسنوری ڕۆژئاوای شارۆچکەی #خورماتوو#، هێزەکانی پێشمەرگە هێرشێکی چەتەکانی #داعش#یان تێکشکاند و هەشت پێشمەرگەش برینداربوون.[2] یەک لە بریندارەکان فەرماندە #عەوڵا بۆر# بوو.
- بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا دوو لق لە هەر یەک لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی بکاتەوە، کاری ئەم دوو لقەش مامەڵەی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ بانکە بازرگانییەکانی هەرێم دەبێت و بە ناڕاستەوخۆش مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرەکاندا دەکەن.
- دەسەڵاتدارانی تورکیا بەهۆی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوانەوە قەدەغەکردنی هاتوچۆیان بەسەر 59 گوندی سەر بە چوار شارۆچکەدا لە شاری ئامەد سەپاند.[3]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 11,151
Donnez votre avis sur ce produit!