- دەستەی دادوەری هەرێمی کوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی پەسەندکرد و بەوپێیەش ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت.
- لەپێکدادانی دوو ئوتومبیل لەسەر ڕێگای دەربەندیخان وارماوا 6 کەس گیانیان لەدەست دا کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
- لە ئاکامی تەقینەوەی چوار بۆمبی چێنراودا لە گەرەکە جیاجیاکانی کەرکووک دوو کەس بریندار دەبێت.
- لەهۆڵی دەزگای مێرگ لەهەولێر بە بەشداریی 12 هونەرمەندی شێوەکار و فۆتۆگرافەری شارەکانی کوردستان پیشانگەیەکی تایبەت لەژێر ناوی (ئاڵتونی ڕەش) کرایەوە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 13,337