📊 بابەت 374,902 | وێنە 59,457 | پەڕتووک PDF 11,096 | فایلی پەیوەندیدار 43,940 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,896
لەم کاتەدا 2 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 12-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆12-07-2020
📆11-07-2020
📆10-07-2020
📆09-07-2020
📆08-07-2020
📆07-07-2020
📆06-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅12 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 10-07-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ناوچەی هەزۆر لە پارێزگای ئێلح لە باکووری کوردستان.[1]
- هێزەکانی پۆلیسی تورک بە فەرمانی داواکاری گشتی ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک خانەوادە. لە ئەنجامدا جەنگیز ئاتسز، فەردا ئیلدان، پنار ئاڵتاش و ئەمێد ماناپ دەستگیرکران و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواسترانەوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی زیاد ئیسباتی حەیدەرانلوو بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتشی تورکیە لە سنووری چاڵدێران گیانی لەدەست دا. هێزەکانی
📅 09-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی حیکمەت ئەحمەدی کوڕی سدیق خەڵکی گوندی کوران، شەمزین ئەحمەدی کوڕی حاکم خەڵکی گوندی کوران و رەوشەن جەهانگیری کوڕی فازڵ خەڵکی گوندی سین ئاوای ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بەسەختی پێکران.[6]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی چیای کورەزاری سنوری شارەدێی شیلادزێ دەکەن.[2]
- لە سنووری شارۆچکەی باتیفای سەر بە شارۆچکەی زاخۆ مین بە یەکێک لە سەربازانی هێزی پاسەوانیی سنووردا تەقییەوە.[1]
- زیاتر لە
📅 08-07-2020
باکووری کوردستان
- لە روحا لە ئەنجامی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا بەکر کاراگەچیلی ئەندامی ئەنجومەی پارتی دەبەپە، خدر ئۆکتای هاوسەرۆکی هەدەپەی وێرانشار و ئیحساک گوندوز بەڕێوەبەری ناوچەکە دەستگیرکران. راگەیەنرا کە بڕیاری دەستگیرکردنی ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە سەما ئایشەئۆغلۆش دراوە. هەرسێ سیاسەتمەدارە کوردەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە گواسترانەوە.[1]
- لە بەندیخانەی شاری وان، 4 زیندانی سیاسی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. تووشبووان لە نەخۆشخانە کەرەنتین کراون.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەرپرسی رێکخراو
👫 محەمەد عەلی عەونی
محەمەد عەلی عەونی لە ساڵی 1897دا لە کوردستانی باکوور، لە شاری سوێرەک، سەربە شاری ئامەد، هاتۆتە ژیانەوه.
پلەی یەکەم و دووهەمی خوێندنی لە تورکیا تەواو کردوە و بۆ فێربوونی زانستی ئاینی و عەرەبی هاتۆتە میسر و لە قاهیرە، لە ئەزهەر خوێندیە و کارنامەی بەرزی ساندوە.
زمانی فارسی و فەرەنسیشی زۆرباش زانیوه، لەگەڵ ماڵە بەدرخانیەکاندا لە دامەزراندنی کۆمەڵی خۆیبوندا بەشداربوه. لەبەر کوردایەتی کردنی تورک نەیانهێشتوە بگەڕێتەوە نیشتمانی خۆی و هەر لەمیسر ماوەتەوە و لە دیوانی شاهیدا بەوەرگێڕی زمانە رۆژهەڵاتیەکان
ئەنجام: 4 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📖 ئۆردوگانیستە کوردەکان | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ئۆردوگانیستە کوردەکان


لە چەند ساڵی ڕابوردوودا، ئەفسانەی ئۆردوگانیزم بۆتە یەکێکە لە ئەفسانە گەورە و ترسناک و بەربڵاوەکانی خۆرهەڵات. ئەم پیاوە ناسیونالیستییە پیاوکوژ و جەلادە، کە خۆی لە تورکیادا بەجۆرێکی نوێ و دیماگۆگی درێژە بە سیاسەتی ناسیونالیستیانەی تورکی دەدات، جۆرە فۆرمێکی نوێی کەمالیزم پیادەدەکات کە لەبری ئەوەی ڕوو لە خۆرئاوا بێت، ڕووی لە ئیسلامە، لە ناوەوە دەست لە هیچ کوشتن و بڕییەک ناپارێزێت دەرهەق بە ئەتنییەت و نەتەوەکانی تر، بۆ دەرەوەش دەموچاوێکی ئاشتیخواز و مرۆڤدۆست و مافدۆست دەردەخات… خۆی لە ناوەوە قەسابخانەی وەک شیرناخ دروستدەکات، لەدەرەوەش ڕوو لە بەشار ئەسەد دەکات و دەڵێت (میللەتی خۆت مەکوژە). پاڵەوانی ئەم نیفاقە سیاسییە گەورەیە لای هەندێک بووە بە هەڵگری مۆدێلێکی خەیاڵی (کە لە ڕاستیدا بوونی نییە) و وەک فریادڕەسێکی گەورە، وەک مارتن لۆسەری خۆرهەڵات سەیردەکرێت. ئەم درۆیە لە ساڵانی ڕابوردوودا تەنیا ئۆردوگان و مەکینە گەورەکەی، کە مەکینەیەکی موخابەراتی و میدیایی گەورەیە، دروستیان نەکردوە، بەڵکو خزاوەتە هەموو جێگایەک، هەم لە جیهانی عەرەبدا خەڵکی فریو داوە و هەم لای ئێمەش.
گومان لەوەدا نییە کە بارودۆخی کورد لە ئێستادا بارودۆخی سەردەمی کەنعان ئیڤرین نییە، بەڵام ئەوەی ئەم گۆڕانکارییە بە دەستکەوتی ئۆردوگان بزانێت، نەوەک هەڵەیە، بەڵکو تێنەگەیشتنە لە کۆی ئەو پرۆسە گەورەیەی گۆڕانکاری کە لە دونیادا هەیە، کە لەسەروو هەموویانەوە گۆڕانکاریی سیستمی میدیا و پەیوەندییە کە وادەکەن چیتر جێگایەک بۆ گەمژەیی شۆڤێنزمی تورکی نەبێت و گووتارە تەقلیدییەکانی کەمالییەت بە فۆرمە دێرینەکەی نەتوانێت بژی، هەڵبەت لە پاڵ دەیەها هۆکاری گەورە و کاریگەری دیکە کە کاری من نییە لێرەدا بەسەریانبکەمەوە.
ئەوەی لای من هەمیشە جێگای سەرەنج بووە، لەدایکبوونی نەوەیەکە لە ئۆردوگانیستی کورد کە بەجۆرێک قسە لە مۆدێلی تورکی دەکەن، وەک ڕێگا چارەیەک بۆ قەیرانەکانی خۆرهەڵات، وەک موعجیزەیەکی ئایدیۆلۆژی و ئابووری و سیاسی. ئەم سەرسامییە بە ئۆردوگانیزم بەر لە هەر کەس پارتی و یەکێتی ڕەواجیان دایە… هیچ کەسێک نییە ڕۆڵی ئەم دوو حیزبە لە جوانکردنی ڕوخساری ئەمجۆرە لە کەمالیزمی نوێ فەرامۆشبکات. ئەو سەرمایەی بازرگانەکانی کورد و تورکی پێکەوە دەبەستەوە، بووە هاوپەیمانییەکی ئایدیۆلۆژیش کە سیاسییەکانی کورد و تورکی پێکەوە گرێدەدا… بەجۆرێک هەموو ئەو ڕاستییە لە بیرکرا کە ئۆردوگانیزم هیچ نییە جگە لە فۆرمێکی نوێی کەمالیزم لە سەردەمێکی تر و لە ساتێکی تری قەیراندا، وە هێشتا عەقڵی شۆڤێنی تورکی لەبری پێویستی بەستایش و پیاهەڵدان بێت، پێویستی بە سەرزەنشت و بەرابەر وەستان هەیە. ئەوە بوو تەواوی پەیوەندی لەگەڵ تورکیادا لەسەر فەرامۆشکردن و بیرنەکردنەوە و هەوڵنەدان بۆ تێگەیشتنی جەوهەری ئۆردوگانیزم داڕێژرا.
هەڵبەت سیاسییە کوردییەکان کە لە قوتابخانەی فیکری ناسیونالیستی کوردیدا گەورەبووبن و ئەم قوتابخانەیە جگە لە مۆراڵی بچوکی و لاوازیی هیچی دیکەی تێدا نەچاندبوون، نەخۆشییەکانیان بەرجەستەبوونی هەموو نەخۆشییە تەمەندارەکانی عەقڵییەتی ناسیونالیستی بوو کە یان کۆیلە دروستدەکات یان ئاغا، لە هاوکێشە ئیقلیمییەکەدا نوێنەری بەری کۆیلە و هەڵگری مۆراڵی کۆیلە بوون. وەک هەمیشە ئاسایی بوو، سڵاوی جەلاد بە مەرحەمەتێکی خودایی بزانن و زەردەخەنەی ئۆردوگان بەسەرەتای سەردەمێکی نوێ لەقەڵەمبدەن و ئەوەی شۆڤینیزمی تورکی بە جینۆساید بۆی نەکراوە، لە بە تورکاندنی عەقڵییەت و شێوازی ژیان و زەوقماندا، وەک کاڵایەکی گرانبەها و بە پارە لێیبکڕنەوە.
دیارە پارتی و یەکێتی تەنیا پێشەنگانی ئەم سەرسامییە بە ئۆردوگانیزم نەبوون، ڕاستە ئەوان ئابووریی کوردستانیان بە جۆرێکی نابەرابەر و بێ هیچ سیاسەتێکی پەرێزدار و ڕۆشن بەستەوە بە بازاڕی تورکیاوە، ڕاستە ڕاگەیاندنی ئەم دوو حیزبە نەوەک هەر ستایشی ئۆردوگانیزمیان دەکرد و لە دەموچاوە فاشییستییەکەی بێدەنگبوون، بەڵکو هەر عەقڵییەت و زەوقیشیان کۆپی مۆدێلی ڕاگەیاندنی تورکی بوو، ڕاستە سوودێکی گەورەیان لە وانەکانی میتی کەمالی وەرگرت لە ترساندن و تۆقاندن و هەڕەشەکردن و لە ناوبردنی نەیاراندا.. بەڵام ئەوان تەنیا هاوڕێ و بانگەشەکاری ئوردوگانیزم لە کوردستاندا نەبوون.
بەرەی دووەم لە ئۆردوگانیستە کوردەکان، ئەو شەپۆلە دینیانەن کە دەیانەوێت لەسەر حیسابی هەر شتێک بێت بڵێن دەسەڵاتی دینی لە عەلمانی باشترە. ئەمانە بەراوردکردنی نێوان کەنعان ئیڤرین و ئۆردوگان دەگۆڕن بۆ بەراوردکردنی مۆدێلی عەلمانی و مۆدێلی دینی، کە نەوەک بەراوردێکی شیاو نییە، بەڵکو نوکتەیەکی فیکری و زانستی و ئەخلاقیشە. ئەو بەراوردەشیان بۆئەوەیە، بەو دەرەنجامەوە بێنەدەرێ کە حکومەتی دینی لە حکومەتی عەلمانی دادپەروەرتر و بە ڕەحمترە. ئەم هەڵە فیکرییە، هەڵەی تێنەگەیشتن لە ئۆردوگانیزم وەک جۆرێک لە کەمالیزمی بۆیەکراو بەدین، لە شۆڤێنیزمی حیجابدار، بەرەو ئەوەی بردن ئۆردوگانیزم وەک مۆدێلێک بۆ پارتە دینییەکان سەیربکەن کە گوایە دەتوانن لەگەڵ ڕۆحی دیموکراسییەتی خۆرئاواییدا خۆیان بگونجێنن، بێئەوەی ساتێک ئەوەیان لە بیربێت کە ئۆردوگانیزم بە جەوهەر تەعبیر نییە لە مۆدێلی دینی حوکم، دامەزراندنی شەریعە نییە، بەڵکو تەعبیرە لە فۆرمێکی نوێی عەقڵییەتی ناسیونالیستی تورکی لە ساتێکدا دەیەوێت لە قەیرانە گەورەکانی ناوخۆ و دەرەوەی دەرچێت، کاتێک دەیەوێت ڕۆحی کولتووری کەمالی بپارێزت و جەوهەرە شۆڤێنییەکەی هەڵگرێتەوە، بێئەوەی لە ناوەوەڕا لە ڕابوردووی دێرینی داببڕێت. ئەوە لە ساتێکدا ئاشکرایە کە ڕوکەشە عەلمانییەکەی کەمالیزم نەیتوانی نەتەوەکانی تر لە تورکیا بتوێنێتەوە، ئۆردوگانیزم کە ڕوکەشە دینییەکەی کەمالیزمە، بۆ هەمان مەبەست، لە ڕێگای بەکارهێنانی گووتاری دینییەوە، وەک گووتارێکی ئەسیمیلەکەر و توێنەوە و یەکخەر، هەوڵی ئەو کارە دەدات. هەڵبەت کە تورکیا دەبێت بگۆڕێت، بەڵام ئۆردوگانیزم تەعبیر نییە لە گۆڕان لە ڕۆحی ناسیونالیزمی تورکیدا، بەڵکو تەعبیرە لە ڕێگریی ئەو ڕۆحە لە گۆڕان، لە خۆگونجاندنی لەگەڵ هەلومەرجی نوێدا، بێدەستکاریکردنی قووڵی گووتارەکان و تێزەکان. ئۆردوگانیزم هەر خودی ئەم ناسیونالیزمەیە، لە دەموچاوە هەرە دیماگۆگییەکەیدا، لە چڵەپۆپەی ئەو ناکۆکییە ئەخلاقی و فیکرییەدا کە لەسەری ڕاوەستاوە.
بەبڕوای من هەڵەیەکی مێژوویی و ئەخلاقی گەورەیە ئەحزابی دینی کوردی، شەرعییەتی خۆیان لە مۆدێلی ئۆردوگانییەوە وەربگرن، بەڵکو هەر سەرەتایەکی دروست بۆ دروستکردنی حیزبێکی ئاینی کراوە، کە دوور بێت لە ڕۆحی ڕەتکردنەوە و توندوتیژی، دەبێت لە ڕەخنە لە ئۆردوگانیزمەوە دەست پێبکات، چونکە ئۆردوگانیزم تا ئێستا و تاسەر ئێسقانیش بە ڕۆحی ڕەتکردنەوە و توندوتیژی بار و بارگاوییە.
بەرەی سێهەم کە لە کوردستاندا بانگەشەی ئۆردوگانیزم دەکەن، ئەو ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنوس و هونەرمەند و خوێندەوارانەن کە بەخەیاڵی خۆیان لە ئۆردوگانییەتدا شێوازێکی دینی و ناسیونالیستی مامناوەند دەبیننەوە. بێئەوەی لەو ڕاستییە سادەیە تێبگەن کە ئەوە ئۆردوگانییەت نییە دونیای گۆڕیوە، بەڵکو دونیا و هاوکێشە تازەکان و شێوازە نوێکانی ژیانە کە عەقڵییەتی ناسیونالیستی تورکیان بە هەندێ پاشەکشە ناچارکردوە. ئەوەی کە ئەم ڕۆشنبیرانە نایبینن ئەوەیە ئۆردوگانیزم، دەشێت لە داهاتوودا ڕۆحێکی داخراوتر و تەسکتر ببەخشێتە عەقڵییەتی ناسیونالیستی تورکی، بەوەی بە بارگەی فاناتیکیانەی مەزهەب موتوربەیدەکات. ئۆردوگانییەت کە تائێستا بچوکترین هەنگاوی نەناوە پەروەردەیەکی تازە ببەخشێتە مرۆڤی تورک لە ئەفسانە ئەتاتورکییەکان ڕزگاریبکات، بەردەوام لەسەر پاکڕاگرتنی یادەوری تورکیای دێرین، گۆڕستانی میللەتان، سەرزەمینی جینۆسایدە گەورەکان ئیشدەکات، هێشتا منداڵی تورک فێردەکرێت ئەوەی لەسەر زەمینی تورکیا دەژی، تورکە. هێشتا منداڵی تورک پێی ناگووترێت لە تورکیادا خەڵکانی تر و زمانی تر هەیە ڕێزیان لێ بگرە… بە بڕوای من شەرمە بۆ ڕۆشنبیرانێک لە ژێر هەر بیانوو بەهانەیەکدا بێت، سەر بە هەر نەتەوەیەکی خۆرهەڵات بن… ئەو جەوهەرە نەبینن کە ئۆردوگانیزم هەیەتی و ئەوەی مێژوو گۆڕیوێتی بە کاری ناسیونالیستێکی وەک ئۆردوگانی بزانن.[1]
بەختیار عەلی
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئاشتی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 11-10-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Oct 12 2019 10:19AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 12 2019 11:46AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 12 2019 11:46AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 541 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئۆردوگانیستە کوردەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️11-10-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەختیار عەلی
📂[ زۆرتر...]
📝 پەیامێک بۆ سەرۆککۆماری تورکیا بەڕێز ئۆردوغان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
پەیامێک بۆ سەرۆککۆماری تورکیا بەڕێز ئۆردوغان
📝 بەڵگەنامەکان


پاش سەڵاو :
بەندە وەک ئەوەی 50 ساڵی تەمەنم لە سیاسەتدا گوزەرکردوە کە نیو سەدەی رێکە،ئەم پەیامە دڵسۆزانەیەت ئاراستە دەکەم هیوادارم گوێی لێبگریت.
دەزانم هەڵبژاردنی تورکیا ساڵێک و هەندێکی ماوە بەڕێزتان بە ووریاییەوە مامەڵە دەکەن بە تایبەت لەگەڵ ریفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان نەک کاریگەری نەگەتیڤی هەبێت لەسەرتان.
بەڵام راستیەک هەیە دەبێت بەڕێزتان بیزانن ئەم مافە مافێکی شەرعی و قانونی کوردستانە دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی هەبێت و ئیوەی بەرێزیش مامەڵە لەگەڵیدا بکەن، چونکە لە بەرژەوەندی تورکیا و دەوڵەتی کوردستانە لە بواری سیاسی و ستراتیجی و ئابوری و کۆمەڵایەتی.
بەڕێزتان و حزبەکەتان لە ساڵی 2002 وە هەنگاوی باشتان ناوە بۆ کرانەوە بۆ مامەڵە لە گەڵ کوردستان لە شمال العراق وە بوین بە کوردستان و بۆ یەکەمین جاریش ئاڵای کوردستان لە پشتی سەرۆکی هەرێمەوە هەڵکرا.
جا هیوادارم ئەگەر پاڵپشتیی ئەم دەوڵەتەش نەکەن موعارز نەبن و به دانايی مامه له بکه ن.. بەتایبەت کە سبەی دانیشتنی ئەمنی قەومی تورکیایە هەنگاو گەلێک نەنێن پاشەکشە بێت لە هەنگاوەکانی پیشووتان و دەوڵەتی کوردستانیش له داهاتودا رۆڵی گەورەی دەبێت لە چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا.
بە پێچەوانەوە نەیاران و ناحەزانی ئێوە دەتانخەنە ناو ستارتیجییک کە بە دیدی ئێمە لە بەرژەوەندی ووڵاتەکەتان نابێت.
ألا هل بلغت اللهم فاشهد
دکتۆر محمد بازیانی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بزاڤی چاکسازی و گەشە
هەولێر
21-09-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 21-09-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 22 2017 12:28PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 22 2017 9:51PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 22 2017 9:51PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,782 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
پەیامێک بۆ سەرۆککۆماری تورکیا بەڕێز ئۆردوغان
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️21-09-2017
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️تورکیا
📂[ زۆرتر...]
📖 چ دەردەسەریەک لەپشت تورکیایی ئۆردوگانی دەگوزەرێت | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
چ دەردەسەریەک لەپشت تورکیایی ئۆردوگانی دەگوزەرێت
📖 کورتەباس


لە نوسینی : ئەلپ ئەلتینۆرس
و/ ک. ئەمین..
سەرچاوە : ئەهرام ئۆنلاین رێکەوتی 02-05-2013
تورکیا لەلایەن زۆرانێک وەک ئەزمونێکی نمونەیی لە ناوچەکەدا وێناکراوەو نیشاندەرێت. بەتایبەتی لە دوای ئەو زنجیرە راپەڕینەی کە بە بەهاری عەرەبی ناسراوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە یەکێک لە خاسیەتەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆی تورکیا بریتییە لەدابەشبوونی ئەو کۆمەڵگایە بە سەر دوو چیندا، کە بریتین لە زۆرینەیەکی هەژارو کەمینەیەکی ئێجگار دەوڵەمەند. هاوکات تادێت ئەم دابەشبونە قوڵتردەبێتەوە. ئەمە وێڕای ئەو سەرکوتکردنە سەرسەختەی کە سەندیکاکانی کرێکارانو رۆژنامەنوسانو خوێندکارانو ناسیونالیستە کوردەکان رۆژانە دووچاری هاتونو دێنەوە لەسەر دەستی دەوڵەتی ئەمڕۆی تورکیا.
لە جیهانی عەرەبی ئەمڕۆدا، بەتایبەتی میسرو تونس، رۆژانە بانگەشەی نمونەییبوونی ئەو دۆزەی کە ئێستا لە تورکیا دەگوزەرێت دەکرێت. هەروەها ئەزمونەکە بووە بە یەکێک لە زەقترین پڕوپاگەندەکانی پارتو هێزە کۆنەپارێزەکان. ئیدی هەریەک لە ئیخوان موسلمین لە میسرو حکومەتەکەی نەهزە لە تونس لەو باوەڕەدان کە دەتوانن بە ئاماژەدان بە گەشەسەندنی ئابوری تورکیا لە ژێرسایەی حوکمی پارتی دادو گەشەپێدان بەسەرکردایەتی ئۆردوگان، رای گشتی خەڵکی وڵاتەکانیان بەلای خۆیاندا راکێشن. هەموو ئەم پڕوپاگەندانە لە کاتێکدا بانگەشەی بۆدەکرێت کە زۆربەی زۆری راستییەکانی ئەو رژێمەی کە رەجەب تەیب ئۆردوگان سەرۆکایەتی دەکات شاردراونەتەوە لە ژێر پەردەی گەشەسەندنە ئابوریەکەی تورکیا. هەرچەند دەبێ دان بە گەشەسەندنی ئابوری تورکیا دابنێین، بە تایبەتیش ئەوەی کە لە نێوان ساڵانی 2002 تا 2012 هاتۆتە ئاراوە کە کۆی گشتی رێژەی بەرهەمهێنانی ناوخۆییGDP ئەو وڵاتە بە گشتی گەیاندبووە 4.9٪، ئەمە جگە لە ساڵی 2009 کە رێژەکە دابەزیبوو بۆ 4.8 ٪. بەڵام ئێستا، لە 2012دا، ئەو رێژەیە دابەزیوە بۆ2.2٪ و بە جێگیری ماوەتەوە.
راوەروتی سەرمایەی ئیمپریالیستی
لەڕاستیدا گەر چاوێک بە تۆمارەکانی بانکی مەرکەزی تورکیادا بخشێنین دەبینین ئەم گەشەسەندنە ئابورییە تەنها دەرئەنجامی کاریگەریی راوەڕوتی سەرمایەداری هێزە ئیمپریالیستەکانە. بەتایبەتیش سەرمایەی دەرەکی. بۆنمونە تۆمارەکان ئاماژە بە رێژەی هاوردەی تورکیا دەکەنو نیشاندەدەن کە لە نێوان ساڵانی 2002 تا 2012 خۆی لە نزیکەی281.4 بلیۆن (لە کوردستان ملیاریش بەکاردێنن) دۆلار داوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆی رێژەی هاوردەکانی تورکیا لە ساڵانی 1984 تا 2001 تەنیا گەیشتبووە 36 بلیۆن دۆلار. هەربۆیە هاتنی سەرمایە دەرەکییەکان بۆ تورکیا بە هۆی زیادبوونی رێژەی هاوردەوە بەشێوەیەکی بەرچاوو زیادیکردووە، لە 65 بلیۆن دۆلار لە 1980 تا 2002 بۆ 484 بلیۆن دۆلار لە 2002 تا 2012. ئەم رێژانە بەشێوازێکی ئاشکرا هێمان بۆ کاریگەریی سیستمی سەرمایەداری جیهانی لەسەر گەشەسەندنە ئابوریەکەی تورکیا لە ژێر سایەی حکومەتەکەی ئۆردوگاندا.
شایەنی باسە هاتنی سەرمایە دەرکییەکان دوو پاڵنەری سەرەکیان هەبوو: یەکەم بۆ ساغ کردنەوەی پارەی رەش، واتە جێگیرکردنی ئەو پارانەی کە پێشتر بۆ کڕینی بۆندو هەروەها لە بۆرسەکاندا کرینو فرۆشتنیان پێوەدەکرا. دووەم، ئەوهەلەی لە تورکیادا هاتە ئاراوە بۆ خاوەن سەرمایە دەرەکییەکان بۆ کڕینی گشت ئەو کۆمپانیا حکومییانە کە رژێمی ئۆردوگان لە کەرتی گشتی دەریهێنانو خستنییە بازاڕ بۆ کڕینی لەلایەن کەرتی تایبەتەوە. هەر بۆیە گەر بنواڕینە رێژەی داهاتی ناوخۆی تورکیا کە بەهۆی ئەم سەرمایە دەرەکییەوە دەستیدەکەوێت ئەوە دەبینین ئەو داهاتە 20٪ ی کۆی داهاتی گشتی ئەو وڵاتە پێکدێنێت. تۆمارەکانی بانکی ناوەندی تورکیا ئاماژە بەوەدەکەن کە لە نێوان ساڵانی 2002 بۆ 2012، کە دەکاتە ساڵانی حوکمی ئۆردوگان، داهاتی گشتی گوێزراوە لە تورکیا بۆ وڵاتە بێگانەکان 120 بلیۆن دۆلار بووە، لەمەشدا 78٪ سودی گوێزراوە (interest transfers) بووە.
هەرچەندە ئابوریناسەکان ئاماژە بەم راوەڕوتە زەقەی سیستمی ئیمپریالیزمی جیهانی ناکەن کە ئابوری تورکیا توشیبووە، ئەم ئاماژەنەکردنە لە کاتێکدایە، وەک گوتمان، لە ماوەی دە ساڵی رابردودا 120 بلیۆن دۆلار لەو پارە فائیزەی کە لەلایەن کرێکارانی تورکیاوە بەرهەمهاتوە، دزراوە بۆ دەرەوەی وڵات. لەم 120 بلیۆنە 93 بلیۆن دۆلاری لە قەردی خزمەتگوزارییەکانە (debt service).
دکتاتۆرییەتی کەمینەیەک
ئەمە وێرای خراپی گوزەرانو کەمی داهاتی تاکەکەسی لە تورکیا هێندەی دیکە ئاماژە بەو بۆشاییانە دەدەن کە ئەم گەشەسەندنە دەب دەبەییەو قەیرانئامێزە راستییەکی ئابورییە کە تورکیا پێوەیدەناڵێت. هەروەک ئەو بەڵگەنامانەی کە وەزارەتەکانی خێزانو دادی کۆمەڵایەتی ئاماژەیانپێداوە رێژەی داهاتی تاکە کەسی لە 40٪ هاوڵاتیانی تورکیا لە ژێر لانیکەمی موچەی دیاریکراوە. لانیکەمی موچەی مانگانە لە تورکیا بە 773 لیرەی تورکی بۆ مانگێک دیاریکراوە (یەک دۆلار یەکسانە بە 1.79 لیرەی تورکی).
هاوکات 6.4٪ ی خێزانەکانی تورکیا داهاتیان دەگاتە نزیکەی 250 دۆلاری ئەمریکی. شایەنی باسە ئەم رێژەیە تیشک دەخاتە سەر خراپی گووزەران و هەژاری و برسیەتی یە ئەو خێزانەکان دووچاری دێن لەو ووڵاتەدا. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو خێزانانەی کە دەتوانن بە گوێرەی رێژەی دیاری کراوی کەمترین مووچە کار بکەن ئەوا لە نێوان نزیکەی 450 بۆ 700 دۆلار داهاتیانە مانگانە. ئەمانەش لە 23٪ ی دانیشتوانی تورکیا پێکدەهێنن. ئیدی ئەم سێ چینەی کە باسمان کرد لە (سەدا) 61.6٪ کۆی دانیشتوانی تورکیا دەگرێتەوە. کەدەکاتە نزیکەی دوولە سەر سێ کۆی دانیشتوانی ئەو ووڵاتە.
شایەنی باسە ئەوەی کە دەمێنێتەوە بە چینی مام ناوەندی دەژمێرێن و لە 38 ٪ی کۆی دانیشتوانی تورکیان ئەوا داهاتی مانگانەیان بریتی یە لە 750 بۆ 3000 دۆلار، هەروەها رێژەی ئەو خێزانانەی کە داهاتەکانیان لە 3000 دۆلار و زیاترە تەنها لە (سەدا) 1.2٪ ی کۆی دانیشتوانی تورکیا پێک دەهێنن. ئیدی رێژەیەکی کەمی 0.5 ی ئەم خەڵکانەش دەتوانین بە چینی بۆرژوازی راستە قینەیان بناسین کە بریتین لە چینە سەرمایەدارەکەی نێو تورکیا. هەروەها بە گوێرەی ئەو داتایانەی کە نێوەندنی چاودێری داهات و خەرجیەکانی بانکەکانی تورکیا BDDK ئاماژەی پێداوە لە سەدا63 کۆی سەرمایەیی گشتی تورکیا لە دەستی ئەوڕێژە کەمە دایە کە تەنها لە 0.5٪ ی کۆی دانیشتوانی ئەو ووڵاتە پێک دەهێنن. هەربۆیە بە بێ هیچ گوومانێک بە پشت بەستن بەم ئامار و داتای بانکە کان دە توانین بڵێن دوولەسەر سێ ی داهاتی ئەو ووڵاتە لە ژێر رکێفی مۆنۆپۆلیست (احتکاری)ی ئەم چینە کەمە دایە.
ئەوە نە بێت پارتی داد و گەشە پێدان تەنها ئەم نایەکسانیە کۆمەڵایەتی و ئابووریەی لە تورکیادا هێنابێتە ئاراوە. بەڵــــــــــــکو باشترین و زەق ترین شوێن دەستی ئەم پارتە بریتی یە لە کردنەوەی دەروازەیەک بۆ کە مینەیەک لەبازرگانە ئیسلامە سیاسیەکـــــــــان بۆ بەرزبوونەوە یان بۆ نێو خانەکانی چینە بۆرژوازیەکەی تورکیا کە پێشتر لەلایەن جەنەراڵە کانەوە کۆنترۆڵ کرابوو. نە یان دە هێشت بە هیچ شێوەیەک ئیسلامیەکان بتوانن هێندە سەرمایە کانیان گەشە پێ بدەن. سەبارەت بە چینە هەژارە کانیش ئەوا دەوڵەت جەختی ئەوەی کردووە کە بەشێکی کەمی ئەو داهاتە وەک بەرتیل دابەشکات بەسەریاندا بۆ ئەوەی پشتگیری ئەو چینە رەشوو رووتە مسۆگەر بکات لە هەڵبژاردنەکاندا.
بێکاری لە تورکـــــــــیا
شایەنی باسە لە ساڵی 2001 دا کە تورکیا دووچاری تەنگژی و قەیرانێکی ئابووری زۆر سەخت هاتبوو. رێژەی بێکاری لەو ووڵاتە دا نزیکەی لە 10٪ بوو. بەڵام لە ماوەی 12 ساڵی حوکمی پارتی داد و گەشە پێدان دا ئەم رێژەیە لە 9.5٪ زیاتر دانەبەزیووە. هەتا ئێستاش لەو رادەیەدا ماوە تەوە. وەلـــــــێ رێژە فەرمی یەکانی حکومەتی تورکیا بۆ هەژمارەکردنی بێکاری بە هیچ شێوەیەک جێ ی متمانە نین. ئەوەی زیاتر جێ ی متمانەیە ئەو رێژانەیە کە سەندیگاکانی کرێکاران و دەزگا سەربەخۆکان لەو ووڵاتەدا ئاماژەیان پیداوە کە رێژەی لە 15٪ ی خەڵکانی تورکیا بە بێکار دەخەمڵێنن و هەروەها ئەم رێژەیە لە نێو لاوانی ئەو ووڵاتەدا دەگاتە نزیکەی 23٪. ئەمە سەرەڕای گەشە سەندنی ئابووری ئەو ووڵاتە بە رێژەی نزیکەی لە سەتا پێنج ساڵانە. هەربۆیە دە توانین بڵێین تورکیا بە درێژایی ساڵانی حوکمی پارتی داد و گەشە پێدان (AKP) نە ی توانیوە گرفتەکانی بێکاری و کێشە کۆمەڵایەتیەکان و قەیرانە ئابووریە بنەڕیتیەکان لەو ووڵاتەدا چارەسەر بکات. ووێڕای گەشە سەندنە ئابووریە رووکەشیەیی کە لە دەیەی رابردوودا تورکیا بە خۆیەوە بینیوە. شایەنی باسە ئەمە هیچ رەنگدانەوەیەکی پۆزەتیڤانەی لە سەر گەشە سەندنی باری کومەڵایەتی تورکیا نە بووە.، ئەگەر هەشبێت ئەوا زۆر لاوازە. ئەوەی زیاتر سەرنجمان رادەکێشێت ئەو پێشێلیانەی مافە کە دەرهەق بە دەستی کار و چینی کارێکاران دەکرێت لەو ووڵا تەدا و ناچار کردنی کرێکارانی کەرتەکانی پێشەسازی بە دوورەپەرێزبوون لە سەندیگاکانی کرێکاری لەلایەک و نەدانی دەرفەت پێیان بۆ خۆڕێکخستن لەلایەکی ترەوە زەمینەیەکی زۆر باشی رەخساندوە بۆ ئیستغلال کردنی ئەو کرێکارانە لەلایەن خاوەن کارگەوە کارگە کانەوە.
هەرچەندە ئەو چینەی دەستی کار پێک دەهێنێت لە تورکیا ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 10 ملیون کەس بەڵام تەنها 0.7٪ ی ئەو کرێکارانە ئەندامی سەندیگا کرێکاریەکانن، هەروەها ئەو گرووپە کرێکاریانەی کە مافی سەربەخۆیی راستەوخۆی گرێ بەستیان لەگەڵ شوێنی کارەکانیان هەیە لەو رێژەیەش زۆر کەمترن، ئەمە لە کاتێکدا لە ژێر حوکمی پارتی داد و گەشە پێدانی تورکیادا رێژەی کرێکارەکانی کە بێ هیچ(بۆندێکی فەرمی)گـــــرێ بەستیەک لە شوێنی کارەکانیان کاردەکەن لە 387 هەزارەوە پەرەی سەندووە بۆ نزیکەی 1.6 ملیۆن کــــــــــــرێکار. شایەنی باسە ئەم کرێکارانە کە بە زمانی تورکی(تاشەرۆن) ناودەبرێن لە تورکیادا تادێت و لە گەشە سەندن دان. هەروەها پارتەکەی ئــــۆردووگان چەند جارێک هەوڵی رەخساندنی زەمینەیەکی گوونجاوی داوە بۆ زیاتر پەرەپێدانی ئەم جۆرە لەدەستی کار. شایەنی باسە کرێکارە تاشەرۆنەکان مافی پێکهێنانی یەکێتی کرێکاری و ئەندام بوونیان لە سەندیگاکانی کرێکاریەکاندا نیــــــــــــــە
جووتیارەکان و خەڵکە گووند نشینەکەی تورکیا زۆر لەم کرێکارانە گوزەرانیان باشتر نیە. چوونکە هەمیشە رادەی تێچوون لەکێڵگە کانیاندا زیاترە یاخوود زۆر نزیکە لە رادەی دەست کەوت لە بەرهەم و بەروبوومەکانیان. ئیدی بە بێ بوونی هیچ قازانجێک و هەندێ کاتێش لەدەست دانی دەست مایەکانیان. جووتیارەکان ناچاری چۆڵکردنی گووندو کێڵگەکانیان دەبن هەرەوەها بۆ بەدەست هێنانی نان گوزەرانیان دەبێ گووندەکانیان جێبهێڵن و کۆچ بکەن، روولە شارەکان بکەن ئەم دیاردەیەش بەش بەحاڵی خۆی فاکتەرێکی دیکەی زیاد بوونی رێژەی بێکاریە لەو ووڵاتەدا.ە.
سەرکووتکردن لە ژێر ناوی گەشە سەندنی ئابووری دا
پارتی داد و گەشە پێدانی تورکیا سیاسەتێکی سەرکووت کەری یەکجار تووندو تیژی گرتۆتە بەر دژی گشت گرووپە سیاسی و ئەتنیکە جیاوازەکانی ئەو ووڵاتە بە جۆرێک نزیکەی 10 هەزار کەس زیندانی سیاسین لەو ووڵاتە دا ئەمانەش لە هەر یەک لە کورد و سوسیالیستەکان و ئیسلامی و نەتەوە پەرستەکان پێکدێن. کە هەریەکەیان سەر بە باڵێکی جیاوازی خەباتن لەو ووڵاتەدا. ئەوەی زیاتر دەرفەتی رژێمەکەی ئۆردووگانی داوە یاسای دژە تیرۆری ساڵی 1991 ە. بەجۆرێک ئەم رژێمە بەتەواوەتی ئیستغلالی ئەم یاسایەیی کردووە و ئەمڕۆ نزیکەی یەک لە سەر سێ ی ئەو کەسانەی لەجیهاندا، لە ژێر یاسای دژە تیرۆر زیندانی کراوون لە تورکیان. ئەم بەڵگەیەش دەی سەلـمێنێت کە لە ژێر حوکمی پارتی داد و گەشە پێداندا چەند بە ئاسانی دەتوانن خەڵکی لەژێر ناوی تیرۆردا بچەوسێننەوە.
ئازادی نووسین و دەربڕینی بۆچوون یەکێکی دیکەن لە قوربانیەکانی سیاسەتە سەر کووت کەرەکەی پارتی داد و گەشە پێدانی تورکیا. هەر بۆیە ئەمڕۆ کە 70 نزیکەی رۆژنامە نووس حوکم دراوون لە زیندان دان،کە زووربەی زۆریان یاکوردن یاخوود چەپە ئازادیخوازەکانن. هەربۆیە هەریەک لە کۆمیتەی داکۆکی کردن لە رۆژنامە نووسانCPJ و ژۆرنەلیستە بێ سنورەکانRSF تورکیا بە یەکەم ووڵات دادەنێن لە جیهاندا بۆ زیندانی کردن و تووندو تیژی بەرامبەر رۆژنامە نووسان. هەرچەندە بەمەبەستی سڕینی ئارەقەی شەرمەزاری رژێمەکەی ئۆردووگان دووبارە پەنادەباتەوە بەر یاساکەی دژە تیرۆر و ئەم رۆژنامە نووسانە بە تیرۆریست لە قەڵەم دەدات. شایەنی باسە رۆژنامە نووسە بێ لایەن و راست رەوەکان هێشتا تاڕادەیەک لە پرووشکی ئاگری ئەم تووندوتیژیەی حکوومەت پارێزراوون. هەرچەندە ئەمانیش رۆژانە دووچاری چەندین هەڕەشە و چاوو سوورکردنەوە دەبنەو لەلایە رژێمە کەی تورکیا. شایەنی باسە ئەمڕۆکە چەندین رۆژنامە نووسیش لەکارەکانیان دەرکراوون بە هۆی هەمان سیاسەتە سەرکووت کەرەکە ی پارتی داد و گەشە پێدان. یەکێک لە کەیسە بەناووبانگانەش کەیسەکەی خاتوون ئەیس تەمەکاران بوو کە فشار و هەرەشەکانی رژێمەکەی ئــــــــــــــۆردووگان لەسەر رۆژنامەی میللیەت یەکێک لە ئۆرگانەسەرەکیەکانی تورکیا ئەو رۆژنامەیەیی ناچار کرد کە دەری بکەن لەسەر کارەکەی.
سیاسەتی سەرکووت کەریەکەت پارتی داد و گەشە پێدان تەنانەت سەندیگاو یەکێتی یەکانی کرێکارانیشی گرتۆتەوە. ئیدی جەنگێکی داڕێژراوی تۆکمەی دژی ئەم رێکخراوانەش گرتۆتە بەر و هەمیشە هەوڵدە دات رێگری لە سازدانی مان گرتن و خۆپیشاندانە کرێکاریەکان بکات یەکێکیش لەو نموونە ئاشکرایانە مانگرتنی کرێکارانی هێڵی ئاسمانی تورکی بوو کە حکومەت هەوڵی زۆری دا بۆئەوەی نەهێڵێت بکرێت بەڵام دواتر کرێکاران هەر مانگرتنەکەیان ئەنجام دا.هەر بۆیە وەک نارەزاییەک بەرامبەر هەڵوێستی ئەم کرێکارانە، حکومەت پشتگیری کۆمپانیانی هێڵی ئاسمانی تورکی کرد بۆ دەرکردنی نزیکەی 300 کرێکاری لەو کۆمپانیایە.ە.
شایەنی باسە کرێکارنی کەرتە گشتی یەکانی وەک پەروەردەو فێرکردن و تەندرووستی و خزمەت گووزاریەکانی دیکە بێ بەش نین لە پێشێلکاریەکانی مافیان لە لایەن رژێمەیکی ئۆردووگانەوە هەربۆیە هێزە کانی پۆلیس چەندین جار پەلاماری نووسینگەکانی سەندیگای کرێکاری کەرتە گشتی یەکانیان داوە هەروەک KESK هەروەها نزیکە 125 ئەندامی ئەو رێکخراوەشیان کردۆتە زیندانەوە. دیسانەوە بە پشت بەستن بەیاسای دژە تیرۆر.
هەر بۆیە ئەم جۆرە حکومەتانە کەپشت بە سیاسەتی سەرکووت کردن و تووندو تیژی دەبەستن ئاساییە کە توێژێکی دیکە لە قوربانی یەکانی ئەم سیاسەتەیان، قوتابیان بن. نزیکەی 850 قوتابی لە زیندانە کانی تورکیادان کە زووربەیان چالاکوانە ئازادی خوازەکانی دژ بە سیستەمی سەرکووت کارین و داواکارایەکانیشیان تەنها، باشکردنی بارودۆخی خوێندکاران و نەمانی تووندوتیژیە فاشیەکەی ئەو رژێمەیە کە گرتوویەتە بەر لە خوێندندا و هەروەها باشترکردنی دۆخی کورد لەو ووڵاتە دا. ئیدی زووربەی ئەم قوتابیانە حوکمی جۆراو جۆر دراوە بەسەریاندا کە لە شەش ساڵەوە دەست پێدەکات و هەنێکیشیان زیندانی ئەبەدیان بەسەردا سەپێندراوە. پاساوی حکومەت بۆ دژایەتی کردنی خوێندکاران لەو ووڵاتە جیاوازە هەر لە تاوان بار کردنیان بە بەشداری لە خۆپیشاندانە کان تاوە کوو خوێندنەوەی مانەفێستۆی کۆمەنیست.ە
شایەنی باسە کورد پلەی یەکەمی هەیە لە چەوساننەوەی لە لایەن رژێمەکەی پارتی داد و گەشە پێدان هەرچەندە لەم دواییە دا ئەم رژێمە کەو تۆتە دانوستاندن لەگەڵ رێبەری پارتی کرێکارانی تورکیا عەبدوڵڵا ئۆچ ئالان کە نزیکەی چوارد ەساڵە زیندانە لە دوورگەی ئیمرالی بەڵام ئەمە هیچ کات مانای کەم کردنەوەی ستەم و تووندوتیژی نیە دژبەو نەتەوە یە لە تورکیا نمونەش:ە.
فێربوون بەزمانی کوردی تا ئەمڕۆکەش لەو ووڵاتەدا یاساغە، لە نێو کۆی زیندانە سیاسیەکاندا 8000 کەسیان سەر بە بزووتنەوەی رزگاری خوازی کوردیەکانن، هەروەها لە ئەنجامی ئەو شەڕانەی کە پارتی داد و گەشە پێدان بەرپای کردوە دژی پارتی کرێکاران نزیکەی 1500 لاو بوونەتە قوربانی لە هەردوولا. ئەمە سەرەڕای کۆمەڵ کوژیەکەی رۆبۆسکی(شەرناخ) ساڵی 2011 کە لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا 34 کەس لە خەڵکانی بێ تاوانی ئەوگووندەو ناوچەکانی دەورووبەری بوونە قور بانی. تائێستاش حکومەتی تورکیا بەشیوەیەکی فەرمی سەر زەنشتی و سزای تاوان بارانی ئەم هێرشە دڕندەیەی نەکردووە
بەسەڵتەنەت کردنی دەسەڵات
هەرچەندە زۆر مایەیی نیگەرانیە ئەو زووڵم و سیاسەتە سەر کووت کردنەی رژێمەکەی پارتی داد و گەشە پێدان گرتوویەتە بەر لە تورکیا. بەڵام لەمە ترسناک تر هەوڵەکانی ئۆردووگان و پارتی داد و گەشە پێدانە بۆ مۆنۆ پۆلیست کردنی دەسەڵات لەو ووڵاتە دا. ئیدی پێشنیازی ئۆردووگانی ئەم چەند مانگەی رابردوو بۆ دەستکاری کردنی بەندەکانی دەستوور یەکێکە لەو هەنگاوانەی کە دەیەوێت هەرچی بوارەکانی حوکم و بڕیاردان هەیە لەو ووڵاتە دا بخەنە رێژ سایەی دەسەڵاتی خۆیانەوە. هەروەها سیستەمی دەسەڵات لە پارلەمانی یەوە بگۆڕن بۆ سیستەمی سەرۆک کۆماری بەمەش ئۆردووگان گەرەکیەتی دەسەڵاتی خۆی هێندەی دەسەڵاتی سووڵتانێک رەهابکات. لەو مافانەش کە دەیداتە خۆی بە گۆڕینی دەستوور بریتین لە هەڵوەشاننەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی نیوەی ئەندامانی دادگای باڵای تورکیا و هەروەها رەت کردنەوەی یاساکانی کە پەرلەمان بریــــــاری لەسەر دەدات. ئەمە ووێڕای چەندین مافی دیکەی حوکمڕانی. هەربۆیە لەم دەیەیی رابردوودا پارتی داد و گەشە پێدان زیاتر جەختی لە سەر بەهێزکردن و فراوان کردنی دەسەڵاتەکانی پۆلیس کردووە. بۆئەوەی حکومەتێکی فاشستی پشت بەستوو بە پۆلیس و هێزەکانی ئاسایش بهێنێتە ئاراوە. هەر ئەمەشە وای لەم پارتە کردووە بۆ لاوازکردنی دەسەڵاتە سەربازیەکەی ئەو ووڵاتە کە ژەنەراڵە کان دەستیان بەسەردا گرتبوو هەروەها رابەرایەتیان دەکرد. خۆگەر چاوێک بە مێژووی پارتی داد و گەشە پێدان دابخشێنین دەبینین هەر لە سلۆگەنی (سەروەری بۆ گەل)ەوە چۆن ئەم پارتە بەردوام لە خەبات دابووە دژ بە لایەنەسەربازیەکەی ئەو ووڵاتەو هێنانە کایەی دەوڵە تێکی پۆلیستاریەتی ئیسلامی کە شوێن دەوڵە تێکی عەسکەرتاریەتی سیکولاریزم بگرێتەوە. هەرچەندە پێشتر پارتی داد وگەشە پێدان خۆی وەک پارتێکی ئیسلامی سیاسی مودێرن نیشان دەدا و پڕوپاگەندی مۆدێرنیزم و سیتە مێکی دیموکراسیەتی دەکرد.ە
بەرخوودان و خەباتی بەردەاومی ئێمەو خەڵکانی ئازادی خواز دەبێت بەردوام بێت دژی پارتی داد وگەشە پێدانی و ستراتیژیەتە ئابووریە مۆنۆپۆلیستی و ئیمپریالستە کەی ئەو رژێمە. کە تەنها بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی پشت بە تووندوو تیژی و سەرکووت کردن دەبەستێت بە هیوای ئەوەی کە کۆمەڵانی خەڵکی تورکیا رۆژ بەڕۆژ زیاتر لە راستیەکانی ئەم رژێمە تێبگەن، بۆئەوەی بە هەموومان بتوانین رۆژێک بەیەک دەنگ رەتی بکەینەوە.ە

1- پارە رەشەکان گشت ئەوپارەو سەرمایانە دەگرێتەوە کە بازرگانە سەرمایەدارەکان لــــــــە رێگەی کۆمەڵێک رێکخراو و فێرمایی ئەهلیەوە، هەوڵدەدەن هەمیشە دوورەپەڕێزلە بــــــاجی دەوڵەتەکانیان بەرهەمی بهێنن.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 62% ✔️
62%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
62%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 3 2013 8:43PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Apr 2 2015 4:51PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,510 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
چ دەردەسەریەک لەپشت تورکیایی ئۆردوگانی دەگوزەرێت
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-05-2013
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️تورکیا
📂[ زۆرتر...]
📝 کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە؛ بۆردۆمانی پەنابەران لەلایەن تورکیاوە، دوژمنایەتی ئۆردوگان دژی گەلی کورد پیشان دەدات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە؛ بۆردۆمانی پەنابەران لەلایەن تورکیاوە، دوژمنایەتی ئۆردوگان دژی گەلی کورد پیشان دەدات


بۆ جارێکی دی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە شەوی 14 لەسەر 15 حوزەیرانی 2020 بە بیانوی بوونی بارەگای پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە باشوری کوردستان، بۆردوومانی شەنگال، کامپی مەخمور، باڵاکایەتی، گۆڕەپانەکانی سیدا، شەهید ڕۆستەمی زاپ، ناوچەی وەرتێ خاڵێی هەرێمی ئاڤاشین، ناوچەی سنینێی هەرێمی خواکورک، گۆڕەپانی شەهیدان و سەرگەلێی هەرێمی قەندیلیان کرد، لەکاتێکدا کامپی مخمور، کە خەڵکی مەدەنی تێدایە و بەهۆی زوڵمی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە هەڵهاتوون و لەم کەمپەکەدا لەسایەی نەتەوە یەکگرتوەکان و حکومەتی عێراقدا نیشتجێبوون.
هەرچەندە هەموو هێرشەکانی ئەردۆغان پرە لە ڕق و کینە، بەڵام هێرشی ئەمجارە بۆ هەموان ئاشکرایە کە بزانن، ئەردۆغان و ئەکەپە چ بوغز و قینێکی قوڵیان هەیە بەرامبەر کورد، وەکو نەتەوە، چەند جارێک ئەردوغان بە ئاشکرا ئاماژەی بەوە کردووە، کە کورد لەهەر شوێنێک قەوارەی هەبێت ئێمە دژین و بەئاشکراش دژایەتی خۆی بۆ قەوارەی باشوری کوردستان نەشاردووەتەوە، ئەگەر ئەو پاڵپشتیە عێراقی و جیهانییە نەبوایە لە دەسەڵاتدارێتی هەرێم، ئێستا هاوشێوەی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان، قەوارەی هەرێمی کوردستانی دەڕوخاند.
ئەم هێرش و پەلامارانە پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتیەکان و سەروەری خاکی عێراق وهەرێمی کوردستانە، بوونی چەندین بنکەی سەربازی تورکیش لە خاکی هەرێم، پێشێلکارییەکی ترە و دژی دەستکەوتەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە.
پاوەنخوازیی ئەردۆغان و ڕەفتارەکانی تورکیا بووەتە هۆی بارگرژیی و مەترسی بەردەوام لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نەک هەر باشور و ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵکو مەترسییە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوین.
داواکارین لە، حکومەتی عێراق و بەتایبەت سەرۆکی کۆمار و وەزارەتی دەرەوە، هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان:
- هەڵوێستی جدیان هەبێت و بەڕاشکاوی هەرێم و حکومەتی بەغدا ئەو هێرشە مەحکوم بکەن.
- حکومەتی هەرێم پاڵپشتی حکومەتی عیراق بکەن، داوای یاسایی لەرێگای نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش، لەسەر دەوڵەتی تورکیا تۆماربکەن، بەوپێیەی سەروەریی عێراقی پێشێلکردووە و ئاشتی و ئارامی هەرێمایەتی خستووەتە مەترسییەوە.
- حکومەتی هەریم و عیراق داوای دەستبەجی کشانەوەی بنکە سەربازییەکانی تورکیا، لەبەعشیقە و بنکە سەربازییەکانی لەهەرێم بکشێنێتەوە.
- عێراق بەفەرمی لەڕێگای دەزگا نێو دەوڵەتیەکانەوە داوای قەرەبووکردنەوە بکات لە تورکیا کە زەرەر و زیانی گیانی و ماددی لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق داوە.
- نەتەوەیەکگرتوەکان ئەرکی خۆی بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان، سەبارەت بە پاراستنی پەنابەرانی کامپی مەخمور بگرێتە ئەستۆ.
16-06-202016-06-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 16-06-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: بەلژیک

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jun 17 2020 10:07AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 17 2020 10:09AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 17 2020 10:09AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 40 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە؛ بۆردۆمانی پەنابەران لەلایەن تورکیاوە، دوژمنایەتی ئۆردوگان دژی گەلی کورد پیشان دەدات

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-06-2020
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574