وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان بەهاکانیان مەشکێنن!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 30-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅30 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,953) پەڕتووک||
📅 29-05-2020
باکووری کوردستان
- دوای دوو مانگ و نیو لە داخستنیان، بڕیارە ئەمڕۆ مزگەوتەکانی باکووری کوردستان بکرێنەوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- جێگری کۆمەڵایەتیی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، سێ کەس لە پاسەوانانی سنوور لە پێکدادان لەگەڵ چەکداری نەناسراو لە سنووری سەردەشت کوژراون.[2] فەرمانداری سەردەشت لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، شوناسی کوژراوەکانی ئەو شەڕەی بە تەقی بەهەروەر فەرماندەی پایگا و خەڵکی مەراغە، هادی عەبدی کادری هەنگی سنووری و خەڵکی میاندوئاو و عەلیڕەزا ئیسلام دۆست
✌️ هەردی سامان محەمەد
لە 30-05-2019 لە گوندی حەوتەغار لەکاتێکدا دەیوسیت ئاگری دەغڵودانەکان بکوژێنێتەوە، لەلایەن داعشەوە کوژرا.
✌️ ئایشە دەنیز کاراچاغلی - گەزی پارک
ئایشە دەنیز کە بە سیمبۆلەکەی (گەزی پارک) ناسراوە.
لە ساڵی 2014دا کە لەکاتی خۆپیشاندانەکەی بەردەم پارکی گەزی لە ئیستەنبۆڵ کە بووە هۆی کوژرانی 12 خۆپیشاندەر بەدەستی پۆلیسی تورکیا، لەو ساتە وەختەوە ئایشە ناز ناوی (شاڵ سوور) و سیبمۆلی (گەزی پاری)ی پێ بەخشرا.
ئایشە دەنیز بوێرانە دژی پۆلیس رادەوەستایەوە و دروشمی (بژی ئازادی و بژی ئاشتی) بەرز دەکردەوە. ئەو هەمیشە پەڕۆیەکی سووری بەسەرییەوە دەبەست و دروشمی جۆراوجۆری دژی حکوومەتەکەی ئۆردۆگان بەرز دەکردەوە.
لەهەمان ساڵدا نامەیەک بۆ دایکی بەجێ دەهێلێت و
✌️ عادل عەلی حەیدەر
لە ڕێکەوتی 30-01-2015 لە (مەکتەب خالید) لەشەری دژە داعش شەهید بووە.
📊 بابەت 373,919 | وێنە 58,919 | پەڕتووک PDF 10,953 | فایلی پەیوەندیدار 42,221 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,537 |
ئەنجام: 41 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 5 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📝 ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویست بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویست بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات
📝 بەڵگەنامەکان


• لە رۆژی چوارشەممە 2020/2/26 ەوە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان (حکومی و تایبەت) پشووی فەرمی دەست پێدەکات.
• سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان : هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/2/25 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و پارێزگارەکانی هەرێم و سەرپەرشتیاری هەردوو ئیدارەی گەرمیانگەرمیان و راپەڕین، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر سەردانی هەفتەی رابردووی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی میونیخ و دیداری پاپای ڤاتیکان و بەرپرسە باڵاکانی ئیتالیا. سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەدا کە پێشوازییەکی شایستە و گرنگ لە شاندی هەرێم کرا کە نیشانیدا هەرێمی کوردستان پێگەیەکی زۆر گرنگی هەیە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە چاوی رێزەوە لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و پێزانینی هەیە بۆ رۆڵی هەرێمی کوردستان لە بواری رووبەڕووبوونەوەی تووندڕۆیی و بەیەکەوەژیانی ئایینی.
پاشان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدرال کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ تەنیا دامودەزگا فەرمیی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بڕیار لە سەر شێوازی بەشداریی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان بدات و لایەنەکانی هەرێمی کوردستانیش هاوهەڵوێستن لە سەر ئەم بابەتە.
کۆبوونەوەکە هەروەها گفتوگۆی دەربارەی پلان و هەنگاو و رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد. وەزیری تەندروستی دوکتۆر سامان بەرزنجی راپۆرتێکی دەربارەی دوایین زانیاریی و پێشهاتەکانی ڤایرۆسەکە و کێشە و پێشنیارەکانی چارەسەریی پێشکەشکرد. سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە سەلامەتی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە و هەموو هەوڵێک دەدەین و رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
ئەنجومەنی وەزیران لەمبارەیەوە بڕیاریدا :
• رۆژانە زانیاریی دروست و رێنمایی پێویست لە رێگەی دەزگاکانی راگەیاندنەوە بە رای گشتی بدرێت.
• لە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 2020/2/26 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و قوتابخانە وباخچە و پەیمانگا حکومی و تایبەتییەکانی هەرێمی کوردستان تا رۆژی 2020/3/10 بکرێتە پشوو، سەبارەت بە زانکۆ و پەیمانگا حکومی و تایبەتەکانیش لە رۆژی شەممە 2020/2/29 تا 2020/3/10 پشووی فەرمی دەبێت. دواتریش لە 11 تا 23 /3/ 2020 پشووی ساڵانەی بەهار دەبێت و لە رۆژی 2020/3/24 پرۆسەی خوێندن دەست پێدەکاتەوە. هەردوو وەزارەتیش سەرپشک دەکرێن بۆ قەرەبووکردنەوەی رۆژانی پشوو لە چوارچێوەی ئەمساڵی خوێندندا.
• بڕیاردرا گەشتی ناپێویست لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان، یان ئەو گەشتیارانەی لە شارەکانی دیکەی عێراق دێنە هەرێم بۆ ماوەیەکی دیاریکراو سنووردار بکرێت و پشکنینی پێویستیش بۆ هەموو ئەو گەشتیارانە بکرێت کە دێنە ناو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.
• بە هیچ شێوەیەک رێگە بە قۆرخکردن و گرانکردنی شتومەک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نادرێت و رێوشوێنی یاسایی تووند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر. چاوپۆشیش لە پشکنینی پزیشکی ئەوانەش ناکرێت کە دێنە ناو هەرێمی کوردستانەوە.
• حکومەتی هەرێم دڵنیایی دەدات کە گشت پێداویستییەکانی هاووڵاتییان دابین دەکات وجموجۆڵی بازرگانی بەردەوام دەبێت بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان.
• ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی و ئابووری راسپارد کە پێداویستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دابین بکات. پێشنیارەکانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ و تەندروستیش پەسەند کران و هەردوو وەزارەتەکە راسپێردران بۆ جێبەجێکردنیان.
• ئەنجومەنی وەزیران داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات کە هاوکاری جێبەجێکردنی پلان و رێنماییەکانی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت بن و رێنماییەکانی خۆپارێزییش لەبەرچاوبگرن و جێبەجێی بکەن.
25-02-202025-02-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 25-02-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 25 2020 4:50PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 25 2020 4:51PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 25 2020 4:51PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 94 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویست بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️25-02-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مەسرور بارزانی
📂[ زۆرتر...]
📝 ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: زۆرێک لە بڕیارەکانتان پێچەوانەی یاسان و رەچاوی بنەمای اختصاص-تان نەکردووە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: زۆرێک لە بڕیارەکانتان پێچەوانەی یاسان و رەچاوی بنەمای اختصاص-تان نەکردووە


فایلی پەیوەندیدار 📂
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 72% ✔️
72%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
72%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 4 2016 2:56PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 4 2016 2:56PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,336 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.192 KB Jan 4 2016 2:56PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: زۆرێک لە بڕیارەکانتان پێچەوانەی یاسان و رەچاوی بنەمای اختصاص-تان نەکردووە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0
📝 ئەنجومەنی وەزیران جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان لە ئێزدییەکان پیرۆز دەکات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ئەنجومەنی وەزیران جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان لە ئێزدییەکان پیرۆز دەکات
📝 بەڵگەنامەکان


جەژنی رۆژووی ئێزدیئێزدییەکان لە خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و لە هەر شوێنێکی جیهان بن پیرۆز دەکەین، هیواداراین جەژنێکی ئارام بەسەربەرن. لەم جەژندا جارێکی دیکە ئێمە هەموو ئەو خوشک و برا ئێزدییانەمان بەبیردەهێنینەوە، کە وەکو هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی دیکەی کوردستان، لە ئەنجامی تاوان و کارە تیرۆریستییەکان بوونەتە قوربانی.
هیوادارین خوشک و برا ئێزدییەکانمان کە تاوەکو ئێستاش ژمارەیەکی زۆریان لە کەمپەکانی ئاوارەکاندان، جەژن و هەڵکەوتەکانی دیکەیان لە داهاتوودا بە ئازاد و سەرفرازانە بەسەربەرن و بگەڕێنەوە دەڤەرە ئازادکراو و ئاوەدانکراوەکانیان، هەروەها هەموو کوردستانیان جەژن و بۆنەکانیان لە خۆشی و ئارامیدا پیرۆز بکەن.
ئەنجوومەنی وەزیرانئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
14-12-201714-12-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-12-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 14 2017 10:09PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Dec 15 2017 2:17PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Dec 15 2017 2:17PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,446 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەنجومەنی وەزیران جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان لە ئێزدییەکان پیرۆز دەکات
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-12-2017
📂[ زۆرتر...]
📝 ئەنجومەنی وەزیران راگەيەندراوێکی لەسەر مووچە بڵاوکردەوە 25-03-2018 | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ئەنجومەنی وەزیران راگەيەندراوێکی لەسەر مووچە بڵاوکردەوە 25-03-2018
📝 بەڵگەنامەکان


حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەختیی دۆخی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تێدەگات و سوپاسی خۆڕاگری و دانبەخۆداگرتنیان دەکات. وێڕای سەختیی دۆخەکە، لە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵیشدا ستەم لە هەرێمی کوردستان کرا‌، بەشە بودجە و ماف و شایستە داراییەکانی کەم کرانەوە‌، بەڵام لە ئەنجامی گفتوگۆی هەولێر بەغدا، لەسەر بڕیاری بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدرال، بڕە پارەیەک هەر چەندە کەم بوو گەیشتە هەرێمی کوردستان.
وەک ‌بەرلە جەژنی نەورۆز بڕیارمان دابوو کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر پاشەکەوتی مووچە ئەنجام بدرێت، ئەمڕۆ 25/3/2018 بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیرانی تەندروستی و پەروەردە و وەزیرە پەیوەندارەکان، کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا و تیایدا ئەم خاڵانەی خوارەوە پەسەند کران:
1- ئەگەر بەغدا مانگانە بەردەوام بێت لەسەر ناردنی ئه و بڕە پارەیە کە 317 ملیار و 540 ملیۆن و 465 هەزار دیناره و بڕە پارەیەکی کەمە‌، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دەستکاری پاشەکەوتی مووچە دەکات بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا بێت.
2- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپێردرا لە ڕۆژانی داهاتوودا بەپێی داهات خشتەی نوێی مووچه ئامادە بکات بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت تاکو مووچەی داهاتوو به و خشتە نوێیە دابەش بکرێت.
3- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی داهاتوودا تەواوی داهاتەکانی ناوخۆ و نەوت و بڕە پارەی هاتووی بەغدا لەگەڵ هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ پێشمەرگە و چۆنیەتیی خەرجکردنی دەخاتە ڕوو.
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
25-03-201825-03-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 25-03-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 25 2018 3:25PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 27 2018 5:05PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 27 2018 5:05PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,693 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەنجومەنی وەزیران راگەيەندراوێکی لەسەر مووچە بڵاوکردەوە 25-03-2018
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️25-03-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حەیدەر عەبادی
📂[ زۆرتر...]
📝 ئەنجومەنی وەزیران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوه 11-12-2017 | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ئەنجومەنی وەزیران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوه 11-12-2017
📝 بەڵگەنامەکان


ئەمڕۆ دووشەممە 11-12-2017 بە سەرۆکایەتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیران و بە ئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە.
سەرەتا بەبۆنەی ئه و سەرکەوتنانەوە کە تا ئێستا لە عێراق بەسەر داعشداعشدا بەدەستەوە هاتوون، ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواوی گەلی کوردستان و هەموو گەلی عێراق و هێزە چەکدارە عێراقییەکان کرد. هەروەها سوپاسی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش کرد کە بەبێ هاوکاری و پشتگیریی ئەوان، ئەستەم بوو ئەم سەرکەوتنانە بەدەست بێن. گیانفیدایی و قارەمانیەتیی پێشمەرگەی کوردستانی له و سەرکەوتنانەدا بەرز نرخاند کە یەکەم سەرکەوتنیان بە سەر داعشدا تۆمار کرد و بوونه یەکەم هێزی شکێنەری داعش.
ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە که داعش تەنها بە لەناوبردنی سەربازی کۆتایی نایەت، بەڵکو بە ڕاستکردنەوەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و نەهێشتنی ئه و بیر و زەمینە و هۆکارانە دەبێت کە بوونە هۆی دروستبوون و سەرهەڵدانی داعش. دەبێت هۆکارەکان و زەمینەی سەرهەڵدانی داعش بنەبڕ بکرێن. نەمانی داعش بە زامنکردنی یەکسانی و هاوبەشیی هەموو پێکهاتەکانی عێراق لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵات و دابینکردنی مافەکانیان دەبێت.
لە بڕگەی یەکەمی کارنامەی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز د. ئاشتی هەورامیئاشتی هەورامی وەزیری سەرچاوە سروشتییەکان، سەبارەت بە تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوت لە بلۆکەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و داهاتی خەملێنراوی هەناردەکرن و فرۆشی نەوتی بەرهەمهێنراو له و بلۆکانە بۆ شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2018، راپۆرتێکی پێشکەشکرد و خەرجییەکانی ئه و بوارەی خستەڕوو.
دواتر بەڕێز ڕابەر سدیق بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووریوەزارەتی دارایی و ئابووری بەوەکالەت، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە داهاتە گشتییەکانی دیکە، جگە لە نەوت و خەرجییە گشتییەکانی خەمڵێنراو بۆ شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2018 خستەڕوو، بەتایبەتیش مووچە و تەرخانکراوی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییە گشتییە سەرەکییەکان. ئەنجومەنی وەزیران هەردوو ڕاپۆرتەکە و بژاردەکانی دابینکردنی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستانی لە چوارچێوەی داهاتی چاوەڕوانکراو بۆ ساڵی 2018دا تاوتوێ کرد کە تیایدا دابینکردنی مووچە ئەولەویەت دەبێت.
پاشان سەبارەت بە چاکسازی لە کەرتی وەزیفەی گشتی، خانەنشینی، مووچە، دەرماڵەکان و چارەسەرکردنی بابەتی وەرگرتنی زیاتر لە مووچەیەک لە پارەی گشتی، ڕێکخستنەوەی لیستەکانی خانەنشینان، ڕێکخستنەوەی وارسی شەهیدان، فەرمانگە و دامەزراوە پەیوەندارەکان بە خانەنشینی، سوودمەندانی ئیمتیازاتی زیندانی سیاسی، ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان بە جۆرێک تەنها کەسانی شایستە سوودمەندبن، چالاککردنی سەندوقی خانەنشینی تاکو زامنی مافی خانەنشینانی شایستە بکرێت، بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان، ڕاپۆرتێک خرایەڕوو.
بەڕێز د. پشتیوان سادقپشتیوان سادق وەزیری پەروەردە، سەبارەت بە ئاستەنگ و بەرەوپێشچوونەکانی ساڵی خوێندنی 2017 2018، بابەتە پەروەردەییەکان، بەها مرۆییەکان، بنەماکانی مافی مرۆڤ، خۆشەویستیی نیشتمان، ژینگەپارێزی و ڕاگرتنی پاکوخاوێنی لە پڕۆگرامەکانی خوێندندا، لەگەڵ پو‌ختەی چالاکییەکانی وەزارەت لە بواری خوێندنی پیشەیی و خولەکانی پێگەیاندن و بەهێزکردنی توانای مامۆستایاندا، ڕاپۆرتێکی پێشکەش کرد و ئەنجومەنی وەزیران دەستخۆشی لێکرد.
بەڕێز عەبدولستار مەجیدعەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەبارەت بە پلانی وەزارەت بۆ قۆناغی ئێستای هەرێمی کوردستان، پێداویستیی تاکەکەسی لە ئاو و خۆراک، کۆی پێداویستیی ئاو و خۆراک لە هەرێمی کوردستان، پلانی وەزارەت لە قۆناغەکانی بەرهەمهێنان، بەبازاڕکردن و داکردنی بەروبوومە خۆراکییە سەرکییەکان، سەرچاوەکانی ئاو بەتایبەتیش بەنداوەکان و دروستکردنی پۆنت بۆ گلدانەوەی ئاو، ڕاپۆرتێکی پێشکەش کرد.
ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاپۆرتەکەی تاوتوێ کرد و بڕیار درا لیژنەیەکی تایبەتمەند لە وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان پێشنیارەکانی وەزارەت تاوتوێ بکەن تاکو بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت.
11-12-201711-12-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 11-12-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 11 2017 9:21PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 11 2017 10:40PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 11 2017 10:40PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,257 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەنجومەنی وەزیران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوه 11-12-2017
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️11-12-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️قوباد تاڵەبانی
2.👁️نێچیرڤان بارزانی
📂[ زۆرتر...]
📝 ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت، حکومەت پێداچوونەوەی بە سەر‌جەم خزمەتەکاندا کردووە کە ژمارەیان زیاتر لە (442) خزمەتی تایبەت‌ بە هاووڵاتیان و (279) جۆر خزمەتی گشتییە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت، حکومەت پێداچوونەوەی بە سەر‌جەم خزمەتەکاندا کردووە کە ژمارەیان زیاتر
📝 بەڵگەنامەکان


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 17-1-2018 بە سەرۆکایەتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیران و بە ئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوووە.
سەرەتا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی باسی لە گفتوگۆ تەکنیکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد کە لەلایەن چەند لێژنەیەکی حکوومیی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە لەسەر فڕۆکەخانەکان، دەروازە سنوورییەکان، بەنداوەکان، نەوت و مووچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە دەکرێت و ئه و هەنگاوەی بە ئەرێنی لە قەڵەمی دا، هیوایشی خواست زوو بگەنە چارەسەری کۆتایی بۆ کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ.
بەڕێزیان باسی لە پەیوەندیی تەلەفۆنیی دوو ڕۆژ لەمەوبەری نێوان خۆیان و بەڕێز ڕیکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای کرد کە تیایدا گفتوگۆی لیژنە حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، پرۆسەی چاکسازی و شەفافیەت لە هەرێمی کوردستان، دۆخی ناوچە جێناکۆکەکان، هەوڵدان بۆ نوێکردنەوەی یارمەتییەکانی ئەمەریکا بۆ پێشمەرگە تاوتوێ کرا و بەڕێز تیلەرسن پشتگیریی ئەمەریکای بۆ هەرێمی کوردستان و حکوومەتێکی بەهێز لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردووە.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی هەروەها باسی لە دوا سەردانی خۆیان بۆ ڤاتیکان و کۆبوونەوەیان لەگەڵ قەداسەتی پاپا فرەنسیس کرد و ئاماژەی بەوە دا کە قەداسەتی پاپا پشتگیریی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و پێکەوەژیانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی لە هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و ئامادەیی نیشانداوە کە لە نێوەندە نێودەوڵەتییەکاندا هانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بدات.
ئینجا هەر یەکە لە بەڕێزان مەولوود باوە موراد وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە وەکالەت، ڕێباز حەملانڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری، ئاشتی هەورامی وەزیری سەرچاوە سروشتییەکان و کەریم شەنگالی وەزیری ناوخۆ، پو‌ختەیەکیان دەربارەی دیدار و کۆبوونەوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوویان لەگەڵ لیژنە پەیوەندارەکانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ پێشکەشکرد و ڕوونیان کردەوە کە کۆبوونەوەکان‌ لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوون و هیواخوازن لە ماوەیەکی نزیکدا، دەرەنجامە ئەرێنییەکانی ئه و دیدار و کۆبوونەوانە دەرکەون و ڕێگە بۆ دەسپێکردنی دانوستان و چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی هەولێر بەغدا خۆش بکەن.
پاشان بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە چوارچێوەی پلانی چاکسازیی حکوومەتدا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پڕۆژەی خزمەت خستەڕوو و ڕایگەیاند‌ حکوومەت دەبێت بە باشترین شێوە خزمەتەکانی خۆی بە هاووڵاتیان بگەیەنێت، بۆیە ئەم پڕۆژەیە حکوومەت له و ڕووەوە ڕێکدەخات و هاووڵاتیانیش باشترین خزمەتیان پێشکەش دەکرێت. ڕوونیشيکردەوە کە ئامانج لە پڕۆژەی خزمەت باشترکردنی ئاستی خزمەتەکان بۆ هاوو‌ڵاتیان و کەمکردنەوەی ڕۆتینە لە دامودوزگا حکوومییەکاندا.
بەڕێزیان ئاماژەی بەوەشکرد حکوومەت پێداچوونەوەی بە سەر‌جەم خزمەتەکاندا کردووە کە ژمارەیان زیاتر لە (442) خزمەتی تایبەت‌ بە هاووڵاتیان و (279) جۆر خزمەتی گشتییە. هەروەها ڕوونیکردەوە کە حکوومەت مەبەستیەتی بەم پڕۆژەیە سیستەمی یەکپەنجەرەیی پەیڕه و بکات بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان، بەشێکیش لەم خزمەتانە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە پێشکەش بکرێن.
پرۆژەکە ئاراستەی وەزارەتەکان کرا بۆ ئەوەی لە ماوەی مانگێکدا لەپێناو دەوڵەمەندکردن و باشترکردنیدا، دید و سەرنج و تێبینیی خۆیان لەسەر بدەن و دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند دەکرێت، بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە کۆتاییدا بەڕێزان وەزیرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کە دوێنێ بڕیاری کشانەوەیان لە حکوومەت دا، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەڕێزان سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران و ئەندامانی کابینەی حکوومەت نیشاندا بۆ ئه و ماوەیەی کە پێکەوە کاریان و دووپاتیانکردەوە کە لە ماوەی کارکردنیاندا هەموو پشتگیرییەکی سەرۆکاتیی حکوومەتیان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرک و کارەکانیان هەبووە.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆک وەزیران، وێڕای سوپاسکردنی وەزیرە بەڕێزەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کە کار و ئەرکەکانیان بە باشی ڕاپەڕاندووە، نیگەر‌انیی خۆی و حکوومەتی بۆ بڕیاری کشانەوە لە حکوومەت نیشاندا و دووپاتی کردەوە کە ئەم بڕیارەی یەکگرتووی ئیسلامی لە کاتێکی گونجاودا نەبووە و لە بەرژوەندیی هەرێمی کوردستان و خۆیاندا نییە.[1]
17-01-201817-01-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-01-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jan 17 2018 5:11PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 17 2018 8:41PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 17 2018 8:41PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,595 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت، حکومەت پێداچوونەوەی بە سەر‌جەم خزمەتەکاندا کردووە کە ژمارەیان زیاتر
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-01-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️قوباد تاڵەبانی
2.👁️نێچیرڤان بارزانی
📂[ زۆرتر...]
📝 ئەنجومەنی وەزیران سیستمی نوێی دابەشکردنی مووچەی لە بەرژوەندیی مووچەخۆراندا پەسەند کرد | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ئەنجومەنی وەزیران سیستمی نوێی دابەشکردنی مووچەی لە بەرژوەندیی مووچەخۆراندا پەسەند کرد
📝 بەڵگەنامەکان


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 28/3/2018 بە سەرۆکایەتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیران و بە ئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرەتا بەڕێز مەحموود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کورتەیەکی دەربارەی بڕیارێکی دوێنێی پەرلەمانی عێراق خستە ڕوو کە لە بەرژەوەندیی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسیی هەرێمی کوردستاندایە و ئاماژەی بەوە دا ئه و توێژەی لە هەرێمی کوردستان لە بڕیارەکە سوودمەند دەبێت، مینحە و ئیمتیازاتیان لەگەڵ عێراق یەکدەخرێت و دەکەوێتە ئەستۆی حکوومەتی فیدراڵی عێراقەوه وەک لە دەستووردا هاتووە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە ساڵی 2015وە کاری لەسەر کردووە.
ئەنجومەنی وەزیران ستایشی هەوڵەکانی بەڕێزان وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و د. ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و تیمەکانیانی کرد بۆ کار و ماندووبوونیان لەسەر ئەم پرسە، هەروەها سوپاسی بەڕێز د. حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەرلەمانتارانی عێراق بەگشتی و پەرلەمانتارانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بەتایبەتی کرد کە ڕۆڵیان لە دەرچوونی ئه و بڕیارەدا هەبووه.
ئینجا بەڕێز ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری، سیستمی نوێی مووچەی ڕوون کردەوە و تیایدا وردەکاریی چۆنیەتیی خەرجکردنی مانگانەی مووچەی خستە ڕوو کە گۆڕانگارییەکی گەورە بە ئاراستەی کەمکردنەوەی ڕێژەکانی پاشەکەوت لەخۆ دەگرێت بە جۆرێک کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و خانەنشینان و کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و ئەوانەیش کە مووچەیان لە (400) هەزار دینار کەمترە، مانگانە تەواوی مووچەکانیان بەبێ هیچ پاشەکەوت و لێبڕینێک وەردەگرن.
بەپێی ئه و سیستمە نوێیە، ئه و مووچەخۆرانەی لە (400) هەزار دینار بەره و ژوور تا سێ ملیۆن دینار وەردەگرن، بەپێی زۆر و کەمیی مووچەکانیان، بە ڕێژەی 90% تا 75%یان بۆ خەرج دەکرێت، هەرچی پلە تایبەتەکانە، مووچەکانیان بەپێی سیستمی پاشەکەوتی جاران دەدرێت و تەنها 25%ی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت. دواتر بەڕێزان د. ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکان و ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری، داهات و خەرجیی مانگانەی چاوەڕوانکراویان بۆ هەرێمی کوردستان خستە ڕوو.
ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە کە هەر زیادبوونێکی داهات دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی پاشەکەوتی مووچە، جەختی لە بەردەوامیی پرۆسەی شەفافیەت و چاکسازی و پابەندبوون بە پڕۆژەی وردبینیی داهات و خەرجییەکان کردەوە کە ئێستا لەلایەن هەردوو کۆمپانیای نێودەوڵەتیی دیلۆیت و ئیوای یەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند کە ئامانجی ئەوەیە لە هەنگاوەکانی داهاتوودا پاشەکەوتی مووچە بە یەکجارەکی نەمێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش دەرکردنی یاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی کە ئێستا لە پەرلەمانی کوردستانە، بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەم دا.
ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری و لایەنە پەیوەندارەکانی ڕاسپارد کە وردەکاریی سیستمی نوێی مووچە و دەستکاریی پاشەکەوت بۆ هاووڵاتیان ڕوون بکەنەوە.
28-03-201828-03-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 28-03-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 28 2018 9:58PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Mar 29 2018 3:54PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Mar 29 2018 3:54PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,597 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەنجومەنی وەزیران سیستمی نوێی دابەشکردنی مووچەی لە بەرژوەندیی مووچەخۆراندا پەسەند کرد
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️28-03-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حەیدەر عەبادی
2.👁️قوباد تاڵەبانی
3.👁️نێچیرڤان بارزانی
📂[ زۆرتر...]
📝 ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی 22-11-2016ی بەسەرپەرستی نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر بڵاوکردەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی 22-11-2016ی بەسەرپەرستی نێچیرڤان بارزانی ل
📝 بەڵگەنامەکان


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 22-11-2016 بە سەرپەرشتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازکرد.
لە بڕگەی یەکەمی کارنامەی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز ڕابەر سەدیق بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، ڕاپۆرتێکی لەبارەی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە خستەڕوو و تیایدا باسی لە بەردەوامیی پرۆسەکە کرد بە مەبەستی تەواوکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێپتەمبەر کە لە وەزارتی کاروباری پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردووە.
دواتر بەڕێز کەریم شەنگالی وەزیری ناوخۆ و کاروباری پێشمەرگە بە وەکالەت، پوختەیەکی دەربارەی ڕەوشی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەرەکانی جەنگی دژی تیرۆرستانی داعش و بارودۆخی پێشمەرگە لەو سەنگەرانەی کە لە دەوروبەری مووسڵ تێیدان و دوا پێشهاتەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکرنەوەی مووسڵ لە دەستی تیرۆرستانی داعش پێشکەش کرد. لەمبارەیەوە ئەنجومەنی وەزیران سەرکەوتن و قارەمانێتییەکانی پێشمەرگەی لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی تیرۆرستانی داعشدا بەگشتی، بەرز نرخاند.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوەکانی کاری کۆمپانیای وردبینی دیلۆیت کرا بۆ وربینیکردنی پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و داهاتی فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان و گشت خەرجییەکانی ئەم بوارە کرد کە لە هەفتەی ڕابردوو یەکەم کاری وربینیان پێ ڕاسپێردرا و دەستیان بە کارەکانیان کردووە.
لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەی کۆبوونەوەکەدا خاتوو پەخشان زەنگەنە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە هەرێمی کوردستان میوانداری کرا بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک دەربارەی پرۆژەی ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان لە 2016 تا 2026 کە پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کرابوو و بە هەماهەنگیی دامەزراوەی یەکسانی ڕەگەزی و بەهێزکردنی توانای ئافرەتانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئامادەکرابوو، تیایدا بە وردی تیشکی خستە سەر ڕەوشی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان و پلان و ستراتیژی داهاتوویان و ئامانجی ستراتیژیەکەیان کە خۆی لە بەرزکردنەوی توانای ئافرەتان و سود وەرگرتن لە توانای ژن و یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەبینێتەوە. داوای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش کرد کە پاڵپشتیان بن لە جێبەجێکردنی ستراتیژیەکەیان کە سودی باشی بۆ ئافرەت و کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان بەگشتی دەبێت.
دوای ئەوەی وەزیرە بەڕێزەکان چەند سەرنج و تێبینییەکیان لەسەر ستراتیژەکە پێشکەش کرد، ئەنجومەنی وەزیران دەستخۆشی لە ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و گشت وەزارەتە پەیوەندیارەکان کرد کە هاوکاربوون بۆ ئامادەکردنی ئەم ستراتیژییە. لای خۆشیەوە بەڕێز سەرۆک وەزیران پشتگیریی خۆی بۆ ئەم ستراتیژیە دەربڕی و ڕایگەیاند کە هەوڵی جددی دەدەن بۆ بەرەوپێشبردنی ڕەوشی ئافرەتان و جێبەجێکردنی پرۆژەکانیان، هەروەها داوای لە هەموو وەزارەتەکانیش کرد پاڵپشتی ئەو ستراتیژییە بکەن بۆئەوەی ڕووێکی جوانتری کۆمەڵگەی کوردستان دەربارەی ئافرەت، پیشانی جیهان بدەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا خاتوو نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاپۆرتێکی دەربارەی پاڵپشتیکردنی پرۆسەکانی چاکسازی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار پێشکەش کرد و تیایدا باسی لە ڕێکخستن و زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجی و ڕێکخستنەوەی هەیکەلی وەزارەت و کەمکردنەوەی میلاکات و بە ئەلکترۆنیکردنی سیستەمی کارەکانی وەزارەتی شارەوانی کرد. بەڕێز وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە دا کە بەپێی ئەو پلانەی دایانڕشتووە، توانیویانە لە ماوەی نێوان ساڵانی 2015 تا 2016 بە بڕی سەد ملیارد دینار خەرجی وەزارەت و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەت کەم بکەنەوە و لە هەوڵی بەردەوامیشدان بۆ هاوسەنگ کردنی خەرجی و داهات بە شێوەیەک کە وەزارەتەکەیان بتوانێت لە داهاتوودا بەو داهاتەی دەستیان دەکەوێت، خەرجیی خۆیان دابین بکەن.
دوای خستەڕووی چەند تێبینی و سەرنجێک لەسەر ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و گفتوگۆکردنی ناوەرۆکی ڕاپۆرتەکە، ئەنجومەنی وەزیران دەستخۆشی لە بەڕێز وەزیر و ستافی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار کرد.
لای خۆیەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشی لە وەزیر و ستافی وەزارەتی گەشت و گوزار کرد بۆ ئەم هەوڵانەیان لە کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات و ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە هاوسەنگی هەبێت لەنێوان داهات و خەرجییەکان ئەویش بە ڕێگەی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتەکان بەجۆرێک کە ببێتە هۆی دابینکردنی سەرچاوەی هەمەچەشنی داهات نەک تەنیا پشت بە داهاتی نەوت و گاز ببەسترێت و بتوانرێت داهاتیان بەشێوەیەک بێت کە جیا لە دابینکردنی خەرجی خۆیان، هاوکاریی حکوومەتیش بکەن و سێکتەرەکانی کشتوکاڵ، بازرگانی، پیشەسازی و گەشتوگوزار ببنە سەرچاوەی دابینکردنی داهاتی گشتی.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 22-11-2016
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 24 2016 11:25PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 24 2016 11:27PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 9,512 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی 22-11-2016ی بەسەرپەرستی نێچیرڤان بارزانی ل
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-11-2016
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️کۆبوونەوە
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️قوباد تاڵەبانی
2.👁️نێچیرڤان بارزانی
📂[ زۆرتر...]
📝 ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مۆڵەتی بەخێوکەری کەمئەندامان روونکردنەوە دەدات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مۆڵەتی بەخێوکەری کەمئەندامان روونکردنەوە دەدات


18-01-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-01-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 30 2010 11:20AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 18 2017 9:40PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 8,022 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.190 KB Aug 30 2010 11:20AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مۆڵەتی بەخێوکەری کەمئەندامان روونکردنەوە دەدات

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-01-2017
📂[ زۆرتر...]
📝 ئەنجومەنی وەزیران نیگەرانیی خۆی لە پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق دەردەبڕێت | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ئەنجومەنی وەزیران نیگەرانیی خۆی لە پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق دەردەبڕێت
📝 بەڵگەنامەکان


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 4/3/2017 بە سەرۆکایەتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
ئەنجومەنی وەزیران پرسی تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ساڵی 2018ی عێراقی تاوتوێ کرد کە وێڕای هەموو تێبینییەکان، بە بێ بەشداریی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق، تێپەڕێنرا و پەسەندکرا. ئەنجومەنی وەزیران نێگەرانیی خۆی و خەڵکی هەرێمی کوردستانی لە تێپەڕاندن و پەسەندکردنی یاساکەی به و شێوەیە دەربڕی و دووپاتی کردەوە کە تێپەڕاندنی یاساکە به و شێوەیە پێشێلکردنێکی ئاشکرای بنەمای هاوبەشی و تەوافقە کە عێراقی تازەی لەسەر دامەزراوە.
ئەنجومەنی وەزیران سوپاس و پێزانین و دەستخۆشی لە هەموو فراکسیۆنەکانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کرد کە لە پرسی یاسای بودجەی عێراقدا یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بوون و پشتگیرییان لەو‌ یەکێتی و یەکڕیزییه کرد، هەروەها بڕیاری دا ڕۆژانی داهاتوو بە هاوبەشی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکرنی ئه و پرسە کۆببنەوە.
ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە کە وێڕای هەموو کێشە و ناکۆکییەکانیش، هەرێمی کوردستان پابەندە بە چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و هیوای خواست ئه و گفتوگۆیەی لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراقدا هەیە بگاتە ئەنجام و لە بەرژوەندیی هەموواندا کێشەکان چارەسەر بکات.
04-03-201804-03-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 04-03-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 4 2018 4:31PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 4 2018 10:33PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 4 2018 10:33PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,584 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەنجومەنی وەزیران نیگەرانیی خۆی لە پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق دەردەبڕێت
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-03-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️قوباد تاڵەبانی
2.👁️نێچیرڤان بارزانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 4,337 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574