📊 بابەت 374,101 | وێنە 58,963 | پەڕتووک PDF 10,975 | فایلی پەیوەندیدار 42,420 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,588
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 05-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 03-06-2020
باکووری کوردستان
- لە ماوەی هەفتەیەکەدا ژمارەی تووشبووان لە پارێزگای ئامەد لە 50 کەسەوە بۆ 213 کەس بەرزبووەوە. دۆخی تەندروستیی 18 لە تووشبووەکان جێگیر نییە. بەگوتەی بەرپرسانی تەندروستیی ئامەد تەنیا لە سێ گوندی ئەو پارێزگایە زیاتر لە 100 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، شەوی رابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی شاری چاڵدێران-ی سەر بە پارێزگای ورمێ، هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئێران بە شێوەی راستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە. بە گوێرەی هەواڵەکە، لەو هێرشەدا
📅 02-06-2020
باکووری کوردستان
- کوژرانی بارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی هەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیە
👫 مستەفا زەڵمی
• ساڵی 1924 زایینی لە گوندی زەڵمی بناری هەورامان لە دایکبووە، ساڵی 1934 ز چۆتە حوجرە و لە هەمان شوێندا لە سەر دەستی ژمارەیەک مامۆستا و مەلا عێراق و ئێران، زانستەکانی (نحو، صرف، المناڤرە، المنطق، البلاغة، ریاضیات، الفلکیات)ی خوێندەوە.
• ساڵی 1946 دا ئیجازەی زانستی وەرگرتووە.
• ساڵی 1964 پلەی ماجیستێری لە شەریعەی ئیسلامیدا بە دەست هێناوە.
• ساڵی 1971 پلەی ماجیستێری لە فقە المقارن لە زانکۆی ئەزهەر وەرگرتووە.
• ساڵی 1973 پلەی ماجیستێری لە یاسادا لە زانکۆی قاهیرە وەرگرتووە.
• ساڵی 1975 پلەی دکتۆ
ئەنجام: 5 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📝 پەیامی ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵات بۆ ئیدانەکردنی چارەنووسی نادیاری زارا محەمەدی | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

پەیامی ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵات بۆ ئیدانەکردنی چارەنووسی نادیاری زارا محەمەدی


هاوونیشتمانیانی تێکۆشەر!
دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی مافی مروڤ!
هەر وەک ئاگادارن، ماوەی چەندین ڕۆژە، زارا محەمەدیزارا محەمەدی، چالاکی مەدەنی، ڕاپێچی گرتووخانەیەکی نادیاری ڕژیمی ئێران کراوە و بێ دادپرسییەکی دادپەروەرانە، لە بارودۆخێکی ناڕووندا دەستبەسەرە، هەرچەندە ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵات دەستەبەسەرکردنی ئەو چالاکە مەدەنییە بە نایاسایی و دژی مافەکانی مرۆڤ دەزانێت.
تاوانی زارا محەمەدی، وتنەوەی وانەی کوردی و فێرکردنی زمانی دایکییە.
ڕاپێچیی ئەم مرۆڤە نیشتمانپەروەرە بۆ گرتووخانە و چارەنووسی نادیاری ناوبراو لە کاتێکدایە کە زمانی دایکی و فێربوونەکەی لە چوارچێوەی یاسای نێونەتەوەییدا ئاماژەی پێکراوە و لە جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤدا ئەم مافە بۆ هەموو کەس پارێزراو و چەسپێندراوە. بەڵام ڕژیمی ئێران بەبێ ڕەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسا و ڕێسا نێونەتەوەییەکان، ئەم مافەی لە نەتەوە بند ەستەکانی ئێران زەوت کردووە و ڕێگرە لە بەردەم هەرجۆرە مومارسەیەکی خوێندن و نووسین بێجگە لە زمانی فارسی. تاوانبارکردنی زارا و هەواڵەکانی بە وتنەوەی وانەی کوردی، ئەم ڕاستییە زیاتر دەردەخات کە بنەما و سیستمی دەسەڵات لە ئێراندا، لەسەر ئیدئۆلۆژیکی تایبەت دامەزراوە و تەنیا ئاخوندەکان دەزانن و دەتوانن ئەم پێناسەیە ڕوون بکەنەوە، چونکە لە هیچ ئایدیا و باوەڕێکدا نەهاتووە کە نەتەوە بندەست و جیاوازەکان ناتوانن بە زمانی خۆیان بدوێن و بنووسن.
دەسەڵاتی ئێران، بە گوشار و زەبروزەنگ، سیاسەتی ئاسیمیلەکردن و پاکتاوکردنی ئیتنیکیی بەسەر نەتەوە جیاوازەکاندا سەپاندووە و بە تاوانبارکردنی ناوەندە مەدەنی و سینفیەکان و هەڵبەستنی تۆمەت، ویستوویەتی هیچ دەورێک بۆ ئازادیی زمان و شوناسە نەتەوەییەکان نەکاتەوە و بە بیانووی لەمەترسیکەوتنی ئەمنیی قەومی و هێرشی ڕۆژئاوا، بە ئامانجی پەرەدان بە جیاکاری، تا ئێستا بەردەوامە لە بەربەست دروستکردن. هەر وەک چۆن لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بزوتنەوە کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکان بە باشترین شێوە لە کوردستان ڕۆڵیان بینیوە، بە هەمان ڕادەش سەرکوت و گوشار بۆ سەر چالاکانی مەدەنی بە بیانووی ئەمنیەتی، بە توندترین شێوە لە لایەن ڕێژیمەوە وڵام دراوەتەوە.
هەروەها سیاسەتی پاکتاویی نەتەوەیی لە بواری ئابووری و کۆمەڵایەتیشەوە، کوردستانی ڕۆژهەڵاتی ڕووبەڕووی دۆخێکی نالەبار کردووەتەوە و بووەتە هۆی پەرەسەندنی دەیان دیاردەی نالەبار و داڕمانی کۆمەڵایەتی کە لە هەموو ئەو بارودۆخانەشدا، ژنان واتە نیوە بێبەش و لاوازکراوەکەی کۆمەڵگا، زیاترین قوربانیی دەدات. چونکە ڕێژیمی ئێران هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاری بە کۆنترۆڵیکردنی نیوەی کۆمەڵگا، لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی تەواوی کۆمەڵگادا بووە و بە داڕشتنی یاساکانی لەسەر بنەمایەکی دژەژن و هەڵاواردنی ڕەگەزی لە لایەک و بێبەشکردن و پەراوێزخستنی ژنان لە سیستمەکانی دیکەی کۆمەڵگا لە لایەکی ترەوە، لەمپەڕی لە بەردەم هەموو ڕێگاکانی پێشکەوتنی ژناندا داناوە و بگرە تاکەکانی کۆمەڵگا و ژنانی بە هۆی دەیان پێوەری بەدبەختیی کۆمەڵگاکەی، گیرۆدە و زەبوون کردووە؛ هەر وەک چۆن لە بەردەم دیاردەیەکی وەکوو کوشتن و خوکوژیی ژنان دەنگی لێوە نایەت، بەڵام بە هۆی چالاکیی مەدەنیی چالاکەوانێک، تەواوی ناوەندە ئەمنیەتی و هێزەکانی دەکەونە کار و هەست بە مەترسی دەکەن. لێرەدا سیاسەتی دژەژنی ئەو ڕێژیمە زیاتر دەردەکەوێت کە بەپێی باگراوەندە فیکری و یاساییەکەی، سیستمی دەسەڵات، هۆکاری سەرەکیی پەرەگرتنی دیاردەی ژنکوژی و خۆکوژیی ژنانە. تاوانبارانی ژنکوژ لە نەبوونی یاسایەکی ئینسانیی ئازادانە، لە کۆمەڵگادا دەسووڕێنەوە، ئەو شتەی کە دەسەڵاتی دژەژنی ئێران دەیهەوێت.
کاری ئەو ڕێژیمە، دەمبەستی ژنان و لە قەفەس خستنیانە و لە نوێترین تاوان و هەنگاوی دەمبەستکردنی کۆمەڵگا و هێشتنەوەی هەموو ڕەنگەکان لە چوارچێوەی ڕەنگێکی ڕەشدا، زارا لە بەند دەکات بۆ چاوترسێنکردنی باقی چالاکانی مەدەنی. هێشتنەوەی زارا لە گرتووخانە و دیارنەبوونی چارەنووسی دوای دەیان ڕۆژ، دەری دەخات کە ڕێژیم بۆ سەرکوتی بزووتنەوە مەدەنییەکان لە هەموو زەبروزەنگێک کەڵک وەردەگرێت، بۆیە ئەرکی هەموو ڕێکخراوە بەشەردۆست و دامەزراوە سینفی و مەدەنییەکانە کە ناڕەزایەتی دەرببڕن و دەنگی زارا و دیان چالاکی مەدەنیی دیکە بن.
ئێمە وەک ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵات، داوا لە هەموو لایەک دەکەین ببنە دەنگی زارا و بە وەڕێخستنی کەمپەین و هەرجۆرە جووڵەیەکی ناڕەزایەتی، پشتیوانی لە ئازادبوونی بکەن و نەهێڵن زارا وەک سەدان کەسی بێتاوانی دیکە، تووشی دەیان گرێوگۆڵی دەروونی بکەنەوە و لە زینداندا بەبێ چارەنووس بهێڵرێتەوە.
هەروەها داوا دەکەین لەب ەردەم پرسی ژن لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بێدەنگ نەبن، چونکە ئەو پرسەیە کە ڕێژیمی ئێران دەیان ساڵە کۆمەڵگای ئێرانی پێ کۆنترۆڵ دەکات و بێگومان نیوەی کۆمەڵگا دەتوانێت باشترین کاریگەریی لەسەر بزووتنەوەکاندا هەبێت.
ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵات لە لایەن پێنج ڕێکخراوی ژنانی کوردستانی ڕۆژهەڵات پێکهاتووە کە بریتین لە:
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان
ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد
کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات
06-06-201906-06-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 06-06-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 7 2019 2:53PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jun 9 2019 1:33PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jun 9 2019 1:33PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 316 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

پەیامی ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵات بۆ ئیدانەکردنی چارەنووسی نادیاری زارا محەمەدی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️ناوەندی رێکخراوەکانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان دامەزرا (08-05-2015)
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️06-06-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️زارا محەمەدی
📂[ زۆرتر...]
📝 چالاکانی مەدەنیی کوردستان سەبارەت بە هەککردنی بەڕێوەبەرانی کەمپەینی پشتیوانی لە زارا محەمەدی، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

چالاکانی مەدەنیی کوردستان سەبارەت بە هەککردنی بەڕێوەبەرانی کەمپەینی پشتیوانی لە زارا محەمەدی، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە


خەڵکی دڵسۆز و بەشەرەفی کوردستان!
له لایەن بەڕێوەبەرانی کەمپەینی پاڵپشتی له زارا محەمەدیزارا محەمەدی، ئاگادارتان دەکەینەوه که چەند ڕۆژه بەڕێوەبەرانی ئەم کەمپەینه به توندی له ژێر گوشاری لایەنه ئەمنییەکانه، به شێوەیەک کە چەند جار هەڕەشه له هاوڕێیانمان کراوه. بەڵام ئه و گوشارانه نەبووه هۆی دەستڕاگرتنی ئێمه، چونکه ئەم کارەمان پێ ڕەوایه و به مەدەنیانەترین شێوه چالاکیمان کردووه و پەیوەندیمان به هیچ حیزب، لایەن و کەسایەتیی سیاسییەوە نەبووه.
بەڵام سێ ڕۆژه هەندێک کێشه بۆ ئەکاونتی بەڕێوەبەران دروست بووه که نەیانتوانیوه بێنه سەر هێڵ و هەر ئێستا دوو کەس تر له ئەدمینەکان هەک کراون.
زۆر زۆر جێگای شەرمه که وڵاتێک به هەککردنی بەڕێەوبەرانی کەمپەینێکی تەواو مەدەنی و ڕەوا، بیەوێت داوای خەڵکێکی مافخواز سەرکوت بکات. داوای خەڵکی کوردستان، ئازادیی مامۆستایەکی خۆبەخشە که دوور بووه له هەر تاوانێک.
هاوڕێیانی ئازیز، ئاگادارتان دەکەینەوه که تەواوی هێزی خۆمان له هێشتنەوەی کەمپەیندا بەکار دەبەین، بەڵام ئەگەر هەک بووین، دڵنیاتان دەکەینەوه که دەنگی حەق سەرکوت ناکرێت و به هەر شێوەیکی تر بێت، دەبینه دەنگی زارا و پاڵپشتی زارا و زاراکانی نیشتمان دەبین.
چالاکانی مەدەنیی کوردستان
18ی جۆزەردانی 2719ی کوردی
08-06-201908-06-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 08-06-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 9 2019 9:53PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jun 11 2019 12:15PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jun 11 2019 12:15PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 265 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

چالاکانی مەدەنیی کوردستان سەبارەت بە هەککردنی بەڕێوەبەرانی کەمپەینی پشتیوانی لە زارا محەمەدی، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️08-06-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️زارا محەمەدی
📂[ زۆرتر...]
📝 چالاکانی مەدەنیی کوردستان، سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی زارا محەمەدی، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

چالاکانی مەدەنیی کوردستان، سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی زارا محەمەدی، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە


هاوڕێیان، هاوبیران و خەڵکی دڵسۆزی کوردستان!
هەروەها که دەزانن، ساڵانێکه چالاکانی مەدەنی، لەژێر گوشار، دەستبەسەرکرانی نایاسایی و تەنانەت شاهیدی زیندانی کردن بوونه.
هەر له دوادەستبەسەرکرانی نایاسایی چالاکانی مەدەنی، چەند ڕۆژ پێش، سێ کەس له چالاکانی شاری سنەسنە دەستبەسەر کران، که دوو کەسیان به شێوەی کاتی ئازاد کراون.
تا ئێستا چارەنووسی یەکێک له و ئازیزانه به ناوی خاتوو زارا محەمەدیزارا محەمەدی نادیار و ناڕوونه.
ئێمه وەکوو چالاکانی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، به ڕێخستنی کەمپەینێک بۆ پشتیوانی له چالاکانی مەدەنی و بەتایبەت خاتوو زارا محەمەدی، دەستمان به کۆکرنەوەی واژۆ کردووە.
خەڵکی خاوەن هەڵوێست و هە روەها دەزگا پێوەندیدارەکان ئاگادار دەکەینەوه که کۆکردنەوەی واژۆ تەنیا هەڵمەتی یەکەمه و له ئەگەری ئازادنەکردنی زووبەزوویی خاتوو زارا، هەڵوێست و کردەوەکانیشمان ڕادەگەیەنین.
چالاکانی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
7ی جۆزەردانی 2719ی کوردی
28-05-201928-05-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 28-05-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 28 2019 11:59AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 29 2019 3:42PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 29 2019 3:42PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 446 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

چالاکانی مەدەنیی کوردستان، سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی زارا محەمەدی، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️28-05-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️زارا محەمەدی
📂[ زۆرتر...]
👫 زارا محەمەدی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

زارا محەمەدی


فایلی پەیوەندیدار 📂
ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین.
زارا محەمەدی، مامۆستایەکی خۆبەخشی زمانی کوردیە، منداڵانی کورد فێری خوێندن و نووسین بە زمانی دایک دەکات.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: 🤵 چالاکی مەدەنی
👫 جۆری کەس: ⛓ زیندانی سیاسی
⚤ رەگەزی کەس: 👩 مێ
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سنە
🏡 شوێنی نیشتەنی: 🌄 کوردستان
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 94% ✔️
94%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
94%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 28 2019 12:38PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 29 2019 3:42PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 21 2019 12:37PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 475 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.389 KB Sep 21 2019 12:37PMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.259 KB May 29 2019 9:43AMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.116 KB May 28 2019 12:39PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

زارا محەمەدی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 5
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پەیامی ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵات بۆ ئیدانەکردنی چارەنووسی نادیاری زارا محەمەدی
2.👁️چالاکانی مەدەنیی کوردستان سەبارەت بە هەککردنی بەڕێوەبەرانی کەمپەینی پشتیوانی لە زارا محەمەدی، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە
3.👁️چالاکانی مەدەنیی کوردستان، سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی زارا محەمەدی، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە
4.👁️شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان، سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی زارا محەمەدی، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە
👩 دۆزی ژن
1.👁️زارا کچی نیشتمان
📂[ زۆرتر...]
📝 شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان، سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی زارا محەمەدی، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان، سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی زارا محەمەدی، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە


هاووڵاتیانی بەڕێز!
وەک ئاگادارن، کەمپەینی زاگرۆس چاوەڕێمانە، بە مەبەستی گەیاندنی یارمەتی بە لێقەوماوانی لوڕستانلوڕستان و ئیلامئیلام، بە دوور لە هەر چەشنە هەڵاواردن یان لایەنگریی سیاسی و ئیدیۆلۆژیانە، بە بەشداریی هەموو شاران ڕاگەیەندرا و بە پشتیوانیی جەماوەری کوردستانەوە، هیوا بۆ زاگرۆس گەڕایەوە. لێرەوە وێڕای سپاس و پێزانین بۆ ئەمەگناسیتان، بۆ ئاگاداریتان یارمەتییەکانتان بە دەستی ڕۆڵەکانی خۆتان گەیشتە دەست لێقەوماوان و تا هێزێک لە کەمپەینەکەدا مابێت، هەڵمەتی فریاکەوتن درێژەی دەبێت و کار و ئەرکەکان بە پێی دەسەڵاتی شارەکان لە باری ماڵی و شتومەک و هێزی مرۆڤییەوە، دابەش کراوە.
خاڵی گرنگ ئەوەیە کە لەم ڕۆژانەی دواییدا، سێ کەس لە هاوڕێیانی چالاکی کەمپەین بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران، کە دوو کەسیان ئازاد بوونە و خاتوو زارا هێشتا دەستبەسەرە. ئەمەش بۆ چالاکییەکانی کەمپەین بەربەستی دروست کردووە. لەم کاتە هەستیارەدا و لە باری نالەباری ژیاندا، ڕێکخراوە مەدەنییەکان خۆبەخشانە و لەخۆبوردووانە قۆڵی بە هاناوەچوونیان بۆ لێقەوماوان هەڵماڵیوە، کەچی بە هۆکاری نادیار، چەند کەس لە چالاکان بەدەر لە پڕەنسیپە یاساییەکان قۆڵبەس دەکرێن و کەمپەین پەک دەخرێت. ئەو هاوڕێیەیشمان هێشتا چارەنووسی نادیارە. بە ناو شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستانەوە، دەنگمان دەخەینە پاڵ ناوەندی کەلتووری- کۆمەڵایەتیی نۆژینەوە و خوازیاری ڕوونکردنەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و دەزگای دادوەری و ئازادیی بێ مەرجی ئەم چالاکە مەدنییەین.
شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان
کەمپەینی زاگرۆس چەوەڕێمانە
دووشەممە، 6ی جۆزەردانی 2719ی کوردی
27-05-201927-05-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 27-05-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 27 2019 3:00PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 27 2019 10:04PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 27 2019 10:04PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 384 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.121 KB May 27 2019 3:01PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان، سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی زارا محەمەدی، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️27-05-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️زارا محەمەدی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 7,878 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574