بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: بەڵگەنامە - وەشانی 1ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 29-03 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📆26-03-2020
📆25-03-2020
📆24-03-2020
📆23-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅29 March
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,748) پەڕتووک||
✌️ ڕێبوار مەحمود
لە 01-07-1963 لە سلێمانی لە دایکبووە لە رێکەوتی 29-03-1991 لە چیمەن شەهید بووە
✌️ ڕێبوار مەحمود
🏷️ پۆل: شەهیدان
ڕێبوار مەحمود
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەلا ناسیح تۆماری
قارەمانێکی وون، مەلا ناسیح تۆماری سەربازێکی وونی رێبازی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری خوالێخۆشبوو(ناسح مەجید فەقێ ئۆمەر)ە، ناسراو بە(مەلا ناسیح تۆماری)ساڵی(1942)لە گوندی(تۆمار)ی ناحیەی(شوان)ی پارێزگای کەرکوک لە خانەوادەیەکی زەحمەتکێشی کورد هاتۆتە ژیانەوە.
لەمناڵیەوە لەگوندەکەی خۆی خراوەتە بەر خوێندنی ئاینی، لەتەمەنی لاوی پەیوەندی دەکات بە باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێتە کادیرێکی دیاری شۆڕشی ئەیلول و دۆستێکی نزیکی خانەوادەی مام جەلال، تا نسکۆی شۆڕشی ئەیلول درێژە بەخەبات دەدات.
س
👫 مەلا ناسیح تۆماری
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەلا ناسیح تۆماری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا
ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا کوڕی هونەرمەندی کورد مەکی عەبدوڵڵا بوو بەڕووداوێ ئۆتۆمبیل لە شاری سلێمانی گیانی لە دەستدا.
👫 ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
ئەندامی سەرکردایەتیی حشع و حشک
تێکۆشەری شیوعی ئەحمەد بانیخێڵانی [ ابو سەرباز ]
28/5/1925 --- 29/3/2013

تێکۆشەری شیوعی ئەحمەد بانیخێڵانی [ ابو سەرباز ]
28/5/1925 دێی فەقێ جنە لەدایک بووە 29/3/2013ستۆکهۆڵم کۆچی کردووە
لە گەرمیان و دەوروبەری مەلا قادر باوکی ئەبوسەرباز ناوبانگی دەرکردبوو. جێگای ریز و تەقدیری خەڵکی بوو. له و خێزانە مەلایە تێکۆشەری شیوعی هاوڕێ ئەحمەد ئەبو سەرباز لە دایک بووە و رێچکەی مەلایەتی وازلێهێنا و بیروباوەڕی شیوعی یاتی هەڵبژارد و لە قوتابخانەی حیزبی لە موسکۆ و بولگاریا ف
👫 مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,570 | وێنە 58,049 | پەڕتووک PDF 10,748 | فایلی پەیوەندیدار 40,048 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 13,983 |
ئەنجام: 2 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
👫 شەهرام نازری - شارام نازری | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

شەهرام نازری - شارام نازری

فایلی پەیوەندیدار 📂
شارام نازری ساڵی 1328 ی هەتاوی (50-1949 ی زایینی) لە کرماشانکرماشان لەنێو بنەماڵەیەکی هونەرپەروەردا چاوی لەڕووی ژیان هەڵێنا. ئەو هەر لەسەردەمی منداڵییەوەوەک زۆربەی گۆرانیبێژان کەدەنگەزوڵاڵەکەیان میراتێکی بنەماڵەییە، ئەو دەنگەخۆش و لەبەردڵانەلەباوک و دایکی بەمیرات پێ دەگات. وەکی دەڵێن باوکی دەنگێکی خۆشی پێوەبووەو بەدوای شێوازی گۆرانی چڕینی بەرینانی خۆدا خاسما نەمر شێخ داوودی دا چووە. هەر بۆیەکوڕەکەی هەر لەمناڵییەوەبار دێنێ. هەڵبەت پێشەنگی بنەماڵەکەیان لەبواری هونەریی دا نەمر مامۆستا حاجی خانی نازری بووەکەزۆربەی هونەرمەندانی کرماشانی فێری نۆتەو مۆسیقای رەسەنی ئێرانی کردووە.
باوکی شارام نازری سەرباری ئاشناێتی دەگەڵ هەوا و دەزگاکانی مۆسیقایی ئێران، سێتاریشی ژەنیوە، دایکیشی دەنگێکی خۆشی پێوەبووە. شارام لەنێو وا ماڵباتێکدا پەروەردەبووە. هەر ئەو خاڵەلەسەر شارام نازری شوێندانەر دەبێ و ئەو لەتەمەنی 9 ساڵاندا یەکەم بەرنامەی هونەری خۆ لەڕادیۆ کرماشان بەئامێری تاری نەمر دەروێشی لەژەنیارانی بەناوبانگی دەڤەری کرماشان پێشکەش دەکات.
شارام نازری پاشان لەتەمەنی 11 ساڵاندا لەڕادیۆ تەلەڤزیۆنی ئێران چەن بەرنامەیەکی هونەری بەڕێوەدەبات. بۆ بەرزکردنەوەی پلەی زانیاری و ناسیاری خۆ دەگەڵ مۆسیقا ئەچێتەلای کوڕەمامی خۆ عەلی نازری و دەروێش نەعمەت عەلی خانی خەراباتی و پتر دەگەڵ دونیای گۆرانی و ئاوازی کوردی ئاشنا دەبێت. پاشان بۆ بەرفرەکردنی زانستی هونەری خۆ دەچێتەلای گەلێ مامۆستای پایەبەرز. ساڵی 1345 ی هەتاوی بەلای مامۆستایانی وەک نەمر عەبدوڵڵا خانی دەوامی، نوورعەلی خانی بروومەند، عەبدولعەلی وەزیری، مەحمود کەریمی و...درێژەبەخوێندنی هونەری خۆ دەدا. هەر لەو دەمەوەنیشتەجێی تاران دەبێت و بەلای مامۆستایانی دی وەک ئەحمەد عیبادی، مەحمود تاج بەخش، جەلال زوولفنوون و مەحمود هاشمی یەوەزانیاری هونەری خۆ بەرز دەکاتەوە.
شارام نازری نێزیکەی ساڵێک لەتەورێز لەگەڵ ژەنیار و مۆزیکژەنانی ئەو دەڤەرەوەک بیجگەخانیو مەحمود فەرنام قیتانچیان کەلەقوتابییانی ئیقباڵ ئازەر بوون لەسەر مۆسیقایی ئێرانی چالاکی دەبێت.
ساڵی 1354 ی هەتاوی لەسەر پێشنیازی نوورعەلی بروومەند لەدەزگەی رادیۆ تەلەڤزیۆن دادەمەزرێ و یەکەم بەرنامەی هونەری لەگەڵ تیپی شەیدا بەسەرپەرشتی محەمەد رەزا لوتفی بەشێعرێکی نێو مەسنەوی مەولەوی و گۆرانییەکی شێخ بەهایی بەڕێوەدەبات. پاشان دەگەڵ تیپی مۆسیقای عارف بەسەرپەرشتی حوسێن عەلیزادە و پەروێز مووشکاتیان درێژەبەهاریکای خۆ دەدا. ساڵی 1355 ی هەتاوی لەیەکەمین تاقیکاری مۆسیقای رەسەنی ئێرانی دا(باربوود) پلەی یەکەم وەدەس دێنێ. ساڵی 1356 ی هەتاوی هاوڕێی تیپی هونەری سەماعی بەسەرپەرشتی ئەسغەر بەهاری و حوسێن ناهید بۆ کۆنسێرتکردن بەشداری فێستیڤاڵی تووس دەبێت. ساڵی 1358 ی هەتاوی دەگەڵ گرووپی چاووش کەبۆ خۆشی ئەندامێکی ئەو تیپەدەبێت لەبارودۆخێکی زۆر دژواردا دەنگی ئاواز و گۆرانی رەسەن بەگوێی جەماوەری هونەردۆس دەگەیینێ. شارام نازری لەساڵی 1357 هەتا 1360 ی هەتاوی چالاکانەئەلبۆمەکانی 2، 3، 4، 7 و 8 بەهاوکاری تیپی چاووش، شەیدا و عارف بەسەرپەرشتی محەمەد رەزا لوتفی، حوسێن عەلیزادەو پەروێز مووشکاتیان، ئەلبۆمی مەسنەوی مووسا و شوان بەهاریکاری ژەنیارانی دەزگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی مۆسیقای رەسەنی ئێرانی و تیپی مەولانا بەسەرپەرشتی جەلیل عەندەلیبی، ئەلبۆمی پەیڤی عەشق بەهاوکاری گرووپی تەموورەی شەمس و عاشقەکەی وەک من و بەهاریکاری تیپی هونەری عارف بەسەرۆکایەتی پەروێز مووشکاتیان ئامادەدەکات. شارام نازری لەساڵانی 1360 تا 1364 ی هەتاوی، رادەی چالاکی هونەری و مۆسیقایی خۆ کەم دەکاتەوەو زێتر روو لەوانەوتنەوەی مۆسیقا و فێرکردنی دەزگاکانی مۆسیقایی بەهۆگرانی دونیای مۆسیقا دەکات.
لەساڵی 1364 ی هەتاوی بەم لاوەدەگەڵ چەندین تیپی مۆسیقای ئێرانی گەلێ بەرهەمی بەپێز پێشکەش دەکات کەئەو بەرهەمانەزێتر روویان لەخانەی مۆسیقای عیرفانی و رەسەنی ئێرانییە. لەبەرهەمەشازەکانی ئەو سەردەمەدەکرێ ئاماژەبکەینە: گوڵی سەت چڵ بەهاوکاری مامۆستا جەلال زوولفنوون، ئاوری نێو قامیشەڵان بەهاریکاری دیسان مامۆستا جەلال زوولفنوون، کۆنسێرتی مامۆستایان بەهاوکاری مامۆستا فەرامەرز پایوەر و بێ قەرار بەهاوکاری جەلیل عەندەلیبی.
شارام نازری بەدرێژایی ساڵانی چالاکی خۆ، گەلێ کۆنسێرتی بۆ مۆسیقای رەسەنی ئێرانی پێشکەش کردووەو لەسەردانی خۆ بۆ وڵاتانی ئاسیایی و ئەورووپی و ئەمریکا، بەرنامەی هونەری بەڕێوەبردووەو بەشداری گەلێ فێستیڤاڵی جیهانیش بووە. بەم ساڵانەش لەبەر پێشوازی بەرفرەی جەماوەر، سەرباری نەبوونی کەرەستەو ئامێری پێویست و کەند و کۆسپەکانی سەر رێی دونیای هونەر بەتایبەت پاش سەرکەوتنی شۆڕش، دەنگی زوڵاڵی خۆی بەگوێی جەماوەر گەیاندووە. بەشداری خۆی و کوڕەکەی بەساڵی 1380ی هەتاوی لەکۆڕەجێژنی مۆسیقای فەجەر، یەک لەگرینگترین رووداوەکانی دەورانی ئەو فێستیڤاڵەدێتەئەژمار کەخەڵاتی یەکەمی ئەو کۆڕەجێژنەش بۆ باشترین سترانبێژی مۆسیقای رەسەنی ئێرانی بەشارام نازری بەخشرا. ئەو هەروەها خەڵاتی تایبەتی دەستەی داوەرانیشی لەفێستیڤاڵی مێهر بەرکەوت بەڵام دیارەهیچ کامەلەو خەڵاتانەشایانی هونەرمەندێکی پایەبەرزی وەک شارام نازری نەبوونە. لەگرینگترین ئەلبۆم و بەرهەمەهونەرییەکانی شارام نازری دەکرێ ئەمانەنێو بەرین : مەسنەوی مووسا و شوان، پەیڤی عەشق، بەهارانی ئاویەر، شنەی بای بەهار، شێعر و عیرفان(ڕوخسارت وەدەر خە)،یادگاری دۆس، ساقی نامەو سۆفی نامە(سووتەدڵان)،چرپە، هاواری قامیش، پەیڤی نوێ، دیوانی شەمس، گوڵاڵەی بەهار، شۆقی دڵ و گەلێ بەرهەمی دی.
ئاڵبوومەکانی ئەم هونەرمەندە کوردە بریتین لە:
ئالبوومی آواز اساتیر
ئالبوومی آتش در نیستان
ئالبوومی بهاران آبیدر
ئالبوومی بنمای ای روخ
ئالپوومی بشنو از نی
ئالبوومی بیقرار
ئالبوومی چشم بە راە
ئالبوومی کنسرت اساتید موسیقی ایران
ئالبوومی کنسرت دیگر
ئالبوومی کنسرت 77
ئالبوومی در گلستان
ئالبوومی دل شیدا
ئالبوومی غم زیبا
ئالبوومی حیرانی
ئالبوومی کیش مهر
ئالبوومی لالە بهار
ئالبوومی لیلی و مجنون
ئالبوومی لولیان
ئالبوومی مسی و شبان
ئالبوومی مترب مهتاب رو
ئالبوومی ناجوا
ئالبوومی سفر بە دیگر سو
ئالبوومی ساقینامە 1
ئالبوومی ساقینامە 2
ئالبوومی ساز نو آوا نو
ئالبوومی صدای سخن عشق
ئالبوومی شورانگیز
ئالبوومی Through Eternity
ئالبوومی سخن تازە کە لەم ئاهەنگانە پێک هاتووە: قرار غم، آواز، سخن تازە، سە گاە، آواز اصفهان، نغمە، بیات اصفهان، شرح جان
ئالبوومی یادگار دوست
ئالبوومی نوروز
ماڵپەڕی ئوستاد شەهرام نازری
http://www.nazerismusic.com/home.asp

🗄 سەرچاوەکان
[1]🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (حامید درودی) سەبارەت بە (شەهرام نازری) لە: 9-9-2010 23:01:38

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس🎤 گۆرانیبێژ
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی خواروو (لەکی، کەڵهوڕی، فەیلی و ...)
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ کرماشان
💓 لەژیاندا ماوە؟✔️ بەڵێ (تا رۆژی تۆمار/چاککردنی ئەم بابەتە، ئەم کەسایەتییە لە ژیاندا ماوە)
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 10 2008 3:35PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 31 2017 11:51AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 7,342 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.117 KB Oct 29 2009 12:00AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

شەهرام نازری - شارام نازری

📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 12
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️گروپی موزیکی دەستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️31-07-2017
🎵 کارە هونەرییەکان
1.👁️درەفشی کاویانی
📖 کورتەباس
1.👁️شەهرام نازری خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی ئێرانی بەدەست هێنا
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بیژەن کامکار
2.👁️بێهروز رەزایی
3.👁️پەشەنگ کامکار
4.👁️حافز نازری
5.👁️حەسەن یوسف زەمانی
6.👁️سیاوەش نازری
7.👁️سەید خەلیل عالینژاد
8.👁️سەید رەحیم موعینی کرماشانی
📂[ زۆرتر...]
📖 شەهرام نازری خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی ئێرانی بەدەست هێنا | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

شەهرام نازری خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی ئێرانی بەدەست هێنا

لە 27-06-2015 گۆرانیبێژی ناوداری کوردی خەڵکی کرماشان شەهرام نازری بە گۆرانی تیتراژیی کۆتایی فیلمی سینەمایی ئێران بێرگێر لە دەرهێنانی سینەماکاری لوڕ مەسعوود جەعفەری جەوزانی لە پازدەیەمین جەژنی سینەمایی تەلەڤیزیۆنی دنیای وێنەیی ئێران، بۆ وەرگرتنی خەڵات کاندید کرابوو.
نازری لەلایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم جەژنە سینەماییەوە وەکوو باشترین گۆرانیبێژی ساڵی ئێران لە بواری سینەمادا دەستنیشان کرا و خەڵاتی تەندیسی حافزی ئەم جەژنەی پێبەخشرا. نازری لە تەمەنی 9 ساڵیدا یەکەم بەرنامەی خۆی لە رادیۆی کرماشان بەڕێوە بردووە و لە تەمەنی 11 ساڵیشدا لە رادیۆ و تەلەویزیونی ئێران چەند گۆرانییەکی چڕیوە.
شارام نازری کە بە شوالیە آوازی ایران ناسراوە لە زۆربەی بەرهەمەکانیدا کەڵکی لەشێعرەکانی مەولانا وەرگرتووە.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ کرماشان
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
78%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 20 2015 1:55AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jul 9 2018 9:49PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,626 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.144 KB Sep 20 2015 1:55AMسەریاس ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

شەهرام نازری خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی ئێرانی بەدەست هێنا

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️شەهرام نازری - شارام نازری
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3,698 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574