بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: بەڵگەنامە - وەشانی 1ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 30-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅30 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,950) پەڕتووک||
📅 28-05-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزەکانی رژیم لە ناوچەی سنووری “ئەلەند” لە شاری خۆی ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەستدا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەئەنجامی ئەم ڕووداوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “مۆحسین دەروێش زادە” و “ئیبراهیم جوردیزج” خەڵکی گوندی “کەرکووش“ی سەر بە شاری خۆی کرانە ئامانج و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا. هەر لەم پێوەندەدا، رۆژی پێنجشەممە هێزەکانی ئینتزامیی ئۆستانی لوڕستان لە جادە
📅 27-05-2020
باکووری کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی داگیرکەری تورکیا، تا ئەمڕۆ 128 کەس لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[3](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ئێستادا 17 بەندکراوی سیاسی بەناوەکانی “عەلی عارفی، فەخرەدین دەروێش پوور، مەنسوور مامەند رەش، رەسووڵ بارووت، رەشید ناسرزادە، حامید سۆفی ئەمیرئاباد، نادر زیایی فەڕ، شەفیع فەقی زادە، ئەبووبەکر میناپاک، محەممەد ئەمین قازی، کامیل ئەحمەدی، کوروش عەزیزی، تەیب بامروەت، مەغدید محەممەدزادە، یوسف ئەحمەدی،
👫 رۆژە جەبار
دەرهێنەری چەندین کلیپ و گۆرانییە، رۆژی 28-05-2016 لە ئاوی دوکاندا خنکا.
نێوبراو خوشکی هونەرمەند لەنجە عەلی بوو.
👫 یەدوڵڵا رەحمانی
ساڵی 1940 لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو لە دایک بوو. ساڵی 1960 لە ناوەندی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان وەکوو گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و شاعیر کار و چالاکی هونەریی خۆی دەست پێکرد.
دواتر لە ساڵی 1973 وەکوو ئامادەکاری هەواڵ و راپۆرت لەو ناوەندە پەرەی بە کار و چالاکییەکانی خۆیدا.
یەدوڵڵا رەحمانی هەر لە رۆژانی سەرەتایی چالاکی هونەریی خۆیدا هۆگر و تامەزرۆی چڕینی مەقام و ئاوازە رەسەنەکانی کوردی بوو. بە هۆی ئەوەی کە سۆز و میلۆدییەکان و نەغمە و گۆرانییەکانی ناوچەی کرماشانی زۆر بە باشی دەناسی، لەو ساڵانەی دوایی
📊 بابەت 373,915 | وێنە 58,918 | پەڕتووک PDF 10,950 | فایلی پەیوەندیدار 42,199 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,535 |
ئەنجام: 5 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
👫 عەبدولستار مەجید قادر | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

عەبدولستار مەجید قادر


فایلی پەیوەندیدار 📂
ساڵی 1970 لە شاری هەولێرهەولێر لەدایکبووە و ساڵی 1987 لە ریزەکانی بزووتنەوەی ئیسلامیی و هێزی ئیمامی شافیعی دەبێتە پێشمەرگە و پاش رووخاندنی رژێمی بەعس لە زانکۆی (الحرە)بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەست دێنێت و ساڵی 1987 1988 بەشداریی چەند نەبەردییەکی کردووە دژ بە رژێمی بەعس، لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک فەرماندەی تیپی (99ی سەربەستی) بەشداری راپەڕینی 1991ی گەلەکەمانی کردووە و لە ئازادکردنی ناوچەکانی کوردستان رۆڵی بینیوە و خێزاندارەو دوو منداڵی هەیە و جگە لە زمانی دایک، زمانەکانی: عەرەبی، فارسی، ئەڵمانی و ئینگلیزی دەزانێت و ساڵی 1998 لە وڵاتی نەمسا هەموو قورئانی لەبەر کردووە، چەندین پۆستی حیزبی وەرگرتووە و ئێستاش ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و وتەبێژە و بە نوێنەرایەتی کۆمەڵی ئیسلامیی چووەتە چەندین وڵات.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستانە
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | دڵشاد هەرتەلی - ماڵپەڕی ئیسلام پەیک

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: ☪ ئیسلامی سیاسی
👫 جۆری کەس: ♕ وەزیر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
♕ وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی کشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 14 2010 10:23PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 16 2019 11:58AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 5,290 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.112 KB Mar 14 2010 10:23PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

عەبدولستار مەجید قادر

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️بێتواتە.. وەزیری‌ کشتووکاڵ 150 هەزار پەنجە ماسی‌ خستە نێو بەنداوی‌ سەروچاوەوە
2.👁️عەبدولستار مەجید: دەستمان بە گلدانەوەی ئاو بۆ ناوچەکانی عێراق کردووە
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️چەند پەرلەمانتارێک داوای ناردنی هێز بۆ رۆژئاوای کوردستان دەکەن
📂[ زۆرتر...]
👫 عەبدولستار مەجید محەمەد مزووری | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

عەبدولستار مەجید محەمەد مزووری


⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی سەروو
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ موسڵ و دەشتی نەینەوا
🏡 شوێنی نیشتەنی: 🌄 کوردستان
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 84% ✔️
84%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
84%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Apr 18 2018 11:24PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Apr 19 2018 10:58AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Apr 19 2018 10:58AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,459 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.128 KB Apr 18 2018 11:25PMسەریاس ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

عەبدولستار مەجید محەمەد مزووری

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
🔣 هەمەجۆرە
1.👁️کاندیدی پارتە کوردییەکانی هەڵبژاردنی 2018 بۆ پەڕڵەمانی ئێڕاق
📂[ زۆرتر...]
📊 عەبدولستار مەجید: داهاتی باج لەماوەی 8 مانگدا 71 ملیار دیناربووە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
عەبدولستار مەجید: داهاتی باج لەماوەی 8 مانگدا 71 ملیار دیناربووە
📊 ئامار و راپرسی


دواڕۆژ، سامان قوبادی
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاماژە بەوە دەکات، نازانرێت سیاسەت و ئەولەویەتی حکومەت بۆ کام وەزارەتە، دەشڵێت"تەنها لەماوەی 8 مانگدا داهاتی وەزارەتی کشتوکاڵ 71 ملیار دینار بووە".
عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکی دواڕۆژدا وەڵامی چەندین پرسی گرنگی تایبەت بە وەزارەتەکەی دەداتەوە، هاوکات باس لە هەڵوێستی سیاسی حیزبەکەی و کاریگەریی لەسەر کارەکانی وەک وەزیرێک دەکات.
دواڕۆژ: کاتێک پۆستی وەزارەتی کشتوکاڵت وەرگرت پلانتان دانا بۆ گەشەپێدانی ئەم کەرتە لە هەرێمی کوردستان، تاچەند ئەوەی ویستووتە جێبەجێ کراوە؟ ستراتیژی پلانەکەت چۆنە؟
عەبدولستار مەجید: پلانەکەمان لەسەر دوو تەوەری ستراتیژییە، یەکەم: هەوڵدان بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک کە ئەرکێکی سەرەکی وەزارەتە، دووەم: هەوڵدان بۆ دابینکردنی ئاسایشی ئاو، لەماوەی ئەم 2 ساڵەدا بەهەردوو ئاڕاستەکەدا کارمانکردووە. لەبەشی خۆراکدا لەبەر ڕۆشنایی یاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، بڕیارماندا بە دانانی باج لەسەر بەرووبوومی هاوردە لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆدا، کاریگەریی خۆی هەبوو بەئاڕاستەی زیادکردنی بەرهەمی خۆماڵی، هاوکات جوتیارێکی زۆر بگەڕێنەوە سەر پێشەی کشتوکاڵی. جگەلەوە بەرهەمی هاوردە بۆ هەرێمی کوردستان کەمی کردووە، وەفدێکی وڵاتی تورکیا سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵیان کرد، باسیان لەوە کرد تەنها لە ساڵی 2015دا 28%ی بەرهەمی هاوردەیان بۆ هەرێمی کوردستان کەمی کردووە، بەهەمانشێوە وڵاتی ئێران هەناردەی بەرهەمەکانیان بۆ هەرێم کەمی کردووە، بۆیە لەزۆربەی بەرهەمە ناوخۆییەکان گەیشتین بە دابینکاری، لەهەمانکاتدا داهاتی بۆ هەرێمی کوردستان هەبووە، لەساڵی 2015دا داهاتی وەزارەتی کشتوکاڵ لە باج 71 ملیار دینار بووە. سەبارەت بە ئاویش لەگەڵ قەیرانی دارایی لەماوەی 2ساڵی ڕابردوودا 4 پرۆژەی بەنداوی گەورە و بچووکمان تەواو کردووە.
دواڕۆژ: کەواتە تاچەند لەماوەی ئەم دووساڵەدا بەرهەمی کشتوکاڵی زیادی کردووە، یان جووتیار ڕووی کردوەتەوە سەر پیشەکەی خۆی؟
عەبدولستار مەجید: بە بەڵگەوە وەڵامت دەدەمەوە، تەنها لەم ساڵدا زیاتر لە 1 ملیۆن و 600 هەزار تەن گەنممان هەبووە، دەوترێت گەنمی وڵاتانی تر بووە ئەمە ڕاست نی یە، بەپێچەوانەوە ئێران داوای لێکردین گەنمیان پێ بفرۆشین، تەنها ڕێژەیەکی زۆر کەم گەنم هاوردە کراوە بۆ هەرێمی کوردستان، لەساڵی 2014 کە دەستبەکاربووین، نزیکەی 80 هەزار تەن پەتاتە بەرهەمهاتووە، بەڵام لە 2016دا نزیکەی 173 هەزار تەن پەتاتە بەرهەمهێنراوە. لە چەندین بەرهەمی تریشدا بە ئاستی خودبژێوی گەیشتووین، تەنانەت زۆربەی بەرهەمی گۆشت و پەلەوەرییەکان دەنێرین بۆ ناوچەکانی خواروی عێراق.
دواڕۆژ: کەواتە هاووڵاتیانی هەرێم تا چ ئاستێک دەتوانن پشت بەبەرهەمی ناوخۆ ببەستن؟ ئایا لە ئاستی خواستی بازاڕدایە؟
عەبدولستار مەجید: ناتوانین بەگشتی باسی بکەین، بەرهەم هەیە زیاتر لە ڕێژەی پێویست دابینکراوە، واتە لەناوخۆدا بەرهەمهێنراوە، بەرهەمیش هەیە 70% دابین بووە، بەڵام بەتایبەت لە میوە و دانەوێڵەدا بە ئاستی دابینکاریی گەیشتوین، ئەمە بەدرێژایی ساڵ نی یە، لەئێستادا سەرقاڵی ئەوەین ئەو بەرهەمانەی لە پایز و زستاندا نیمانە لەڕێگەی خانووی پلاستیکییەوە بەرهەمبهێنرێن.
دواڕۆژ: باس لەوەدەکەیت تەنیا لە باج 71 ملیار دینار لەماوەی 8 مانگدا داهاتی وەزارەتی کشتوکاڵ بووە، هاوکات کەرتی کشتوکاڵ لە کوردستاندا لاوازە، کەواتە بۆچی ئەم داهاتە، یاخود بەشێکی بۆ پەرەپێدانی ئەم کەرتە دابین ناکرێت؟ سەرۆکایەتی حکومەت تاچەند پشتیوانیتان دەکات؟
عەبدولستار مەجید: حکومەت ستراتیژ و ئەولەویەتی دیار نی یە بۆ پاڵپشتیکردنی وەزارەتەکان، نازانرێت بەبڕیار کام وەزارەت ئەولەویەتی هەیە، لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران داوامکردووە وەزارەتی کشتوکاڵ بکرێت بە سێکتەری یەکەم، تائێستا تەنها ئەولەویەتی سەرەکی دراوە بە نەوت کە نەهامەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، بەپێی یاسا سەرجەم داهاتەکان دەگەڕێنەوە بۆ وەزارەتی دارایی، هیچ بڕێکی بۆ ئێمە تەرخان ناکرێت، بەنامەیەک داوام لە سەرۆکی حکومەت کردووە، لە 30%ی داهاتی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ پەرەپێدانی ئەم کەرتە تەرخانبکرێتەوە.
دواڕۆژ: کەواتە هۆکاری سەرەکی چییە کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشتیتان ناکات؟
عەبدولستار مەجید: تائێستا سیاسەتی حکومڕانی لە هەرێم لەبارەی دروستکردنی ژێرخانی ئابوری و پشتبەستن بە سێکتەرێک بۆ بنیاتنانی ئابورییەکی بەهێز هەڵەبووە، دەبوایە گرنگییەکی زۆر بە کشتوکاڵ بدرایە و بودجەیەکی شایستەی بۆ دابین بکرایە، بەڵام هیچی بۆ نەکراوە. لە باشترین حاڵەتی بودجەدا کە 2013 بوو تەنها 1.8ی بودجەی گشتی بۆ تەرخانکراوە، وڵات هەیە تەنها بە کشتوکاڵ و گەشتوگوزار دەژی و بەڕێوەدەچێت، ئێمە باشترین خاک و ئاو و هەوا و دەستی جوتیارمان هەیە کە بنەمان بۆ هەر وڵاتێکی کشتوکاڵی.
دواڕۆژ: ڕەنگە قەیرانی دارایی ماوەیەکی زۆر بخایەنێت، خەڵکیش ترسی لە ئاسایشی خۆراک هەیە، ئایا ئاسایشی خۆراک لە هەرێمی کوردستان ڕووی لە مەترسی و لەناوچوونە؟
عەبدولستار مەجید: لە ڕووی ئاسایشی خۆراکەوە مەترسی نی یە و لەئاستێکی باشداین، بەڵام پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێگای خانووی پلاستیکی و شووشە بگرێتەبەر بۆ ئەوەی ئەو بەرهەمانەی لە زستاندا نیمانە لەم ڕێگەیەوە بەرهەمی بهێنین، ئەمەش پێویستی بە بودجەیەکی باشە لەلایەن حکومەتەوە دابینبکرێت.
دواڕۆژ: پشتمان بە بەرهەمی هاوردەی هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران بەستووە، هاتنی ڕێژەیەکی زۆری بەرهەم لە دەرەوە ئەوە ناگەیەنێت هەردوو وڵاتی دراوسێ‌ بازاڕی هەرێمی کوردستان وەک شوێنێک بۆ ساغکردنەوەی کاڵاکانیان سەیر دەکەن، کە ڕەنگە کوالێتیان باش نەبێت؟ ئایا کۆنتڕۆڵی جۆریتان هەیە؟
عەبدولستار مەجید: کۆنتڕۆڵی جۆریمان هەیە لەسەرجەم خاڵە سنوورییەکان، هەرێمی کوردستان باشترین بازاڕ نی یە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان، بەهۆی ئەو باجەی دامانناوە. هاوردەی بەهەمەکان کەمی کردووە، بەڵام بەحوکمی ئەوەی سیستمی بازاڕی ئازاد پەیڕەو دەکەین، بەپێی ڕێنماییەکان وڵاتان و کۆمپانیاکان ئازادن کاڵاکانیان بهێننە هەرێمی کوردستان.
دواڕۆژ: هێنانی گۆشت لەدەرەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغەکراوە، هاوکات نرخەکەی لەبازاڕدا بەرزبووەتەوە، بۆچی راگیراوە و کەی ئەمە چارەسەردەکرێت؟
عەبدولستار مەجید: گۆشت هاتووە نازانین لەکوێوە هێنراوە، ئایا بەشێوەیەکی شەرعی سەربڕدڕاوە و تەندروستە، چونکە میللەتێکی موسڵمانین، لیژنەم ناردووە بۆ چەندین وڵات لەسەر گۆشت، دەڵێن کارەساتە هەندێک گۆشت کە هەیە بێتە هەرێمی کوردستان، لیژنەکانمان پشکنین دەکەن، دوای ئەنجامەکان ئەگەر تەندروست بوو ڕێگە دەدەین گۆشت هاوردە بکرێت.
دواڕۆژ: کۆی ڕووبەری کشتوکاڵی هەرێم چەندە؟ ئایا پۆلێن کراوە؟
عەبدولستار مەجید: بەگشتی 18 ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵیمان هەیە، سەرجەمی ئەم ڕووبەرە پۆلێنکراوە، 5 ملیۆنی دێمی و سەرجەمی ئەوەی تریش بەراوە.
دواڕۆژ: لەماوەی ڕابردوودا ڕووبەرێکی زۆر زەوی کشتوکاڵی بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون تەرخانکراوە، چیتان کردووە بۆ ڕێگریکردن لە دابینکردنی زەوی کشتوکاڵی بۆ کەرتەکانی تر؟
عەبدولستار مەجید: بڕیارمانداوە و جێبەجێمان کردووە، هیچ پارچە زەوییەکی کشتوکاڵی نادەین بە پرۆژەیەکی تر، لە ئەنجومەنی وەزیران باسمان لەوە کردووە زەوی بەردەڵانمان زۆرە با یەکەی نیشتەجێبوون بەشێوەی ستوونی لەسەر ئەم زەویانە دروست بکرێت.
دواڕۆژ: ژمارەی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان چەندە؟ لەئێستادا چەندی لەبواری جێبەجێ کردندایە؟ توانای گلدانەوەی ئاویان چەندە؟
عەبدولستار مەجید: لە هەرێمی کوردستان 17 بەنداومان هەیە، 3 بەنداویان گەورەیە و پێشتر دروست کراون، 14 بەنداویان لە کابینە یەک لەدوا یەکەکان جێبەجێکراوە، لەوانەش 4 یان لەکابینەی هەشت دروست کراون، لەئێستاشدا دیزاینمان بۆ 20 بەنداوی تر کردووە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە 15یان ڕاگیراوە، تەنها 5 بەنداویان بە سستی کاریان تێدا دەکرێت، بەڵام نەگەیشتووین بە ئاسایشی ئاو، ئەگەر ئەو 20 بەنداوە تەواو بکەین دوو ئەوەندەی ئەو ئاوەی کە پێویستمانە دابین دەبێت.
دواڕۆژ: لە تورکیا پرۆژەی گاپ جێبەجێ دەکرێت، بەهەمانشێوە لە هەرێمی کوردستان بەنداوی بێخمە هەیە، بۆچی بێخمە راگیراوە و دەست بە کارکردن ناکەن، لەکاتێکدا
دەوترێت ئەم بەنداوە بەدووەم پرۆژەی گاپ بۆ گلدانەوەی ئاوی شیرین دادەنرێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا؟
عەبدولستار مەجید: هۆکاری راگرتنی بەنداوی بێخمە سیاسییە، بەشێکی پەیوەستە بە ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هەروەها حکومەتی عێراق پێی باشنەبوو تەواو بکرێت، ویستم ئەم دۆسیەیە دووبارە هەڵبدەمەوە و لەگەڵ حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم قسەی لەسەر بکەین، بەڵام بارودۆخە سیاسی و داراییەکە وایکرد باسی نەکەین، بەنداوی بێخمە پرۆژەیەکی ستراتیژییە و پێویستە ئەم بەنداوە جێبەجێ بکرێت، بێخمە کێشەی ئاو لە تەواوی عێراقدا چارەسەر دەکات، چونکە ئێستا لەناوچەکانی خوارووی عێراق زیاتر لە 12 ملیۆن هاووڵاتی لەژێر مەترسی نەبوونی ئاودان.
دواڕۆژ: ئایا وەک کۆمەڵی ئیسلامی بڕیارتانداوە لە حکومەت بکشێنەوە؟تاچەند بەهۆی هەڵوێستە سیاسییەکانی حیزبەکەتەوە کێشەت بۆ دروست کراوە؟
عەبدولستار مەجید: پرسی کشانەوە لە حکومەت پەیوەندی بە سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامییەوە هەیە و ئەوان دەتوانن بڕیاری لەسەر بدەن، هەرکاتێکیش سەرکردایەتی کۆمەڵ بڕیار بدات بۆ من وەکو ئەوە وایە موو لە ماست دەربهێنیت، جگەلەوە بەهۆی هەڵوێستە سیاسیەکانی کۆمەڵەوە هیچ ڕێگرییەکم بۆ دروستنەکراوە، بەڵام ئەم دۆخە سیاسیە کاریگەریی هەیە لەسەر ڕاپەڕاندنی کاروباری وەزارەتەکان، چونکە کاتێک حکومەت بنکە فراوان بوو هەموومان بەشێوەیەکی گەرمووگوڕ کارمان دەکرد، بەڵام ئێستا هەست بە ساردبوونەوە دەکەین، لە حکومەتدا تەنها لە وەزارەتەکەی خۆم بەرپرسیارم دەتوانیت لیژنەیەک بۆ هەڵسەنداندنی کارەکانمان پێکبهێنن و ئەنجامەکەی بڵاوبکەنەوە.
- 08-11-2016
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 08-11-2016
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 8 2016 9:40AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 8 2016 9:41AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 5,611 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
عەبدولستار مەجید: داهاتی باج لەماوەی 8 مانگدا 71 ملیار دیناربووە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️عەبدولستار مەجید: دەستمان بە گلدانەوەی ئاو بۆ ناوچەکانی عێراق کردووە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️08-11-2016
🏰 شوێنەکان
1.👁️بەنداوی بێخمە
📂[ زۆرتر...]
📊 عەبدولستار مەجید: دەستمان بە گلدانەوەی ئاو بۆ ناوچەکانی عێراق کردووە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
عەبدولستار مەجید: دەستمان بە گلدانەوەی ئاو بۆ ناوچەکانی عێراق کردووە
📊 ئامار و راپرسی


وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لایەنی ئێرانئێران دەڵێت گرتنەوەی ئاو پەیوەندی بە گشتپرسی و بابەتی سیاسییەوە نییە. دەشڵێت دەستیان بە گلدانەوەی ئاو بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کردووە.
عەبدولستار مەجیدعەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەکاتی بەشداری لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ، گوتی لەبارەی ئاوەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێویستمان بە رێککەوتنێکی ستراتیژی هەیە.
لەبارەی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووکزێی بچووک لەلایەن ئێران و ئەگەری گرتنەوەی ئاو لەلایەن تورکیاتورکیا، عەبدولستار مەجید گوتی ئێران و تورکیا ماوەیەکە دەستیان بە دروستکرنی کۆمەڵێک بەنداو کردووە لەسەر ئەو رووبارانەی دەڕژێنە سنووری هەرێمی کوردستان و عێراق. هەروەها بەنداو لەسەر ئەو ئاوە دروستکراوە، کە دەڕژێتە سووریاسووریا.
تۆڵەی خۆمان لە عێراق ناکەینەوە
وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەکرد وەکو تۆڵەسەندنەوە لە ئێران نامانەوێت ئاو لەسەر عێراق و هاووڵاتییانی عێراق بگرینەوە، بەڵام بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوەکە دەستمان بە گلدانەوەی کردوو و رێژەی بەردانەوەمان بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کەمتر کردووەتەوە. لە رابردوودا 180 مەتری سێجای ئاومان لە بەنداوی دووکان لە چرکەیەک بەردەدایەوە، بەڵام ئێستا بۆ 50 مەتری سێجا لە چرکەیەک کەمکراوەتەوە.
لەبارەی ئەوەی وەزارەتی کشتوکاڵ لەبەرامبەر گرتنەوەی ئاودا ئابڵوقە دەخاتە سەر کاڵای ئێرانی، عەبدولستار مەجید گوتی لایەنی ئێران دەڵێن هەندێک بەنداویان دروستکردنی بۆ 10 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و پەیوەندی بە گشتپرسی و بابەتی سیاسییەوە نییە و ئاوەکە بەردەدەینەوە، بەڵام من پێموایە گرتنەوەی ئاوەکە لەم وەرزەدا گونجاو نییە. باوەڕیش ناکەم ئێران ئەو بەرژوەندییە ئابوورییەی لە ناوچەکە هەیەتی، بیکاتە قوربانی چۆڕێک ئاو.
20 بەنداو لەسەر ئەو ئاوانە دروستکراوە کە دەڕژێنە کوردستان
سەبارەت بە بەنداوەکانی ئێران، عەبدولستار مەجید، گوتیزیاتر لە 20 بەنداو لەسەر ئەو ئاوانە دروستکراوە کە دەڕژێنە هەرێمی کوردستان. هەندێک بەنداوەکان ئێستا لە تەواوبووندان و هەندێکی دیکەشیان کاری تێدا دەکەن.
وەزیری کشتوکاڵ گوتیشی لە ئێران 11 بەنداو لەسەر زێی بچووک دروست دەکرێن و نۆ لە بەنداوەکانی ئێران لەسەر رووباری سیروانسیروان و لقەکانیەتی کە لە سیروان دەکرێنەوە و بەنداوی دەربەندیخاندەربەندیخان پێکدەهێنن. ئەو بەنداوانەی لە ئێران دروست دەکرێن زیاتر لە میلیارێک مەتر سێجا ئاو گلدەدەنەوە لەو ئاوانەی کە دێنە هەرێمی کوردستانەوە.
وەزیری کشتوکاڵ دەڵێت گلدانەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە زیانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە. لەبارەی زیانەکانی بۆ هەرێمی کوردستان، کاریگەری لەسەر ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێقەڵادزێ، بەشێکی ئاوی خواردنەوەی سلێمانیسلێمانی هەیە تاوەکو دەگاتە کەرکووککەرکووک و خوارووی کەرکووک سوود لەم ئاوانە دەبینن.
عەبدولستار مەجید دەڵێت، ئاوی رووباری زێی بچووک زیاتر لە 60%ی ئاوی دوکاندوکان دابیندەکات. گرتنەوەی ئاوەکە ئەگەر ئەمساڵ کاریگەری سەرەکی بەنداوی دوکان نەبێت لەکاتی گرتنەوەی ئاوەکە و بەرنەدانەوەی بەپێی پێویست لە ساڵی 2018 کاریگەری یەکجار زۆری لەسەر بەنداوی دوکان دەبێت.
بەنداوەکانی تورکیا
سەبارەت بە بەنداوەکانی تورکیا لەسەر ئەو ئاوانەی دەڕژێنە هەرێمی کوردستانەوە، عەبدولستار مەجید گوتی: تورکیا لەسەر ئەو ئاوانە دەڕژێنە عێراق و سووریا لە پرۆژەی گاپدا 22 بەنداوی دروستکردووە. بەنداوەکانی تورکیا ئێستا کەمتر زیانیان بۆ هەرێمی کوردستان هەیە. لە خوارووی دهۆکدهۆک هەندێک پرۆژەی ئاودێری پێویستیان بەو ئاوە هەیە لە تورکیاوە دێت، بەنداوەکانی تورکیا زیانی لەکاتێکدا تەواو بکرێن و هەموو ئاوەکە بگرنەوە.
لە هەرێمی کوردستان 17 بەنداوی ئاو هەن
سەبارەت بە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دەستگرتن بە ئاوەوە، عەبدولستار مەجید گوتی: بە بەنداوی دووکان و دەربەندیخانەوە لە هەرێمی کوردستان 17 بەنداومان هەن. دەبێت خۆمان پشت بەخۆمان ببەستین. زیاترینی ئاوەکان لە هەرێمی کوردستانە، بەڵام لە ئایندەدا زەرەرمەندی گەورە لە گرتنەوەی ئاوەکە عێراق دەبێت. چونکە ئاوەکە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەچێت. بۆیە پێویستە عێراقیش بێتە سەر خەت.
02-07-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 03-07-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 02-07-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 👩‍💻 ئاوەدانکردنەوە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ دهۆک
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ رانیە (راپەڕین - پشدەر)
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ قەڵادزێ
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔥 کەرکوک
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jul 3 2017 3:55AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jul 3 2017 4:01AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,582 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
عەبدولستار مەجید: دەستمان بە گلدانەوەی ئاو بۆ ناوچەکانی عێراق کردووە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️عەبدولستار مەجید: داهاتی باج لەماوەی 8 مانگدا 71 ملیار دیناربووە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-07-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەبدولستار مەجید قادر
📂[ زۆرتر...]
📖 هایدرۆپۆلیتیکی کاک عەبدولستار مەجید | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
هایدرۆپۆلیتیکی کاک عەبدولستار مەجید
📖 کورتەباس


رووداو
لەلایەن مامەند رۆژەمامەند رۆژە
بەرایی
ماوەیەکە ئێرانئێران ئاوی زێی بچووکزێی بچووکی گرتووەتەوە. دەمودەست ئەم پرسە کاریگەری لەسەر کشتوکاڵ داناوە و قەیرانی ئاوی خواردنەوەشی لێکەوتووەتەوە. لەم دۆخەدا کە هەرێمی کوردستان بەرەو گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی هەنگاودەنێ، گرتنەوەی ئاو راستەوخۆ دەبێتە دۆزێکی سیاسی کە لەتوێی هایدرۆپۆلیتیکدا شیدەکرێتەوە.
پێگەی هایدرۆپۆلیتیکی هەرێمی کوردستان لەچاو ئێران و تورکیا لەرزۆکە، بەڵام پێگەکەی لەچاو عیراق بەهێزە. بۆیە پێدەچێ لە ئایندەیەکی نزیکدا لە هەرێمی کوردستان قەیرانی ئاوی شیرین سەرهەڵبدات، چونکە ئێران کۆمەڵێک بەنداوی لەسەر چەمی ئەڵوەند، سیروان و ئێستاش لەسەر زێی بچووک دروستکردووە و پێدەچێ لە ئایندەیەکی نزیکیشدا تورکیا کۆمەڵێک بەنداو لەسەر ئاڤاشین، باسیا، زێی گەورە، خابوور و هێزل دروستبکات. بەمجۆرە کوردستان بەر هەڕەشەی ئاو دەکەوێت.
یەکەم کەس کە لەسەر ئەم دۆزە هاتووەتە دەنگ بەڕێز عەبدولستار مەجیدعەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵە. ئەو باش لە رەهەندەکانی پشتەوەی ئەم دۆزە گەیشتووە، بۆیە کۆدەکانی شیکردووەتەوە. کاک عەبدولستار یەکێک لە وەزیرە سەرکەوتووەکانی ئەم کابینەیەیە کە خاوەن دید و پرۆژەیە. هەروەها هەڵگری دۆزی نەتەوەییە و کاتێک لە بەغدا کورسیی نزمیان بۆ دانا، هەڵوێستە بەناوبانگەکەی دەنگیدایەوە. ئەو جەخت لە کۆمەڵێک پرۆژە دەکاتەوە کە رەهەندی ستراتیژییان هەیە. سەبارەت بە گرتنەوەی ئاویش ئاماژەی بە هەڕەشەکانی هایدرۆسیاسەت کردووە.
لێرەوە هەڵوێستی کاک عەبدولستار دەکەینە بەرایی بۆ چوونە ناو ئەم بابەتە.
کوردستان: تەحەداکانی هایدرۆپۆلیتیک
نەتەوە یەکگرتووەکان و یۆنسکۆ سەدەی بیستویەکەمیان ناوناوە سەدەی هایدرۆپۆلیتیک. خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی کەمیی ئاوی شیرین، کەمیی رێژەی باران، بەکارهێنانی لەرادەبەدەری ئاوی شیرین و زۆربوونی رێژەی دانیشتووانەوە رووبەڕووی قەیرانی ئاو بووەتەوە. هەندێک لێکۆڵینەوە ئاماژە بەوە دەکەن کەوا لە 20 ساڵی ئایندەدا گەلێک وڵات بەتایبەت وڵاتانی عەرەبیی حەوزی خەلیج لەگەڵ تەنگژەی ئاوی شیرین بەرەوڕوو دەبنەوە.
کوردستان وڵاتێکی تینوو نییە، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر سەروەریی کوردستانی باکوور و کوردستانی رۆژهەڵات دەست کورد بکەوێ، دەبێتە دەوڵەتێکی کارامەی هایدرۆپۆلیتیکی کە دەتوانێ دەست بنێتە بینەقاقای سووریا، عێراق و ئێران و تەنانەت ئەرمەنستانیش. بەڵام دۆخی هەرێمی کوردستان وا نییە و گرفتی هایدرۆپۆلیتیکی هەیە. 70%ی سەرچاوەکانی ئاوی شیرینی ئەم هەرێمە لە ئێران و تورکیاوە سەرچاوە دەگرێت. ئەمەش رێژەیەکی ترسناک پیشاندەدات.
هەرێمی کوردستان ناوەندی راکێشانی کۆچە و دانیشتووانیشی هەڵدەکشێت. لەبەر ئەمە بووژانەوەی ئابووری پەیتا – پەیتا و بەرزبوونەوەی دانیشتووانی لەگەڵ وەرگرتنی کۆچی سەدان هەزاری لە ئاوارە، پەنابەر و کارخواز وای لێدەکا کە پێویستییەکی لەرادەبەدەری بە ئاوی شیرین هەبێت. ئاسایشی ئاو راستەوخۆ پەیوەندی بە ئاسایشی خۆراکیشەوە هەیە. بۆیە کەرتی کشتوکاڵ، پیشەسازی، خزمەتگوزاری و ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیان لەبەردەم هەڕەشەدایە.
ئێران: هایدرۆپۆلیتیک و جڵەوکردنی کوردستان
بەهۆی نەبوونی رژێمێکی حقووقی لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، گرتنەوەی ئاو بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بێ هەماهەنگیی دوولایەنە، قۆستنەوەی سیاسەتی ئاوی وەکوو کارتی فشاری ستراتیژی، دەبێتە سەرچاوەی گرژی لەنێوان ئەم دوو وڵاتە و دۆخی ئاسایش بەر هەڕەشە دەکەوێت.
ئێران نەک لەژێر عەباوە، بەڵکوو لەسەر عەباوە بە رۆژی رۆشن و لە سەروبەندی پرۆسەی گشتپرسیدا، یەکێک لە گرنگترین کارتەکانی خۆی پیشانداوە.
لەدوای سەردانەکەی عەبادی بۆ تاران، ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە. ئەمەش دەسپێکی گەمەیەکی ترسناکە کە زاناکان بە گەمەی هایدرۆپۆلیتیکی ناوی دەبەن.
ئێران ئێستا دەتوانێ لەڕێی بەنداوەکانییەوە و لەڕێی پرۆژەکانی گۆڕینی رێڕەوەکانی ئاوەوە، ئاوی ئەڵوەند، سیروان و زێی بچووک و تەنانەت چەندین چەمی بچووکی دیکەش بگرێتەوە. ئێران ئێستا دەستی لە بینەقاقای هەرێمی کوردستاندایە و کارتێکی یەکجار ترسناکی قۆستووەتەوە. بۆیە قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی هەردوولا دەستپێدەکا کە ئەمە لەگەڵ قۆناغێکی هەستناکدا هاوکاتە: پرۆسەی گشتپرسی.
ئەنجام: هەڕەشەکە بە هەند وەربگرن!
ئێستا بە رۆشنی دەرکەوتووە کە پرۆسەی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی هەروا بێ گرفت و بەئاسانی بەرەو پێشەوە ناڕوات، دەرکەوت کەوا گەلێک بۆسە و گەلێک بۆمبی نەتەقیوی لەبەردەمدایە. یەکێکیشیان پرسی هایدرۆپۆلیتیکە.
ئێستا با بێین و ئەم گریمانەیە دابنێین کەوا ئێران بەبیانووی جۆربەجۆرەوە ئاوەکانی ئەڵوەند، سیروان و زێ دەگرێتەوە. واتە لەپاڵ ئامرازەکانی هەڕەشەی وەکوو حەشدی شەعبی، بودجە، راگرتنی فڕینی ئاسمانی و تۆپباران و تەنانەت مووشەکبارانی کوردستان، کارتی هایدرۆپۆلیتیکیش بەباشی دەقۆزێتەوە. لێرەدا پرسیارەکە ئەمەیە: گەلۆ کوردستان چی لێدێت؟
ئەگەر ئێران ئەم کارە بکا، ئەوە ئاسایشی ئاو، ئاسایشی خۆراک و لەگەڵ ئەمەش ئاسایشی گشتیی هاووڵاتیان بەر هەڕەشە دەکەوێت. تەنانەت ئەگەری ئەوە هەیە کەمیی ئاو ببێتە سەرچاوەی هەڕەشەی ناوخۆیی، گرژیی کۆمەڵایەتی و ناڕەزایەتی هاووڵاتیان. بۆیە وەک بەڕێز وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بۆ کردووە، دەبێ هەڕەشەی هایدرۆپۆلیتیک بەهەند وەربگیرێت.
06-07-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 06-07-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 💰 ئابووری
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🌾 کشتوکاڵ
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jul 6 2017 11:11AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 6 2017 11:34AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 6 2017 11:34AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 5,194 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
هایدرۆپۆلیتیکی کاک عەبدولستار مەجید
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️06-07-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مامەند رۆژە
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 8,128 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574