📊 بابەت 374,195 | وێنە 58,996 | پەڕتووک PDF 10,982 | فایلی پەیوەندیدار 42,520 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,598
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 07-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-06-2020
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 05-06-2020 - تورک لە باکوور رەشبگیری هەدەپە دەکات و لە باشووریش لە رۆژی جیهانیی ژینگە رەز و باخەکانمان دەسووتێنێت!
باکووری کوردستان
- پاش لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەڕڵەمانتارانی هەدەپە، لەیلا گیوڤەن و فاریس ئۆگیولاری، شەوی رابردوو هەردووکیان لەلایەن تورکەوە دەستگیرکران.[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ بۆ ئەوەی رێگری لە ناڕەزایەتییەکانی گەل لەو شارەدا لە دژی ئەو هێرشەی رژێم بگرێت رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 5ی حوزەیران بۆ ماوەی 15 رۆژ هەموو جۆرە چالاکییەک لە شارەکەدا قەدەغەیە.[3]
- پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەمسوور و جزیر لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و 5 کەسیان دە
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
هونەرمەندێکی بەناوبانگی قامیشلۆ بوو. رۆژی 07-06-2018 کۆچی دوایی کرد.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
ئەنجام: 4 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📅 03-01-2020 - رۆژی کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس ℹ️ | 🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەلموهەندیس و چەند ئەندامێکی حەشد و پاسداران


فایلی پەیوەندیدار 📂
رۆژئاوای کوردستان
- سەدان دانیشتووی تەبقا، بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەهیدانی ئەنجومەنی سەربازی تەبقایان کرد کە لەژێر چەتری قەسەدەقەسەدەدایە، ئەو دوو شەهید پێکهاتبوون لە هەریەک لە ئەحمەد جەدوو (ئەحمەد شیهاب) و شەمسی جەدوو (ئەبو ئالا) کە لە بەرخۆدانی شەرە لەدژی سوپای تروکی داگیرکەر و چەتەکانی شەهید ببوون. مەراسیمەکە لە گۆرستانی شەهیدانی تەبقا بە خولەکێک رێزگرتنی سەربازی لەلایەن شەڕڤانشەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی تەبقا و جەماوەری ئامادەوە بەڕێوەچوو.[2]
دەرەوەی کوردستان
- لە هێرشێکی ئەمریکییەکاندا، هەردوو قاسم سلێمانیقاسم سلێمانی و ئەلموهەندیس و چەند ئەندامێکی تری حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانسوپای پاسداران لە رێگەی فڕۆکەخانەی بەغداد کوژران.[1]
- د. بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی کوشتنی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سلێمانی دەکات، راشیگەیاندووە: موهەندیس و سولەیمانی ڕۆڵی گرنگ و یەکلاکەرەوەیان بینیوە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی داعشداعشدا.[1]
- لە جێگەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران، ئیسماعیل قائانی دانرا.[1]
- دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پلانی تورکیا بۆ ناردنی سەربازەکانی بۆ لیبیا، هۆشیاری دایە ئەردۆغانئەردۆغان و وتی، ئەو هەنگاوە دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی لیبیادا.[1]
- ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران رایگەیاند: لە کات و ساتی گونجاو تۆڵەی قاسم سلێمانی و ئەوانی تر دەکەینەوە.[1]
📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[2] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 03-01-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن: حەشدی شەعبی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 2 2019 10:14PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Dec 31 2019 11:22PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 3 2020 8:38PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,846 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.255 KB Jan 3 2020 7:42PMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.184 KB Dec 31 2019 11:08PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەلموهەندیس و چەند ئەندامێکی حەشد و پاسداران

📚 فایلی پەیوەندیدار: 30
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ناوەندی راگەیاندن و چاپەکەنی قەسەدە، ئاماری شەڕ و بەرخۆدانی ساڵی 2019
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️دەقی راگەیێندراوەکەی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق سەبارەت بە کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەلموهەندیس
2.👁️سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دۆخی عێراق راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️قاسم سلێمانی
📂[ زۆرتر...]
📝 دەقی راگەیێندراوەکەی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق سەبارەت بە کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەلموهەندیس | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

دەقی راگەیێندراوەکەی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق سەبارەت بە کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەلموهەندیس


بەو پەڕی دڵگرانی و ماتەمینییەوە هەواڵی شەهیدبوونی هەردوو سەرکردە شەهید حاج ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و شەهید حاج قاسم سولەیمانی-م پێگەیشت، کە رۆڵێکی گرنگ و کارایان گێڕا لە بەگژاچوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعشداعش و ئەو جەنگەیان زۆر خۆنەویستانە و بە وێنایەکی جوانەوە بردەوە.
ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشە دووژمنکارییە دەکەین کە فەرماندە ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق دەکاتە ئامانج کە بێ گومان کاریگەری ئەمنی لەسەر عێراق و ناوچەکە دەبێت کە خوانەخواستە ئەگەر عاقڵمەندان دەنگی هەرە بەرزی چارەسەکردن نەبن و هەوڵی نەهێشتنی کاریگەری ئەو هێرشە دووژمنکارییە نەدەن کە هەڕەشەیە لەسەر ئاشتی ناوچەکە و عێراق.
داوا لە هەموو لایەک دەکەین کە دان بەخۆدا بگرن و دەنگی عەقڵ و ژیری زاڵ بکەن و بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی بخەنە پێشەوە.
لەم دۆخە هەستیارەدا ئەرکمانە یەکێتیمان بپارێزین و ریزەکانمان یەک بخەین و جیاوازییەکان بە کاتی وەلا بنێین لە پێناو پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندی نیشتمانی باڵا و پارێزگاریکردن لە سەروەری عێراق و ئاسایشەکەی، وڵات و گەلەکەی لە کارەسات و ململانێی چەکداری بپارێزن کە بۆ چوار دەیەیە وڵاتی گیرۆدە کردوە و تا ئێستاش پاشماوەی برینەکانی سارێژ نەبووە.
شکۆمەندی و نەمری بۆ شەهیدان و ئەوانەی کە خۆێنی خۆیان بەخشی لە پێناو عێراق و پارێزگاریکردن لە زەوییەکەی، داواکارین لە یەزدان هەمووان بەر رەحمەت و بەزەیی خۆی بخات و ئارامی و سەبووریش بە کەسوکاریان ببەخشێت.
وإنا لله وإنا إلیه راجعون
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار
03-01-202003-01-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 03-01-2020
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jan 3 2020 7:57PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 3 2020 8:32PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 3 2020 8:32PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 262 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

دەقی راگەیێندراوەکەی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق سەبارەت بە کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەلموهەندیس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-01-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەرهەم ئەحمەد ساڵح
📂[ زۆرتر...]
👫 قاسم سلێمانی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

قاسم سلێمانی


فایلی پەیوەندیدار 📂
سەرۆکی سوپای قودسی پاسدارپاسداران. نێوبراو رۆڵێکی کاریگەری هەیە لە بەڕێوەبردنی میلیشیای حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە ئێراق.
قاسم سلێمانیسلێمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، تا ساڵی 1997 بەر لەوەی لە سوپای قودسدا دەستبەکار بێت، کەسایەتی و جوڵەکانی بەو شێوەیە نەبووەتە جێی سەرنجی میدیا و ناوەندە تەناهییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، کوڕی بنەماڵەیەکی جووتیار لە گوندێکی چەپەکی کرمان کە تەنیا تا پۆلی پێنجی سەرەتایی خوێندووە، دەبێت بە فەرماندەی گشتی ناوەندێکی هەستیاری کۆماری ئیسلامی ئێران، ناوەندێک کە خومەینی بە بۆچوونی خۆی بۆ هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ وڵاتانی دەورووبەر و جیهان دایمەزراندبوو.
ئەو بەدواداچوونە تەنیا بەدوای ژیانی قاسم سلێمانی پاش بوونی بە فەرماندەی سوپای قودسدا ناگەڕێت، بەڵکو رووماڵی ئەو بەشەی ژیان و کارەکانی لەناو سیستمی کۆماری ئیسلامیدا دەکات کە بوون بەهۆی ئەوەی کرێکارێکی بیناسازی لە ئەندامی خۆبەخشی سوپای فەخری کرمانەوە بگات بە باڵاترین پۆستی ریکخراوێکی هەستیار کە سەرجەم داهاتە نەوتی و سەرمایە سیاسییەکانی ئێرانی بخرێتە خزمەت.
ژیاننامە
قاسم سلێمانی رۆژی دووشەم، 10ی ئادار/مارسی 1957لە گوندی رابۆردی پارێزگای کرمان لە بنەماڵەیەکی جووتیاردا لەدایک بووە. سیستمی خوێندن لە سەردەمی پاشایەتی ئێراندا بە شێوەیەک بوو کە هەموو خێزانێک ناچار بوون لایەنی کەم تا پۆلی پێنجی سەرەتایی منداڵەکانیان بنێرنە بەر خوێندن، لەو سەردەمەدا کە تازە حکوومەت بەگژ سیستمی فیۆداڵیدا چووبووەوە و دابەشکردنی زەوی پێڕەو کرابوو، خێزانی سلێمانی 9 هەزار ریاڵی دەوڵەت قەرزدار بوون.
ساڵی 1970 سلێمانی پێنج ساڵی خوێندنەکەی تەواو دەکات وبە نیازی کارکردن لە گوندەوە بەرەو شاری کرمان دەچێت بۆ ئەوەی قەرزەکەی باوکی بداتەوە. لە تەمەنی 13 ساڵییەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ کرێکاری بینباسازی دەکات و ساڵی 1975 بەشێوەی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کرمان دەستبەکار دەبێت.
چەکەرەکردنی بیری توندڕۆیی
قاسم سلێمانی تا تەمەنی 20 ساڵی کرێکارێکی ئاسایی بووە و هیج ئینتیمایەکی ئاینی یان سیاسیی ئەوتۆی نەبووە، بەڵام بیری توندڕۆیی ئاینی سلێمانی لە ساڵی 1978ەوە چەکەرە دەکات. لەو ساڵەدا رەزا کامیاب، یەک لە بانگخوازە توندڕۆکانی شیعە لە شاری گونابادی خوراسانەوە بۆ پەرەپێدانی بیری شۆڕشی ئیسلامی دەچێتە کرمان.بۆ یەکەمجار قاسم سلێمانی لە رێگەی ئەحمەد سلێمانی ئامۆزای کە بەیەکەوە لە گوندەوە هاتبوون بۆ کرمان، بەشداری لە وتارە ئاینی-سیاسییەکانی رەزا کامیاب دەکات و هەر لەوێوە بناغەی بیری توندڕۆی شیعی تیایدا چەکەرە دەکات.
سلێمانی پێش هاتنی کامیاب بۆ کرمان هیچ پێوەندی یان ئاشنایەتییەکی لەگەڵ ئاخوندە شیعەکانی کرمان نەبووە، لە کاتێکدا سێ لە بانگخوازە بەرچاوەکانی شۆڕشی ئیسلامی وەک عەلی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی و محەمەد عەلی موەحیدی کرمانی و یەحیا جەعفەری لە کرمان چالاکیان دەکرد، ئەوەش دەیسەلمێنێت کە ئەڵقەی پێوەندی سلێمانی بە شۆڕشی ئیسلامی ئێران، رەزا کامیاب بووە. رەزا کامیاب لە 28ی تەمووزی ساڵی 1981 لەلایەن سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێرانەوە کوژرا.
مهاباد یەکەم وێستگەی دەرکەوتنی قاسم سلێمانی
لە سەروبەندی شۆڕشی گەلانی ئێراندا سلێمانی بوو بە ئەندامی خۆبەخشی سوپای فەخری کرمان، زۆر بە خێرایی توانی سەرنجی بەرپرسانی سوپای پاسداران لەو ناوچەیە بۆ خۆی رابکێشێت و لە ماوەیەکی کەمدا بوو بە کادری باڵای ئەو رێکخراوە.
دوای رووخانی رژێمی شای ئێران، کۆماری ئیسلامی هاتە سەرکار و لەگەڵ شاندی کوردی دەستی کرد بە دانوستاندن بەو نیازەی لە حکوومەتە نوێیەکەدا کوردیش بەشداری بکات، ئەو سەردەمە کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هێزی پێشمەرگەی هەبوو و لە شۆڕشی گەلانی ئێراندا بەشداری بەرچاوی کردبوو، بڕیار بوو لە درووستکردنی حکوومەتی نوێدا بەشدار بێت، بەڵام لە ناوەندی دانوستانەکاندا ئایەتوڵا خومەینی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران فەرمانی شەڕی لە دژی کوردستان دەرکرد و سوپای پاسدارانی بۆ شەڕی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان رەوانە کرد.
قاسم سلێمانی لەگەڵ یەکەم هێزی سەربازی سوپای پاسداران بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشی رۆژهەڵات رەوانەی کوردستان کرا و وەک خۆی باسی لێوە دەکات، یەکەم چالاکی سەربازی لە شاری مهاباد ئەنجام داوە.
سلێمانی بۆ ماوەی نزیک بە 3 ساڵ لە سەرکوتکردنی شۆڕشی کورد بەشدار بوو، فەرمانی خومەینی دروستکردنی رووباری خوێن بوو لە کوردستان و لەو شەڕەدا دەیان هەزار هاووڵاتی کورد شەهید کران.
سلێمانی توانی رۆڵی بەرچاو لە شەڕی کوردستاندا ببینێت، بۆیە زۆر بە خێرایی پلە سەربازییەکانی بڕی و لەگەڵ دەستپێکی شەڕی ئێران- عێراق وەک فەرماندەیەکی سوپای پاسداران رەوانەی بەرەکانی شەڕ کرا.
سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە کوشتوبڕکردنی هاووڵاتییانی کورد پێوەرە بۆ بەرزبوونەوەی پلەی سەربازی ئەندامانی سوپای پاسداران و هەر پاسدارێک زیاتر خوێنی کورد بڕێژێت، پلەی سەربازی زیاتر بەرز دەبێتەوە، سلێمانی یەک لەو پاسدارانە بوو بە خێرایی پلەی سەربازی لە شەڕی مهاباد دا بۆ بەرز کرایەوە و کرا بە فەرماندەی سوپای پاسداران.
سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری چشم انداز ئاماژە بەوە دەدات، کە لە مهاباد گەڕامەوە، دەستبەجێ کرام بە بەرپرسی بنکەی قودسی سوپای پاسدارانی کرمان، لە دەستپێکی شەڕی ئێران- عێراق راهێنانی بە چەندین هێزی سوپا کرد و دواتر وەک فەرماندەی هێز دەچێت بۆ بەرەی شەڕ لە سوسەنگەرد ی خوزستان و تا کۆتایی شەڕەکە لە چەندین جەبهەدا بەشدار دەبێت.لەدوای شەڕی ئێران–عیراق سلێمانی گەڕایەوە کرمان و بۆ ماوەی نۆ ساڵ وەک فەرماندەی لەشکری 41ی ئەنساروڵا مایەوە.
لە سوپای پاسدارانەوە بۆ سوپای قودس
لەگەڵ گەشەکردنی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ساڵی 1997 قاسم سلێمانی کرا بە فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، ویکی پێدیا نووسیویەتی، هەڵبژاردنی سلێمانی وەک فەرماندەی سوپای قودس لە سەروبەندی گەشەکردنی تاڵیبان لە ئەفغانستان، بە رێکەوت نەبوو، بەڵکو هۆکاری سەرەکی ئەوە بوو سلێمانی لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان ئەزمونی شەڕکردنی هەبووە و پێکهاتەی شاخاویبوونی جوگرافیای ئەفغانستانیش بەختێکی باشی بە سلێمانی بەخشی بۆ ئەوەی پۆستی فەرماندەیی سوپای قودسی پێ ببەخشرێت.
عێراق خاڵی دەرکەوتنی قاسم سلێمانی
موەفەق روبیعی وەزیری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، قاسم سلێمانی وەک بەهێزترین پیاوی عێراق ناو دەبات و دەڵێ، سوپای قودس بە سەرۆکایەتی قاسم سلێمانی لە هەموو رەهەندە سیاسیی و ئابووری و تەناهییەکان بەتایبەت لە ناوچەی سەوزی بەغدا کە کۆنسوڵگەی وڵاتانی رۆژاوایی و عەرەبی و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و پەرلەمان و داوودەزگەکانی حکوومەتی عێراقی تیادایە، هەژموونی هەیە.
ساڵی 2007 ستانلی مەک کریستاڵ ژەنەڕاڵی ئەمەریکایی ئاگەدار کرایەوە لەوەی محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و قاسم سلێمانی لەناو کاروانێکی ئۆتۆمبیلدا بەرەو سنوورەکانی عێراق بەڕێوەن، ئەمەریکاییەکان لە عێراق بە شوێنیدا دەگەڕان، کاروانی ئۆتۆمبێلەکان چوونە ناو خانوویەکی بێناونیشان لە هەولێرهەولێر، لە سەر خانووەکە تابلۆیەک هەڵواسرابوو و لەسەری نووسرابوو کۆنسوڵخانە.سەربازانی ئەمەریکا هەڵیانکوتایە سەر خانووەکە و پێنج ئێرانییان گرت کە پەساپۆرتی دیپلۆماسییان پێبوو، بەڵام ئەو پێنج کەسە هیچیان قاسم سلێمانی و جەعفەری نەبوون، بە گوتەی ژەنەڕاڵە ئەمەریکاییەکە ئەو پێنج ئێرانییە هەر هەموویان ئەندامی سوپای قودس بوون.
تەنیا نۆ رۆژ دوای ئەو رووداوە 12 چەکداری عەسائیبی ئەهلی حەق هەڵیان کوتایە سەر بارەگای فەرماندەیی سەربازی ئەمەریکا لە کەربەلا و چوار سەربازی ئەمەریکاییان بەدیل گرت، بەڵام دواتر کۆپتەرە ئەمەریکاییەکان لە نزیک روو باری فرات پێشیان گرتن و شەڕێکی قورس روویدا و لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا چەکدارەکان رایان کرد لە هەردوولا چەند کوژراو وبرینداریش کەوتەوە.
دواتر بەرپرسانی ئەمەریکا ئێرانیان تاوانبار کرد بە ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە و رایانگەیاند ئەوە وەڵامدانەوەی ئێران بووە بۆ بەدیلگرتنی پێنج ئەندامەکەیان لە هەولێر.
22ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2010 جیمز جێفری باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا و ریمۆند تی ئەدڕنۆ فەرماندی گشتی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق پیرۆزبایی درووستبوونی حکوومەتی نوێیان لە مالیکی کرد، ئەوکات زۆربەی بەرپرسانی عێراقی رایانگەیاند کە ئەو دوو بەرپرسە ئەمەریکاییە باش دەیانزانی قاسم سلێمانی مالیکی خستووەتە سەر کورسی سەرۆکوەزیران. حزبەکەی ئەیاد عەلاوی لایەنگری ئەمەریکا سەرباری ئەوەی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەست هێنابوو نەیتوانی دەسەڵات بگرێتە دەستەوە. عەلاوی پێی وابوو بۆ بوون بە سەرۆکوەزیرانی عێراق پێویستی بە پاڵپشتی ئەمەریکا هەبوو و دەڵێ ئەمەریکا حەزی دەکرد عێراق جێ بهێڵێت و عێراق رادەستی ئێران بکات.
رۆژنامەی گاردیەن لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە دابوو، جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی و نووری مالیکی هەردووکیان پاڵێوراوی قاسم سلێمانی بوون و لە ئەنجامدا توانیان دەسەڵاتی عێراق بگرنەوە دەست. نووری مالیکی لە کاتی بوون بە سەرۆکوەزیران رای گەیاند، ئێمە بە ئەمەریکاییەکان پێدەکەنین... قاسم سلێمانی پشتی لە زەوی دابوون، بەڵام ئەمەریکاییەکان لە سەرەوە پێکهاتنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقیان لەیەکتر پیرۆز دەکرد.
لە ویکی پێدیا ئاماژە بە پەیامیکی قاسم سلێمانی دراوە کە لە رێگەی جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری ئەوکاتی عێراقەوە بۆ دەیڤد پترایۆس سەرۆکی سی ئای ئەی نێردراوە و تیایدا بەو شێوەیە نووسراوە: پترۆسی ئازیز، ئێوە دەبێ بزانن من سیاسەتی ئێران لەبارەی عێراق، لبنان، غەزە و ئەفغانستان ئیدارە دەدەم، ئەو باڵیۆزەی لە بەغدایە، ئەندامی سوپای قودسە و ئەو کەسەش کە بڕیارە بیخەینە جێگەکەی، ئەویش هەر یەکێکە لە ئەندامەکانی سوپای قودس.
وەک فەرماندەی گشتی سوپای عێراق
دوای هێرشی گرووپی تیرۆریستی داعشداعش بۆ عێراق و داگیرکردنی مووسڵ و هەندێک شار و شارۆکەی عێراقی، سوپای عێراق لەیەک ترازابوو، داعش تا دەهات پێشڕەوییەکانی بەرەو بەغدا پەرەی دەسەند، قاسم سلێمانی ئەوەی بە دەرفەت زانی و لەگەڵ چەکدارەکانی بەرەو بەغدا بەڕێ کەوتن و وەک فەرماندەی گشتی سوپا لەیەک ترازاوەکەی عێراق دەستبەکار بوو، ئەگەرچی حکوومەتی ناوەند هەرگیز دانی بەوەدانەنا کە سلێمانی فەرماندەی گشتی سوپای عێراقە، بەڵام بەرپرسێکی باڵای عێراق بە نیۆیۆرک تایمزی راگەیاند: قاسم سلێمانی بەخۆی و 67 راوێژکاری سەربازییەوە هاتە بەغدا و وەک فەرماندەی گتشتی سوپای عێراق دەستبەکار بوو.
قاسم سلێمانی لە هەرێمی کوردستان
مانگی تەمووزی ساڵی 2014 ئیمێڵی نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران هاک کرا و لە ئەنجامدا کۆمەڵێک نامە ئاشکرا بوون کە تیایاندا قاسم سلێمانی لە هەموو بەرپرسیانی ئێران زیاتر ناویهاتبوو. نوێنەری هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە بە میدیاکانی راگەیاند، بە دڵنیاییەوە کاتێک باس لە سوپای قودس دەکرێت، ناوی قاسم سلێمانی بەرجەستە دەبێت، قاسم سلێمانی کەسی یەکەمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
هەوڵە تیرۆریستییەکان و سزای نێودەوڵەتی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا قاسم سلێمانی بە تاوانی هاوکاری هێزە سەرکوتکەرەکانی بەشار ئەسەد لە دژی هاووڵاتییانی سووری خستە ناو لیستی رەشەوە.11ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2011 دوو هاووڵاتی ئێرانی لە ئەمەریکا پلانی تیرۆرکردنی عادل ئەلجبەیر، باڵیۆزی سعوودیە لە واشنتنیان دانا و دوای گرتنیان وەزارەتی دادی ئەمەریکا رای گەیاند، یەک لەو دوو گیراوانە بەناوی عەلی غوڵامشکوری ئەندامی سوپای قودسە و سعوودیە کەیسی تیرۆری باڵیۆزەکەی گەیاندە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و راستەوخۆ قاسم سلێمانی تاوانبار کرد بەوەی لەپشت ئەو پلانەیە.
وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی ئەمەریکا قاسم سلێمانی خستووەتە ناو لیستی تیرۆرەوە و ئەنجامدانی هەرجۆرە مامەڵەیەکی بازرگانی لەگەڵ سلێمانی بە سەرپێچی لە یاسا هەژمار کردووە و سوپای قودسی وەک پاڵپشتی تاڵیبان و حزبوڵا و حەماس ناو بردووە.ساڵی 2007 بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی قاسم سلێمانی خرایە ناو لیستی ئەو بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی کە دەبێ چاودێری بکرێن و ئەو بڕیارەش پێوەست بوو بە پڕۆگرامە ناوکییەکەی ئێران.
تاوانە دژە مرۆییەکان
هێزی قودسی سوپای پاسداران لە بنەڕەتدا بە نیازی پەرەدان بە دەسەڵاتەکانی کۆماری ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنیات نرا و خومەینی ئەرکی ئەو هێزە میلیشیاییەی بە هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی وەسف کرد.
لە 14ی شوباتی ساڵی 2005 خۆکوژێک هیرشی کردە سەر کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی رەفیق بەهائەدین حەریری، سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانی لوبنان و بەهۆیەوە حەریری تیرۆر کرا، دادگەی نێودەوڵەتی رای گەیاند چەند ئەندامێکی حزبوڵای لبنانیان دەستگیر کردووە کە لەپشت تیرۆری حەریرییەوە بوون و عیماد موغنیە، فەرماندەی سەربازی حزبوڵای لوبنان بە داڕێژەری پلانی تیرۆررەکە ناو برا.
سێ ساڵ دوای کوژرانی رەفیق حەریری، عیماد موغنیە لە دیمەشق تیرۆر کرا، لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی موغنییەدا ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز ئاشکرای کرد، عیماد موغنییە زاوای قاسم سلێمانییە.
چاودێرانی ئەمنی سوپای قودس و رژێمی بەشار ئەسەدیان بە تیرۆرکردنی موغنیە تاوانبار کرد و هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئاشکرا بووە دەستی لە تیرۆری رەفیق حەریریدا هەیە و هاوسەرەکەی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی ئێران، سووریای بە تاوانبار زانی لە بەرامبەر تیرۆری عیماد موغنییە.
لە ساڵی 1997ەوە لەگەڵ بەهێزبوونی تالیبان لە ئەفغانستان، سوپای قودس چالاکییەکانی خۆی کە پێشتر تەنیا لە لوبنان و فەڵەستین ئەنجام دەدا، فراوانتر کرد و دوای شەڕی ئازادکردنەوەی عێراق، ئەو هێزە ئامادەییەکی بەرچاوی لەناو خاکی عێراقدا هەبوو و بە فەرمانی قاسم سلێمانی زیاد لە 70 راهینەریان لە بنکەی ئیمام عەلیتاران و حزبوڵا لە لوبنان هێنایە عێراق و چەندین هێزی میلیشیاییان لەو وڵاتەدا بۆ سەرکوتکردنی هێز و لایەنە سیاسییەکان دامەزراند.
کەتیبەکانی حیزبوڵا و ئەسایب ئەهل حەق و هێزی نۆی بەدر لەو گرووپانەن کە بە فەرمانی سوپای پاسداران و خودی قاسم سلێمانی لە عێراقدا جوڵە دەکەن، ئەو هێزانە کە سەرجەمیان شیعەن، لە سەرەتای دەستبەکاربوونیان لە پایتەختی عێراق دەستیان کرد بە گرتن و لەناوبردنی هاووڵاتییانی سونە و وەک لە راپۆرتێکی دەزگای هەواڵگری ئیسراییلدا هاتووە، سوپای قودس بە فەرماندەیی قاسم سلێمانی لەژێر ناوی ئەسایب ئەهل حەق و کەتیبەکانی حزبوڵا هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای پایتەختی عێراق دەدەن و لە رێگەی کوشتن و ترساندنی هاووڵاتییانی سونە ناچار بە کۆچیان دەکەن.
یەک لە تاوانە بەرچاوەکانی ئەو گرووپە ی سەر بە سوپای قودس رووداوەکەی مزگەوتی مەسعەبی بنی وەیس بوو لە پارێزگەی دیالە، چەکدارانی ئەسایبی ئەهل حەق هەڵیان کوتایە سەر ئەو مزگەوتە و لەکاتی نوێژکردندا زیاد لە 70 عەرەبی سونەیان کردە قوربانی.
15ی مارسی ساڵی 2011 لەگەڵ دەستپێکی شەڕی سوریا بەشار ئەسەد داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کرد بە هانایەوە بچن، سوپای پاسداران کە پێشتر چەند بنکەیەکی لە سووریا هەبوو دەستی کرد بە کێشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە لوبنان و عێراقەوە بەرەو سووریا و وەک بەشێک لە سووپای سوریا بۆ مانەوەی ئەسەد لە دەسەڵات شەڕیان کرد.
ئەنستیوتی لیکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤ لە قاهیرە لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا بە فەرمانی ئێران ئەنجام دراوە.
مەیسەرە، بەڕێوەبەری ئەنستتیوتی لیکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤ لە قاهیرە بە ئەلعەرەبیەی راگەیاند، سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی ئێران فەرمانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی هاووڵاتیانی سووریا دەرکردووە و بەشار ئەسەد پەسندی کردووە.
لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی سەدان هاووڵاتی سووری بوونە قوربانی و وەک رێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی ئاماژەی پێ دەدات، زۆربەی هەرە زۆری قوربانیانی چەکی کیمیایی لە سووریا منداڵن.
وشە/هەولێر، هیدایەت جان.[1]
رۆژی 03-01-202003-01-2020 بەهۆی هێرشێکی ئەمریکییەکانەوە لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی تری حەشدی شەعبی لە رێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا کوژرا.[2]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری وشە
[2] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 10-03-1957
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 03-01-2020 (63 ساڵ)
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🇮🇷 فارسی
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
👥 نەتەوە: 🌏 بێگانە
⚰️ هۆکاری گیان لەدەستدان: 🛦 بۆردوومانی فڕۆکە
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇷 ئێران
🗺 وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): 🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 14 2017 11:52AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 15 2017 10:53AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 3 2020 8:36PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 30,418 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.178 KB Oct 14 2017 11:53AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

قاسم سلێمانی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 17
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دۆخی عێراق راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️الحشد الشعبی
2.👁️حەشدی شەعبی
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️تارمایی فەرماندەیەک؛ قاسم سولەیمانی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-01-2020
2.👁️10-03-1957
📖 کورتەباس
1.👁️حەشدی شەعبی چییە و چۆن دامەزرا؟
2.👁️دووبارە بوونەوەی مێژوو (ئەزموون – وانە)، ئایا کورد پێویستە جارێکی تر ڕوو لە عێراق بکاتەوە ؟
📂[ زۆرتر...]
📝 مەسعود بارزانی بۆ قاسم سلێمانی: هاوبەشی خەمتانم | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

مەسعود بارزانی بۆ قاسم سلێمانی: هاوبەشی خەمتانم


برای بەڕێزم ژنراڵ قاسم سلێمانیقاسم سلێمانی
سڵاوی خواتان لێ بێت
بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکی بەرێزتانەوە لەلایەن خۆم و بنەماڵە و دۆستان و ناسیاوانمەوە سەرەخۆشیتان لێدەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم، تەندروست بی و ئارەزووی تەندروستیم هەیە بۆ جەنابتان، داوا لە خوای مەزن دەکەم کە بەهەشتی بەرین بکاتە جێگای ئەو خوالێخۆشبووە و داوای سەبر و خۆڕاگریش دەکەم بۆ جەنابتان.
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی
31-10-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 31-10-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🌐 زمان - شێوەزار: 🇮🇷 فارسی
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇷 ئێران

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 5 2017 8:07PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 6 2017 4:41PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 6 2017 4:41PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 4,398 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.136 KB Nov 5 2017 8:09PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

مەسعود بارزانی بۆ قاسم سلێمانی: هاوبەشی خەمتانم

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️31-10-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️Masoud Barzani
2.👁️مسعود البارزاني
3.👁️مەسعود بارزانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 17,176 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574