📊 بابەت 376,125 | وێنە 59,756 | پەڕتووک PDF 11,164 | فایلی پەیوەندیدار 44,694 | 📼 ڤیدیۆ 169 | 🗄 سەرچاوەکان 15,130
لەم کاتەدا 9 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 12-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆12-08-2020
📆11-08-2020
📆10-08-2020
📆09-08-2020
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅12 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ دەلال هونەر
تەمەنی 6 ساڵان بووە، ڕیکەوتی 09-08-2018 لەگەڵ دایکی و دوو خوشکی لە دەریای ئیجەدا خنکاون.
👫 سابیر کوردستانی
سابیر محەمەد ئەحمەد، ناسراو بە سابیر کوردستانی، لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کورِێکە. لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد..[1]
بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە لە 10-08-2020 گیانی لە
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
👫 ئازاد شەوقی
ژیاننامە
ئازاد شەوقی لەساڵی 1929 لە شاری هەولێر چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوه، لە بنەماڵەیەکی ناسراو و دیاری شاری سلێمانییە، خوێندنی سەرەتایی لە شاری دیوانییەی باشووری ئێراق تەواوکردووە و قۆناغی ناوەندی و دواناوەندیی لەشاری کەرکوک و پەیمانگای هونەرەجوانەکانی لە شاری بەغدا تەواو کردووه، پاشان بۆماوەی 13 ساڵ سەرپەشتیاری پەروەردەیی بووە لە شاری سلێمانی.
سەرەتای کاری هونەریی لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداوە دەستیپێکردووه، لەژیانی هونەرییدا دەیان پێشانگای نایابی کردۆتەوه، کەسەرجەمی تابلۆکانی گوزراشت ل
👫 هاشم محەمەد کەرەمی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

هاشم محەمەد کەرەمی


هاشم محەمەد کەرەمی لە شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بە دونیا هەڵێناوە. باوکی محەمەد ئەحمەد کەرەمی و دایکیشی گەلاوێژ مستەفا عەلیزادەیە. هاشم خوێندنی ماستەری لە بواری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە زانکۆی عەللامە تەباتەبایی تاران تەواوکردووە و باسی دەرچوونەکەشی تەرخان کردووە بۆ کاریگەری جیۆپۆلەتیکی هەرێمی کوردستان لەسەر بارودۆخی سیاسی کورد لە باشووری کوردستان. ئەو لە ساڵی 2712ی کوردییەوە لە زانکۆی گەرمیان وەکو مامۆستا خەریکی وانەوتنەوە و توێژینەوەیە. هاشم محەمەد کەرەمی خاوەنی چەند کتێبی وەرگێڕانە لە بواری دۆزی کورددا کە ناو و ڕێکەوتی لەچاپدرانیان لە خوارەوە هاتووە. ئەو وەرگێڕان لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ سەر زمانی فارسی و کوردی زاراوەی سۆرانی دەکات.
بەرهەم و وەرگێڕاوەکانی بریتین لە:
1- وەرگێڕانی کتێبی (خون، باورها و برگه های رأی: مدیریت ناسیونالیسم کردی در ترکیه 2007-2009) نووسینی پڕۆفیسۆر ڕۆبێرت ئۆڵسۆن لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ زمانی فارسی کە ساڵی 2010 لە لایەن دەزگای چاپی پانیز لە تاران چاپکراوە.
2- وەرگێڕانی کتێبی (جنبش های ناسیونالیستی کردی در ترکیه 1980-2010) نووسینی پڕۆفیسۆر ڕۆبێرت ئۆڵسۆن لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ زمانی فارسی کە ساڵی 2011 لە لایەن دەزگای چاپی پانیز لە تاران چاپکراوە.
3- نووسینی هاوبەشی کتێبی (Historical Texts in English: 1 – History of Kurdistan) بۆ خوێندکارانی بەکالوریوسی مێژوو لە ساڵی 2014 لە لایەن دەزگای چاپی کارۆ لە سلێمانی چاپکراوە.
4- وەرگێڕانی کتێبی (پادشاهی ماد) لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ زمانی فارسی کە ساڵی 2015 لە لایەن دەزگای چاپی پانیز لە تاران چاپکراوە.
5- وەرگێڕانی کتێبی (مادەکان: زمان، ئایین، کەلتوور، جوگرافیا و مێژوو) لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ زمانی کوردی کە ساڵی 2019 لە لایەن دەزگای چاپی جەماڵ عیرفان لە سلێمانی لە چاپ دەدرێت.
6- وەرگێڕانی کتێبی (هونەری جەنگ) لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ زمانی کوردی کە ساڵی 2016 بە مەبەستی فێرکردنی هەندێک بنەمای سەرەکی بواری جەنگ بۆ فەرماندەکانی پێشمەرگە بە شێوەی ئەلیکترۆنی بڵاوکراوەتەوە.
7- بۆ زانیاری لەسەر توێژینەوەکانی هاشم محەمەد کەرەمی دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی کەسی خۆی لە زانکۆی گەرمیان یان ڕیسێرچ گەیتی خۆی بکەن بە ناونیشانەکانی خوارەوە:
https://sites.google.com/garmian.edu.krd/hkarami/home
https://www.researchgate.net/profile/Hashem_Karami2
facebook/hashem.karami1
🗄 سەرچاوەکان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 21-03-1984
🎓 ئاستی خوێندن: 🎓 ماستەر
🎓 جۆری خوێندن: 💼 رامیاری
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 13 2015 12:49PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 8 2019 9:20AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,971 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.242 KB Oct 8 2019 8:50AMزریان سەرچناری
📷 فایلی وێنە 1.0.152 KB Dec 13 2015 12:49PMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

هاشم محەمەد کەرەمی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️مادها
2.👁️مێژووی مادەکان
3.👁️هونەی جەنگ 3
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,437 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574