📊 بابەت 375,036 | وێنە 59,480 | پەڕتووک PDF 11,114 | فایلی پەیوەندیدار 43,997 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,913
لەم کاتەدا 12 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 13-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆13-07-2020
📆12-07-2020
📆11-07-2020
📆10-07-2020
📆09-07-2020
📆08-07-2020
📆07-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅13 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 12-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی دیاکۆ تارا کوڕی رەسووڵ خەڵکی گوندی کێلەسیپانی بەخشی لاجانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.[7]
- لە شاری ورمێ، لە رێورەسمی شایی کوڕ و کچەکەیاندا، دایک و باوکی بووک و زاواکە تووشی کۆرۆنا بوون و هەر چواریان گیانیان لەدەستدا.[1]
باشووری کوردستان
- نۆ هەزار و 201 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 316 کەسیش گیانی
✌️ عەبدوڵڵا قادری ئازەر
خەڵکی نەغەدە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو. رۆژی 13-07-1989 لە ڤیەننا لەگەڵ قاسملۆ و فازیل مەلا مەحمود لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە تیرۆر کران.
✌️ فازیل مەلا مەحمود مەلا رەسوڵ
لە ساڵی 1947 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە. لە قۆناغی خوێندنی ناوەندی زییندانی کراوە. لە سەرەتایی لاویەتیی جموجۆڵی رۆشنبیری و سیاسی هەبووە و وەک چەپیەکی ماوی خەباتی کردووە. لە هەفتاکاندا یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. لە نیوەی هەفتاکاندا بەرەو ئەوروپا دەکەوێتە رێ و لە نەمسا جێگیر دەبێ و پەرە بە خوێندنی خۆی دەدا. لە ساڵی 1985 لە بەرلین بڕوانامەی دکتۆرای بە دەست هێنا لە زانستی سیاسەتی نێو دەوڵەتی. دامەزرێنەری گۆڤاری (مینبەر ئەلحیوار) بوو لە بەیروت ساڵی 1986. چەندین کتێبی نوسی
✌️ عەبدولرەحمان قاسملوو
لە22ی دیسامبری 1930 زایینیدا لەشاری ورمێ لەبنەماڵەیەکی خاوەن مڵکی دەست رۆیشتوودا لەدایک بوو. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی، پێشان لەورمێ و دوایە لە تاران تەواوکرد.
ساڵی 1324 تێکۆشانی سیاسیی خۆی بەدامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لەشاری ورمێ دەست پی کرد. ساڵی 1946 کۆماری کوردستان لەمەهاباد رووخا. بەدوای ئەو دا ئەویش بۆ خوێندن چووەتاران. ساڵی 1327 بۆ درێژەپێدانی خوێندن چوو بۆ پاریس. گەیشتنی بەپاریس هاوکات بوو لەگەڵ تەقەکردن لە شا لە زانستگەی تاران (25ی رێبەندانی 1327) کەبوو بەهۆی لەنێو چوونی ئاز
ئەنجام: 4 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📝 نامەيەکی دەستنوسی هێمن موکريانی بۆ مومتاز حەيدەری | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

نامه‌ى هێمن موكريانى


ئەم نامەيە هێمن موکريانیهێمن موکريانی شاعيری گەورەی کورد بۆ مومتاز حەيدەریمومتاز حەيدەری نوسەر و رۆژنامەنوسی کورد ناردويەتی ساڵی 1972ز.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەهاباد
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 79% ✔️
79%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
79%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئاراس ئیلنجاغی)ەوە لە: Oct 24 2018 9:51AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 24 2018 7:47PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 24 2018 7:47PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 877 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.184 KB Oct 24 2018 9:52AMئاراس ئیلنجاغی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

نامه‌ى هێمن موكريانى

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0
🔣 هۆنراوەیەکی بڵاونەکراوەی هێمن موکریانی (دوژمنی جوان) | 🏷️ پۆل: هەمەجۆرە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
هۆنراوەیەکی بڵاونەکراوەی هێمن موکریانی (دوژمنی جوان)
🔣 هەمەجۆرە


(دوژمنی جوان)
لەنێو گوڵان دانیشت و وون بوو لە من
ئەو گوڵانەم لێ بوونە دێو و دوژمن
لێقەومانت گەیشتۆتە ئەوپەڕی
شتی جوانیش بۆتە دوژمنت هێمن
بولبولی چی، پەروانەی چی، من ئیسانم
منم مانای خۆشەویستی دەزانم
ئەم دەناڵێ ئەو دەسوتێ بڕاوە
من دەمێنم من توشی دەرد و ژانم
"هێمن موکریانی"

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 🔣 هەمەجۆرە
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 60% ✔️
60%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
60%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 9 2016 1:34PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 9 2016 1:36PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,923 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
هۆنراوەیەکی بڵاونەکراوەی هێمن موکریانی (دوژمنی جوان)
🔣 هەمەجۆرە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0
👫 هێمن موکریانی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

هێمن موکریانی


فایلی پەیوەندیدار 📂
مامۆستا هێمن-ی شاعری ناوداری کورد ناوی تەواوی محەمەدئەمین، کوڕی سەید حەسەنی شێخەلیسلامی موکرییه، دایکی ناوی زەینەب، کچی شێخی بورهانە.
هێمن لە شەوی 4 لەسەر 5 ی مانگی مەیی ساڵی 1921 لە گوندی لاچینلاچین-ی نزیک شاری مەهابادمەهاباد لەدایکبووە.

هێمن و سەڵاحی کوڕی


هەر بە منداڵی دەخرێتە بەر خوێندن و چەند ساڵ لە قوتابخانەی سەعادەت لە شاری مەهاباد دەخوێنێت. پاشان باوکی لە قوتابخانە دەریدەهێنێت و دەینێرێت بۆ خانەقای شێخی بورهان، بە مەبەستی ئەوەی کە لە دواڕۆژدا ببێتە مەلاو جێی مەلا جامی، باپیرە گەورەی، بگرێتەوه.
چوار ساڵ لە خانەقا دەخوێنێت، لەوێ چاو و گوێی دەکرێتەوە. لەگەڵ زۆر کەس دەبێتە دۆست و ئاشناو گەلێک کەسی رووناکبیرو تێکۆشەرو شاعیر دەناسێت و بە دیداریان شاد دەبێت.
پاشان باوکی دەینێرێت بۆ گوندی کولیجەکولیجە و لەوێ لای مامۆستا مەلا ئەحمەدی فەوزی درێژە بە خوێندن دەدات. ساڵ و نیوێکیش لای فەوزی دەخوێنێت و لەوەوە شارەزایی لە زمانو ئەدەبی کوردیدا پەیدا دەکات و هەستی شاعیریی چەکەرە دەکات. فەوزی خۆشەویستیی نیشتمانو نەتەوە لە ناخیدا دەچێنێت.
ساڵی 1938 کە تەمەنی دەگاتە 17 ساڵی دەست لە خوێندن هەڵدەگرێت و دەگەڕێتەوە بۆ گوندی شیلاناوێ. بە رۆژ لەگەڵ باوکیدا بە کشتوکاڵ و شەوانیش خۆ بە خوێندنەوەی کتێب و گۆڤار و رۆژنامەی فارسییەوە خەریک دەکات.
وردەوردە هاتوچۆی مەهاباد دەکات و لەگەڵ کۆمەڵە لاوێکی هوشیار و ئازادیخواز دەبێتە هاوڕێ. ئەو لاوانە کتێبو گۆڤار و رۆژنامەی کوردییان گیردەکەوێت و بۆ خوێندنەوە دەیاندەن بە هێمن-یش.
ساڵی 1941 لەپاڵ کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییدا دەست بە شیعرنووسین دەکات و هێدی هێدی شیعرەکانی لە دەفتەرێکدا دەنووسێتەوە. بەڵام باوکی پێی خۆش نابێت کە کوڕەکەی بە شیعر نووسینەوە خەریکبێت و ببێتە شاعیر، بۆیە کاتێک دەفتەری شیعرەکانی هێمن-ی دەکەوێتە دەست، دەمودەست دەیسوتێنێت و لێی زویر دەبێت و سەرزەنشتی دەکات.
ڕۆژی پێنج شەممه، 24-08-1941 لە کێڵگەکەی خۆیان دەبێت لەپڕێکدا دوو فڕۆکە پەیدا دەبنو بەیاننامە فڕێدەدەنە خوارێ. کاتێک هێمن دانەیەکی لەو بەیاننامەیە دەستدەکەوێت و دەیخوێنێتەوە، دەبینێت بە زمانی کوردی نووسراوە. ئیدی لەخۆشییاندا شاگەشکە دەبێت. لە ناوەرۆکی بەیاننامەکەوە ئەوەی بۆ رووندەبێتەوە کە فڕۆکەکان هی دەوڵەتی سۆڤییەت بوونو مەبەستیشیان لە بڵاوکردنەوەی ئەو بەیاننامەیە ئەوەیە کە بە خەڵکی کوردستان رابگەیەنن لەشکری سوور هاتوەتە خاکی ئێرانەوەو وا بەرەو ناوچەکانی کوردستان بەڕێوەیەو با خەڵکی کوردستان بە هێزی داگیرکەریان نەزاننو وەک هێزێکی رزگارکەر پێشوازییان لێبکەن.
ئیدی یەکێتی سۆڤێت ناوچەکانی سەرووی ئێرانو دەوڵەتی بریتانیاش ناوچەکانی خواروو و ناوەڕاستی ئێران دەخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.
ڕۆژی یەکشەممه، 1942-08-16 دەستەیەک لە کەسە رووناکبیرو چالاکەکانی شاری مەهاباد کۆمەڵەی ' ژ. ک، (کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان) دادەمەزرێنن و حسێن فروهەر بە سەرۆکی کۆمەڵە هەڵدەبژێرن.
لەو رۆژانەدا هێمن لە تەورێز دەبێت. کاتێک بۆ مەهاباد دەگەڕێتەوە، لە رێگای مامۆستاعەبدولڕەحمان زەبیحی-یەوە و لە ماڵی حسێن فروهەر پەیوەندیی بە کۆمەڵەی ژ. ک. ەوە دەکات و ناوی نهێنیی هێمن بۆخۆی هەڵدەبژێرێت و ژمارەی ئەندامێتیشی 55 دەبێت.
لە کۆبوونەوەی ئاپریلی 1943دا کە لە بناری چیای خواپەرست سازدەدرێت، کۆمەڵەی ژ. ک. بڕیاردەدات کە ئۆرگانی خۆی بە ناوی نیشتمان دەربکات. هێمن وەک ئەندامێکی بەدیسیپلین و وەک شاعیرێکی نیشتمانپەروەر لە دووەم ژمارەی گۆڤاری نیشتمانەوە هەتاکو دواژمارەی بە شیعرو وتار بەشدارییدەکات. کاتێکیش لەسەر بنەماکانی کۆمەڵەی ژ. ک. حزبی دیموکراتی کوردستان دادەمەزرێنرێت، هێمن لە ریزەکانی ئەو حزبەدا تێکۆشانی خۆی درێژەپێدەدات. دواتریش لە گۆڤار و رۆژنامەکانی کۆماری کوردستاندا وتارو شیعر دەنووسێت و ئەرکە حزبییەکانی خۆیشی ئەنجامدەدات.
هەروەها لە بۆنە و کۆبوونەوەکاندا بەردەوام شیعر دەخوێنێتەوەو جۆشو خرۆش دەخاتە ئەو بۆنانەوە.
هێمن لە 1946-11-16دا لەگەڵ کچی خاڵی خۆی بە ناوی ئایشە زەماوەند دەکات و خێزان پێکدێنێت. بەرهەمی ئەو هاوسەرییە کوڕێک دەبێت و ناوی دەنێن سەڵاح.
مانگێک دوای زەماوەندی هێمن، کۆماری کوردستان دەڕوخێت. بەوەش نائومێدی باڵ بەسەر خەڵکی کوردستان بەگشتی و خەڵکی ژێرسایەی کۆماردا بەتایبەتی دەکێشێت.
ڕۆژی 1946.12.17 سوپای داگیرکەری ئێران دەگەڕێتەوە شاری مەهابادو شارو گوندە ئازادکراوەکانی دیکەو وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی دەست بە گرتنو راونانی تێکۆشەرانو روناکبیران دەکاتەوە.
هێمن لەو دەمەدا خۆ دەگەیەنێتە لای خاڵی، شێخ محەمەدی کوڕی شێخی بورهان، و لە خانەقای شێخی بورهان دەمێنێتەوە. بەو جۆرە لە گرتنو زیندان رزگاری دەبێت.
لە خانەقا تووشی نەخۆشی گرانەتا دەبێت و دوو مانگ لە جێدا دەکەوێت. دوایی تاڕادەیەک باش دەبێت و دەچێتەوە گوندەکەی خۆیانو لەنێو خێزانو کەسوکاریدا ماوەیەک دەگوزەرێنێت.
ڕۆژی 1947.03.31 لە کاتێکدا کە هێمن لە ماڵی خۆی خەریکی کتێب خوێندنەوە دەبێت، هەواڵ لە گوندەکەیاندا بڵاودەبێتەوە کە قازی محەمەدو سەدری برایو محەمەد حسێن-ی ئامۆزای، لە مەهاباد لەسێدارە دراون. ئەو رووداوە دڵتەزێنە کار لە ناخی هێمن دەکات و ناسۆرێکی گەورە لە دڵیدا دروستدەکات. سێ رۆژ دواتر له1947.04.03دا هێمن لەگەڵ کەسێکی هەژار و تێکۆشەری هاوڕێیدا بەرەو شارۆچکەی قەڵادزێقەڵادزێ بەڕێدەکەون. کاتێک هێمن دەگاتە ناو قەڵادزێ، دەمودەست پۆلیس دەیگرێت. دوو کەس بەبێ ئەوەی هێمن بناسن بۆی تێدەکەونو لەچنگی پۆلیس رزگاریدەکەن. یەکێک لەو دوو کەسانە مەلایەک دەبێت، هێمن دەباتە لای خۆیو ماوەیەک وانەی پێدەڵێتەوەو لای خۆی دەیپارێزێت.
دوای ماوەیەک بارودۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان تاڕادەیەک ئارام دەبێتەوە. ئیتر هێمن-یش دەگەڕێتەوە بۆناو کەسوکاری خۆیو دەست بە کشتوکاڵو ئاژەڵداریی دەکاتەوە.
لەو دەمەدا حزبی تودەی ئێران بە ئاشکرا خەبات دەکات و گۆڤارو رۆژنامەی جۆراوجۆر بڵاودەکاتەوە. هێمن لەپاڵ ئیشوکاری رۆژانەیدا بە خوێندنەوەی ئەو چەشنە بڵاوکراوانەوە خۆی سەرگەرم دەکات. هاوکات دەستە لاوێک بە هاوکاریو رێنوێنیی حزبی تودەی ئێران، وردەوردە حیزبی دیموکراتی کوردستان زیندوودەکەنەوە. هێمنیش ئەوەندەی دەرفەتی دەبێت هاوکارو هاوبیری ئەو لاوانە دەبێت و پشتیوانیی خۆی بۆیان دوپات دەکاتەوە.
ڕۆژی 1949-02-04 حەمەڕەزا شا بەشداریی لە یادی دامەزراندنی دانشگای حقوق لە تاران دەکات. لە ناوەختێکدا لاوێک بە ناوی ناسر فەخرارایی شا دەداتە بەر گوللەو برینداری دەکات. هاوکات پاسەوانەکانی شا دەستڕێژ لەو لاوە دەکەنو بە سەختیی برینداری دەکەنو پاش چەند سەعات دەمرێت. هەر ئەو رۆژە بە ئاشکرا حزبی تودەی ئێران تاوانبار دەکرێت و شاڵاوی گرتنو راونانی رابەرانو ئەندامانی ئەو حزبە لە سەرتاسەری ئێراندا دەستپێدەکات.
گرتن و زیندانیکردنی رووناکبیرانو تێکۆشەران کوردستان-یش دەگرێتەوە. گەلێک کەس دەگیرێنو هەندێکیش دیسان ئاوارە دەبنەوە. هێمن وەک سەدان مرۆڤی ئازادیخوازی کورد ماوەیەک خۆی دەشارێتەوە.
لەو سەروەختەدا لە ئێراندا گرانی دادەکەوێت و ژیانی هەزارەها خێزان دەکەوێتە بەر هەڕەشەی لەبرسامردن. هێمن بە چاوی خۆی زۆر دیمەنی تراژیدیو دڵتەزێنی ئەو رۆژانە دەبینێت و ناسۆرێکی گەورە لە دڵیدا دروستدەکات. خۆی و کەسوکارەکەی ئەوەندەی لە توانایاندا دەبێت بەپیر ئەو خەڵکە برسییانەوە دەچن کە روو لە گوندەکەیان دەکەن؛ فریایان دەکەون و تێریان دەکەن.
ساڵی 1951 بزوتنەوەی خۆماڵیکردنی نەوتی ئێران بە رابەریی دکتۆر موسەدیق پەرەدەستێنێت و پەل بۆ گشت شار و شارۆچکەیەکی ئێران دەهاوێت. لە 1952-07-22دا دکتۆر موسەدیق دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ئێرانو خەڵک پشتیوانیی خۆیان لە حکومەتەکەی دەردەبڕن. بەوەیش جێ بە شا و دارودەستەکەی لەق دەبێت. وردەوردە هەلومەرجێکی تاڕادەیەک ئازاد و دیموکرات لە ئێراندا جێگیر دەبێت. لە کوردستانیش هێدی هێدی چالاکیی سیاسیو رۆشنبیریی دەستپێدەکاتەوەو لاوانو رووناکبیرانی کورد بە نهێنیو نیمچە ئاشکرا دەکەونە کارکردن. هێمن هەمیشە لەگەڵ ئەو رووناکبیرو تێکۆشەرانە هاودەمو هاوبیر دەبێت. بەڵام ئەو لەوەدا لەگەڵیان ناکۆک دەبێت کە ئەوان بیر لەوە ناکەنەوە کە بە زمانی کوردی گۆڤار و رۆژنامەو بڵاوکراوە دەربکەنو لەو هەلومەرجەدا بە کارێکی گرنگی نازانن. هێمن رێنوێنییان دەکات و هانیاندەدات هەرچی زووە گۆڤارو رۆژنامە بە زمانی کوردی دەربکەنو لەنێو خەڵکی کوردستاندا بڵاویانبکەنەوە.
سەرەنجام دەستەیەک لەو لاوە تێکۆشەرانە بۆچوونەکەی هێمن دەسەلمێننو بڕیادەدەن کە دەست بە دەرکردنەوەی رۆژنامەی کوردستان بکەن. بەڵام بەر لەوەی کە ئەوان یەکەم هەنگاو بنێن، رۆژی 1953.08.19 کۆمەڵێک ئەفسەر بە پاڵپشتیی ئەمریکا و بریتانیا کودەتایەک لە دژی حکومەتی دوکتۆر موسەدیق بەرپادەکەن و جارێکی دیکە حەمەڕەزا شا بۆسەر حوکم دەگێڕنەوە. بە گەڕانەوەی حکومەتی شا، گرتنو راونانی ئازادیخوازان دەستپێدەکاتەوە. هێمن وەک سەدان لاوی تێکۆشەری کورد جارێکی دیکە خۆی دەشارێتەوە. پاشان هەر چۆنێک بێت دەچێتەوە نێو ماڵومنداڵی خۆی. بەڵام هەمیشە لەژێر چاودیریی پۆلیسدا دەبێت و گەلێک جار ئەمسەرو ئەوسەری پێدەکەن. هەر لەو ساڵانەدا دوچاری نائومێدیو رەشبینیی دەبێت و ماوەی چەند ساڵ پێوەی دەتلێتەوە. ئەوەش وای لێدەکات کە هێز و توانای دەربڕین و شیعر نووسینی نەمێنێت و ژیانێکی گۆشەگیرانە بۆخۆی هەڵبژێرێت.
ساڵانی 1967-1968 بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێدەنێتە قۆناغێکی نوێو دەستەیەک لاوی شۆڕشگێڕ خەباتی سیاسیو چەکداریی پێکەوە گرێدەدەنو لەبەرامبەر لەشکری داگیرکەری دەوڵەتی شادا دەست بە شەڕی پارتیزانی دەکەن. لە هەندێک لەو شەڕ و پێکدادانانەدا چەند لاوێکی ئازا و رووناکبیر شەهید دەبنو تەرمەکانیان دەکەونە دەست ژاندارمەکانی رێژێمی شا و بەسەر جادەو شەقامەکاندا رایاندەکێشنو بێحورمەتییان پێدەکەن. ئەم چەشنە دیمەنە جەرگبڕانە لە چەند ناوچەو شوێنی کوردستان دوبارە دەبنەوەو لە سەرتاسەری کوردستاندا رق و بێزاریی خەڵک دەگاتە ئەوپەڕی.
هێمن وەک هەر مرۆڤێکی ئازادیخوازی کورد بەو هەواڵانە خەم و پەژارە دایدەگرێت. هاوکات کۆمەڵێک لاوی هۆشیار خۆ لە هێمن و گەلێک رووناکبیری دیکە نزیک دەکەنەوە و هێزو تین بە بەریاندا دەکەنەوەو بەرەو تێکۆشان هانیاندەدەنەوە. هێمن زوو دێتەوە سەر خۆ و لە جاران شێلگیرتر دەستبە تێکۆشان دەکاتەوە. سەرنجام ماڵومنداڵی خۆی جێدەهێڵێت و روو لە چیاکانی کوردستان دەکات.
ماوەیەک لەگەڵ هەژار پێکەوە دەژین. پاشان بڕیاردەدات کە لەنێو ریزەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا درێژە بە تێکۆشانی خۆی بداتەوە. کادیر و ئەندامانی ئەو حزبە بە سنگفراوانییەوە پێشوازیی لێدەکەن.
لە مانگی حوزەیرانی 1969دا کۆنفرانسی دووەمی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندێکی نزیک قەڵادزێ دەبەسترێت. هێمن یەکێک لە بەشدارانی ئەو کۆنفرانسە دەبێت و لەگەڵ چەند کەسی تێکۆشەری دیکەدا تێدەکۆشێت بۆ وەلانانی کێشە شەخسیو لاوەکییەکانو وەگەڕخستنەوەی حزبەکە.
هەر لەوێیشدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێت. پاش چەند مانگ لە کارکردنو چالاکی، دەست بە دەرکردنەوەی رۆژنامەی کوردستان دەکەنەوەو لە کانوونی دووەمی 1970دا یەکەم ژمارەی دەردەکەن. هەر لەو کاتەدا لە باشووری کوردستان-یش یەکێتیی نووسەرانی کورد دادەمەزرێت. هێمن وەک شاعیر و نووسەرێکی خاوەن هەڵوێست و کوردپەروەر بە ئەندام وەردەگیرێت و لە زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوەو بۆنەکانی ئەو رێکخراوەدا هەڵدەسووڕێت و لە گۆڤار و بڵاوکراوەکانیشیدا شیعر و وتاری ئەدەبی بڵاودەکاتەوە.
ڕۆژانی 21 - 24-06-1971 لە شاری کۆیەکۆیە کۆنفرانسی سێیەمی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەبەسترێت. لەو کۆنفرانسەدا هێمن بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندییو دەفتەری سیاسیی حیزبەکە هەڵدەبژێردرێت. هاوکات کۆمیتەی راگەیاندنی حزب پێکدەهێنرێت کە هێمن یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی دەبێت.
ساڵی 1973 هێمن دەبێتە ئەندامی کۆڕی زانیاریی کوردو چەند کاری بەنرخ ئەنجام دەدات کە یەکێکیان ساغکردنەوەی تێکستەکانی کتێبی تحفە مظفریه دەبێت کە کاتی خۆی ئۆسکارمان کۆیکردبۆوە.
ڕۆژی 1973.09.22 کۆنگرەی سێیەمی حزبی دیموکرات لە شاری بەغداد دەبەسترێت. سەرەتا هێمن وەک بەتەمەنترین ئەندامی بەشدار لەو کۆنگرەیەدا وتارێکی بەنرخ دەخوێنێتەوە. پاشتریش لە کاروبارەکانی کۆنگرەکەدا چالاکانە بەشداریی دەکات. لە کۆتایی کۆنگرەکەیشدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێت.
کۆتایی ساڵی 1973 دەست بە نووسینەوەی بیرەوەرییەکانی دەکات و بەشێکی لێدەخاتە سەر کاغەز. لە 1974-01-24دا لە نووسینەوەی بیرەوەرییەکانی دەبێتەوە. پاشان دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو شیعرەکانی دەخوێنێتەوەو لێکۆڵینەوەیەکی کورت و شایستە دەربارەی ناوەرۆکی شیعرەکانی دەنووسێت. ئیتر هەموو ئەمانە پێکەوە لە هاوینی ساڵی 1974دا لە کتێبێکدا بە ناوی تاریک و روون چاپدەکرێن و دەخرێنە بەردەستی خوێنەرانی کورد. کتێبی تاریک و روون لەلایەن لاوان و رووناکبیرانەوە دەقۆزرێتەوەو وەک دیارییەکی بەنرخ دەیخوێننەوەو وتووێژی لەسەر دەکەن. هاوکات چەند نووسەر و شاعیر بیروڕای خۆیان دەربارەی دەنووسنو مشتومڕێکی گەرم دەخوڵقێنێت.
سەرەتای ساڵی 1978 جووڵانەوەی جەماوەریی دژ بە رێژیمی حەمەڕەزا شا لەنێو شارە گەورەکانی ئێراندا دەستپێدەکات و زۆر بە خێرایی سەرانسەری ئێران دەگرێتەوەو مەرگی ئەو رێژیمە دیکتاتۆرییە نزیک دەبێتەوە. هێمن وەک هەر تێکۆشەرێکی کوردی ئاوارە، حەزی گەڕانەوە بۆنێو کەسوکارو خێزانی خۆی دەکەوێتە سەری. هەر لەو دەمانەیشدا حزبی دیموکرات دەستە دەستە ئەندامەکانی خۆی رەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکاتەوە. هەربۆیە هێمن-یش بڕیاری خۆی دەدات و لەگەڵ هاوڕێیەکیدا بەڕێدەکەون.
ڕۆژی 1979.02.18 لە ئۆردوگای بەستەسێنی نزیک قەڵادزێ لە ماڵی دۆستێک دەمێننەوە. بۆ شەوەکەی بەرەو سەردەشتسەردەشت دەکەونەڕێ. رۆژی 1979.02.20 دەگەنە سەردەشت و لەگەڵ پێشوازییەکی گەرمدا لە ماڵی چەند دۆست و ناسیاو دەمێنێتەوە. هاوکات تەلەفۆن بۆ مەهاباد دەکەنو هەواڵی گەڕانەوەی هێمن بە کەسوکاریو خەڵکی مەهاباد رادەگەیەنن.
ئەو هەواڵە خۆشە لەو دەمەدا زۆر بە خێرایی لەنێو خەڵکدا بڵاودەبێتەوە. دەستە دەستە لاوانو رووناکبیرانو خەڵک خۆ سازدەدەن بۆ پێشوازیکردن لە هێمن. دەمودەست سەڵاح-ی کوڕی لەگەڵ کۆمەڵێک خزمو دۆست بەرەو سەردەشت دەکەونەڕێ.
سەرلەبەیانیی رۆژی 1979.02.21 هێمن لەگەڵ خزمو کەسەکانیو کۆمەڵێک لە خەڵکی سەردەشت بەرەو مەهاباد بەڕێدەکەوێت. کۆمەڵ کۆمەڵ خەڵک بە ئوتومبێل دێن بەپیریەوەو دەیکەنە رۆژی شاییو ئاهەنگ. دەمەوعەسری ئەو رۆژە کاتێک کەژاوەی ئوتومبێلەکان دەگەنە تاقەداری نزیک مەهاباد، تێکەڵ بە کۆڕی شیعرخوێندنەوەو شاییو هەڵپەڕکێ دەبنو هەموو بە چاوی پڕ لە فرمێسکی شادییەوە پێشوازیی لە هێمن دەکەنو بۆنێو مەهابادی دەبەنەوە.
چەند رۆژ کۆمەڵ کۆمەڵو دەستە دەستە خەڵک لە شارو شارۆچکەو دێهاتەکانی کوردستانەوە بۆ سەردانی هێمن بەرەو مەهاباد دەچن و بەردەوام ماڵی هێمن پڕ لە میوان و دۆستان دەبێت. ئیدی لەو ساتەوە ماڵەکەی وەک بنکەیەکی ئەدەبیی لێدێت و دەبێتە جێی شیعرو باسی ئەدەبیو شوێنی بەیەکگەیشتنی ئەدیبانو رووناکبیران.
ڕۆژی 1980.02.19 لە شاری مەهاباد چوارەمین کۆنگرەی حزبی دیموکراتی دەبەسترێت. هێمن لەو کۆنگرەیەدا بەشداریی دەکات. لە کۆتایی کۆنگرەکەدا بە ئەندامی کۆمیتەی راگەیاندنی حزب هەڵدەبژێردرێت، زۆر نابات هێمن بڕیار دەدات کە خۆ لە کاری حزبایەتی بدزێتەوەو لە بواری ئەدەب و نووسیندا خزمەتی نەتەوەکەی بکات.
بەدرێژایی ساڵانی 1879-1986 هێمن لە زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوە و بۆنەکاندا لە شارەکانی سنەسنە، کرماشانکرماشان، ورمێورمێو مەهاباد...دا چالاکانە بەشداریی دەکات و بە شیعرو وتاری جوان ئەو بۆنانە رازاوە دەکات. سەرەتای ساڵی 1983 لەگەڵ چەند شاعیرو نووسەردا وتووێژ دەکات و پێیان دەڵێت با بە هەموومان هەوڵبدەین دەزگایەکی چاپەمەنی ساز بکەینو گۆڤارو رۆژنامەو کتێبی کوردیی تیا چاپبکەین.
هەر بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ چەندین کاربەدەستی حکومەتی ئێراندا قسەوباس دەکات و هەوڵدەدات کە رەزامەندیی ئەوان بەدەستبێنێت. ئەم وتووێژو هەوڵانە درێژەدەکێشێنو حکومەتی ئێران بە بیانووی جۆراوجۆر داواکەیان رەتدەکاتەوە. بەڵام هێمنو هاوکارەکانی کۆڵنادەن تا سەرەنجام بە ئیمکاناتێکی کەمەوە بنکەیەک بە ناوی ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی- ئینتیشاراتی صلاح الدینی ئەییووبی لە ورمێ دادەمەزرێنن و گۆڤارێک بە ناوی سروە دەردەکەن. هەتاکو هێمن خۆی لە ژیاندا دەبێت، چوار ژمارە لەو گۆڤارە دەردەکەن. پاشتریش کەریمی قەیومی و چەند نووسەر و شاعیری دڵسۆز لەسەر دەرکردنی سروە بەردەوام دەبن. ئینجا دەست بە چاپکردنی هەندێک کتێب دەکەن و وردەوردە کارەکانیان گەشەپێدەدەن و بەنیاز دەبن زیاتریش گەورەو فراوانی بکەن. بەڵام لەگەرمەی کارکردنیاندا شەوی 18 لەسەر 1986-04-19 لە شاری ورمێ هێمن کۆچی دوایی دەکات. بەرەبەیانی رۆژی شەممە 1986-04-19 تەرمەکەی بەرەو مەهاباد بەڕێدەکرێت. پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ لە مەراسیمێکی پڕشکۆدا و لەنێو ئاپۆرەی جەماوەردا لە گۆڕستانی بوداق سوڵتان بەخاک دەسپێردێت.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 05-05-1921
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 19-04-1986 (65 ساڵ)
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
👫 جۆری کەس: 🔄 وەرگێڕ
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەهاباد
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 19 2008 10:19AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 19 2020 12:26AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 65,231 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.113 KB Oct 28 2009 12:00AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

هێمن موکریانی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 95
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 93
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
1.👁️هێمننامە
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پەراوێزێکی هێمن لەسەر شیعری کوردایەتیی کامیل ژیر کە بە ناوی ئەوەوە بڵاکراوەتەوە
2.👁️دوو نامەی هێمن بۆ شوکرییە رەسوڵ
3.👁️ماڵئاواییی هێمن لە باشوور
4.👁️نامەی هێمن بۆ سەید عەوڵای سەمەدی
5.👁️نامەی هێمن بۆ عەزیز!
6.👁️نامەیەکی هێمن بۆ سەید تاهیر هاشمی
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️بارگەی یاران، بەرگی یەکەم
2.👁️تاریک و روون
3.👁️توحفەی موزەفەرییە - بەزمانی کوردیی موکری
4.👁️چەپکێ گوڵ چەپکێ نێرگز
5.👁️دیاریی بۆ مام هێمن: پەخشانە هۆنراوە
6.👁️رۆمانسیزم لە شیعری هێمن و محەمەد نووری دا
7.👁️رێزی نان بگرن؛ کۆمەڵە بەرهەمێکی بڵاو کراوەیە
8.👁️سەرجەم بەرهەمەکانی مامۆستا هێمن
9.👁️لەماتەمینی هێمندا؛ چەند دەقێکی شین و لاواندنەوە
10.👁️لەیادی ئەستێرەیەکی پرشنگداری ئاسمانی هونەری کوردەواری، شاعیری نیشتمانپەروەر مامۆستا هێمن
11.👁️مامۆستا هێمن و نامە و کۆمێنتەکانی
12.👁️مامۆستا هێمن؛ رێبواری عەشق و ئازادی
13.👁️ناڵەی جودایی بە پێی دەنگ و دەسنووسی شاعیر هێمن
14.👁️هیمن ستارەای درخشان در اسمان ادبیات معاصر کرد
15.👁️هێمن - بیر و هەڵوێست و شیعر
16.👁️هێمن دەربارەی ناوەرۆکی سیاسی و کۆمەلایەتی شیعرەکانی
17.👁️هێمن و بۆنی غەریبی
18.👁️هێمن و سازی ناساز بەرگی1
19.👁️هێمن و سازی ناساز بەرگی2
20.👁️هەواری خاڵی
21.👁️هەڵبەستی سووڕی دەوران
22.👁️کاریگەرییەکانی مەولانای رۆمی لەسەر (ناڵەی جودایی)ی مام هێمن
23.👁️یادی هێمن
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️05-05-1921
2.👁️19-04-1986
3.👁️24-06-1971
4.👁️24-08-1941
💎 شوێنەوار و کۆنینە
1.👁️سەرای هێمن
💕 هۆنراوە
1.👁️هێمن؛ سازی ناساز
📷 وێنە و پێناس
1.👁️ئیحسان فوئاد و هێمن و جەماڵ خەزنەدار
2.👁️پێشەوا قازی محەمەد، هەژار و هێمن
3.👁️پێشەوا، نانەوازادە، هەژار و هێمن لە تەورێز
4.👁️حه قیقی و هیمن
5.👁️حەقیقی و هێمن له کۆڕێکی شێعریدا
6.👁️رەسووڵی پێشنەماز و هێمن کە بۆ شانۆی خەج و سیامەند بانگهێشت کرابوون
7.👁️زاهیر عەبدوڵڵا و هێمن
8.👁️سەعید یەحیا، هێمن و عەبدولخالق مەعروف
9.👁️سەید رەسوڵی بابی گەورە، عەبدوڵڵا حەسەن زادە، هێمن، مەلا رەسوڵی پێشنماز و حەسەنی رستگار
10.👁️سەیدیان، هێمن و سمایل سەیدیان
11.👁️شێخ حەسەن شێخەلئیسلام - باوکی مامۆستا هێمن
12.👁️شێخ عەبدوڵڵا ئەفەندی، شێخولئیسلام (باوکی هێمن) و برایم خانی عەلیار
13.👁️فاروق کەیخوسرەوی، هێمن، مستەفا و هەژار، لە مەهاباد
14.👁️قاسملۆ، هێمن و موهەندیس قاسملۆ
15.👁️گۆڕی هێمن مەهابادی
16.👁️گەرانەوەی هێمن بۆ شاری مهاباد - 1979
17.👁️مام هێمنی شاعیر و ئەرخەوان و خالید ڕەسوڵ لە گەڕەکی سابونکەران 06-03-1976
18.👁️مامۆستا هێمن و حەمە جەزا
19.👁️مامۆستا هێمن و د.قاسملوو لە کۆنگرەی 4 حیزبی دێموکراتدا
20.👁️مامۆستا هێمن و قازی خزری
21.👁️مامۆستا هێمن و هەندێ لە خزمانی
22.👁️مەلا رەسوڵ پێشنماز... کەریم حەداد... هێمن
23.👁️مەهدی ئومێد، هێمن و رەهبەر جەلال
24.👁️نەجمەی غوڵامی، ناسری رەزای و هێمن
25.👁️هێمن لە بەردەم تۆمارگای هێمن لە هەولێر
26.👁️هێمن لە تەورێز
27.👁️هێمن لەناو جەماوەری رۆژهەڵات
28.👁️هێمن و ئازاد دڵزار
29.👁️هێمن و ئەحمەد سالار
30.👁️هێمن و ئەنوەر قەرەداغی
31.👁️هێمن و خاتوو ئایشێی هاوسەری
32.👁️هێمن و سە‌ید ناکام
33.👁️هێمن و شێرکۆ بێکەس
34.👁️هێمن و مستەفا دادار
35.👁️هێمن، پێشەوا و هەژار
36.👁️هێمن، حاجی حاجی برایم و خالید حیسامی
37.👁️هێمن، شەهید حاجی مستەفا حاجی ئەحمەد خدرانی و مەلا رەسوڵی پێشنماز
38.👁️هێمن، غەنی بلوریان، دوکتور قاسملوو، قادر دەباغی، ؟، مەلا ئەحمەدی فەرهەنگ و خەجیجی حەمەدە
39.👁️هێمن، فاروق خانی کەیخوسرەوی و هەژار
40.👁️هێمن، محەمەد ساڵح دیلان، ئیحسان فوئاد، محەمەد مەولود مەم و مارف خەزنەدار
41.👁️هێمن، مەلا رەسوڵی پێشنماز، ئەحلام مەنسور و...
42.👁️هێمن٬ کەریمی حیسامی و هادوین شەتەوی
43.👁️هێمنی شاعیر و کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆی سلێمانی ساڵی 1976 لە سلێمانی
44.👁️هەژار، دەشتی، هێمن و فەڕەنسۆ هەریری
45.👁️وێنەی ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لەگەڵ مامۆستا هێمن و چەند کەسایەتییەکی تری کورد لە مەهاباد 1946
46.👁️وێنەیەکی جیاوازی هێمن
47.👁️وێنەیەکی دەگمەنی مێژوویی (هێمن، هێدی، هەژار و فایەق ساواش)
48.👁️وێنەیەکی دەگمەنی هێمنی موکریانی دەدۆزرێتەوە
49.👁️وێنەیەکی هێمن موکریانی لە شاری سەردەشت لە ساڵی 1978
50.👁️کامەران موکری و هێمن و شێرکۆ بێکەس
51.👁️کاکەمەم بۆتانی، هێمن و سەعدوڵڵا پەرۆش
52.👁️کۆچکردوو کەریم حەداد و مامۆستا هێمن
📖 کورتەباس
1.👁️بەسەرهاتی ماچی خودايی نێوان ئەحلام مەنسوور و هێمنی شاعير
2.👁️سەروای چی بکەم؟ هێمن
3.👁️هێمن لە زاری هەژارەوە لە کتێبی چێشتی مجێور دا
4.👁️ڕەوەز ورد نا بێ
5.👁️کە مرد لەیلا خەبەریان دا بە مەجنوون: ئیتر دنیا لە بەر چاوی نەما ڕوون
📂[ زۆرتر...]
📷 وێنەیەکی هێمن موکریانی لە شاری سەردەشت لە ساڵی 1978 | 🏷️ پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

وێنەیەکی هێمن موکریانی لە شاری سەردەشت لە ساڵی 1978


وێنەیەکی هێمن لە شاری سەردەشت لە ساڵی 1357ی هەتاوی.
لە ڕاستەوە: کەریم حەداد، کەریم شافێعی و هێمن.
تێبینی: ئەو وێنەیە لەلایەن فەرەیدوون حەکیمزادە پارێزراوە و لە حەسەن قازی یەوە وەرگیراوە.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەردەشت
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 70% ✔️
70%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
70%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Oct 24 2018 9:39AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 24 2018 2:25PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 29 2018 8:37AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,233 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.196 KB Oct 24 2018 9:39AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

وێنەیەکی هێمن موکریانی لە شاری سەردەشت لە ساڵی 1978

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هێمن موکریانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 11,107 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574