Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 سینگ شێری، ماکەر پشتە
سینگ شێری، ماکەر پشتە
شێر، ئاژەڵێکی دڕندەی گۆشتخۆرە بە پاشای دارستان بەناوبانگە، کەریش ئاژەڵێکی گیاخۆری بارەبەری گوێ لەمستە، ئەوە لایەنی ڕاستەقینە ی ئیدیۆمەکەیە، بۆ مەبەستیش بەکەسێکی خۆهەڵکێش و سینگ
💬 سینگ شێری، ماکەر پشتە
💬 مویەک لەبەراز بێتەوە هەرباشە
مویەک لەبەراز بێتەوە هەرباشە
موو، هەندێجار بۆ ئه و شتانە بەکاردێت کە لەژماردن نایەن، مووی گوێدرێژ و بزن زۆر زۆرن، دیارە مووی بەرازیش هاوشێوەی ئه و دوو ئاژەڵەیە، بەڵام بەراز لە کۆمەلی کوردەواریدا لەبە
💬 مویەک لەبەراز بێتەوە هەرباشە
🎵 کارزان تابلۆ لە ئاگر و سپڕا تابلۆ دروست دەکات
کارزان سپراشۆ، گەنجێکی دانیشتووی هەولێرە، ئەو بەشێوەیەکی جیاواز لە رێگەی سپڕا و ئاگر لە ماوەی 5 خولەک تاوەکو 15 خولەک تابلۆیەک دروست دەکات.
کارزان تائێستا خاوەنی 200 تابلۆی جۆراو جۆرە، ماوەی 10 ساڵە
🎵 کارزان تابلۆ لە ئاگر و سپڕا تابلۆ دروست دەکات
📖 خێزانێک شەیدای کۆکردنەوەی کەلوپەلی کولتوورین
خێزانێک لە شاری سلێمانی بە شێکی زۆری ماڵەکەیان تەرخان کردووە بۆ پاراستن و نمایش کردنی ئەو کەلوپەلە کولتووریانەی کە مێژووییەکی دوورو درێژیان هەیە. ئەوان دەڵێن، لە هەر شوێنێک کەلوپەلی کولتووری هەبێت بۆ
📖 خێزانێک شەیدای کۆکردنەوەی کەلوپەلی کولتوورین
👫 ئیسماعیل ئەمین
ساڵانێکە لەگەل حاجی بەیان محەمەدی هاوسەری کەلوپەلی کەلتوری کوردەواری کۆدەکەنەوەو ماڵەکەیان وەک مۆزەخانەیەکی بچوک بۆ پاراستنیان بەکار دێنن.
👫 ئیسماعیل ئەمین
🎵 پڕۆژەی (جویین) بە شیوازی ئۆنلاین
هونەرمەند ساکار سلێمان، بەشێوەی ئۆنلایەن تازەترین پڕۆژەی هونەری خۆی بە ناوی جوین نمایشکرد. بیرۆکەی کارەکەی باس لە دووبارە بوونەوەی کارە هونەرییەکان لە کوردستان دەکات.
ساکار سلێمان، لەبارەی پڕۆژەکەی د
🎵 پڕۆژەی (جویین) بە شیوازی ئۆنلاین
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 212ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (212)
1. پشکنین: (4739 پشکنینی نوێ)
(1679 هەولێر)، (716 سلێمانی، 89 گەرمیان، 52 راپەڕین)، (2158 دهۆک)، (45 هەڵەبجە)
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 212ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
📝 هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپە لە باکوری کوردستان
به بڕیاری سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە، ئەمڕۆ 2020/09/25 هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپە بەڕێوەچوو.
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە لە رێگەی راسپاردەی یوکسەل کۆجامان ک
📝 هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپە لە باکوری کوردستان
📊 ڕاپۆرتی ئۆفیسی هاوکاریی پەنابەرێتی ئەوروپی EASO تایبەت بە دۆخی ئێراق و هەرێمی کوردستان
یەکێتی ئەوروپا لەکاتی مامەڵەی لەگەڵ پرسی پەنابەرێتیدا دەیەوێت هەموو ئەو زانیارییانە لەبەرچاو بگرێت کە سەبارەت بە عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەردەستدان.
راپۆرتەکە لە 79 لاپەڕەدا بە وردی دۆخی عێراق و هە
📊 ڕاپۆرتی ئۆفیسی هاوکاریی پەنابەرێتی ئەوروپی EASO تایبەت بە دۆخی ئێراق و هەرێمی کوردستان
📷 تاس
تاس لە کۆندا لفکە و سابون و بەردە پێی تێکراوە و ژنان بردویانە بۆ حەمام، هەر وەک جانتایەک بەکار هێنراوە لەبەر ئەوەی زۆر دوبارە بۆتەوە لە کوردەواریدا هەر شتێک دوبارە بکرێتەوە وەک پەندێک دەوترێت (نەفسی ت
📷 تاس
📷 هیزە
هیزە لە پێستی گیسک یان بزن دروست دەکرێت لە کۆن و ئێستادا لە گوند ڕۆنی تێدا هەڵدەگیرێت.[1]
📷 هیزە
💬 حەرامخۆرە، کیسە بۆرە
حەرامخۆرە، کیسە بۆرە
حەرامخۆر، حەڵال و حەرام لێک جیاناکاتەوە و ئەوەی بکەوێتە دەستی حەڵالە، گوێ بەهیچ نادات بۆیە تورەگە و کیسەکەی پیس و چڵکن دەبێت، زۆربەی ئه و حەرامخۆرانە بەسکێک تێر و بەدوان برسین و
💬 حەرامخۆرە، کیسە بۆرە
💬 ئاگری بن کایە
ئاگری بن کایە.
کا، ئەگەر گڕی گرت، ئاگرەکەی گڕێکی کزی هەیە وهێواش هێواش کایەکە دەسوتێنێت و دووکەڵێکی خەستی ڕەنگ شین و بۆر وسپی وڕەشی دەبێت ودووکەڵێکە خنکێنەره و چاوکوێر دەکات، ئه و گڕەش لەژێری کایەکەو
💬 ئاگری بن کایە
💬 ئەسپێ لە باخەڵیا سەوزەڵێ خانم دەڵێت
ئەسپێ لە باخەڵیا سەوزەڵێ خانم دەڵێت
وتراویشە(ئەسپێ لەگیرفانم فەتەڕۆ دەکات)، سەوزەڵێ گۆرانیەکی فۆلکلۆری کوردییە و بۆ هەڵپەڕکێ و ئاهەنگ و بەزم گێڕان دەوترێت، گیرفان و باخەڵ کە بەتاڵن، ناتوانرێت پێداویس
💬 ئەسپێ لە باخەڵیا سەوزەڵێ خانم دەڵێت
📖 لە سنووری دهۆک کارگەیەک دۆزرایەوە مێژووەکەی بۆ 1500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە
ئەمە یەکەمین شوێنەوار نییە لە سنووری پارێزگای دهۆک بدۆزرێتەوە، بەتایبەتی لەو شوێنەی ئێستا دەوروبەری بەنداوی موسڵە، بەڵام یەکەمین شوێنەواری هاوشێوەیە و پێشتر هیچ کارگەیەکی وەها لە کوردستان و لە عێراقیش
📖 لە سنووری دهۆک کارگەیەک دۆزرایەوە مێژووەکەی بۆ 1500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە
💎 کۆنترین کارگەی دروستکردنی کەلوپەلی ئاودێری لە دهۆک
یەکێکە لە شوێنەوارە دەگمەنەکان لە ئەندازیاریی ئاودێری، کە پێش ئێستا نەدۆزراوەتەوە. ئێرە فڕن و شوێنی دروستکردنی کەرەستەی ئاودێری بووە و بۆڕییەکانی ئاودێری لەو کارگەیە دروستکراون ئەم کارگەیە ئەو دەکەوێت
💎 کۆنترین کارگەی دروستکردنی کەلوپەلی ئاودێری لە دهۆک
💬 کێچ بە گا دەفرۆشێت
کێچ بە گا دەفرۆشێت
کێچ زیندەوەرێکی بچوکی باڵداری مشەخۆرە هاوشێوەی(ئەسپێ)یە، دەچێتە نێو کەوڵ و جلوبەرگ و دەچێتە سەر لەشی مرۆڤەوە، زۆر خراپ بە مرۆڤەوە دەدات و هەستیاری دروست دەکات، ناویشیان لەدوای یەک
💬 کێچ بە گا دەفرۆشێت
💬 دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
بچوکی چۆلەکە زۆر ئیدیۆمی لێ دروستبووه (چۆلەکە خۆت چی و گۆشتاوت چی؟، چۆلەکە خۆی هەيە تافروجاوی هەبێت؟، کێشکەی بەچل وچاران) هەر لەبەر گچکەیی و بچوکی چۆلەکەیە وتراویشە(دون
💬 دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
📕 لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی [1]
📕 لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم
📕 ئامۆژگاری باوکێک بۆ ڕۆڵەکەی
نووسینی: ئەشرەف عوسمان
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی
پوختەی ڕۆمانەکە دەربارەی باوکێکە کە ڕۆڵەکەی دەیەوێت هاوسەرگیری بکات، بەم جۆرە باوکەکە ڕێنوێنیکارێکی زۆر باش دەبێت، تاوەکو هاوسەرگیرییەکەی سەرکەوتوو بێت.
📕 ئامۆژگاری باوکێک بۆ ڕۆڵەکەی
📕 لەگەڵ خەڵکدا
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی [1]
📕 لەگەڵ خەڵکدا
👫 ئەیاد فەهمی سابیر حەمەغەریب
ناوم: ئەیاد فەهمی حاجی سابیرە، لە کۆتایی ساڵی 1995 لە گوندی کچان سەر بەناحیەی سەنگاو لە دایکبووم.
بەکالۆریۆسم هەیە لە خوێندنی ئیسلامیدا (دراسات) بەپلەی باڵا.
ماوەی چوار ساڵه ڕۆژانە لە سۆشیال میدیادا
👫 ئەیاد فەهمی سابیر حەمەغەریب
💬 مێشێک دەکاتە گامێشێک
مێشێک دەکاتە گامێشێک
وتراویشە(مێشێک و گایەکی پێ وەکو یەکە) بەڵام ئەمەیان تەواو پێچەوانەیە بۆ سەخاوەت و دڵئاوایی ووتراوە، مێش، مێشولە زیندەورێکی بچوکە و گامێش ئاژەڵێکی زەبەڵاحە، ئەوە لایەنە ڕاستەقینەک
💬 مێشێک دەکاتە گامێشێک
💬 هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە
هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە.
کەندەران، کەندەڵان، لاپاڵی هەموو(کەندێک) پێی دەوترێت(کەندەڵان) ئینجا بەگوێرەی قوڵی و فراوانی و گەورەیی کەندەکە، کەندەڵانەکەش گەورە و بچوکی دەردەکەوێت، بە
💬 هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە
💬 گۆڕی بەخیل تەنگە
گۆڕی بەخیل تەنگە
بەخیل، کەسێکی هەبووی قرچۆکە، لە هەموو ڕوویەکەوە هەتاوەکو لەکاتی پێویستیش ناتوانێت پیاوەتی و چاکە بکات، زەوی و زاری دونیاش فراوانە بەڵام ئەگەر ئه و سەیری بکات دەبێتە چەرمی چۆلەکە، بۆی
💬 گۆڕی بەخیل تەنگە
👫 کەسایەتییەکان
جیهاد دڵپاک
👫 کەسایەتییەکان
عەباس ژاژڵەیی
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد عەباس ئەحمەد
📕 پەڕتووکخانە
لە بری بیرەوەری
👫 کەسایەتییەکان
بەیان محەمەد (حاجی بەیان)
ئەنجام: 2 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook Facebook
Twitter Twitter
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📅 04-06-2018 ℹ️ | پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

تەقینەوەی گولـلە تۆپێکی بەجێماو لە سەلاسی باوەجان، 6 کوژرا و برینداری بنەما...
باکووری کوردستان
- ئاژانسی ئیخلاسی تورکی بڵاوی کردەوە، دوێنێ لە چیای (باسیان) لە هەرێمی کوردستانەوە بە موشەک هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە شارۆچکەی شەمزینانشەمزینان و لە ئەنجامدا سێ سەرباز کوژراون و سەربازێکیش بریندار بووە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کاتژمێر 11ی شەو، بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە گوللە تۆپە بەجێماوەکان لە گوندی شێخ سڵە لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی، کوژران و برینداربوونی 6 ئەندامی بنەماڵەیەکی لێ کەوتەوە.[4]
- هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی ڕەحمان قوربانی کوڕی ڕەمەزان خەڵکی شاری نەڵۆس سەر بە شاری شنۆشنۆ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بە شێوەیەکی گوماناوی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەدا گیانی لەدەست دا.[4]
باشووری کوردستان
- کونسوڵی ئێران لەبارەی دروستبوونی گرفتی ئاو لە پشدەرپشدەر و قەڵادزێقەڵادزێ روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیێنێ، ئاوی رووباری زێی بچووکزێی بچووک نەگیراوەتەوە و پشکی هەرێمی کوردستانیش لە ئاوی خواردنەوە پارێزراو دەبێت. سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت، کونسوڵ بەڵێنی داوە گرفتی ئاو دروست نەبێت.[2]
- دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دوا مۆڵەتی داوەتەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆسیەی هەناردەی نەوتی هەرێم و دانیشتنی تایبەتی به و دۆسیەیەش دواخست.[1]
- یەکەم کاروانی نەوتی کەرکوککەرکوک رادەستی ئێران کرا.[1]
- شاندێکی چوار حیزبە ناڕازییەکە (بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریهاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانکۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان) بە سەرۆکایەتیی بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح بەمەبەستی بەدواداچوونکردن لەبارەی ساختەکاری هەڵبژاردن و دەنگە دزراوەکانیان لە بەغدان.[2]
- لە رۆژانی رابردوو، فۆرمی خۆراکی 371 خێزانی عەرەب لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ پارێزگای کەرکووک گوازراونەتەوە.[2]
- شەوی ڕابردوو لە گردی کەڤۆرکەی هەرێمی برادۆستی باشووری کوردستان له و شوێنەی کە هێزەکانی تورکیای داگیرکەری لێن، تەقینەوەیەک ڕوویدا. ڕاگەیەندرا کە لە تەقینەوەکەدا سەربازێک کوژراوە و زۆر سەربازیش بریندار بوون.[3]
- وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە رایدەگەیەنێت، لە سنوری هەردوو شارۆچکەی میقدادییە و ناحیەی جەلەولاجەلەولا 12 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە ژمارەیەکیان چەکداری داعشداعشن.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- هێزەکانی سووریای دیموکراتی - قەسەدە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ساز کرد و دەستپێکردنی هەڵمەتی ڕزگارکردنی شارۆچکەی دشیشا و پاراستنی سنووری سووریا و عێراقی ڕاگەیاند.[3]
دەرەوەی کوردستان
- رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، هەر وڵاتێک مووشەکێک لە تاران بگرێت، ئەوان بە 10 مووشەک وەڵامی دەدەنەوە. راشیگەیاند، دەبێت ئاژانسی وزەی ئەتۆمی وڵاتەکەی بە خێرایی دەست بە زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بکات.[2]

📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 04-06-2018
[2] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 04-06-2018
[3] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 04-06-2018
[4] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 05-06-2018
📚 فایلی پەیوەندیدار: 7
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ئاوی کۆگاکراوی عێراق لە 27 بۆ 17 ملیار لیتر سێجا کەمبووەتەوە
2.👁️پڕۆژەی گاپ مەترسیی گەورە لەسەر ناوچەکە دروستدەکات
3.👁️تورکیا؛ تێکڕای هەڵاوسانی نرخ بەرێژەی 12% بەرزدەبێتەوە
4.👁️زیاتر لە 35 دووکانی زێڕفرۆشی لە شاری کرماشان داخراون
5.👁️نزمبوونا بهایێ تیمەنێ ئیرانی زیان گەهاندییە بازرگانێن هەرێمێ
6.👁️کانێکی زێڕ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان داخرا
7.👁️کێڵگەی نەوتی (نەفتخانە)ی خانەقین دەدرێتە کۆمپانیایەکی چینی
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️گەمارۆی دەوڵەتانی ئێران و تورکیا دژی خەڵکی عێراق و کوردستان سەرکۆنە دەکەین!
2.👁️هەپەگە: 15 سەرباز و کۆنترایەک کوژران 04-06-2018
3.👁️یەکێتی تەحسین نامیق دەکاتە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە جێگەی عەبدولرەزاق فەیلی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ خانەقین
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ رانیە (راپەڕین - پشدەر)
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ شنۆ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ شەمزینان
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ قەڵادزێ

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 4 2018 12:00AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 4 2018 9:34AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 7 2018 1:45PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,345 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.230 KB Jun 5 2018 9:18AMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.151 KB Jun 4 2018 1:27PMهاوڕێ باخەوان
📝 هەپەگە: 15 سەرباز و کۆنترایەک کوژران 04-06-2018 | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
هەپەگە: 15 سەرباز و کۆنترایەک کوژران 04-06-2018
📝 بەڵگەنامەکان

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگەهەپەگە دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە 29ی ئایار\8ی جۆزەردان تا 3ی حوزەیران\13ی جۆزەردان، ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلا لە باشوور و باکووری کوردستان، 15 سەرباز و کۆنترا (دژەگەریلا)یەک کوژران.
ڕاگەیەندراوی هەپەگە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، ڕۆژی 3ی حوزەیران\13ی جۆزەردان لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکیی بەهێزیان ئەنجامدان. له و چوارچێوەیەدا:
لە شەمزینان سەربازێک کوژرا
هێزەکانمان کاتژمێر 3 لە دژی ئه و سەربازانەی داگیرکەر کە لە دەوروبەری سەربازگەی بەزەلێی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد، لە گردی شکێرە ڕەش چالاکییەکیان ئەنجامدا. ژمارەی ئه و سەربازانەی له و چالاکییەدا کوژران و بریندار بوون ڕوون نەبوویەوە. هێزەکانمان هەمان ڕۆژ کاتژمێر 15:20 لە دژی یەکینەیەکی هەمان ئۆپەراسیۆن چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەربازێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو. هێزەکانی داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە تەرم و سەربازەبریندارەکانی خیان بە کۆپتەری سکۆرسکی لە هەرێمەکە گواستەوە.
لە بەزەلێ هێرش کرایە سەر یەکینەیەکی سەربازی؛ 4 سەرباز کوژران و 3 سەربازیش بریندار بوون
هێزەکانمان (یەکینەکانی ژنی ئازاد - یەژا ستار) کاتژمێر 17:40، لە ناوچەی بۆخازا چەتا-ی ناوچەی بەزەلێی شەمزینان هێرشیان کردە سەر یەکینەیەکی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر. لەم چالاکییەدا کە گورزی توند لە شوێنێکی حەوانەوەی یەکینەکەی دوژمن درا، 4 سەرباز کوژران و 3ی دیکەش بریندار بوون. هێزەکانی داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە ئۆبوس و هاوەن تۆپبارانی هەرێمەکەیان کرد.
کاتژمێر 5:30، هێزەکانمان لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لەسەر گردی کۆردینەی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی توندیان لە سەنگەر و شوێنەکانی حەوانەوەی دوژمن دا. ژمارەی سەربازە کوژراو. بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە.
3 سەربازی تورکیا لە برادۆست کوژران
هێزەکانمان کاتژمێر 8:30 هێرشیان کردە سەر داگیرکەرانی گردی ئەڤدلکۆفیی هەرێمی برادۆستی دەڤەری سیدەکان لە باشووری کوردستان. لە شوێنێکی نزیکەوە گورزیان لە سەنگەر و شوێنەکانی حەوانەوەی دوژمن دا و لە ئەنجامدا 3 سەنگەر تێکدران و 3 سەربازی دوژمن کوژران.
2 چالاکی لە دهێ
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستا-دا، هێزەکانمان ڕۆژی 3ی حوزەیران\13ی جۆزەردان کاتژمێر 17 لە گردی سەربازگەی شوخا-ی ناوچەی دهێی سێرت چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەربازێک کوژرا.
هێزەکانمان هەمان ڕۆژ کاتژمێر 17 لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیدا، لە نزیک گوندی ئەسکی ئەرووحی دهێ چالاکییەکیان لە دژی وێستگەیەکی تۆڕی پەیوەندییەکان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا وێستگەکە ڕووخێندرا.
لە شرناخ و ئامەد 6 سەرباز و کۆنترایەک کوژران
2ی حوزەیران\12ی جۆزەردان، سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە مەیدانی چەمێ خەچکێ-ی ناوچەی قلابانی شرناخ دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستا-دا، ڕۆژی 3ی حوزەیران\13ی جۆزەردان کاتژمێر 8:15 لە نزیک دۆڵی گۆسن لە دژی یەکینەیەکی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە سەربازێکی دوژمن کوژراوە. ئۆپەراسیۆنەکە 3ی حوزەیران\13ی جۆزەردان بەبێ ئەنجامی کۆتایی پێهات.
29ی ئایار\8ی جۆزەردان کاتژمێر 13، هێزەکانمان دەستیان گرت بەسەر کامیۆنێک کە کەلوپەلی سەربازییان بۆ سەربازگەی هەگاسۆری ناوچەی هێنێی ئامەد دەبرد. شۆفێری کامیۆنەکە لە دوای ئەوەی لە لایەن هێزەکانمانەوە هۆشداری پێدرا، ئازاد کرا. هێزەکانی داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە لە هەرێمەکە دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. 30ی ئایار\9ی جۆزەردان ئۆپەراسیۆن بەره و مەیدانی ئاپێ مووسای لجە بەرفرەوان بوو و هەمان ڕۆژ کاتژمێر 19:30 لە دژی یەکینەیەکی دوژمن چالاکی ئەنجامدرا. لە شوێنێکی نزیکەوە گورز لە یەکینەکەی دوژمن درا و ئەوەندەی ڕوون بوویەوە کۆنترا (دژەگەریلا)یەک و 2 سەرباز کوژران. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە کۆپتەری کۆبرا بۆمبارانی هەرێمەکەی کرد و کوژراو و بریندارەکانی خۆیشی بە کۆپتەری سکۆرسکی لە هەرێمەکە گواستەوە. ئۆپەراسیۆنەکە ڕۆژی 31ی ئایار\10ی جۆزەردان بەبێ ئەنجام کۆتایی پێهات.
31ی ئایار\10ی جۆزەردان کاتژمێر 9:30 هێزەکانمان لە دژی یەکینەیەکی دوژمن کە لەسەر ڕێگەی نێوان ناوچەکانی لجە و هێنێی ئامەد ڕێگەی دەپشکنی، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا 3 سەرباز کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە، ڕێگەی نێوان لجە و هێنێ-یان داخست و دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. ئۆپەراسیۆنەکە 2ی حوزەیران بەبێ ئەنجام کۆتایی پێهات.[1]
04-06-201804-06-2018
#️ هەشتاگ
#هەپەگە | #04-06-2018 |
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 04-06-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-06-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 04-06-2018
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 4 2018 3:39PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 4 2018 3:48PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 4 2018 3:48PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,678 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 لەبارەی خوداوە بۆتان د...
  🕮 گرنگی دوعا لە ژیانی مر...
  🕮 فیزیا بناسە
  🕮 جینۆساید لە باکوری کور...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-09-2020
  🗓️ 25-09-2020
  🗓️ 24-09-2020
  🗓️ 23-09-2020
  🗓️ 22-09-2020
  🗓️ 21-09-2020
  🗓️ 20-09-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
جیهاد دڵپاک
جیهاد زۆراب ئەحمەد، ساڵی 1948 لە کەرکوک لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی هەر له و شارەدا تەواوکردوەو دەرچووی خانەی مامۆستایان بووە ساڵی 1971 یەکەم کاری بەناوی (ژیانی کچە لاڵەکە) وەک کاری شانۆ پێشکەشکردووه و درامای (بەهاری دزراو)یش یەکەم کاری دراما بووە کە ساڵی 1972 بەشداریی تێدا کردووە. پاشان لەساڵەکانی دواتردا بەشداریی لەژمارەیەکی زۆر لەدراماو فیلمدا کردووە لەوانە فیلمی (مامە ڕیشە، کەرکوک 4، بەشەکانی درامای گەردەلول، لەپەڕەکانی کەرکوک)و چەندین بەرهەمی تر.
جیهاد دڵپاک
عەباس ژاژڵەیی
یەکێک بوو لە هونەرمەندە دیارەکانی شاری سلێمانی، کە رۆڵێکی کارای لە نواندن لە دەیان شانۆگەری و درامای تەلەڤزیۆنی کوردیدا گێڕاوە.
هونەرمەندی کۆچکردوو لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە دەستی بە کاری نواندن کردووە و بە یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
جێگای ئاماژەیە، هەریەک لە سیڤان و سۆران کە دوو هونەرمەندی ناسراوی کوردن، کوڕی هەنەرمەندی کۆچکردوون.[1]
رۆژی 25-09-2020 کۆچی دوایی کرد.
عەباس ژاژڵەیی
دڵشاد عەباس ئەحمەد
لە 15-01-1951 لە شارۆچکەی گوڵاڵە- جەلەولا لە دایک بووە. ساڵی 1956 چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی (فەلاح)، دواتر لە ساڵی 1961-1962 هاتووەتە سلێمانی لە قوتابخانەی (بێکەس) قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. لە ساڵی 1966-1967 ئامادەیی سلێمانی کوڕانی تەواوکردووە ناوی لە کۆلێژی پزیشکی لە بەغداد هاتووەتەوە. لە 03-07-1974 خوێندنی تەواوکردووە و ماوەیەک لە نەخۆشخانەی (یەرموکی فێرکاری) پزیشک بووە، پاشان هاتووەتەوە بۆ سلێمانی و لە زانکۆی سلێمانی و نەخۆشخانەی گشتی سلێمانی خزمەتی کردووە لە بەشی چاو. لە 01-01-1981 ناوی
دڵشاد عەباس ئەحمەد
لە بری بیرەوەری
نووسەر: مەلا بەختیار [1]
2020
لە بری بیرەوەری
بەیان محەمەد (حاجی بەیان)
ساڵانێکە لەگەل حاجی ئیسماعیل ئەمینی هاوسەری کەلوپەلی کەلتوری کوردەواری کۆدەکەنەوەو ماڵەکەیان وەک مۆزەخانەیەکی بچوک بۆ پاراستنیان بەکار دێنن.
بەیان محەمەد (حاجی بەیان)

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574