📊 بابەت 374,902 | وێنە 59,457 | پەڕتووک PDF 11,096 | فایلی پەیوەندیدار 43,940 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,896
لەم کاتەدا 3 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 12-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆12-07-2020
📆11-07-2020
📆10-07-2020
📆09-07-2020
📆08-07-2020
📆07-07-2020
📆06-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅12 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 10-07-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ناوچەی هەزۆر لە پارێزگای ئێلح لە باکووری کوردستان.[1]
- هێزەکانی پۆلیسی تورک بە فەرمانی داواکاری گشتی ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک خانەوادە. لە ئەنجامدا جەنگیز ئاتسز، فەردا ئیلدان، پنار ئاڵتاش و ئەمێد ماناپ دەستگیرکران و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواسترانەوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی زیاد ئیسباتی حەیدەرانلوو بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتشی تورکیە لە سنووری چاڵدێران گیانی لەدەست دا. هێزەکانی
📅 09-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی حیکمەت ئەحمەدی کوڕی سدیق خەڵکی گوندی کوران، شەمزین ئەحمەدی کوڕی حاکم خەڵکی گوندی کوران و رەوشەن جەهانگیری کوڕی فازڵ خەڵکی گوندی سین ئاوای ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بەسەختی پێکران.[6]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی چیای کورەزاری سنوری شارەدێی شیلادزێ دەکەن.[2]
- لە سنووری شارۆچکەی باتیفای سەر بە شارۆچکەی زاخۆ مین بە یەکێک لە سەربازانی هێزی پاسەوانیی سنووردا تەقییەوە.[1]
- زیاتر لە
📅 08-07-2020
باکووری کوردستان
- لە روحا لە ئەنجامی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا بەکر کاراگەچیلی ئەندامی ئەنجومەی پارتی دەبەپە، خدر ئۆکتای هاوسەرۆکی هەدەپەی وێرانشار و ئیحساک گوندوز بەڕێوەبەری ناوچەکە دەستگیرکران. راگەیەنرا کە بڕیاری دەستگیرکردنی ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە سەما ئایشەئۆغلۆش دراوە. هەرسێ سیاسەتمەدارە کوردەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە گواسترانەوە.[1]
- لە بەندیخانەی شاری وان، 4 زیندانی سیاسی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. تووشبووان لە نەخۆشخانە کەرەنتین کراون.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەرپرسی رێکخراو
👫 محەمەد عەلی عەونی
محەمەد عەلی عەونی لە ساڵی 1897دا لە کوردستانی باکوور، لە شاری سوێرەک، سەربە شاری ئامەد، هاتۆتە ژیانەوه.
پلەی یەکەم و دووهەمی خوێندنی لە تورکیا تەواو کردوە و بۆ فێربوونی زانستی ئاینی و عەرەبی هاتۆتە میسر و لە قاهیرە، لە ئەزهەر خوێندیە و کارنامەی بەرزی ساندوە.
زمانی فارسی و فەرەنسیشی زۆرباش زانیوه، لەگەڵ ماڵە بەدرخانیەکاندا لە دامەزراندنی کۆمەڵی خۆیبوندا بەشداربوه. لەبەر کوردایەتی کردنی تورک نەیانهێشتوە بگەڕێتەوە نیشتمانی خۆی و هەر لەمیسر ماوەتەوە و لە دیوانی شاهیدا بەوەرگێڕی زمانە رۆژهەڵاتیەکان
📅 15-04-2020 ℹ️ | 🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

هەموو دنیا خەریکی کێشەی کۆڕۆنایە، کەچی دیسانەوە فڕۆکەکانی داگیرکەری تورک زینی وەرتێیان بۆردوومانکردەوە و زیانی گیانیمان هەیە


فایلی پەیوەندیدار 📂
رۆژهەڵاتی کوردستان
- فەردین رەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکی پارێزگای سنەسنە رایگەیاند: تا ئێستا هەزار و 769 پشکنین بۆ هاووڵاتیانی ئه و پارێزگایە کراوە کە 856 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 840 کەسیش وەڵامی پشکنینەکانیان بە نێگەتیڤ دەرچووە. راشیگەیاندووە کە زۆرترین تووشبوان لە شارۆچکەی سەقزسەقز بووە کە 241 کەسە. رەزاعی ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەپارێزگای سنە تا ئێستا 96 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[4]

درێژەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەداریی مەریوان


- کرێکارانی شارەداریی مەریوانمەریوان بۆ جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتیی بە پەرداخت نەکرانی بڕی 3 مانگ لەحەقدەستەکانیان، جێژنانە و هەروەها مەزایاکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە. ئەم کرێکارانە کە لەڕۆژی دووشەممەوە دەستیانداوەتە کۆبوونەوە دەڵێن: لە مانگی بەفرانباری پارەکەوە هەتا ئێستا حەقدەستەکانیان پەرداخت نەکراوە و لەم پێوەندەدا، جێژنانە و مەزایاکانیشیان دواخراوە. کرێکارانی شارەداریی مەریوان کە لەم بارودۆخە هەستیارەی ئێستادا هەروا درێژەی بە کارەکانیان دەدەن دەڵێن: هەتا ئێستا حەقی بیمەکانیان بە سازمانی تەئیمنی ئیجتماعی پەرداخت نەکراوە و ئەمەش کێشەوگرفتێکی زۆری بۆیان پێکهێناوە.[6]
- جێگری کاروباری تەندروستیی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای سنە، باسی لە تووشبوونی 7 منداڵی ژێر تەمەن 5 ساڵان کرد کە تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوون. بە وتەی ئەم بەرپرسەی ڕژیم، تاقیکاری کۆرۆنا بۆ ئەو 7 منداڵە کە تووشی وێرووسی کۆرۆنا بوون ئەرێنی بووە و ئەو منداڵانە لە ناوەندی دەرمانیی شاری سنە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دان. بە وتەی ناوبراو، 3 کەس لەو 7 کەسە، تەمەنیان له ژێر 1 مانگ دایە. شایانی باسە سەرەڕای تووشبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان و ئێران، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت هەتا ئێستا ئامارێکی وردیان سەبارەت بە ڕێژەی تووشبووان و گیان لەدەستداوان بڵاو نەکردووەتەوە.[6]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی هیوا قوربانی ئەقدەم کوڕی رەحیم خەڵکی گوندی قەرەگۆل بە دانانی بارمتەی قورس هەتا کاتی تەواوبوونی قۆناغی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.[5]
- بەپێی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران بە پشتیوانیی هێلیکۆپتەر خانووی خەڵکی لە گەڕەکی فەلەکەدینی شاری خوڕمئاوای ناوەندی پارێزگای لوڕستانلوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ڕووخاندووە. هەر بەپێی ئەو دیمەنانە، هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە شوفڵ خەریکی ڕووخاندنی ماڵێکن کە خەڵکی تێدایە و ئەندامانی ئەو خانەوادەیە بۆ پاراستنی ماڵەکەیان چوونەتە سەر ماڵەکە و شوفڵەکە بەبێ گوێدان لە هاواری خەڵک خانووەکە دەڕووخێنێت. سەرچاوە هەرێمییەکان باس لەوە دەکەن کە خەڵکی ئەو گەڕەکە ڕووبەڕووی هێزەکانی سوپای پاسداران بوونەتەوە، بەڵام سوپای پاسداران بە هێنانی هێلیکۆپتەر هەوڵدەدات خەڵک لەو شوێنە دوور بخاتەوە.[3]
باشووری کوردستان
- دیسانەوە فڕۆکەکانی داگیرکەری تورک زینی وەرتێوەرتێیان بۆردوومانکردەوە. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە بۆردوومانەکان زۆر نزیکی خاڵەکانی هێزەکانی پارتی و یەکێتی بوون لە ناوچەکە. هەندێک سەرچاوەی تریش باس لە شەهیدبوونی 5 گەریلای پەکەکەپەکەکە دەکەن و چوار پێشمەرگەی لیوای 7یش کە نزیکی بارەگاکەی پەکەکە بوون بە سووکی برینداربوون. هەروەها چیای هەڵەمووندیش لە سنووری شارۆچکەی رواندزرواندز کەوتە بەر بۆردوومانەکە.[1]
- تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە مەخموورمەخموور و نزیک زنجیرە چیای قەرەچووخ بۆردومان دەکات.[1]

ناسنامەی سێ ژنە شەهیدی ئەمڕۆی کامپی مەخمور ئاشکرا کرا


- لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە جەنگییەکانی دوڵەتی تورکدا بۆ سەر کامپی مەخمور، سێ ژن شەهیدبوون و ناسنامەیان ئاشکرا کرا. ناسنامەی شەهیدەکان بەمشێوەیە: هاڤڤا ئاکدۆگانهاڤڤا ئاکدۆگان لە دایکبووی 1988، عەزیمە ئاکدۆگانعەزیمە ئاکدۆگان لەدایکبووی 1987 و عائیشە ئەحمەد فەرحانعائیشە ئەحمەد فەرحان لە دایکبووی 2003. وێڕای مەترسییەکانی کۆرۆنا، هاوڵاتیانی کامپەکە بۆناشتنی تەرمی شەهیدەکان لەبەردەم نەخۆشخانە گردبوونەوە، دوای وەرگرتنەوەی تەرمەکان بە مەراسیمی جەماوەری هەرسێ شەهیدەکە بەخاکسپێردارن.[7]
- بەهۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورک و کۆکردنەوەی هێزەکانی پەکەکە، یەکێتی و پارتی لە زینی وەرتێ، بارودۆخی باشووری کوردستان تێکچووە و لایەنەکان یەکتری تاوانباردەکەن.[1]
- زوبێر عوسمانزوبێر عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی سۆرانسۆرانی یەکێتی رایدەگەیەنێت: بەهۆی بۆردومانەکەی شەوی رابردووی تورکیاوە بۆ زینی وەرتێ چوار پێشمەرگە بریندار بوون، دەشڵێت: ئەوەی پێشتر لەبارەی هاتنی هێز بۆ ناوچەکە هۆشداریمان دەدات رویداوە و ئەگەر دۆخەکەش چارەسەر نەکرێت ئەوا چاوەڕوانی خراپتریشی لێدەکرێت.[4]
- بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان داوادەکات بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی بەپەلەی سێقۆڵی لەنێوان هەرسێ لایەنی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت.[2]
- وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ناردنی فەوجێکی لیوای 7ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ (زینوێی وەرتێ) رێککارێکی کاتی بوو، لەسەر داوای لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، پاڵپشت بە بڕیار و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بووە.[3]
- بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، تائێستا 332 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 198 کەسیان چاکبوونەتەوە، چوار کەسیش گیانی لەدەستداوە، لەماوەی 24 کاژێری رابردووشدا تەنیا یەک کەس تووشی کۆرۆنا بووە.[2]
- شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵچەمچەماڵ دوای چاکبوونەوەیان گەڕانەوە ماڵەوە، ئێستا تەنها چوار کەس تووشبووی چەمچەماڵ لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.[3]
- لەدرێژەی چالاکییەکانی تیمە پزیشکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە، شارەدێی دێگەڵەدێگەڵە سەر بە شارۆچکەی کۆیەکۆیە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە و سەرجەم پشکنینەکانیش نێگەتیڤ دەرچوون.[4]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەلایەن تاقیگەی تەندروستی گشتی هەڵەبجەهەڵەبجە لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانکران، دوو کچی تەمەن (14) و (18) ساڵ، بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون کە دایکیانە و دانیشتووی شاری هەڵەبجەن. ژمارەی تووشبووان لە پارێزگا هەڵەبجە گەیشتە 22 تووشبوو کە 8 تووشبوو چاکبووینەوە و گەڕاینەوە ماڵەوە.[1]
- کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند هەر ئێرانییەک کە لە هەرێمی کوردستانە و ئارەزووی گەڕانەوەی هەیە دەتوانێت لەرێگەی فەرمانگەی پێوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە.[2]
- گوتەبێژی حکومەتی هەریمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 157 هاونیشتمانی لە ئوردنەوە گەڕێندرانەوە.[2]
دەرەوەی کوردستان
- ئەمڕۆ چوارشەممە سۆر رۆژی جەژنی ئێزدییەکان، کە رۆژی ئاهەنگ و جەژنە، ژنێکی تەمەن 27 ساڵی ئێزدی بە ناوی بەسمە ئەکینجی لەلایەن هاوسەرە تەمەن 55 ساڵەکەیەوە لە شاری هیلدسهیمی ئەڵمانیا کوژرا.[7]

بەسمە ئەکینجی


- ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆناکۆرۆنا لە جیهاندا، 2 ملیۆن کەسی تێپەڕاند.[1]
- لیوا ئەحمەد مسماری، گوتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا راگەیاندراوێک لەبارەی دەستگیرکردنی چەکدارێک لە لیبیا رەتدەکاتەوە کە سەر بە لەشکری رۆژ بێت. مسماری لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وێنەی ئەو نووسراوەی بڵاوکردەوە و لەسەری نووسیوە کە ئەو نووسراوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئەوان نییە، نووسراوەکە دروستکراوە و بە هیچ شێوەیەک بەیانی له و جۆرە لەلایەن فەرماندەیی گشتییەوە دەرنەچووە.[3]
- سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکەکانی تورکیا لە هەندێک ناوچەی باشووری کوردستان دەکات و دەڵێ بۆردوومانەکان بوونەتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ دانیشتووان.[2]
- پەرلەمانتار کاوە محەمەدکاوە محەمەد، داوا لە سەرۆک کۆمار و حکومەتی عێراق دەکات، کە هەنگاوی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورک بنێن و تەواوی هێزەکانی ئەو وڵاتە لەسەر خاکی عێراق دەربکەن.[7]
- جێگیر یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کامپی مەخمور شەرمەزار دەکات، کە بووە هۆی شەهیدبوونی سێ ژنی گەنج. حەسەن کەعبی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی شەرمەزار کرد و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد، لەبەرامبەر ئەو هێرشە ناڕەوایەی تورکیا ڕێوشوێنی جدی بگرنە بەر بۆ پاراستنی سەروەی خاکی عێراق.[7]
- لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق قەدەغەی هاتووچۆی تاوەکو دەستپێکی مانگی رەمەزان درێژکردەوە.[1]
- عەبدولکەریم خەلەف، گوتەبێژی سەربازیی عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق گوتی، پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە بە کارێکی دووژمنکارانە و تاکڕەوانە هەژمار دەکرێت و بەرپرسیاریەتی ئەنجامەکانیشی لەئەستۆی ئەنقەرەیە. عەبدولکەریم خەلەف داوا لە تورکا دەکات ئەگەر کێشەی ئەمنی هەیە ئەوە دەوڵەتی عێراق هەیە و پێویستە رێککەوتن لە نێوان هەردوو وڵات بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییەکانی سنوور هەبێت.[2]
- لە 24 کاتژمێری ڕابردوو لە ئەنجامی ئەو پشکنینانەی ئەنجامدراون، تووشبوونی هەزار و 512 کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە و تا ئێستا ئاماری تووشبووان لە سەرتاسەری ئێران گەیشتووەتە 76 هەزار و 389 کەس، ئاماژەشی بەوەداوە کە سێ هەزار و 643 تووشبووش لەژێر چاودێری چڕدان.[3]
📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[2] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 15-04-2020
[3] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 15-04-2020
[4] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 15-04-2020
[5] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 15-04-2020
[6] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پەیام - 15-04-2020
[7] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 15-04-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن: 🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ چۆمان (باڵەکایەتی)
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ چەمچەماڵ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ رواندز
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سنە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سۆران
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەقز
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ لوڕستان
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەخموور
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەریوان
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ هەڵەبجە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کۆیە
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇯🇴 ئوردون
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇷 ئێران
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق
🗺 وڵات - هەرێم: 🇩🇪 ئەڵمانیا
🗺 وڵات - هەرێم: 🇹🇷 تورکیا
🗺 وڵات - هەرێم: لیبیا
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 1 2020 7:49PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Apr 15 2020 11:58AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 16 2020 4:29PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 55,657 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.259 KB Apr 15 2020 12:24PMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.166 KB Apr 15 2020 9:07AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

هەموو دنیا خەریکی کێشەی کۆڕۆنایە، کەچی دیسانەوە فڕۆکەکانی داگیرکەری تورک زینی وەرتێیان بۆردوومانکردەوە و زیانی گیانیمان هەیە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 23
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 19
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئێزیدییەکانەوە سەرۆکایەتی یەکێتیی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزیدییەکان دەکات
2.👁️بەیاننامە و بانگەوازی تەڤگەری ئازادی لەسەر ئاڵۆزییەکانی وەرتێ
3.👁️پارت و ڕێکخراوە کوردییەکان داوای هەڵگرتنی گەمارۆی مەخمور دەکەن
4.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دەستگیرکردنی کەسێک لە لیبیا راگەیێندراویک بڵاودەکاتەوە
5.👁️تەندروستیی هەولێر: 11 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە
6.👁️راگەیاندراوێک لە فراکسیۆنی ئازادی سەبارەت بە بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک
7.👁️راگەیێندراوی ژمارە 51ی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان
8.👁️گۆڕان پەیامێک ئاراستەی لایەنەکان دەکات و داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات
9.👁️مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بەڕێوبەری پێشووی ئاسایشی هەولێر، عەبدوڵڵا عەلی کرد
10.👁️مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی رووداوەکانی زینی وەرتێوە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
11.👁️ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (51)
👩 دۆزی ژن
1.👁️بەسمە ئەکینجی، ئێزدی لە ئەڵمانیا لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا
✌️ شەهیدان
1.👁️Zehredîn Osê
2.👁️حەکیم خونجاهان (ئاگری قەندیل)
3.👁️خەبات جاسم (سیپان شاهین)
4.👁️عائیشە ئەحمەد فەرحان
5.👁️عەزیمە ئاکدۆگان
6.👁️هاڤڤا ئاکدۆگان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەبدوڵڵا قەرەداغی - مەلا عەلی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 9,048 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574