Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
نازناو: گەلی بێریتان
ناو و پاشناو: کەمال سەلیمی
شوێنی لەداییک بوون: ڕۆژهەڵاتی کوردستان-سەلماس
ناوی دایی و باوک: شەهرات-شەمسەدین
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
یەکەم رۆژی دەوامی ساڵی خوێندنی بە 27ی ئەیلوولی 2020 بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی داناوە.
بەپێی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان یەکەم رۆژی دەوامی پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاین ب
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
نوسینی عارف قوربانی
نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا چیرۆکی ژنێکی رزگاربووی پرۆسەی ئەنفالە کە مامان بووە و لە زیندانی دوبز ئەو ژنانەی منداڵیان بووە بە بەرد ناوکی بڕیون. سەرگوزشتەی ئەنفال و شەش مانگ مانەوەی ب
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
33 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی بەنێوبانگی کورد، مامۆستا تاهیر تۆفیق تێدەپەڕێت. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 20-10-2020 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێر بە رێوڕەسمێک یادی کۆچی دوایی کرایە
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
دەریاچەی گڕکان ئامێزی نەمروود کە دەکەوێتە شارۆچکەی تاتڤانی سەر بە پارێزگای بەدلیس و لەڕووی رووبەرەوە یەکەمە لەسەر ئاستی تورکیا و دووەمە لەسەر ئاستی جیهان لەنێو هاوشێوەکانیدا.
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
📖 دۆسیەی 49 کەسەکە
نووسینی: بەکر شوانی
لەم کاتەدا لە چەندین وڵاتی جیهان شەڕ و ناکۆکی هەیە، بەڵام سەرۆک و گەورەی هیچ وڵاتێک بە دەم هەڕەشەی کوشتن و پاکتاوکردنی لایەنی بەرامبەر ناکات، وەک ئەوەی سەرۆکی تورکیا لەم ڕۆژانەدا
📖 دۆسیەی 49 کەسەکە
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی لە رێکەوتی 31-05-1912 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 عادل موکەڕەم
عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری ورمێ دەستبەس
👫 عادل موکەڕەم
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
دەقی راگەیاندنەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(قل بفضل الله وبرحمته فبذلک فليفرحوا) سورة يونس اڵاية:58.
وێرای پیرۆزبایی کردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
نووسینی: مزفەر خالید عەبدولرەحمان [1]
چاپی یەکەم 2020 هەولێر
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
نووسینی: چۆلی ئەسعەد جراد[1]
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
👫 کەسایەتییەکان
تاهیر تۆفیق - تایەر تۆفیق
👫 کەسایەتییەکان
جگەرخوێن
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد عومەر عوسمان
✌️ شەهیدان
ڤیان تاهر نەجم
👫 کەسایەتییەکان
ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)
📅 17-02-2011 ℹ️ | پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

١٧ی شوبات
ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 17-02-2011 شەقامی سالم لەسلێمانی، خێرا لەشەقامێکی ئارامەوە بەرەو گۆڕەپانێکی خوێناوی گۆڕاو هێزێکی سیاسی توڕەیی خۆپیشاندەرانی بەخوێن سوورکرد.
زیاتر لەهەفتەیەک بوو تۆڕی بەرگری لەمافو ئازادییەکانی خەڵک ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک دەکرد لەسلێمانی، بۆ پشتگیرییکردن لە گەلی میسرو تونسو هۆشداریدانی بەپەلە بە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان.
تۆڕەکە لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاندبوو کە ئەگەر دەسەڵاتداران دەیانەوێت کوردستان وەکو تونسو میسری لێ نەیەت پێویستە بە پەلە دەست بەچاکسازی سیاسی بکەن.
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەسەرووی هەمویانەوە مەسعود بارزانی هەرچەندە چەندین جار لەم ماوەیەدا ئاماژەی بەوەکرد کە چاکسازی ئەنجام دەدات، بەڵام ئەو قسانە نەیتوانی بەر بە خۆپیشاندان بگرێت.
شەوی پێش خۆپیشاندانەکە لەشاری سلێمانی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان کەوتنە ئینزارەوەو پاسەوانەکانی لقەکانی پارتیش لەسلێمانی کەوتنە ئامادەباشییەوە.
دواجار رۆژی پێنج شەممە کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ لەبەردەرکی سەرای شاری سلێمانی خۆپیشاندانەکە دەستیپێکردو ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بەشدارییان تێداکرد.
خۆپیشاندەران هوتافی توندیان دژ بە دەسەڵاتی کوردی دەوتەوە وەکو "میللەت هەمووی برسییە، چۆڵیکەن ئەم کورسییە"و دەیان دروشمی تر.
خۆپیشاندانەکە تا کاتژمێر 4 ی ئێوارە لەبەردەرکی سەرا بەردەوامبوو، دواتر هەرچەندە تۆڕی بەرگری لەمافو ئازادییەکانی خەڵک کۆتایی بەخۆپیشاندانەکە هێنا، هاوڵاتیانی خۆپیشاندەر بەردەوامیان بە خۆپیشاندانەکەدا.
هاوڵاتیانی خۆپیشاندەر لەبەردەرکی سەراوە بەرەو شەقامی سالم کەوتنەڕێو هوتافیان دەکێشا، دواتر پۆلیس چالاکییە مەدەنییەکانو هێزەکانی ئاسایش لەبەردەم سلێمانی پاڵاسو بارەگای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جێگیربوون.
خۆپیشاندەران بەرەو شەقامی سالم دەهاتن کاتێک گەیشتنە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان کە بارەگاکەی لەسەر شەقامە سەرەکییەکەیە، کۆبونەوەو هوتافیان دەوتەوە.
لقی چواری پارتی پێشتر ئامادەکاریی تەواویان کردبوو، لەچەند رۆژی پێش خۆپیشاندانەکەوە بەچڕی پاسەوانیان بڵاوکردبۆیەوەو لەسەر بیناکەش چەندین چەکداریان جێگیرکردبوو.
خۆپیشاندەران پاش کۆبونەوەیان لەبەردەم لقی چوار، بارەگاکەیان بەردبارانکردو جامەکانیان شکاند، چەکدارەکانی لقی چواریش بە گولە وەڵامیان دایەوە.
لەسەر بارەگاکەوە چەندین چەکدار بە چەکی جۆری بیکەیسییەوە جێگیرکرابوونو دەستڕێژیان لە هاوڵاتیانی خۆپیشاندەر کردو چەندین خۆپیشاندەر بەر گولەی چەکدارەکان کەوتن.
خۆپیشاندەران بەهۆی تەقەکانەوە چونە کۆڵانەکانەوە، بەڵام دوای تەقەکان دوبارە هاتنەوە بەردەم لقی چواری پارتی، لەو کاتەدا دوبارە چەکدارەکان دەسترێژیان لێکردنو ژمارەیەک هاوڵاتی دیکەیان کرد بەئامانج.
هەرچەندە بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن کە لەئەنجامی ئەو دەستڕێژانەدا یەک کەس کوژراوەو 42 کەسی دیکەش برینداربووە، بەڵام باس لەبوونی ژمارەیەکی زیاتر لەو رێژەیە دەکرێت، بەتایبەت کە بەرپرسانی تەندروستی پێشتر ئاماری نافەرمی کوژراوەکانیان بە 9-10 کەس راگەیاندبوو.
تەقەکردن لەخۆپیشاندەران کۆتایی بە توڕەیی خەڵک نەهێنا، بەڵکو تا درەنگانێکی شەو بەردەوامیان بە خۆپیشاندانداو بارەگای قایمقامیەتی سلێمانیشیان بەردبارانکرد.
دوابەدوای ئەو رووداوانە بەرپرسانی پارتی بزوتنەوەی گۆڕانیان بەوە تۆمەتبارکرد کە لەپشت خۆپیشاندانەکەوە بوون بەڵام بەرپرسانی بزوتنەوەکە هەر زوو ئەوەیان رەتکردەوە.
بەپێی هەواڵێکی سایتی پەیامنێر، هیوا ئەحمەد بەرپرسی لقی چواری پارتی رایگەیانددوە "گۆڕان خەڵکێکی زۆری بۆ پەلاماردانی لقی 4 هانداوەو هەر لەشوێنی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ لەبەردەم دەرکی سەرا لەناوجەرگەی سلێمانییەوە بەو خەڵکەیان وتبوو هێرش بۆ سەر لقی چواری پارتی و بەگەیشتنیان بۆ بەردەم دەرگای لق دەستیان بەهوتاف کێشان کرد، ئێمە وتمان زۆر ئاساییەو ئەمە شتێکی مەدەنییانەیە، دواتر دەستیان بەبەرد بارانکردنی لق کرد".
هەروەها وتویەتی " دوای بەردبارانکردن لەناو خۆپیشاندەرانەوە دەستڕێژی گولە ئاراستەی بارەگای لقی چوار کرا، ئەوسا تێیگەیشتین ئەمە پیلانگێڕانه".
لەبەرانبەریشدا محەمەد تۆفیق رەحیم وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند کە بزوتنەوەکەیان هیچ پەیوەندییەکی بە خۆپیشاندانەکەوە نەبووەو ئەوان بەشدارییان لەو خۆپیشاندانە نەکردووە.
هەروەها نەوشیروان مستەفا ئەمین سەرۆکی بزوتنەوەی گۆڕان لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند "لەمڕوەوە بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری دەزگا فەرمییەکان رادەگەیەنێت، داوا لە هاوڵاتیانی کوردستانیش دەکەین، بەگیانێکی بەرپرسیارانەوە رەفتار بکەن و رێگە نەدەن هەندێک کەسی گێرەشێوێن ئاسایش و ئارامی وڵات بخەنە مەترسییەوه".
بەڵام ئەوەی چاوەڕواننەکراو بوو ئەوەبوو پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێوەیەکی راستەوخۆ هێزەکانی یەکێتی نیشتیمانی هاوپەیمانی بە کەمتەرخەمیکردن لە پاراستنی بارەگاکانی تۆمەتبارکرد.
پارتی لەبەیاننامەیەکدا وێڕای ئەوەی دانی بەوەداناوە کە پاسەوانەکانی لقی چوار تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە رایگەیاندووە "لەناو ئاژاوەگێڕەکاندا لایەنگرانی حزب و رێکخراوی ناسرا و هەن و ئەوەی جێگای داخە، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی ناو شاری سلێمانی هیچ بەرگرییان لە بارەگای لقی4ی پارتیمان نەکرد و لێگەڕان ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکە بە حەزی ئاژاوەگێڕان بڕوات و کۆنتڕۆڵی رێڕەوی خۆپیشاندانەکەیان نەکرد".
ئەم لێدوانانەی بەرپرسانی گۆڕان نەبووە هۆی ئەوەی پەلاماری بارەگاکانیان نەدرێت، لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا بارەگاکانی گۆڕان لەهەولێرو دهۆکو سۆران سوتێنرانو تاڵانکران، بەرپرسانی گۆڕانیش پارتیان بەوە تۆمەتبارکرد.
لەبەیاننامەیەکی مەکۆی گۆڕان لەهەولێر هاتووە "بە پلانێکی پێشوەخت نەخشە بۆ کێشراو، گوشارخرایە سەر بارەگای ناوەندی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری هەولێر، لە کاتژمێر 2ی پاشنیوەرۆ وە هێزەکانی ئاسایش بە بیانۆی پاراستن و پارێزگاریکردنەوە، بارەگای بزوتنەوەی گۆڕان ئابلوقەدەدەن و دواتریش لە کاتژمێر 5 بە دواوە، لەبەرچاوی هێزەکانی ئاسایشەوە، لە لایەن ژمارەیەک ئۆتۆمۆبیلی مۆنیکای جام رەش و بە پشتیوانی هەوادارانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، هێرش دەبەنە سەر بارەگای هەولێرو کەناڵی تەلەفزیۆنی گۆران... بەڵام جێگای نیگەرانییە، کە ئەو سیناریۆیە لە شارۆچکەی سۆران و کۆمەڵگەی بنەسڵاوەش دوبارە بۆوە هەروەک لە زنجیرەی ئەو روداوانە بارەگای گۆڕان لە شاری دهۆکیش تاڵانکرا".
دوابەدوای رووداوەکان، پارتی هێزەکانی خۆی لەشاری هەولێرەوە رەوانەی سلێمانیکرد، تائێستاش نازانرێت ئایا بەهاتنی هێزەکانی پارتی بۆ سلێمانی رەوشی شارەکە بەرەو چی ئاراستەیەک دەڕوات...؟

📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی هاوڵاتی
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️گروپی ئاشتی ژنانی سەرکردە لە کوردستان
2.👁️لیژنەی گەڕان بەدوای راستیی رووداوەکانی 17ی شوبات
✌️ شەهیدان
1.👁️ئارەزوو ئادکۆزاڵ (ڤیان ئامەد)
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رێژوان عەلی
2.👁️موعەمەر قەزافی
3.👁️نەوشیروان مستەفا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ دهۆک
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 18 2011 10:41AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Mar 26 2013 8:18PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 15,685 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.121 KB Feb 18 2011 10:41AMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 22-10-2020
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
تاهیر تۆفیق - تایەر تۆفیق
ناوی تەواوی (تاهیر تۆفیق ئاوڕەحمان حەمەد شێخانی)ە. نازناوی بنەماڵەکەی (شێخانی)یە.
لەساڵی 1922دا لەشاری کۆیە لەگەڕەکی (بەفری قەندی) هاتۆتەدنیاوه، لەباوەشی خێزانێکی هەژار چاوی کردۆتەو ەو خوێندنی تا پۆلی سێیەمی ناوەندیی بووەو لە ناوەڕاستی سییەکانی سەدەی بیستەمەوە لەو کاتەی کە قوتابی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووە بەهرەی گۆانیبێژی لەلا تەقیوەتەوە و بووەتە سروودبێژێکی دەنگخۆش و مامۆستاکانی هانیان داوا سروود و گۆرانی بڵێ.
کاک تایەر لەسەرەتای ژیانی هونەریدا کەوتووتەبەر کاریگەریی گۆرانیبێژە لێهاتووەکانی ئ
تاهیر تۆفیق - تایەر تۆفیق
جگەرخوێن
لە ساڵی 1903 ز لە گوندی حەسار نزیک بە شاری ماردین لەدایکبووه. بەمنداڵی شوانی و گاوانی کردوو، لەبەر ئەوەی نەداربوە و باوکی کۆچی دواییکردوه، خوشکەکەی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی کردووە و دواتر لەبەر هێندە دەردە نەداری و هەژاری بەناچاری گوندی حەسار جێدەهێڵن و لەساڵی 1914 بۆ گوندی عاموودە دەیگوێزنەوه.
جگەرخوێن هەر لە منداڵییەوە زیرەکی و هۆشیاری و توندوتۆڵی پێوە دیاربووە و حەزی لە خوێندن کردووه، بۆیە بەهەر جۆرێک بێت، ناردوویانە بەر خوێندن لە حوجرەی مزگەوت و سەرجەم خوێندنەکانی زۆر زیرەکانە بەرێکردووە وە
جگەرخوێن
محەمەد عومەر عوسمان
محەمەد عومەر عوسمان لەساڵی (1957) لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبوە.
خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردوە هەر لەسەرەتای لاوی دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردوە، لە ساڵی (1975) دەستی کردوە بەنوسینی شعر و بڵاوکردنەوەی.
محەمەد عومەر عوسمان کۆی بەرهەمەکانی لە دیوانێکدا بە ناوی لە غوربەتا بڵاو کردۆتەوە و شیعرەکانی بۆ چەندین زمان وەڕگێڕدراون و نازناوی (ژەنەڕاڵی پاییز) بۆخۆی هەڵیبژاردوە.
22-10-2019 شاعیری دیاری شاری سلێمانی (محەمەد عومەر عوسمان) ناسراو بە جەنەراڵی پا
محەمەد عومەر عوسمان
ڤیان تاهر نەجم
رۆژی 22-10-2016 پاش هێنانەوەی تەرمی مێردە شەهیدەکەی (هاکار فەتاح محەمەد) لە شەڕەکەی کەرکوک، بە فیشەکێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێناو سێ منداڵیان لەپاش جێما.
ڤیان تاهر نەجم
ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)
ئومێد کریم ساڵح ئومێد شێخ کریم لەبەرواری 08-07-1962 لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، دەرچوی ئامادەیی پیشەسازی سلێمانیە.
لەسەرەتای هەشتاکانەوە دەستی کردوە بەنوسین بەتایبەتی هۆنراوە.
لەزۆرکۆڕوکۆبونەوەی ئەدەبیانی شاری سلێمانی و ئێراقدا بەشداریمی کردوە لە گۆڤارو ڕۆژنامە کوردی وعەرەبیەکاندا نووسینی بڵاوکردۆتەوە.
لەهەندێک ڤیستڤاڵە ئێراقی و عەرەبیەکاندا بەشداریی کردوە بڕوانامەی بەدەستهیناوە وەک ڤیستڤاڵی ئەدەبی:
مربەدی عەرەبی، ڤیستڤاڵی جەواهری، ڤیستڤاڵی حبوبی، ڤیستاڤاڵی قەلەم ئەلحوری
ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 8,252 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574