هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد
هەڵۆ
ئیبراهیم ئەحمەدئیبراهیم ئەحمەد ساڵی 1951 لەدایک بووە. لەساڵی 1961ەوە لەگەڵ باوکیدا تێکەڵی بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی کورد بووە. لەسەرەتای دامەزراندنی کۆمەڵەوە، پەیوەندی بەرێکخستنەکانیەوە کردووە. لە 1976 چووەتە ئەوروپا دکتۆرای وەرگرتووە لە کۆمپیوتەردا لە پەیمانگای تەکنیکی مەلیکی لەستۆکهۆڵم. لەساڵی 1991دا گەڕاوەتەوە کوردستان و دەزگای شێڵتەری دامەزراندووە. لەساڵی 2003دا رێکخراوی سۆڵیدارێتی خوێندکارانی دامەزراند و ئێستا سەرۆکی بۆردی رێکخراوەکەیە. نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر ئاراستەی یەکبوونی لەناو یەکێتیدا دروست کرد. سەرەتای تشرینی یەکەم تاڵەبانی ئاراستەی یەکبوونی هەڵوەشاندنەوە و هاوڕێکانی گەڕانەوە ناو یەکێتی و ئەمیش لەیەکێتی دەرکرا، لەرۆژی 04-11-2008ەوە بڕیاری دروستکردنی حیزبی (پێشکەوتن)دا.
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!