هونەرمەند حەمید ڕەزا ئەردەڵان خەڵکی شاری سنەیە.
یەکێکەلەتوێژەر و لێکۆڵەرەچالاکەکانی بوارەکانی هونەریی لەوڵاتی ئێران. لەگەڵ ئەوەشدا کەمامۆستای زانکۆیەلەزۆربەی فیستیڤاڵەهونەرییەکانی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی کەلەئێراندا بەڕێوەچوون، ئەندامی لێژنەی ناوبژێوان بووە. هەروەها لەماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵێک کار و پرۆژەی توێژینەوەی زۆر بەنرخی بەتایبەت لەبەشی هونەری موزیکی ناوچەکانی ئێران ئەنجامداوە.
یەکێک لەگرنگترین پرۆژەکانی هونەرمەند حەمید ڕەزا ئەردەڵان کۆمەڵەبەرهەمی 100 فیلمی مامۆستایانی موزیکی مەقاماتی ناوچەکانی ئێرانەکەلەسەر مامۆستایانی ناوداری موزیکی ناوچەیی وڵاتی ئێران سازی کردووە. ئەو فیلمەدیکۆمێنتیانەسیما و چۆنییەتی ژیانی هونەری و ڕۆژانەی 100 مامۆستای موزیکی ناوچەجیاجیاکانی ئێرانیان لەخۆگرتووە.