ناو: محەمەد
نازناو: کاکە حەمە
ناوی باوک: حاجی مەحمود
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #26-06-1953#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #قەدەفەری#
$ژیاننامە$
(دایکبووی 26ی حوزەیرانی ساڵی 1953) ناسراو بە کاکە حەمە، سکرتێری گشتی #حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان#e، وەزیر و ئەندامی پەڕڵەمانی ئێراق و پەڕڵەمانی کوردستان بوو. لە ساڵی 1981 دەبێتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە پاشان دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبەکە دواتریش وەک سکرتێری گشتی حیزب ھەڵدەبژێردرێت.
محەمەدی حاجی مەحموود پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان ھەیە و بەدرێژایی شۆڕش و تا ئێستاش ڕۆڵی لەنێو ھاوکێشە و نەخشەی سیاسی و کوردستاندا ھەبووە و ھەیە.
خاوەنی نۆ پەرتووک و نامیلکەیە کە گرنگترینیان، (#ڕۆژژمێری پێشمەرگەیەک# ) کە لە چوار بەرگ پێکھاتووە، لە کاتی خۆیدا بووە مایەی مشتومڕی نێوەندی سیاسی بوو.
کاکە حەمە جگە لە بوونی وەک کەسیاتییەکی سیاسی و گرنگی ناوچەکە لە دوای شەڕی #داعش# ەوە فەرماندەی میحوەری #کەرکووک# بوو و بەردەوام ئامادەیی لە ھەموو ڕووداوە ھەستیارەکانی پرسی کوردا ھەبووە.
$سەرەتای ژیانی$
محەمەد کوڕی حاجی مەحمود کوڕی مەلا محەمەد کوڕی سان ئەحمەد کوڕی عەبدولقادر کوڕی شامان کوڕی حەمەڕەش کوڕی کڵاوڕەش کوڕی نادرشایە، لە 26 ی حوزەیرانی 1953ی زایینی لەسەر گردەلەت لەناو ڕەشماڵدا لە گوندی قەدەفەری سەربە شارەدێی #خورماڵ# ھاتووەتە دوونیا.
لە تیرەی نادرشاییە کە یەکێکە لە تیرەکانی ھاروونی لە هۆزی #جاف# ، دوای ئەوەی بۆ یەکەم جار تیرە و ھۆزەکانی جاف دێنە شارەزوور بنەماڵەکەی لە گوندی قەدەفەرییەوە بۆ گوندی #گوڵەخانە# دەگوێزنەوە،لەو کاتەدا تەمەنی شەش مانگ بووە و دایکی بە نەخۆشییەکی کتوپڕ کۆچی دوای کردووە، (نازدار عەبدولڕەحمان حاجی فرجی) باوەژنی لە پەروەردەکردنیدا زۆر ماندوو بووە.
حاجی مەحمودی باوکی لە شەوی یەکشەممە ڕێکەوتی (13لەسەر 14ی 1974) لە پاش پێنجەم حەجی لە ماڵەکەی خۆیدا لە گوندی گوڵەخانە کۆچی دوای دەکات. لەو کاتەدا کاکە حەمە تەمەنی 21 ساڵ بووە.
کاکە حەمە نەچووەتە خوێندنگە بەڵکوو بە ھەوڵی خۆی فێری خوێندن و نووسین بووە، یەکەمین پەرتووک کە خوێندبێتییەوە ڕۆمانی #دایک# بوو لەو کاتەدا.
باوکی سێ ژنی ھەبووە ، دوای خۆی ئەم منداڵانەی جێھێشتووە (محەمەدی حاجی مەحمود، عەلی، #عەبدوڵڵای حاجی مەحمود# ، ئامین، ڕوقییە، پرشنگ، ئایش، گەلاوێژ، خاوەر و فانۆس).
سەرەتای ژیانی سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1964، ئەو کاتە ھەرچەندە تەمەنی کەم بووە بەڵام ئارەزووی پێشمەرگایەتی ھەبوو. چەندین جار داوای کردووە بەشداری شۆڕشەکانی ئەو سەردەمە بکات. بەڵام بەھۆی کەمی تەمەنییەوە ڕەتکراوەتەوە بەڵام بەھۆی کۆڵنەدان و بەردەوامبوونی لەسەر ھەستکردن بە بەرپرسیارییەتی نەتەوەیی و نیشتمانیی لەو کاتە بەدواوە وەک پێشمەرگەیەکی تێکۆشەر و چاونەترس دەستی داوەتە چەک بۆ بەرگری کردن لە خاک و نیشتمان، دڵسۆزی بۆ خاک و نیشتمانەکەی وای لێکردووە ھەوڵی داوە بیری نیشتمانی بەھێز بکات. لە دەڤەرەکەدا و زۆرێک لە خزم و ھەڤاڵانی لە خۆی کۆبکاتەوە. پاشان یەکێک بووە لەو حەوت پێشمەرگەیەی شۆڕشی نوێیان دەستپێکردووە. یەکەمین فیشەکی شۆڕشی نوێ لەلوولەی تفەنگەکەی کاکە حەمەوە دەرچووە.
=KTML_Bold=خێزان و ژیانی تایبەتی=KTML_End=
محەمەدی حاجی مەحمود لە ئێستادا خاوەنی سێ ژن و شەش کچە بە ناوەکانی (عەتییە، کوێستان، شەرام، شارا، ڕێژین، کوردستان) و سێ کوڕ بە ناوەکانی (ڕێبین، ئاریان، ئارین) و دوو کوڕیشی بەناوەکانی (عەتا و پشتیووان) شەھیدن. یەکەم جار لە مانگی (11ی ساڵی 1967) لەگەڵ کچە ئامۆزایەکی بەناوی (گەردە ڕۆستەم) ھاوسەرگیری کردووە. محەمەدی حاجی مەحمود سەڕەرای کاری سیاسی لە گوندەکەی خۆیدا خەریکی کاری جوتیارییە و جوتیاری بەشێکە لە ژیانی.[1][2]