ئەم شاعیرە بەهرەدارە لە ساڵی 1935دا لە شاری
سلێمانیسلێمانی لە خێزانێکی دیاری ئەو شارە هاتۆتە جیهانەوە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەشارەکەی خۆی وەرگرتووە و بووەت لاوێکی هۆشیار و ڕۆشنبیر و سەرەتای خەباتی ڕامیاری ئەو لاوە دڵسۆزەی گەل و نیشتمانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1955، کە بووەتە ئەندامی یەکێتی گشتی قوتابییان و هەر لەو قۆناغەدا دەستی داوەتە هۆنراوە هۆنینەوە و لەسەرەتادا کەوتبووە ژێر کاریگەری هۆنراوە ناسکە ئاوازە دارەکانی
گۆرانگۆران، بەڵام لەدواییدا کە بازووی شاعیریی بەهێز بووه، بووەتە خاوەن دەنگ و ڕێبازی خۆی و لەکاروانی خەباتی ڕامیاریشدا پتر تێ هەڵچووە و لە ساڵی 1965دا لەسەر چالاکی ڕامیاری گیراوە و لەدوای بەرپابوونی شۆڕشی 14ی تەممووزی 1958دا ئەم تێکۆشەرە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا، گۆڤارێکی بەناوی
هیوای کوردستانهیوای کوردستان وەک ئۆرگانی یەکێتی گشتی قوتابییانی ئێراق- لقی سلێمانی دەرچوواندووە و لە کۆتایی مانگی نیسانی 1970دا یەکێک بووە لە دەستەی
ڕوانگەڕوانگە و یەکەم بەنیانیان لەگەڵ بەڕێزان حسێن عارف و شێرکۆ بێ کەس و کاکە مەم بۆتانی و جەمال شارباژێری ئیمزا کردووە و دواتریش 3 ژمارەی لەبڵاوکراوەی ڕوانگەی لەشێوەی پەڕتووکدا دەرچوواندووە و بەشی هەرە زۆر پێشکەوتنخوازەکان بەرهەمیان تێدا بڵاوکردەوە و وێژەیی کوردییان بەهۆنراوە و چیرۆکەوە بەرەو نوێکاری برد.
لەماوەی ژیانی 58 ساڵیدا ئەم بەرهەمانەی بەچاپ گەیاندووه:
1. کۆمەڵە هۆنراوەیەکی بە زمانی عەرەبی بەناوی الولادة لە ساڵی 1982دا لە ئەمەریکا بەچاپ گەیاندووه
2. شانۆنامەی
سەنگەرسەنگەری لەهەمان ساڵدا هەر لە ئەمەریکا چاپی کردووه.
3. نامیلکەی
چرپەی ژانێکی نقووم بووچرپەی ژانێکی نقووم بووی هەر لە ئەمەریکا لە ساڵی 1991دا بەچاپ گەیاندووه، کە ئەوسا لەدوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوولەوە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا دەژیا.
4. دیوانی
ڕێگا دوورەکانی چاومانڕێگا دوورەکانی چاومانی دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان لە ساڵی 1992دا بەچاپ گەیاندووه.
لە ڕۆژی
14-01-199314-01-1993دا بە نەخۆشی دڵ لە شاری
هەولێرهەولێر کۆچی دواییکرد.
[1]
شیعری جەلالی میرزا کەریم لە شیعری نوێی کوردیدا لە قۆناغی دوای (گۆران) و بەتایبەتی لە قۆناغی (ڕوانگە) دا پلەی یەکەم وەدەگرێت و پێش هەموو ئەوانی دیکەی ئەو قۆناغە دەکەوێت، چی بە فراوانیی دیدی سیاسی و فەلسەفی و چی بە زمانی پاراوو وێنە شیعریی و دەربڕینی ڕوون و قووڵ، شیعری ئەم شاعیرە چەندە ئاوێنەی سەردەمەکەی خۆی بوو، ئەوەندەو زیاتریش لە کات و جێ تێدەپەڕێنێت و بەرەو نەمری و هەمیشە زیندوویی دەچێت.
[2]