ناو: عەبدولڕەحمانی شەرەفکەندی
نازناو: هەژار موکریانی
ڕێکەوتی لە دایکبوون: 05-04-1921
شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: 21-02-1991
شوێنی کۆچی دوایی: کەرەج
$ژیاننامە$
ناوی عەبدولڕەحمانی #شەرەفکەندی#یە و لە ڕێکەوتی #05-04-1921# لەدایکبووە لە شاری #مەهاباد# خوێندوویەتی و هەڵسووڕاوێکی چالاکی کۆماری دیموکراتی مەهاباد بەسەرۆکایەتی #پێشەوا قازی# محەمەد لە 1946-01-22 بووه.
پاش ڕووخانی کۆمار لە ساڵی 1947دا چووەتە شاری #سلێمانی# و پاشان لە شاری بەغدا نیشتەجێ بووە و بۆ پایزی 1948 بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشی کەتووشی سیل بوو، دەچێتە لوبنان لە ڕێکەوتی 23-11-1948 تا 13-11-1950 و ساڵی 1950 گەڕاوەتەوە بەغدا.
لە هاوینی ساڵی 1956 تا 1958 لە کوردستانی ژێردەستی سووریادا دەمێنێتەوە. لە مارتی 1963دا چووەتە ڕیزی شۆڕش و نزیکی بارزانی بووە.
هاوینی 1964 گەڕاوەتەوە بەغدا. ساڵی 1966 دیسانەوە دەچێتەوە پاڵ شۆڕش.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/97/0063.JPG=KTML_Photo_Alt=هەژار موکریانی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/97/0063.JPG=KTML_Photo_End=
کاتێکیش کە ڕێککەوتتنامەی #11ی ئازار#ی 1970 لەنێوانی سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و میری ئێراق مۆرکرا، ناردرا بۆ بەغدا بۆ ڕێکخستنی کاروباری یەکێتی نووسەرانی کورد کەتازە لە #10-02-1970# دا دامەزرا بوو، لە کۆنگرەیەکەی ئەو یەکێتییە بە سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەر هەڵبژێردرا و لە هەمان کاتیشدا کرا بەئەندام لە #کۆڕی زانیاری کورد# و توانی لە ساڵی 1972دا پەرتووکی #شەرەفنامە#ی شەرفخانی بەتلیسی لە زمانی فارسییەوە بکاتە کوردی و لە چاپخانەیەکی شاری نەجەف لەسەر ئەرکی کۆڕی زانیاری کورد چاپی بکات.
$بەرهەمە بڵاوکاوەکانی$
1-دیوانی هەژار #بۆ کوردستان# -1965
2-#کۆشکی بلوورین#. -لە ساڵی 1957 لە شام چاپیکردووه
3-هۆزی لەبیرکراوی گاوان -لە عەرەبییەوە کردوویەتییە کوردی و لە نووسینی دوکتۆر مستەفا جەواده
4-دیوانی شێخ ئەحمەدی جزیری، دەق و مانا لێکدانەوه
5-فەرەنگی #هەنبانە بۆرینە#، کوردی -کوردی -فارسی لە ساڵی 1995 چاپکراوه
6-پەرتووکی چێشتی مجێوەر -ئەمەیان یادداشتەکانی خۆیەتی
7-#قورئانی پیرۆز؛ وەرگێڕانی هەژار#
8-وەرگێڕانی قانون در طب لە عەرەبییەوە بۆ فارسی
9-مەم و زین
10- #The Food of the Mosque Servant#
وەرگێڕانی دیکەی مامۆستا هەژار وەرگێڕانی آثارالبلاد و اخبارالعباد زکریا قزوینی لە عربی بۆ فارسی، تاریخ سلێمانیة، ئاڵە کۆک، (برگ سبز) ، مەم و زین لە کرمانجییەوە بۆ سۆرانی، شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی لە فارسی بە کوردی، چوارینەکانی خەییام (وەرگێڕانی چوارینەکانی عومەر خەییام) ، مێژووی ئەردەڵان (تاریخ خاندان اردلان) ، یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ برانەوە دایه، باوه، کێ خراوه؟.
لە ڕێکەوتی #21-02-1991# لە تەمەنی هەفتا ساڵیدا کۆچی کردووە و لە شاری مەهاباد نێژراوە.[1][2][3]