کێوی ناڵەشکێنە هەڵکەوتوو لەنێو شاری بۆکان، بەبەرزایی 1600 میتر لەئاستی دەریا. هۆی ناودار بوونەکێوی ناڵشکێنەزیاتر دەگەڕێتەوەبۆ حەسەن زیرەک. واتەناوی ناڵەشکێنەو حەسەن زیرەک و بۆکان سێ ناوی لێکدانەبڕاون لەیەکتر. هونەرمەندی ناوداری کورد حەسەن زیرەک ڕێزێکی تایبەت و خۆشەویستییەکی مەزنی بۆ بۆکان و هەبووە، هەر بۆیەلەزۆربەی گۆرانییەکانیدا ناوی بۆکان ڕەنگدانەوەی تایبەتی هەبوو، یەکێک لەگۆرنییەهەرەبەناوبانگەکانی حەسەن زیرەکی نەمر گۆرانی (دەچمەسەر ناڵەشکێنەیە)، هەر ئەم ڕێز و خۆشەویستییەی حەسەن زیرەک بۆ زێدەکی بوو کەوسێتی کردبوو دوای ماڵئاوایی کردن لەنیشتمانەکەی لەکێوی ناڵەشکێنەکەبەسەر بۆکاندا دەڕوانێ بنێژرێ.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 13,549 جار هاتیە دیتن