کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,417
ۋېنۍ 105,714
کتېبۍ PDF 19,160
فایلی پەیوەڼیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
مەریوان
زانیارییەکا چە ھەر دۋە باری بابەتی و زۋانەۋانییۆ پۊختۍ و دەسەبەڼی کەرمۍ و بە شېۋازېۋە سەردەمییانۍ ۋەردەسشا ۋزمېۋە!
پېڕە: یاگۍ | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter2
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەریوان

مەریوان
شاری #مەریوان# ناوەندی شارستانی مەریوانە و یەکێکە لە شارە گرینگەکانی پارێزگای #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە مەودای 125 کیلۆمەتر لەناوەندی پارێزگاوە (شاری سنە) دوورە.
لە باکوورەوە لەگەڵ بانە و #سەقز# و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ سنە، لە باشوورەوە لەگەڵ هەورامان و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شاری #پێنجوێن#ی باشووری کوردستان، هاوسنوورە.
بەپێی دوایین سەرژمێرییەکان کە لە ساڵی 95ی هەتاویدا کراوە، هەژماری دانیشتووانی شارستانی مەریوان لە 195.263 کەس کە 151.188 کەسیان لەناوشار و 44.074 کەس دانیشتووی شارۆچکە و گوندەکانی ئەو شارەن، پێک هاتووە. دانیشتووانی ئەم شارە هەموو کوردن و بە دوو زاراوەی #سۆران#ی و هەورامی ئاخاوتن دەکەن.
مەریوان خاوەنی سرووشتێکی دڵڕفێن و ڕازاوەیە، بەتایبەت لە وەرزی بەهار و مانگی گوڵاندا سەرنجی زۆربەی خەڵکی ناوچەکانی دیکە ڕادەکێشێت و چەندین شوێنی سرووشتی و مێژوویی و گەشتیاری لەم شارەدا بوونیان هەیە.
دەریاچەی زرێبار.
گۆلی زرێبار و شاخە سەرکەشەکانی ناوچەی هەورامان و سەرشیو، دیمەنێکی دڵڕفێن و ناوازەیان بەم شارە بەخشیوە و بەهۆی سرووشتی جوان و کەشوهەوای دڵڕفێنییەوە، سەرنجی گەشتیارانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لە سەرتاسەری کوردستان و ئێران و وڵاتانی دیکەوە سەردانی ئەم شارە دەکەن.
گۆلی ئاوی شیرینی زرێبار لە ڕۆژاوای شار هەڵکەوتووە و دیمەنێکی ناوازەی بە مەریوان بەخشیوە. ئاوی ئەم دەریاچەیە هەر لە بنی دەریاچەکەوە هەڵدەقوڵێت و ئەمە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی زرێبارە. هەروەها چەندین جۆری باڵندە و بوونەوەری تر لە زرێبار و دەوروبەریدا دەژین کە جوانیی زرێباریان چەند هێندە کردووە.
لەم ساڵانەی دواییدا ڕژانی بەشێکی زۆر لە ئاوەڕۆی شاری مەریوان و گوندەکانی دەوروبەری زرێبار و هەروەها گلدانەوەی ئاوەکە لەلایەن حکوومەتەوە و بەکارهێنانی زۆری ئاوی ژێرزەوی بە مەبەستی کشتوکاڵ و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی شارەکە، مەترسیی لەنێوچوونی زرێباری بردووەتە سەرەوە.
سرووشتی مەریوان.
لە گۆشەیەکی تری ئەم شارستانەدا، تاڤگەیەکی جوان و تایبەت بە ناوی تاڤگەی گەوێڵە بوونی هەیە کە لە سی و پێنج کیلومەتریی مەریوان و لە ناوچەی سەرشیو و لە نزیک گوندی گەوێڵە هەڵکەوتووە و ساڵانە بەتایبەت لە وەرزی بەهاردا، خەڵکانێکی زۆر سەردانی دەکەن.
هەروەها چیای سوڵتان ئەغزەتوو، لە ناوچەی سەرشیو و لە نزیک گوندی گۆگجە هەڵکەوتووە و بەرزترین لووتکەی زنجیرە چیاکانی چلچەمەیە و سەرچاوەی ئاوی ڕووبارەکانی سیروان و جەغەتوو و قزڵ ئەوزەن پێک دێنێت.
لە مەریوان چەندین ئەشکەوتی ناسراو و نەناسراو بوونیان هەیە کە یەکێکیان ئەشکەوتی کونە شەمشەمە و لە نزیک گوندی تۆراختەپەی سەرشیودایە و بەهۆی بوونی شەمشەمەکوێرەوە ناو نراوە کونە شەمشەم. ئەم ئەشکەوتە شوێنێکی سەرنجڕاکێش و جوانە و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن.
ناوی مەریوان.
شاری مەریوان لە سەردەمی ئاسوورییەکاندا بە ناوی کارشاروکین، دواتر بە ناوەکانی قەڵای شاباد، دژی شاپوور و مێهرەوان ناودێر کراوە. کۆنترین سەرچاوە مێژووییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پاشای ئاسوورییەکان دوای داگیرکردنی ئەم ناوچەیە، شارێک ئاوەدان دەکاتەوە کە دواتر و بە تێپەڕینی زەمەن ناوی مەریوان بەخۆیەوە دەگرێت، هەروەها ئەم مێژووە دەگەڕێننەوە بۆ سەردەمی ماددەکان و ئەو ئاماژانە دەکەن کە ناوی کۆنی ئەم شارە مێهرەوان، بە واتای وڵاتی مێهر، جێگەی لەدایکبوونی ڕووناکی و میترا بووە کە بەجێماوی ئایینی کۆنی کوردیی میترائیزمە کە سەرەداوەکانی هێشتا لە وڵاتەکەماندا دەبینرێت.
پردی گاڕان.
یەکێک لە شوێنەوارە گرینگە مێژووییەکانی مەریوان، پردی گاڕانە کە پردێکی مێژووییە و لە دە کیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی شارەکە هەڵکەوتووە. مێژووی درووستکردنی پردەکە بۆ سەردەمی ساسانییەکان دەگەڕێتەوە، بەڵام لە سەردەمی میرنشینی ئەردەڵاندا، جارێکی دیکە نۆژەن کراوەتەوە و تا ساڵی 1320ی هەتاوی کەڵکی لێ وەرگیراوە و پردی پەیوەندیی ناوچەی کۆماسی و کەڵاتەرزان و چەند ناوچەیەکی تر، گاڕان بووە. بۆ درووستکردنی ئەم پردە لە بەرد و خشتی سوور و سارووج کەڵک وەرگیڕاوە. درێژییەکەی 42 مەتر و بەرزییەکەی 6 مەترە و 9 مەتریش پانە.
قەڵای هەڵۆخان.
قەڵای هەڵۆخان یان قەڵای مەریوان یەکێک لە شوێنەوارە هەرە گرینگەکانی مەریوان و کوردستانە. قەڵای هەڵۆخان لەسەر چیای ئیمام کە نزیکەی 1600 مەتر بەرزە، لە باشووری شاری مەریوان بنیات نراوە. مێژووی درووستکردنی قەڵاکە بۆ پێش هاتنی ئیسەلام دەگەڕێتەوە و چەندین سەدە ناوەندی دەسەڵاتی بابان و ئەردەڵان بووە و هەڵۆخانی ئەردەڵان ئەم قەڵایەی وەکوو پایتەختی حکوومەتی ئەردەڵان بەکار هێناوە.
شوێنەواری مزگەوتێکیش هەر لە نزیک قەڵاکە دەبینرێت کە بە مزگەوتە سوورە (مزگەوتی سوور) بەناوبانگە و لەلایەن ئەمیر حەمزەی بابانەوە درووستکراوە. جگە لە قەڵا و مزگەوتی سوور شوێنەواری گۆڕستانێکی کۆنیش هەر لەو نزیکانە هەیە و بەپێی هەندێک لە سەرچاوە مێژووییەکان گۆڕی هەڵۆخانی ئەردەڵان هەر لەنێو ئەو گۆڕستانەدایە.
دوازدە سوارەی مەریوان.
چیرۆکی دوازدە سوارەی مەریوان، چیرۆکی ئەم ئەستوورە حەماسییەی نەتەوەکەمانە کە بووەتە بەشێکی دانەبڕاوی مێژوو و فرهەنگی مریوان، هەر بەم پێیەش لە ساڵەکانی دەیەی70ی هەتاویدا گرووپێکی هەڵپەرکێ بەم نازناوەوە پێک هات تا چیرۆکی ئەو حەماسەیە بە هەڵپەڕکێی بەزمی و ڕەزمییەکانی خۆی لە دڵی هاونیشتمانییاندا زیندوو ڕابگرێت.
دوازدە سوارەی مەریوان گێڕانەوەی چیرۆکی هێرشی دوژمنانی داگیرکەری کوردەوارە بۆ سەر حکوومەتی بابان و تێکشکانی ئەو لەشکرەی دوژمن لەلایەن دوازدە سوارچاکی قارەمانی ئەم مەڵبەندەوە کە ناچار بە پاشەکشە لەسەر زێدی ئەهووراییمان دەبن.
مەریوان مەڵبەندی گەورە شاعیران.
سەرترۆپکی ئەو شاعیرانەی کە خەرمانەیەکی ڕەنگینیان بۆ ئەدەبی کوردی بەجێ هێشتووە و بە شاعری چەوساوەکانی کوردستان ناوبانگی دەرکردووە و شێعرەکانی هەوێنی بیری نیشتمانی و پێشکەوتخوازانەیە مامۆستا قانعە. وێستگەیەکی تری ژیانی قانع، بەشداریکردنی ئەم ئەستێرە پڕشگندارەی ئاسمانی وێژەی کوردییە لە کۆمارە جوانەمەرگەکەی کوردستان لە ساڵی 1324ی هەتاویدا، کە بە بریسکەی هزری ڕوون و تیشکی هەتاوی زانست، منداڵانی کوردی بۆ دواڕۆژێکی گەشاوە پەروەردە دەکرد.
لە شاعیرانی بەناوبانگی دیکەی مەریوان، مەلا ئەبووبەکری موسەنیفی چۆڕی، مامۆستا ناری، ئەحمەد بەگی کۆماسی، خاتوو خوڕەشید مەریوانی، مامۆستا مەلا باقری بالک و دەیان نووسەر و شاعیری ترە کە هەر کام و لە جێی خۆیدا جێپەنجەیان لە ئەدەبی کوردیدا دیارە.
مەلا کاکە حەمە کوڕی مەلا ئەحمەد ناسراو بە ناری، شاعیرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی مەریوان بووە کە لە ساڵەکانی نێوان 1874 تا 1944ی زایینیدا ژیاوە. هۆنراوەکانی نالی و مەحوی کاریان تێکردووە و وشەی ناریی کردووە بە نازناوی هۆنراوەی خۆی. ناری لەو کەسانەیە کە لەگەڵ هۆنراوەی ئایینی و غەرامی، گەلێک هۆنراوەی نیشتمانیشی هەیە. لە دۆستانی بەناوبانگی ناری، دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر تاهیر بەگی جاف و شێخ مەحموودی حەفید، کە گەلێک هۆنراوە و پەخشانی زۆر جوانی بۆ داناون.
هونەر، مۆسیقا و گۆرانی.
لە بواری موسیقا و گۆرانی و هونەریشدا، مەریوان و هەورامان دەوڵەمەندە بە گۆرانیی ڕەسەن و سیاچەمانە و دەیان هونەرمەندی گەورەی تێدا هەڵکەوتووە کە خزمەتێکی بەرچاویان بە هونەری گۆرانیی کوردی کردووە. لەوانەش مامۆستا عوسمان هەورامی، خوالێخۆشبوو مەرزیە فەریقی و مامۆستا عەینەدین مەریوانی و...هتد.
یەکێکی تر لەو هونەرانەی کە مەریوانی پێ ناسراوە، هونەری شانۆیە بەگشتی و هونەری شانۆی سەرشەقامە بەتایبەتی کە ساڵانە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقام لەم شارەدا بەڕێوە دەچێت و مەریوان وەکوو پایتەختی شانۆی ئێران ناسراوە. [1]
ڕۆژنامەنووس: بێهزاد قادری
چاوی کورد
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 31,560 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
فایلی پەیوەڼیدار: 4
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 166
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ
بەڵگەنامۍ
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ
ژیواینامە
شۊنەمێ کۊنۍ
شەھیدۍ
ڤیدیۆ
کوڵەباس
ھۊز - تیرە - تایېفە
ھەرمانۍ ھونەریۍ
ۋېنە و شناسە
یاگۍ
17. دەل
پېڕە: یاگۍ
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
تۆپۆگرافی: کەشین
وڵات - هەرېم: وەرکۆتو کورڎەسانی
ھەژمارو خەڵکی: 100هەزارۍ تا نیم ملیۆن
یاگۍ: شارەکڵە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 08-11-2008 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:12-10-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 31,560 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.141 KB 29-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
کوڵەباس
ساڵیاڎو ڕۊنامەکاری کوردی مەبارەک بۊ
کوڵەباس
وانایۆی پەی کتېبو (مەم و زین)ی بەهۆرامی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (2)
کوڵەباس
یاڎو مەردەی گۆرە پیێوە هۆرامانی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە

تازەکی
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
04-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
08-02-2024
زریان سەرچناری
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
مێژووی زانایانی هەورامان
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,417
ۋېنۍ 105,714
کتېبۍ PDF 19,160
فایلی پەیوەڼیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
کوڵەباس
ساڵیاڎو ڕۊنامەکاری کوردی مەبارەک بۊ
کوڵەباس
وانایۆی پەی کتېبو (مەم و زین)ی بەهۆرامی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (2)
کوڵەباس
یاڎو مەردەی گۆرە پیێوە هۆرامانی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.375 چرکە(چرکۍ)!