پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 517,368
وێنە 105,596
پەرتوک PDF 19,128
فایلێن پەیوەندیدار 96,248
ڤیدیۆ 1,306
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئیبراهیم ئەحمەد
کوردیپێدیا، دیروکا ڕوژ ب ڕوژێ یا کوردستان و کورد دنڤیسیت..
پول: کەسایەتی | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook4
Twitter1
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
هەلسەنگاندنا بابەتی
9 دەنگ 3
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English2
عربي7
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئیبراهیم ئەحمەد

ئیبراهیم ئەحمەد
ئیبراهیم ئەحمەد لە #06-03-1914# لە بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری #سلێمانی# لەدایکبووه، ڕەمزی فەتاح کە ئەفسەرێکی کورد بووە مامی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بووە و کاریگەریی زۆری لەسەر ڕۆشنبیر بوونی برازاکەی هەبوو، هەر بۆیە زوو ڕەوانەی قوتابخانەی دەکات. ئەم کاریگەرییەی مامی تا قۆناغەکانی دواناوەندی خوێندنی ئیبراهیم، نووسەر هەربەردەوام بوو.
لە ساڵی 1937 لە شاری بەغدای پایتەختی وڵاتی ئێراق کۆلیژی یاسا تەواودەکات.
ئیبراهیم ئەحمەد لەتەک نووسین کاری ڕامیاری کردووە و بەشداری چالاکی لە شۆڕشی ئەیلوولی کوردستانی باشوور بەسەرۆکایەتی #مەلا مستەفا بارزانی# کردووه.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/169/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئیبراهیم ئەحمەد و خێزانەکەی لە مەهاباد ساڵی 1954=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئیبراهیم ئەحمەد و خێزانەکەی لە مەهاباد ساڵی 1954=KTML_ImageCaption_End=
هەر زوو مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لە شاری سلێمانی گوێبیستی سروود و هۆنراوەی نیشتمانپەروەران و هەواڵی شۆڕشی #شێخ مەحمود#ی نەمر بووه، هەروەها بۆردومانی شاری سلێمانی لەلایەن فڕۆکەکانی ئینگلیزەوە کاری تێ کردووه، جگە لەو هەلوومەرجە تایبەتییەی ئەوکاتەی سلێمانی، (مامە ڕەمزی) یشی ڕێبەرایەتی کردووە بۆ ئاشناکردنی بە خەباتی ڕزگاریی و نەتەوایەتیی. لە ساڵانی سییەکاندا و لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکاری کورد لە بەغدا گرووپێکی پێکهێناوە بەناوی (لاوانی کورد) و گۆڤارێکیشی بەناوی (دیاری لاوان) بڵاوکردۆتەوه.
مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بە دامەزرێنەری و لێپرسراوی (ژک) لە کوردستانی باشوور دەناسرێت، کە سەربە مەڵبەندی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستانی ڕۆژهەڵات بووه، کە سەروەری دامەزراندنی کۆماری کوردستان (#مەهاباد# 1946) ی هەیه، لەگەڵ هەڤاڵەکانیدا توانیبووی لە زۆر ناوچەی کوردستان لق بۆ (ژک) و پاشان بۆ (حدک) بکاتەوه.
پاش ڕووخانی کۆماری مەهاباد لە ساڵی 1947دا ئیبراهیم ئەحمەد و لقی (ژک) لەپاش کۆبوونەوەیەک بڕیاریاندا بچنە ناو #پارتی دیموکراتی کوردستان#، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بە سەرۆکی لقی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێرا.
لە ساڵی 1948 پاش ئەوەی دەسەڵاتداری ئەو کاتەی ئێراق بەربووە گیانی شۆڕشگێڕانی کورد و پارتی دیموکراتی کوردستان، ئیبراهیم ئەحمەد بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک بەندکرا. ئەو کاتەی ئازادکرا تا هەڵگیرسانی شۆڕشی 14ی تەمموزی ساڵی 1958ی ئێراق ڕێگایی خەباتی نهێنی گرتەبەر.
لە شوباتی ساڵی 1951 لەمیانەی کۆنگرەی دووەمی پارتی لە شاری بەغدا بەکۆی دەنگ کۆنگرەی پارتی ئیبراهیم ئەحمەدی بە سکرتیری گشتی پارتی هەڵبژارد. هەر لەمیانەی هەمان کۆنگرەدا لەسەر پێشنیازی ئەو ناوی (پدک) گۆڕا بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان-ئێراق.
لەسەر کار و چالاکی ڕامیاری لە هاوینی ساڵی 1951 لە سلێمانییەوە بۆ #کەرکووک# گوێزرایەوه.
لە ساڵی 1953 کۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێبەرایەتی ئیبراهیم ئەحمەد گیرا و لەم کۆنگرەیەدا دامەزراندنی یەکێیتی ئافرەتان و لاوان و قوتابییان پەسەندکرا.
لە ساڵی 1961 ئیبراهیم ئەحمەد وەک سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان و و سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات کاری دەکرد، پێش داخستنی ڕۆژنامەی خەبات و هەڵگرتنی مۆڵەتی پارتی لە کۆتایی ساڵی 1961 ناچاربوو شاری بەغدا بەجێبهێڵێت و خۆی بشارێتەوه.
لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول ڕووی کردۆتە شاخ و لەڕووی ڕامیارییەوە شۆڕشەکەی بەڕێوەبردووە.
لە ساڵی 1964 تا ساڵی 1971 سکرتێری باڵی نووسینەگەی ڕامیاری پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، پاش هەرەسی شۆڕشەکە ڕوودەکاتە هەندەران و زۆربەی ژیانی لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا گوزەراندووه.
ژیانی وێژەییی و ڕۆژنامەوانی
ئیبراهیم ئەحمەد هەر لەسەرەتای ژیانییەوە دەستی داوەتەکاری نووسین و ڕۆژنامەوانی، هەر بۆیە لە تەمەنی 18 ساڵیدا لە ڕۆژنامەی (ژیان) کاریکردووە و نۆبەری نووسینەکانی لەوێ بڵاوکردۆتەوه. لەبەر شارەزایی نووسین حاجی تۆفیق (پیرەمێرد) ی شاعیر و خاوەنی ڕۆژنامەی ژیان لە نووسینێکدا ستایشی ئیبراهیم ئەحمە دەکات و دەڵێت: ژیان چاوەڕێی ئەم کوردییە ڕەوانەیه، پیرەمێردیش بەهیوای نەوجەوانانە.
کاتێکیش خوێندن تەواو دەکات، دیسان پیرەمێرد باسی دەکات و دەڵێت: لە خوێندەوارە هەڵبژێردراوەکانمان ئیبراهیم ئەحمەد کە کۆلێژی مافی تەواوکردووه.. هتد.
لە ساڵی 1939 بۆ ساڵی 1949 لەگەڵ مامۆستا #عەلائەدین سەجادی# گۆڤاری (#گەلاوێژ#) دەردەکەن، هەر بۆیە ناچار دەبێت لە ساڵی 1944 دەست لە کاری میریی هەڵبگرێت.
پاش سەرکەوتنی شۆڕشی 14ی تەمموزی 1958 مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی چەند ژمارەیەکی گۆڤاری ڕزگاری پێ بەخشرا و هاوکاتیش بەرپرسیارییەتی ڕۆژنامەی (خەبات) یش دەکرد.
ئیبراهیم ئەحمەد بێجگە لەو ڕۆژنامانەش خاوەنی ڕۆژنامەی (کوردستان) یش بوو، کە#جەلال تاڵەبانی# زاوای سەرنووسەری بووه. بەهۆی بڵاوکردنەوەی وتارێکی بەڕووی دەسەڵاتدارانی ئێراقدا، خەبات و کوردستان لە ساڵی 1961 داخران و فەرمانی زیندانیکردنیش بۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەرچوو.
لە گۆڕەپانی وێژەشدا ئیبراهیم ئەحمەدی نووسەر و پارێزەر چەندین کاری بەنرخی نووسیوە، ئەویش بەچەند شاکارێکی بەنرخ وەک (ژانی گەلژانی گەل، کوێرەوەری، دوا تیری کەوان و هتد) .
نامیلکەی (الاکراد و العرب) یش کە لە ساڵی 1937 بە عەرەبی نووسیوێتی هەوڵێک بووە بۆ ڕێکخستنی پەیوەندیی نێوان کورد و عەرەب لە وڵاتی ئێراقدا.
ئیبراهیم ئەحمەد لە تەمەنی 86 ساڵییدا لە کاژمێر 5ی ئێوارەی 2000-04-08 لە شاری لەندەن کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ شاری سلێمانی و هەر لەو شارەش نێژرا. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 117,708 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
فایلێن پەیوەندیدار: 17
بابەتێن پەیوەستکری: 57
بەلگەنامە
پارت و رێکخراو
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
هۆزان
وێنە و پێناس
ڤیدیۆ
کارا هونەری
کورتەباس
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا ژدایک بوونێ: 06-03-1914
روژا وەغەرکرنێ: 08-04-2000 (86 سال)
باژار و باژارۆک (ژدایکبوون): سلێمانی
پارت / لایەن: پ. د. ک.
جوڕێ کەسی: چالاکی سیاسی
جوڕێ کەسی: رۆماننڤێس
جوڕێ کەسی: نڤێسەر
جوڕێ کەسی: هۆزانڤان
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (ژدایکبوون): باشوورێ کوردستانێ
وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی): شانشینا یەکگرتی (بەریتانیا)
ڕەگەز: پیاوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 09-11-2008 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 16-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 117,708 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.131 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
مەلاو کولوخک
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 517,368
وێنە 105,596
پەرتوک PDF 19,128
فایلێن پەیوەندیدار 96,248
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
مەلاو کولوخک
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.391 چرکە!