ناوی محەمەد کوڕی سەعید کوڕی عەلییە، لە #02-06-1925# لە شاری #مەهاباد# (سابڵاخ) لەدایکبووە، بنەماڵەی ماملێ یەکێکە لە بنەماڵە هەرە کۆنەکانی دانیشتووی شاری مەهابادی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە زۆربەی دانیشتووانەکەی بەدەنگ خۆشی و هونەرمەندی ناسراون. محەمەدی ماملێیش کەلەو ژینگەیەدا پەروەردە کراوە هەر زوو بەهرەی خۆشخوانی تێدا دەرکەوتووە، لە تەمەنی سیانزەساڵیدا یەکەمین #گۆران#ی لەبۆنەیەکدا پێشکەش دەکات و لێهاتوویی خۆی ئەسەلمێنێ.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/223/0018.JPG=KTML_Photo_Alt=محەمەدی ماملێ =KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/223/0018.JPG=KTML_Photo_End=
ئەم هونەرمەندە بلیمەتە لە ماوەی 56 ساڵی ژیانی هونەرییدا نزیکەی 328 گۆرانی تۆمار کردووە.
محەمەدی ماملێ، ئەوەی بەئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردی دادەنرێت، تەنیا بەیتە فۆلکلۆرییەکانی نەکردووە بەگۆرانی، بەڵکوو هەڵبەستی گەلێ شاعیری گەورەشی بەدەنگە خۆشەکەی خۆی کردووەبەگۆرانی، لەوانە هەڵبەستەکانی #وەفایی#، #هێمن موکریانی#، #ئەحمەد هەردی#، گۆران....هتد.
محەمەدی ماملێ هانی دەنگ خۆشانی بنەماڵەکەیشی داوەهەمان ڕێباز بگرن و وەک مامۆستایەکی بەئەزموون ڕێنمایی کردوون.
بنەماڵەی ماملێ لە چالاکییە کۆمەڵایەتی و ڕامیارییەکانیشدا ڕۆڵی دیاریان هەبووە، هونەرمەندی گەورە محەمەدی ماملێ جگە لەوەی کە لە بەرهەمەکانیدا باسی ئازادی و پێشخستنی کۆمەڵ دەکات، باوکی شەهیدێکی کوردستانیشە، ماملێ لە ساڵی 1994دا دوا گۆرانی تۆمار کرد، لەو ساڵەوە تووشی نەخۆشییەکی سەخت بوو و دوای پێنج ساڵ بەو نەخۆشییە کۆچی دواییکرد و لەپاش خۆی ناوبانگێکی گەورە و بنەماڵەیەکی هونەر پەروەر و خەرمانێ لەئاواز و گۆرانی ڕەسەنی کوردی بۆ نەوەکەی جێدەهێڵێت.
ماملێ ڕۆژی #23-01-1999# لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد و لە ڕێوڕەسمێکی زۆر شایستەدا هەر لە مەهاباد نێژرا.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 642,552 times
Write your comment about this item!