مەلا مستەفا بارزانی
مەلا مستەفا کوڕی شێخ محەمەدی بارزانییه، ساڵی 1903 لەگوندی بارزان هاتۆتە ژیانەوه، بەماوەیەکی کەم پێش لەدایکبوونی باوکی کۆچی دوایی دەکات. هێشتا تەمەنی نەگەیشتبووە سێ ساڵان تورکەکان لە 1906دا هەڵمەتێکی سوپایی دەیێننە سەر خێڵەکانی کورد، شێخ عەبدولسەلامی برا گەورەی بەدیل دەگرن، ئەویش لەگەڵ دایکی دەخەنە بەندیخانەوه. نۆ مانگی تێیدا بەسەر دەبەن. بزوتنەوە شۆڕش گێڕانەکەی لە 1943وە دەستپێدەکات، دووا بەدووای خۆ بەدەستەوەدانی شێخ ئەحمەدی برای، ئەو سەر لەنوێ تێهڵچووه، میری ئێراقی بڕیاری دوور خستنەوەی بۆ ئێران دا.
لەشوباتی ساڵی 1945دا دێتە بەغدا میری بەداواکارییەکەی رازی دەبێت، کەبگەڕێتەوە ناوچەکەی خۆی و چەکەکان کۆبکاتەوه. بەڵام کەوتە سەردان و گەڕان لەناو گوندەکان و هاندانی خەڵک بۆ شۆڕش نانەوه.
لە شوباتی 1945دا هێزێکی سوپاییان ناردەسەری، بۆ ناوچەی زێبار و بارزانیان رەتاند، ناچاریانکرد لەتشرینی یەکەمی ئەوساڵەدا لەگەڵ شێخ ئەحمەدی برای پەنا بەرنەبەر سنووری ئێران، پاشان شێخ ئەحمەد دەگەڕێتەوە ئێراق. بەڵام مستەفا بەخۆی و دوو هەزار لایەنگرانی بەرەوو
مەهابادمەهاباد دەڕوات، لەکاتێکدا قازی محەمەد لەپازدەی کانوونی یەکەمی 1945دا دامەزراندنی فەرمانڕەواێکی نەتەوەیی کوردی بەیارمەتی یەکێتی سۆڤێت راگەیاند، هاوسنوور بوو لەگەڵ فەرمانڕەوایی ئازربایجان، ئەوەی لەتەورێز پێکهاتبوو.
کاتێ دەسەڵاتدارانی ئێران لە1946دا کۆماری مەهابادی لەناوبرد، مەلا مستەفا و جەنگاوەرانی پەنایان بردەبەر روسیا، دوازدەساڵیان لێ بەسەربرد.
لە سەرەتاوە مەلا مستەفا لە ئازربایجان و ئۆزبکستان نیشتەجێ بوو، پاشان بۆ مۆسکۆ گواسترایەوه، زمانی روسی و هونەرکایەکانی سەربازی و زانیاری ئابووری خوێندووه، لە 26ی تشرینی یەکەمی 1958دا گەڕایەوە ئێراق.
لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ئێراق سەروەری و رێزو نەوازشێکی زۆری لێنرا، بەڵام کە گەڕایەوە ناوچەکەی خۆی لەئەیلوولی 1961دا شۆڕشی دژی دەسەڵاتدارانی بەغدا راگەیاند، لەبەگژداچوونی دژی دەسەڵاتداران ئێراق هەتا 11ی ئازاری ساڵی 1970 بەردەوام بوو.
لە 29ی ئەیلوولی ساڵی 1971 لە هەوڵێکی سەرنەکەوتوو هەوڵی کوشتنی درا، بارەگەکەی لەحاجی ئۆمەران، ئەوەی تێیدا نیشتەجێ بوو وێران بوو، بەڵام بەشێوەیەکی زۆر سەیر لەو هەوڵەتیرۆرکردنەرزگاری بوو.
دەسەڵاتدارانی ئێراق لە11ی ئازاری 1974دا مافی ئۆتۆنۆمی بۆ کورد و کوردستان راگەیاند، بەڵام مەلا مستەفا بەشێوەی ئۆتۆنۆمییەکەڕازی نەبوو، بۆیەدووبارەکەوتەوەشۆڕش دژی رژێمی ئەو کاتەی ئێراق.
بەڵام پاش پیلان و رێکەوتنامەی جەزائیر لەنێوان ئێراق و ئێران بەسەربەشتی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەم شۆڕشەشکستی هێنا و مەلا مستەفا ناچاربوو بەبەیاننامەی 11ی ئازاری ساڵی 1974 رازی بێت.
لەساڵی 1976دا بەمەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی بەرەوو واشنتۆنی پایتەختی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕێکەوت.
لە1ی ئازاری 1979سا لەوێ جیهان بەجێدەهێڵێت و تەرمەکەی بۆ ئێران دەگوێزرێتەوه. لەیەکێک لەسەنگەرەکانی چیای کوردستان لەسەر سنووی رۆژئاوای نزیک ئێراق بەخاک دەسپێدرێت.
لەساڵی 1993 پاش ئازادبوونی بەشێکی کوردستانی باشوور لەگەڵ تەرمی ئیدریسی کوڕی لەگوندی بارزان دەنێژرێنەوه.