ناوی تەواوی (ئەحمەد مەحمود) ە و بە (ئەحەی خولە #سنە#یی) ناسراوە لە ساڵی 1923 لە گەڕەکی #سەرشەقام# لە شاری #سلێمانی# لە خێزانێکی هەژار و دەستکوورتی لەدایکبوو. لە سەرەتادا دەخرێتە حوجرە بۆ خوێندنی قورئان، کە ئەوکات حوجرەکان بڕەوێکی زۆریان هەبووه، لەبەر هەژاری وازی لە خوێندن هێناوە و دەستی بەکارکردن کردووە و ئاوارەی شاران بووه، خەم و کەسەر و مەینەت دەبێتە بەشێک، لە ژیانی ئەم کەڵە هونەرمەندە هەر لە سلێمانی ژنی هێناوە و چەند منداڵێکی خسووەتەوه، کە ئەوانیش (جەمال و جەلال و جەزا و شەماڵ و ناسک و بەناز)یان ناوه.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/263/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=ئەحمەد شەماڵ=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/263/0010.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی 1953دا دەستی بەکاری هونەری کردووه، پاش ئەوەی کە خەڵک وردەوردە گوێبستی دەنگی ئەو هونەرمەندە دەبن وای لێ دێ خەڵکانێکی زۆر خۆشیان بووێت، لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندەکانی ئەو سەردەمە گۆرانی گوتووه، وەک خوالێخۆشبووان ماملێ و زیرەک و مەردان.
ئەم هونەرمەندە لە ڕۆژی #03-04-1997#دا لە شاری سلێمانی لە دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا چاوی لێکنا و بۆ یەکجاری بەجێی هێشتین، کە هەر لەو شارەش بە ئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر بەخاک سپێردرا.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 294,974 car hatiye dîtin