ئەیاز زاخۆیی
ئەیاز یوسف ئەحمەد لە شارۆچکەی
زاخۆزاخۆ لەساڵی 1961 چاوی بەژیان هەڵێناوه، هەر لەمنداڵیەوە خولیای گۆرانی رەسەنی کوردی بووەو زۆربەی کاتی لە دیوەخانان بەسەر بردووە کە گۆرانی بێژەکانی تیادا دادەنیشتن و گۆرانیان دەوتەوه.
ئەیاز پشتی تەواوکردنی خوێندنی قۆناغی ناوەندنی روو لە ئامادەیی کشتوکاڵ دەکات و لەئاهەنگ و ڤیستڤاڵ و جەژن و بۆنە تایبەتیەکاندا دەست دەکات بەچڕینی گۆرانی بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە ئاهەنگەکانی بەڕێوەبردووه.
ئەیاز خاوەن گەنجینەیەکی مەزنی فۆلکلۆری و رەسەنی کوردی بوو، چەندین ستران و چیرۆک و پەندی پێشنیان و داستانی لەبەر بوو هەوڵی دەوڵەمەند کردنی زیاتری گەنجینەی دەداو بەدوای کەلەپوور دەگەڕا تا زیاتر رەسەنایەتیان لێ هەڵبهێنجێنت و هونەرەکەی خۆی پێ دەوڵەمەند بکات.
ئەیاز، خولیای گۆرانی کوردی بووە وە بۆ یەکەمجار بەهاوکاری چەند هاوڕێیەکی سەردانی ئێزگەی کورد کرد لەبەغدا و لەوێ شارەزایان گوێیان لەدەنگی گرت هەرزوو پاشەڕۆژێکی هونەری گەشیان بۆ خواست، ئەم گۆرانیانەی ئەیازی لەئێزگەی کوردی تۆماری کردوون ئەمانەن: من دیت جارا عەولی، لاندک، بەس خۆ گرانکه، ئەڤین دایێ، دێ بهەژینه، کەڤۆک، چوخک، سرودا نەڤرۆز، سرودا شەهید، چیبکەم ئەز، هیڤی و گۆڤەنده.
هەروەسا لەگەڵ چەندین شاعیرکاری هاوبەشیان ئەنجامداوە بۆ سازکردنی گۆ
رانیەرانیەکان لەوانەش عەبدولعەزیز سلێمان، بەشار محەمەد، سەگڤان عەبدولحەکیم،
بەدرخان سندیبەدرخان سندی، عەبدوڵڵا حوسێن و... هتد، جگەلەم گۆرانیانەی لەگەڵ تیپی
دهۆکدهۆک تۆماری کردوون سێ کاسێتی دیکەشی لەتۆمارگەی تۆمار، تۆمار کردووه، هەروەها چەند گۆرانیەکی بە دوو قۆڵی لەگەڵ هونەرمەند
ئەردەوان زاخۆئەردەوان زاخۆلی گوتووه، لەساڵی 1982دا، لە زاخۆ کاسێتێکی تۆمارکرد کەچەند گۆرانیەک بوو لەوانه: ئەگەر دنیا هەمی گۆلبن، های بەردەبەردەک، چ تەڤنه، مەقامی مێرەمێ، بەستەی پازنیل....
بەڵام زۆر بەداخەوە مەرگ رێگەی نەدا و ئەیاز زاخۆلی لە روژی شەممە رێکەوتی 1986-01-20دا، لەشاری مووسڵ هەواڵی کۆچی دوایی راگەیەندرا.
[1]