لە ساڵی 1905دا لە گوندی (نارنجی) ی سەربە شاری مێردین لە کوردستانی باکوور چاوی ژیانی هەڵێناوە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ئامەد و شارەکانی دیکەی باکووری کوردستان تەواوکردووە.
لە ساڵی 1925دا بەشداری لە شۆڕشەکەی #شێخ سەعیدی پیران# کردووه، بەڵام چونکە لاوێکی تازەپێگەیشتوو بووه، بەر هەڵمەتی گرتن و کوشتن نەکەوتووه.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/269/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=نەوەکانی ئاپۆ ئۆسمان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=نەوەکانی ئاپۆ ئۆسمان=KTML_ImageCaption_End=
لەگەڵ لەسێدارەدانی شێخ سەعید و هەڤاڵانی هەستی نەتەوەیی پتر بەهێزبووە پتر کەوتووەتە چالاکی ڕامیاری و کە زانی لە تورکیا جێی نابێتەوه، خۆی و شەش لە براکانی ڕوو دەکەنە سووریا لە شاری دیمەشق نیشتەجێ دەبن، سەیدا ئۆسمان سەبری لەگەڵ دەرچوواندنی گۆڤاری (هاوار) لەلایەن میر جەلادەت بەدرخانەوە لە 15-05-1932دا لە دیمەشق بووەتە نووسەرێکی سەرەکی ئەو گۆڤارە و گەلێک وتاری بەنرخی لەسەر نووسینی کوردی بەلاتینی تێدا نووسیوە و کاتێکیش، کە میر جەلادەت گۆڤارێکی تریش بەناوی (ڕوناهی) هەر لە دیمەشق لە ساڵی 1942دا دەرچوواند و تاکوو ساڵی 1945 بەردەوام بوو لەدەرچوون، مامۆستا ئۆسمان سەبری وتار و هۆنراوەی پتەوی بەلاتینی تێدا بڵاوکردۆتەوە بەم جۆرە مامۆستای خامەڕەنگین یەکێک بووە لە نووسەرە ناودارەکانی کورد، کەپەرەیان بە نووسینی کوردی بەپیتی لاتینی داوە و بنچینەی ئەلفبێی کوردییان لەو ئەبجەدییە داناوه، لە بواری خەباتی نەتەوایەتیش دا سەیدا ئۆسمان لە ساڵی 1957 لەگەڵ خەباتگێڕی ناسراوی وەک نورەدین زازا و دەستەیەک لە نیشتمانپەروەرانی کورد (پارتی دیموکراتی کورد) یان لە سووریا دامەزراند و بەم کارە ڕامیارییەی میری سووریا پێ تەنگاو بوو و چەند جار ئەو تێکۆشەرانەی گرت و دەست بەسەریکردن مامۆستا ئۆسمان لە ژیانی ڕامیاریدا 18 جار گیراوە و ئەشکەنجەدراوە و لەوانە دوو جار لە تورکیا دوو جار لە ئێراق و جارێک لە لوبنان و 13 جاریش لە سووریا گیراوە و لە ڕۆژی 08-08-1960دا لەگەڵ نورەدین زازا و ڕەشید حەمۆ لەسەر خەباتی ڕامیاریان وەک سەرکردەی پارتی فەرمانی لەسێدارەدانیان درا، بەڵام نووسەران و ڕووناکبیرانی کورد لەئەوروپا و ئێراق و لوبنان یاداشت و پڕۆتسۆیان پێشکەش بەجەمال عەبدولناسر کرد و داوای ئازاد کردن و لەئەنجامی ئەو داواکارییانە دوای ساڵێک بەندیی لە ڕۆژی 08-08-1961دا ئازاد کران.
سەیدا ئۆسمان سەبری هەموو پارچەکانی کوردستان گەڕاوه، دوای هاتنی بۆ دیمەشق نیشتەجێ بوونی لەو شارەدا، لە ساڵی 1930دا پەیوەندی بە پارتی خۆییبوونەوە کردووە چالاکیەکی زۆری تێدا نوواندووە و بەناوی ئەو پارتەوە سەردانی کوردستانی باشووری کردووە و خۆی گەیاندۆتە بارزان و لەوێ لەگەڵ مەلا مستەفای بارزانی کۆبووەتەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی خۆیبیون بە خەباتی کورد لە کوردستانی باشووردا و هەر بەناوی خۆییبوونیش سەردانی کوردستانی باشووری کردووە و چەند تێکۆشەری ئەوێی چاوپێکەوتووە و ئەم کەسایەتییە لە ژیاندا واتای ماندووبوونی نەزانیوە و تا دوا هەناسەی ژیانی هەر لە خەباتی بێ وچاندا بووەلەپێناوی مافەنەتەوەییەڕەواکانی کورددا.
نووسەری لێهاتوو و شاعیر و خەباتگێڕی ناوداری کورد ئۆسمان سەبری لە 10-10-1994دا لە شاری دیمەشق کۆچی دواییکرد دوای ئەوەی، کە زنجیرەیەک پەرتووکی بەنرخی بە زمانی کوردی و پیتی لاتینی بە چاپ گەیاند، کەئەمانەی خوارەوەبەشێکن لەوبەرهەمانەی:
1. ئەلفبای کورد - لە ساڵی 1955دا لە دیمەشق چاپی کردووه
2. ئاپۆ
3. دردێن مه
4. باهۆز (دیوانی هۆنراوە) لە ساڵی 1965دا ل ەدیمەشق چاپکراوه
5. چار لەهەنگ (چوار قارەمان) لە ساڵی 1984دا لە دیمەشق چاپکراوە [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 52,832 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!