لە ساڵی 1905دا لەگوندی (نارنجی)ی سەر بەشاری مێردین لەکوردستانی باکوور چاوی ژیانی هەڵێناوەخوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە دیاربەکر شارەکانی دیکەی کوردستانی تورکیا تەواوکردووە. لەساڵی 1925دا بەشداری لە شۆڕشەکەی
شێخ سەعیدی پیرانشێخ سەعیدی پیران کردووه، بەڵام چونکەلاوێکی تازەپێگەیشتوو بووه، بەبەر هەڵمەتی گرتن و کوشتن نەکەوتووه.
لەگەڵ لەسێدارەدانی شێخ سەعید و هەڤاڵانی هەستی نەتەوەیی پتر بەهێزبووەپتر کەوتووەتەچالاکی رامیاری و که، زانی لەتورکیا جێی نابێتەوه، خۆی و شەش لەبراکانی روو دەکەنەسووریا لەشاری دیمەشق نیشتەجێ دەبن، سەیدا ئۆسمان سەبری لەگەڵ دەرچواندنی گۆڤاری (هاوار) لەلایەن میر جەلادەت بەدرخانەوە لە 1932-05-15دا لە دیمەشق بووەتە نووسەرێکی سەرەکی ئەو گۆڤارەو گەلێک وتاری بەنرخی لەسەر نوسینی کوردی بەلاتینی تێدا نووسیوەو کاتێکیش، کەمیر جەلادەت گۆڤارێکی تریش بەناوی (ڕوناهی) هەر لەدیمەشق لەساڵی 1942دا دەرچوواند و تاکو ساڵی 1945 بەردەوام بوو، لەدەرچوون، مامۆستا ئۆسمان سەبری وتار و شیعری پتەوی بەلاتینی تێدا بڵاوکردۆتەوە بەم جۆرە مامۆستای خەماڕەنگین یەکێک بووە لە نووسەرە ناودارەکانی کورد، کەپەرەیان بەنووسینی کوردی بەپیتی لاتینی داوەو بنچینەی ئەلف و بێی کوردییان ئەو ئەبجەدییەداناوه، لەبواری خەباتی نەتەوایەتیش دا سەیدا ئۆسمان لەساڵی 1957 لەگەڵ خەباتگێڕی ناسراوی وەک نورەدین زازاو دەستەیەک لەنیشتمانپەروەرانی کورد (پارتی دیموکراتی کورد)یان لەسووریا دامەزراند و بەم کارەڕامیارییەی میری سووریا پێ تەنگاو بوو و چەند جار ئەو تێکۆشەرانەی گرت و دەست بەسەریکردن مامۆستا ئۆسمان لەژیانی رامیاریدا 18 جار گیراوەو ئەشکەنجەدراوەو لەوانە دووجار لەتورکیا دوو جار لەئێراق و جارێک لەلوبنان و 13 جاریش لەسووریا گیراوەو لەڕۆژی 1960-08-08دا لەگەڵ نورەدین زازا و رەشید حەمۆ لەسەر خەباتی رامیاریان وەک سەرکردەی پارتی فەرمانی لەسێدارەدانیاندار، بەڵام نووسەر و رووناکبیر کورد لەئەوروپا و ئێراق و لوبنان یاداشت و پڕۆتسۆیان پێشکەش بەجەمال عەبدولناسر کرد و داوای بەردانیان کردن و لەئەنجامی ئەو داواکارییانە دوای ساڵێک بەندیی لەڕۆژی 1961.08.08دا ئازاد کران.
سەیدا ئۆسمان سەبری هەموو پارچەکانی کوردستان گەڕاوه، دوای هاتنی بۆ دیمەشق نیشتەجێ بوونی لەو شارەدا، لەساڵی 1930دا پەیوەندی بەپارتی خۆییبوونەوەکردووەچالاکیەکی زۆری تێدا نوواندووە و بەناوی ئەو پارتەوەسەردانی کوردستانی باشووری کردووەو خۆی گەیاندۆتەبارزان و لەوێ لەگەڵ مەلا مستەفای بارزانی کۆبۆتەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی خۆیبیون بەخەباتی کورد لەکوردستانی باشووردا و هەر بەناوی خۆیبوونیش سەردانی کوردستانی باشووری کردووەو چەند تێکۆشەری ئەوێی چاوپێکەوتووەو ئەم کەسایەتییەلەژیاندا واتای ماندووبوونی نەزانیوەو تا دوا هەناسەی ژیانی هەر لەخەباتی بێ وچاندا بووەلەپێناوی مافەنەتەوەییەڕەواکانی کورددا.
نووسەری لێهاتوو و شاعیر و خەباتگێڕی ناوداری کورد ئۆسمان سەبری لە 1994-10-10دا لەشاری دیمەشق کۆچی دواییکرد دوای ئەوەی، کەزنجیرەیەک پەڕتووکی بەنرخی بەزمانی کوردی و پیتی لاتینی بەچاپ گەیاند، کەئەمانەی خوارەوەبەشێکن لەوبەرهەمانەی:
1. ئەلفبای کورد - لەساڵی 1955دا لەدیمەشق چاپی کردووه
2. ئاپۆ
3. دردێن مه
4. باهۆز (دیوانی هۆنراوە) لەساڵی 1965دا لەدیمەشق چاپکراوه
5. چار لەهەنگ (چوار قارەمان) لەساڵی 1984دا لەدیمەشق چاپکراوه
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!|
📷 照片文件 |
1.0.1 | 16 KB |
| |
Oct 30 2009 12:00AM | Hawrê Baxewan |