حاجی باقی حاجی ساڵحی مەنگۆڕ
مامۆستای خەباتگێڕ و زانای لێهاتووی بواری زانستی بیرکاری حاجی باقی حاجی ساڵحی مەنگۆڕ لە ساڵی 1924دا لە شاری کۆیه، شاری وێژە و هونەرو خەباتی کوردایەتی چاوی ژیانی هەڵهێناوە و لە پایزی ساڵی 1931دا لە قوتابخانەی سەرەتایی
کۆیەکۆیە خراوەتە بەر خوێندن و هەموو پۆلەکانی ئەو قۆناغەی بە زیرەکی بڕیوە و لە پۆلی شەشەم بە پلەیەکی بەرز و بە یەکەمی دەرچوو و لە بەغدا لە کۆلیژی مەلیک فەیسەڵ پۆلەکانی ناوەندی و ئامادەیی بڕیوە کە وانەی خوێندنیان هەموو بە زمانی ئینگلیزی بووه.
لە ساڵی 1945 چوتە قوتابخانەی بەرزی مامۆستایان واتە دارالمعلمین العالیه کە ئێستاکە بووەتە کۆلێژی پەروەردە و لە ماوەی خوێندنەکەی لەو قوتابخانە بەرزەدا دۆستایەتی لەگەڵ بەڕێز مامۆستا مستەفا حەسەن شەعبان و شاعیری نوێخوازی عێراقی بەدر شاکر سەیابدا بووە و چەندە جار لەگەڵ بەدر شاکر لەسەر هەڵوێستی رامیاری چەپڕەوییان گیراون.
مامۆستا حاجی باقی لە دوا ساڵی خوێندنەکەیدا دیسان دەگیرێ و کاتێک ئازادی دەکەن 20 رۆژی دەمێنێ بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ، هەر چۆنێک بێت رێگەی پێدەدەن بەشداریی لە تاقیکردنەوەکاندا بکات، چونکە زور زیرەک بووە لە بیرکاریدا، بۆیە بە کۆششێکی کەم، بە پلەیەکی بەرز ئەو بەشەی لە حوزەیرانی 1948دا تەواو کردووە و بڕوانامەی بە کالۆریۆسی لە زانستی بیرکارییدا وەرگرتووە لەو سەردەمەدا.
مامۆستا حاجی باقی لە پایزی سالی 1948دا لە دواناوەندیی
هەولێرهەولێر بە مامۆستای وانەی بیرکاری دامەزاروە و لە ناو قوتابی و مامۆستایاندا رێزێکی زۆری هەبووە، ماموستا ساڵی 1949 لە سەر هەڵوێستی نیشتیمانپەروەریی گیراوە و کە بەربووە دووریان خستۆتەوە بۆشاری فەلوجە لە پارێزگاری رومادی و لەویش ماوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی عێراق لە
کەرکوککەرکوک بە مووچە خۆری کاتی کاری کردووە تاکو
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە پێویستی بە مامۆستای بیرکاریی بووه، ئەوجا گەراندوویانە تە وە سەر کار، بەڵام نەیان هێشتووە لە هەولێر بێ، لە دواناوەندی
سلێمانیسلێمانی بووە بە مامۆستای بیرکاریی و لەبەر دڵسۆزیی بۆ پیشەی مامۆستایی و هەڵوێستی نیشتمانپەروەریی لە شوباتی 1962دا بە نوێنەری مامۆستایانی سلێمانی هەڵبژێردراوە لەگەڵ دەستەیەکی دیکە بۆ بەشداریی کردن لە کۆنگرەی چوارەمی سەندیکای مامۆستایانی کۆماری عێراق و رۆڵێکی زۆری بووە لە چەسپاندنی داواکارییەکانی مامۆستایانی کورد لە بواری خوێندن بە زمانی کوردی.
لە 1963.07.04دا بەشداریی لە خولێکی هاوینەی فیزیا لە بەغدا کردووەو لە 1963.01.10دا لەسەر چالاکی رامیاری لەسلێمانی گیراوە و خراوەتە گرتووخانەو لە 1963.05.15دا بەربووەو گەڕاوەتە سلێمانی.
مامۆستا حاجی باقی لە گوتنەوەی وانەکانی بیرکاری و فیزیادا گەلێک سەرکەوتوو بوو، بەمەش جێگەی خۆی لە نێو دڵی قوتابیانی کردبووه، جگە لە زانستە فراوانەکەشی پیاوێکی گەلێک قسە خۆش و رۆح سووک بوو.
لە کاتی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە کوردستان لە رۆژی 1963.06.09دا بە فەرمانی زەعیم سدیق مستەفا، سەرکردەی سوپای بەعسی فاشی لە ئۆردووگای سلێمانی بەبێ گوێدانە پایەی کۆمەڵایەتی و زانیاریی شەهید کرا و هەر لە ناو ئەو ئۆردووگایە شوومەدا لە گۆڕێکی بە کۆمەڵ لەگەڵ 82 نیشتمانپەروەری دیکەی کورد نێژرا. بەم جۆرە لاپەڕەی ژیانی زانایەکی پەروەردە کاری کورد تا هەتایە پێچرایەوه.
[1] ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!