لە زمانی خۆیەوە:
لە 10-10-1960 لەشاری #سلێمانی# لە گەڕەکی #چوارباخ# لەدایکبووم خوێندنی سەرەتاییم لەقوتابخانەی چوارباخ تەواو کردووه. لە ساڵی 1975 دوا قۆناغی ناوەندیم لەناوەندی #برایەتی# هەر لە سلێمانی تەواوکردووه. لە ساڵی 1980 #پەیمانگای هوونەرە جوانەکان# لەشاری سلێمانی خویندوومە لە 1981 بۆ ساڵی 1985 بەڵام لە دوا قۆناغی پەیمانگا گیرام و 15 ساڵ حووکمی زیندانی درام، بەڵام لە ساڵی 1986 بە لێبووردنی گشتی ئازاد کرام و مافی خوێندنم پێنەدرایەوە تاکو دوا پلەی پەیمانگا تەواو بکەم. لە 22-04-1992 گەیشتمە نەرویج و مافی پەناهەندەی سیاسیم وەرگرت، ئیستاش لەنەرویج ئەژیم.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 11,582 gånger