ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - سەیدا ساڵح یوسفی
ساڵی 1918 لەگوندی بامەڕنی سەر بەشارۆچکەی
ئامێدیئامێدی لەخێزانێکی خوێندەوار و ئایینی ناوداری ناوچەی بادینان لەدایک بووە و یەکێکە لە وەچەکانی یوسف
زاخۆزاخۆلی کە زانایەکی ئایینی بەناوبانگ و جەنگاوەرێکی دلێری ناو شۆڕشەکەی بەدرخان پاشا بوو، ساڵح یوسفی نازناوی سەیدای لەدایکیەوە بۆ ماوەتەوە کەئەویش لە بنەماڵەیەکی ئایین پەروەر و ناسراوی ناوچەکەیە.
ساڵح یوسفی خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی بامەڕنی تەواو کردوو پاشان ساڵی 1938 خوێندنی دوا ناوەندی لەبەغدا تەواو کرد. هەر ئەو ساڵەش کرا بەمامۆستا و رەوانەی ناوچەی هەریر کرا. دواتر ساڵی 1943 کۆلیژی شەریعەی بە پلەیەکی زۆر باش تەواو کرد. بەڵام لەبەر دەستکورتی بنەماڵەکەی و بۆ ئەوەی لە کارەڕامیارییەکانی ناو نیشتمان دانەبڕێت بڕیاریدا ئەو زەمالەی خوێندن رەتبکاتەوە کەلە زانکۆی ئەزهەری میسر بۆی تەرخان کرابوو.
ساڵح یوسفی لەساڵی 1936دا بەشداری کرد لەدامەزراندنی رێکخراوی بروسکدا کەرێکخراوێکی رامیاری بچووک بوو، هەر لەناوچەی بادیناندا چالاکی هەبوو. سێ ساڵ دوای ئەوەلەگەڵ رەفیق حیلمی و دڵداری شاعیر و چەند تێکۆشەرێکی تردا بەشداری کرد لەدامەزراندنی پارتی هیوادا، پاش هەڵوەشانەوەی پارتی هیوا لەساڵی 1944دا، ساڵح یوسفی پەیوەندی کرد بەپارتی رزگاری کوردەوه، ئەوەی دواتر بوو بەرێکخراوێکی رامیاری گرنگ لەناوچەکەدا.
سەرەتای ئابی 1946 پارتی رزگاری و پارتی شۆڕش یەکیان گرت و پارتی دیموکراتی کوردیان دامەزراند. ساڵح یوسفی یەکێک بوو لەئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی ئەو پارتە تازەیە. ساڵح یوسفی لەشۆڕشی ئەیلولدا بەردەوام خەریکی چالاکی رامیاری بووەو دوای راگەیاندنی بەیانی ئازاری ساڵی 1970 چەند پۆستێکی گرنگی دەوڵەتی بەرکەوت.
لەماوەی چوار ساڵی گفتوگۆی نێوان کورد و بەغدادا، ساڵح یوسفی هەوڵی داوە گفتوگۆکان بگەنە ئەنجام بۆئەوەی جارێکی تر کوردستان نەبێتەوە گۆڕەپانی شەڕ و خوێن رشتن. پاش شکستەکەی ساڵی 1975، ساڵح یوسفی زۆر هەوڵی دا کاربەدەستانی بەغدا باوەڕی پێبکات کە رامیاری تەعریب و راگواستنی خەڵکی کوردستان سوود بەئاسایشی ئێراق ناگەیەنێت، بۆیە لە مایسی 1976 دا رۆڵێکی گەورەی بینی لەدامەزراندنی بزووتنەوەی سۆشیالیستدا و خۆی لەبەغداوە بەنهێنی رێنمایی و ئامۆژگاری پێویستی بۆ سەرکردایەتی ئەو پارتە ئەنارد کەخەباتی چەکدارییان لەکوردستاندا دەست پێکرد بوو.
لەمانگی مایسی ساڵی 1981دا لەکۆنگرەی پارتی سۆشیالیستی کوردستاندا کەلەیەکێ لەناوچە ئازادکراوەکانی کوردستاندا بەسترا، ساڵح یوسفی کرا بەسکرتێری یەکەمی پارت، هەرچەندە خۆشی لەبەغدا بوو.
ساڵح یوسفی لەبواری رۆژنامەنووسیشدا تێکۆشەرێکی لێهاتوو بوو، هەر خۆی ئەم گۆڤارو رۆژنامانەی دەرکردووەالتاٌخی، برایی، رۆژی کوردستان، ئەستێره و نووسەری کورد.
ساڵح یوسفی لەناو هاورێکانیدا بەپیاوێکی هێمن و دیموکراتخواز و دڵپاک ناسرا بوو. بەپیلانێکی چەپەڵ رۆژی 1981-06-25 لەبەغدا تیرۆرکرا.
[1]