ناتق
مەلا کەریم کوڕی مەعروفی ئاغای وەسمان ئاغایە ناسراوەبە ناتیق لەساڵی 1897 زایینی لەدایکبووه، ئەم شاعیرە لەو سەردەم بۆ خوێندن پەنای بردۆتەبەر حوجره.
هاوڕێیەتی لەگەڵ شێخ مەحمودی نەمر هەبووەبەیەکەوەلەمزگەوتی گەورەی سلێمانی وانەو قورئانیان خوێندووه.
ناتیق لەسەر دەستی تورکەکان زۆر ئازاری دیووه، بەڵام لەسەر کوردبوون و نووسینی خۆی کۆڵی نەداوەو بەگژ هەموو دوژمنێکدا چۆتەوه. ناتیق وەکو شاعیرانی بەر لەخۆی وەکو نالی مەحوی و سالم لێهاتوویی خۆی لەسەر رێبازی کلاسیک شیعری نووسیوه، شیعرێکی زۆری هەبووه، بەڵام ئەوەی هەرگیز چاوەڕێی نەدەکرد رووبدا روویدا لەکارەساتێکدا دیوانەشیعرییەکەی سووتا.
وەکو میژوونووسان باسی دەکەن لەساڵی 1963 هەڵەبجەلەلایەن دوژمنانی کورد لەسەر دەستی (زەعیم سدیق) تووشی سووتان و کاولکاری بۆتەوەیەکێک لەم تاوانەسووتاندنی بازاڕ بوو بەهۆی ئەم سووتانەدوکانەشڕۆڵەکەی ناتیقی شاعیریش بەردەکەوێت و دەسووتێ و دیوانەکەی لەترسی دەسکەوتنی دوژمنان لەم دوکانەحەشار دابوو، بەڵام تەواوی دوکانەکە بووەبە خۆڵەمێش، ناتیق هەموو بەرهەمەکانی کەبەشێک بوو لەژیانی سووتا.
ناتیق ئەوەی دەیویست لەژیانی بەچاو نەیبینێ و هەر بەم داخەلەساڵی 1967ی زایینی چاو لێک دەنێ و کۆچی دوایی دەکات بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی ناتیق دوای ماندووبوونێکی زۆر هەریەک لەمامۆستا ساڵح هەژار و کاکەی فەلاحی شاعیر دیوانەکەیان بۆ چاپکرد لەپێناوی نەفەوتانی شیعرەکانی، بەڵام ئەوەی ئەو مەبەستی بوو نەهاتەدی ئەوەی ئەو بۆ گریا دوای چەند ساڵێک لەکۆچی هاتەدی و دیوانەکەی بۆ چاپکرا.
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!