🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 241,984)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,293)
English (# 2,410)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,104)
هەورامی (# 61,738)
لەکی (# 18)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,155)
عربي (# 10,317)
فارسی (# 2,503)
Türkçe (# 1,016)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 230)
Deutsch (# 390)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 57)
Español (# 26)
Italiano (# 38)
Pусский (# 767)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 هێمن قادر 1
ناو: هێمن
ناوی باوک: قادر
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
پەیامنێرە لە کەناڵی کوردسات، ڕۆژنامەنووسە، کەسایەتیەکی دیاری هەیە لە بوارەکەی خۆیدا زۆر لێهاتووە ڕاپۆڕتی زۆر سەرنج ڕاکێش تۆمار دەکات.
👫 هێمن قادر 1
📕 تاوانی پیرۆز
ناونیشانی پەڕتووک: تاوانی پیرۆز
ناوی نووسەر: بێهزاد قادری
شوێنی چاپ: ئەوروپا
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
کورتەباس
کۆمەڵەچیرۆکی تاوانی پیرۆز، نوێترین بەرهەمی (بێهزاد قادری)ە لە ئێستادا
📕 تاوانی پیرۆز
👫 ساڵح عەلی 2
ناو: ساڵح
ناوی باوک: عەلی
شوێنی لەدایکبوون: بانە
ژیاننامە
ساڵح عەلی لە دایکبووی شاری بانەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دۆبلاژ کار و پێشکەش کارێکی بە توانایە، بۆ ماوەی چەند ساڵێک پێشکەش کار بووە لە کەن
👫 ساڵح عەلی 2
📷 چوار برای ناسراوی شاری سلێمانی ساڵی 1971
شوێن: سلێمانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1971
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لە ڕاستەوە: (ئەحمەدی ئوتوچی، حاجی مەحمود ڕازاوە، حاجی عەلی قەیسەری نەقیب، حاجی مستەفای ڕازاوە)
[1].
📷 چوار برای ناسراوی شاری سلێمانی ساڵی 1971
📷 چەند خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی ساڵی 1972
شوێن: سلێمانی
رۆژی گیرانی وێنەکە: 24-12-1972
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لە ڕاستەوە: (ئومێد عەقید فایەق، نەریمان عەقید ئەمین، نەجات قەرەداغی، ئیسماعیل، بژار چەلبی)
[1].
📷 چەند خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی ساڵی 1972
👫 سەنار سەباح
ناو: سەنار
ناوی باوک: سەباح
شوێنی لەدایکبوون: بانە
ژیاننامە
سەنار سەباح لە دایکبووی شاری بانەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆبلاژ کار و پێشکەش کارێکی بە توانایە، بۆ ماوەی چەند ساڵێک پێشکەش کار بووە لە
👫 سەنار سەباح
📷 قوتابیانی دواناوەندی ئەحمەدی خانی لە خولی تۆپی دەست
شوێن: سلێمانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1984
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: ئەوانەی بە پێوە وەستاون لە ڕاستەوە: (ئەنوەر محەمەد ئەمین مامۆستای وەرزش، ئەمیر، کاوە، هێمن، نە ناسراو، فریاد، سامان هەیاس، نە ناسرا
📷 قوتابیانی دواناوەندی ئەحمەدی خانی لە خولی تۆپی دەست
📷 خاوەن پشکەکانی کارگەی خاولی سلێمانی ساڵی 1982
شوێن: سلێمانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1982
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لە ڕاستەوە: (عەزیزی مەلا عومەر، هەیاس ئەحمەد، خالید عەباس، کازا کاواتا ئەندازیارێکی یابانی بوو، عەلی ناسراو بە مامەلی)
[1].
📷 خاوەن پشکەکانی کارگەی خاولی سلێمانی ساڵی 1982
📖 کیشوەری ئەمریکای باکوور (سروشتی)
ناونیشان: کیشوەری ئەمریکای باکوور (سروشتی)
ناوی نووسەر و ئامادەکار: حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم

شوێنی فەلەکی:
کیشوەری ئەمریکای باکوور دەکەوێتە نێوان هەردوو بازنەی پانی 15-82 باکوور و هێڵی درێژی 52-1
📖 کیشوەری ئەمریکای باکوور (سروشتی)
👫 نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد
ناو: نەوزاد
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1962
شوێنی لەدایکبوون: کەرکوک
ژیاننامە
نەوزاد ئەحمەد لە دایکبووی ساڵی 1962 لە شاری کەرکوک سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکوک تەواو کردووە، وە ل
👫 نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد
📷 چەند مامۆستایەکی قوتابخانەی خەبات لە گەڕەکی گۆیژە ساڵی 1962
شوێن: سلێمانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1962
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: ئەوانەی بە پێوە وەستاون لە ڕاستەوە: (نەزیرە ساڵح بەگ، مەلیحە زوهدی، شەهبال ماجد مستەفا، ژیان عارف)
دانیشتووەکان لە ڕاستەوە: (نەسری
📷 چەند مامۆستایەکی قوتابخانەی خەبات لە گەڕەکی گۆیژە ساڵی 1962
💬 ئه و ئیدیۆمانەی لە شێوەی شیعردان
ئەو ئیدیۆمانەی لە شێوەی شیعردان
لە ڕووی پێکهاتەی وشەسازییەوە، هەندێک لە ئیدیۆمەکان لە شێوەی وشەی لێکدراون و مەبەستەکانیان ڕوون و ئاشکرایە، واتە: ئەم ئیدیۆمانە، دوو واتا دەبەخشن، واتایەکی ڕاستەقینە و
💬 ئه و ئیدیۆمانەی لە شێوەی شیعردان
💬 هەوێنی نۆ مەنجەڵ ماستە
هەوێنی نۆ مەنجەڵ ماستە
بۆ دروستکردنی ماست، سوود لە شیر وەردەگیرێت، سەرەتا شیرەکە دەخرێتە سەر ئاگر، هەتا دەکوڵێت، پاشان دایدەگرین تاوەکو کەمێک سارد دەبێتەوە، دەست لە لێواری دەفرەکە دەدەین، نابێت، بە
💬 هەوێنی نۆ مەنجەڵ ماستە
💬 وەک کەڵەشێری ناوەخت وایە
وەک کەڵەشێری ناوەخت وایە
ئەم ئیدیۆمە بۆ کەسێک بەکاردێت، کە هەموو ئیشێکی لە ناوختدا بێت و لە کاتی خۆیدا کارەکانی جێبەجێ نەکات، بۆی هەیە ئەم جۆرە کردەوانەش زیانی پێ بگەیەنێت. لەم ئیدیۆمەدا، سود لە بی
💬 وەک کەڵەشێری ناوەخت وایە
💬 بێوەژن کۆشی
بێوەژن کۆشی
بێوەژن: ژنێکە کە مێردەکەی نەماوە و مردووە، خۆی ماوەتەوە و ئەرکی بە خێوکردنی ماڵ و منداڵی بەتەنها کەوتۆتە ئەستۆ، بۆ ئه و پیاوەی کە ژنەکەشی مردووە هەر دەوترێت: بێوەپیاو، سەختی ژیان و کۆست ک
💬 بێوەژن کۆشی
💬 لە لانکێیان نایه
لە لانکێیان نایه
لانک: بێشکە، بێشک لە لایەن نەجاڕ و دارتاشانەوە لە دار و تەختە دروست دەکرا، منداڵی ساوای تێدا دەپێچرایەوە و تووند بە دەستڕازەی شەتەک دەدرا، بۆ ئەوەی بخەوێت، ئینجا ئه و منداڵەی خەوی به
💬 لە لانکێیان نایه
💬 چل دۆسته
چل دۆسته
ژمارە چل لە زۆر بواردا مرۆڤ بەکاریهێناوە بەچل رۆژ، چلەی ماتەمینی داناوە، بەچل رۆژ دوای منداڵبوون، چلەشۆری بەکارهێناوە، بەچل رۆژی ناوەراستی هاوین و زستان، چلەی هاوین و زستانی داناوە، زیندەوەر
💬 چل دۆسته
💬 عەقڵی منداڵی،قوونی قڕژاڵی
عەقڵی منداڵی، قوونی قڕژاڵی
لەسەر منداڵ و کاڵفامی منداڵان زۆر وتراوە لە ناو کوردان: گەورەی مەجلیسان منداڵە، قوونی بدە منداڵی دەمی مەدە منداڵی، بۆ ئه و ئیدیۆمەش لە کۆندا دەوترا: عەقڵی منداڵی، قوونی قڕژ
💬 عەقڵی منداڵی،قوونی قڕژاڵی
💬 باڵای کورتە و دەڵێ دیوار بڵندە
باڵای کورتە و دەڵێ دیوار بڵندە
وتراویشە: (بیانووی تڕ نانی جۆیە) یان(شەل نییە، پای شکاوە) یان(شایی نازانێ دەڵێ عاردەکە خواره)، لە کوردەواریدا بیانوو دیتنەوە بۆ کار زۆر بووە، ئەوانەی لە بارایاندا نەبوو
💬 باڵای کورتە و دەڵێ دیوار بڵندە
💬 موو ڕەقە
موو ڕەقە
پێچەوانەی ئه و ئیدیۆمه دەوترێت : توکی نەرمە و مووی نەرمە، ئۆمەرە، مچەیە، بەسێ یە و پیرداودە و....تاد، لەبەرامبەریشدا ئیدیۆمی:خدرە، موو ڕەقە، توکی ڕەقە، ڕەشیدە بە(وەجە) و....تاد، هەڵبەت هەموو
💬 موو ڕەقە
💬 قوونێک ئه و بیگێ، بە ئاوی چەغەتووی پاک نابێتەوە
قوونێک ئه و بیگێ، بە ئاوی چەغەتووی پاک نابێتەوە
وتراویشە: قوونێک ئه و بیگێ، مووی لێ نایەتەوه، ئاوی چەغەتوو، لقە ڕووبارێکی سەرەکیە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاوەکەی دەچووە ناو دەریاچەی(ورمێ)، لە کۆندا
💬 قوونێک ئه و بیگێ، بە ئاوی چەغەتووی پاک نابێتەوە
💬 تەنیا خەرمان ئاگر تێ بەردان دەزانێت
تەنیا خەرمان ئاگر تێ بەردان دەزانێت
کۆکردنەوەی سوارە و مەڵۆ و گیشە و گەڵاوێژی گەنم و جۆیە لە شوێنێکدا، ئامادەکرابێت بۆ گێرە و کوتان، خەرمان واتە بەرهەمی دانەوێڵەی یەک ساڵ زیاتری جوتیاران، لە دوژمندا
💬 تەنیا خەرمان ئاگر تێ بەردان دەزانێت
📼 گۆرانی گوتنی محەمەد ئەربیلی و ئومێد خۆشناو 2021
ڤیدیۆ: گۆرانی دڵدارم لە هەولێرێ لە گوتنەوەی محەمەد ئەحمەد ئەربیلی و ئومێد خۆشناو
عود: فەرهەنگ غەفور
شوێن: هەولێر
ساڵ: 2021
[1]
📼 گۆرانی گوتنی محەمەد ئەربیلی و ئومێد خۆشناو 2021
💬 لە ئاست ڕاستیدا، لە داس خوارترە
لە ئاست ڕاستیدا، لە داس خوارترە
داس: ئاسنێکی کەوانەییە دەسکێکی داری پێوەیە و دروێنەی گژوگیا و گەنم و جۆی پێ دەکرێت، ئه و کەوانەییە، خواری بەداس بەخشیووە، شێوەی پشت و ملی حوشتر، ناڕێک و خوار و خێچە، پ
💬 لە ئاست ڕاستیدا، لە داس خوارترە
💬 لە شێت ترسان عەیب نییه
لە شێت ترسان عەیب نییه
لەسەر شێتی کورد ووتویەتی: حەفتاوحەوت جۆر شێتی هەیە یان شێتی حەوفتاو حەفت جۆری هەیە، شێت: کەسێک بەهەر هۆکارێک دووچاری حاڵەتی دەروونی هاتبێت، شێتبوون پلەی هەیە، هەیە تا ئاستی دەس
💬 لە شێت ترسان عەیب نییه
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
👫 کەسایەتییەکان
پرۆفیسۆر ئەمیر حەسەنپوور
👫 کەسایەتییەکان
جەمال حەمەکۆڵ
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد حەسەن1
👫 کەسایەتییەکان
لەنیا فاخر
👫 کەسایەتییەکان
ئەشکی ئەیوب شکور
👫 هێمن موکریانی | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook2
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber4
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
11 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

هێمن موکریانی
مامۆستا هێمن-ی شاعری ناوداری کورد ناوی تەواوی محەمەدئەمین، کوڕی سەید حەسەنی شێخولیسلامی موکرییه، دایکی ناوی زەینەب، کچی شێخی بورهانە.
هێمن لە شەوی 4 لەسەر 5 ی مانگی مەیی ساڵی 1921 لە گوندی لاچینلاچین-ی نزیک شاری مەهابادمەهاباد لە دایکبووە.
هەر بە منداڵی دەخرێتە بەر خوێندن و چەند ساڵ لە قوتابخانەی سەعادەت لە شاری مەهاباد دەخوێنێت. پاشان باوکی لە قوتابخانە دەریدەهێنێت و دەینێرێت بۆ خانەقای شێخی بورهان، بە مەبەستی ئەوەی کە لە دواڕۆژدا ببێتە مەلاو جێی مەلا جامی، باپیرە گەورەی، بگرێتەوه.
چوار ساڵ لە خانەقا دەخوێنێت، لەوێ چاو و گوێی دەکرێتەوە. لەگەڵ زۆر کەس دەبێتە دۆست و ئاشنا و گەلێک کەسی ڕووناکبیر و تێکۆشەر و شاعیر دەناسێت و بە دیداریان شاد دەبێت.
پاشان باوکی دەینێرێت بۆ گوندی کولیجەکولیجە و لەوێ لای مامۆستا مەلا ئەحمەدی فەوزی درێژە بە خوێندن دەدات. ساڵ و نیوێکیش لای فەوزی دەخوێنێت و لەوەوە شارەزایی لە زمانو ئەدەبی کوردیدا پەیدا دەکات و هەستی شاعیریی چەکەرە دەکات. فەوزی خۆشەویستیی نیشتمان و نەتەوە لە ناخیدا دەچێنێت.

هێمن و سەڵاحی کوڕی


ساڵی 1938 کە تەمەنی دەگاتە 17 ساڵی دەست لە خوێندن هەڵدەگرێت و دەگەڕێتەوە بۆ گوندی شیلاناوێ. بە رۆژ لەگەڵ باوکیدا بە کشتوکاڵ و شەوانیش خۆ بە خوێندنەوەی کتێب و گۆڤار و رۆژنامەی فارسییەوە خەریک دەکات.
وردەوردە هاتوچۆی مەهاباد دەکات و لەگەڵ کۆمەڵە لاوێکی هوشیار و ئازادیخواز دەبێتە هاوڕێ. ئەو لاوانە کتێب و گۆڤار و رۆژنامەی کوردییان گیردەکەوێت و بۆ خوێندنەوە دەیاندەن بە هێمن-یش.
ساڵی 1941 لەپاڵ کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییدا دەست بە شیعرنووسین دەکات و هێدی هێدی شیعرەکانی لە دەفتەرێکدا دەنووسێتەوە. بەڵام باوکی پێی خۆش نابێت کە کوڕەکەی بە شیعر نووسینەوە خەریکبێت و ببێتە شاعیر، بۆیە کاتێک دەفتەری شیعرەکانی هێمن-ی دەکەوێتە دەست، دەمودەست دەیسوتێنێت و لێی زویر دەبێت و سەرزەنشتی دەکات.
ڕۆژی پێنج شەممه، 24-08-194124-08-1941 لە کێڵگەکەی خۆیان دەبێت لەپڕێکدا دوو فڕۆکە پەیدا دەبن و بەیاننامە فڕێدەدەنە خوارێ. کاتێک هێمن دانەیەکی لەو بەیاننامەیە دەستدەکەوێت و دەیخوێنێتەوە، دەبینێت بە زمانی کوردی نووسراوە. ئیدی لە خۆشییاندا شاگەشکە دەبێت. لە ناوەرۆکی بەیاننامەکەوە ئەوەی بۆ رووندەبێتەوە کە فڕۆکەکان هی دەوڵەتی سۆڤییەت بوون و مەبەستیشیان لە بڵاوکردنەوەی ئەو بەیاننامەیە ئەوەیە کە بە خەڵکی کوردستان رابگەیەنن لەشکری سوور هاتوەتە خاکی ئێرانەوە و وا بەرەو ناوچەکانی کوردستان بەڕێوەیە و با خەڵکی کوردستان بە هێزی داگیرکەریان نەزانن و وەک هێزێکی رزگارکەر پێشوازییان لێبکەن.
ئیدی یەکێتی سۆڤێت ناوچەکانی سەرووی ئێران و دەوڵەتی بریتانیاش ناوچەکانی خواروو و ناوەڕاستی ئێران دەخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.
ڕۆژی یەکشەممه، 1942-08-16 دەستەیەک لە کەسە رووناکبیر و چالاکەکانی شاری مەهاباد کۆمەڵەی ' ژ. ک، (کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان) دادەمەزرێنن و حسێن فروهەر بە سەرۆکی کۆمەڵە هەڵدەبژێرن.
لەو رۆژانەدا هێمن لە تەورێز دەبێت. کاتێک بۆ مەهاباد دەگەڕێتەوە، لە رێگای مامۆستاعەبدولڕەحمان زەبیحی-یەوە و لە ماڵی حسێن فروهەر پەیوەندیی بە کۆمەڵەی ژ. ک. ەوە دەکات و ناوی نهێنیی هێمن بۆخۆی هەڵدەبژێرێت و ژمارەی ئەندامێتیشی 55 دەبێت.
لە کۆبوونەوەی ئاپریلی 1943دا کە لە بناری چیای خواپەرست سازدەدرێت، کۆمەڵەی ژ. ک. بڕیاردەدات کە ئۆرگانی خۆی بە ناوی نیشتمان دەربکات. هێمن وەک ئەندامێکی بەدیسیپلین و وەک شاعیرێکی نیشتمانپەروەر لە دووەم ژمارەی گۆڤاری نیشتمانەوە هەتاکو دواژمارەی بە شیعرو وتار بەشدارییدەکات. کاتێکیش لەسەر بنەماکانی کۆمەڵەی ژ. ک. حزبی دیموکراتی کوردستان دادەمەزرێنرێت، هێمن لە ریزەکانی ئەو حزبەدا تێکۆشانی خۆی درێژەپێدەدات. دواتریش لە گۆڤار و رۆژنامەکانی کۆماری کوردستاندا وتارو شیعر دەنووسێت و ئەرکە حزبییەکانی خۆیشی ئەنجامدەدات.
هەروەها لە بۆنە و کۆبوونەوەکاندا بەردەوام شیعر دەخوێنێتەوەو جۆشو خرۆش دەخاتە ئەو بۆنانەوە.
هێمن لە 1946-11-16دا لەگەڵ کچی خاڵی خۆی بە ناوی ئایشە زەماوەند دەکات و خێزان پێکدێنێت. بەرهەمی ئەو هاوسەرییە کوڕێک دەبێت و ناوی دەنێن سەڵاح.
مانگێک دوای زەماوەندی هێمن، کۆماری کوردستان دەڕوخێت. بەوەش نائومێدی باڵ بەسەر خەڵکی کوردستان بەگشتی و خەڵکی ژێرسایەی کۆماردا بەتایبەتی دەکێشێت.
ڕۆژی 1946.12.171946.12.17 سوپای داگیرکەری ئێران دەگەڕێتەوە شاری مەهابادو شارو گوندە ئازادکراوەکانی دیکەو وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی دەست بە گرتنو راونانی تێکۆشەرانو روناکبیران دەکاتەوە.
هێمن لەو دەمەدا خۆ دەگەیەنێتە لای خاڵی، شێخ محەمەدی کوڕی شێخی بورهان، و لە خانەقای شێخی بورهان دەمێنێتەوە. بەو جۆرە لە گرتنو زیندان رزگاری دەبێت.
لە خانەقا تووشی نەخۆشی گرانەتا دەبێت و دوو مانگ لە جێدا دەکەوێت. دوایی تاڕادەیەک باش دەبێت و دەچێتەوە گوندەکەی خۆیانو لەنێو خێزانو کەسوکاریدا ماوەیەک دەگوزەرێنێت.
ڕۆژی 1947.03.311947.03.31 لە کاتێکدا کە هێمن لە ماڵی خۆی خەریکی کتێب خوێندنەوە دەبێت، هەواڵ لە گوندەکەیاندا بڵاودەبێتەوە کە قازی محەمەدو سەدری برایو محەمەد حسێن-ی ئامۆزای، لە مەهاباد لەسێدارە دراون. ئەو رووداوە دڵتەزێنە کار لە ناخی هێمن دەکات و ناسۆرێکی گەورە لە دڵیدا دروستدەکات. سێ رۆژ دواتر له1947.04.031947.04.03دا هێمن لەگەڵ کەسێکی هەژار و تێکۆشەری هاوڕێیدا بەرەو شارۆچکەی قەڵادزێقەڵادزێ بەڕێدەکەون. کاتێک هێمن دەگاتە ناو قەڵادزێ، دەمودەست پۆلیس دەیگرێت. دوو کەس بەبێ ئەوەی هێمن بناسن بۆی تێدەکەونو لەچنگی پۆلیس رزگاریدەکەن. یەکێک لەو دوو کەسانە مەلایەک دەبێت، هێمن دەباتە لای خۆیو ماوەیەک وانەی پێدەڵێتەوەو لای خۆی دەیپارێزێت.
دوای ماوەیەک بارودۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان تاڕادەیەک ئارام دەبێتەوە. ئیتر هێمن-یش دەگەڕێتەوە بۆناو کەسوکاری خۆیو دەست بە کشتوکاڵو ئاژەڵداریی دەکاتەوە.
لەو دەمەدا حزبی تودەی ئێران بە ئاشکرا خەبات دەکات و گۆڤارو رۆژنامەی جۆراوجۆر بڵاودەکاتەوە. هێمن لەپاڵ ئیشوکاری رۆژانەیدا بە خوێندنەوەی ئەو چەشنە بڵاوکراوانەوە خۆی سەرگەرم دەکات. هاوکات دەستە لاوێک بە هاوکاریو رێنوێنیی حزبی تودەی ئێران، وردەوردە حیزبی دیموکراتی کوردستان زیندوودەکەنەوە. هێمنیش ئەوەندەی دەرفەتی دەبێت هاوکارو هاوبیری ئەو لاوانە دەبێت و پشتیوانیی خۆی بۆیان دوپات دەکاتەوە.
ڕۆژی 1949-02-041949-02-04 حەمەڕەزا شا بەشداریی لە یادی دامەزراندنی دانشگای حقوق لە تاران دەکات. لە ناوەختێکدا لاوێک بە ناوی ناسر فەخرارایی شا دەداتە بەر گوللەو برینداری دەکات. هاوکات پاسەوانەکانی شا دەستڕێژ لەو لاوە دەکەنو بە سەختیی برینداری دەکەنو پاش چەند سەعات دەمرێت. هەر ئەو رۆژە بە ئاشکرا حزبی تودەی ئێران تاوانبار دەکرێت و شاڵاوی گرتنو راونانی رابەرانو ئەندامانی ئەو حزبە لە سەرتاسەری ئێراندا دەستپێدەکات.
گرتن و زیندانیکردنی رووناکبیرانو تێکۆشەران کوردستان-یش دەگرێتەوە. گەلێک کەس دەگیرێنو هەندێکیش دیسان ئاوارە دەبنەوە. هێمن وەک سەدان مرۆڤی ئازادیخوازی کورد ماوەیەک خۆی دەشارێتەوە.
لەو سەروەختەدا لە ئێراندا گرانی دادەکەوێت و ژیانی هەزارەها خێزان دەکەوێتە بەر هەڕەشەی لەبرسامردن. هێمن بە چاوی خۆی زۆر دیمەنی تراژیدیو دڵتەزێنی ئەو رۆژانە دەبینێت و ناسۆرێکی گەورە لە دڵیدا دروستدەکات. خۆی و کەسوکارەکەی ئەوەندەی لە توانایاندا دەبێت بەپیر ئەو خەڵکە برسییانەوە دەچن کە روو لە گوندەکەیان دەکەن؛ فریایان دەکەون و تێریان دەکەن.
ساڵی 1951 بزوتنەوەی خۆماڵیکردنی نەوتی ئێران بە رابەریی دکتۆر موسەدیق پەرەدەستێنێت و پەل بۆ گشت شار و شارۆچکەیەکی ئێران دەهاوێت. لە 1952-07-22دا دکتۆر موسەدیق دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ئێرانو خەڵک پشتیوانیی خۆیان لە حکومەتەکەی دەردەبڕن. بەوەیش جێ بە شا و دارودەستەکەی لەق دەبێت. وردەوردە هەلومەرجێکی تاڕادەیەک ئازاد و دیموکرات لە ئێراندا جێگیر دەبێت. لە کوردستانیش هێدی هێدی چالاکیی سیاسیو رۆشنبیریی دەستپێدەکاتەوەو لاوانو رووناکبیرانی کورد بە نهێنیو نیمچە ئاشکرا دەکەونە کارکردن. هێمن هەمیشە لەگەڵ ئەو رووناکبیرو تێکۆشەرانە هاودەمو هاوبیر دەبێت. بەڵام ئەو لەوەدا لەگەڵیان ناکۆک دەبێت کە ئەوان بیر لەوە ناکەنەوە کە بە زمانی کوردی گۆڤار و رۆژنامەو بڵاوکراوە دەربکەنو لەو هەلومەرجەدا بە کارێکی گرنگی نازانن. هێمن رێنوێنییان دەکات و هانیاندەدات هەرچی زووە گۆڤارو رۆژنامە بە زمانی کوردی دەربکەنو لەنێو خەڵکی کوردستاندا بڵاویانبکەنەوە.
سەرەنجام دەستەیەک لەو لاوە تێکۆشەرانە بۆچوونەکەی هێمن دەسەلمێننو بڕیادەدەن کە دەست بە دەرکردنەوەی رۆژنامەی کوردستان بکەن. بەڵام بەر لەوەی کە ئەوان یەکەم هەنگاو بنێن، رۆژی
1953-08-191953-08-19 کۆمەڵێک ئەفسەر بە پاڵپشتیی ئەمریکا و بریتانیا کودەتایەک لە دژی حکومەتی دوکتۆر موسەدیق بەرپادەکەن و جارێکی دیکە حەمەڕەزا شا بۆسەر حوکم دەگێڕنەوە. بە گەڕانەوەی حکومەتی شا، گرتنو راونانی ئازادیخوازان دەستپێدەکاتەوە. هێمن وەک سەدان لاوی تێکۆشەری کورد جارێکی دیکە خۆی دەشارێتەوە. پاشان هەر چۆنێک بێت دەچێتەوە نێو ماڵومنداڵی خۆی. بەڵام هەمیشە لەژێر چاودیریی پۆلیسدا دەبێت و گەلێک جار ئەمسەرو ئەوسەری پێدەکەن. هەر لەو ساڵانەدا دوچاری نائومێدیو رەشبینیی دەبێت و ماوەی چەند ساڵ پێوەی دەتلێتەوە. ئەوەش وای لێدەکات کە هێز و توانای دەربڕین و شیعر نووسینی نەمێنێت و ژیانێکی گۆشەگیرانە بۆخۆی هەڵبژێرێت.
ساڵانی 1967-1968 بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێدەنێتە قۆناغێکی نوێو دەستەیەک لاوی شۆڕشگێڕ خەباتی سیاسیو چەکداریی پێکەوە گرێدەدەنو لەبەرامبەر لەشکری داگیرکەری دەوڵەتی شادا دەست بە شەڕی پارتیزانی دەکەن. لە هەندێک لەو شەڕ و پێکدادانانەدا چەند لاوێکی ئازا و رووناکبیر شەهید دەبنو تەرمەکانیان دەکەونە دەست ژاندارمەکانی رێژێمی شا و بەسەر جادەو شەقامەکاندا رایاندەکێشنو بێحورمەتییان پێدەکەن. ئەم چەشنە دیمەنە جەرگبڕانە لە چەند ناوچەو شوێنی کوردستان دوبارە دەبنەوەو لە سەرتاسەری کوردستاندا رق و بێزاریی خەڵک دەگاتە ئەوپەڕی.
هێمن وەک هەر مرۆڤێکی ئازادیخوازی کورد بەو هەواڵانە خەم و پەژارە دایدەگرێت. هاوکات کۆمەڵێک لاوی هۆشیار خۆ لە هێمن و گەلێک رووناکبیری دیکە نزیک دەکەنەوە و هێزو تین بە بەریاندا دەکەنەوەو بەرەو تێکۆشان هانیاندەدەنەوە. هێمن زوو دێتەوە سەر خۆ و لە جاران شێلگیرتر دەستبە تێکۆشان دەکاتەوە. سەرنجام ماڵومنداڵی خۆی جێدەهێڵێت و روو لە چیاکانی کوردستان دەکات.
ماوەیەک لەگەڵ هەژار پێکەوە دەژین. پاشان بڕیاردەدات کە لەنێو ریزەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا درێژە بە تێکۆشانی خۆی بداتەوە. کادیر و ئەندامانی ئەو حزبە بە سنگفراوانییەوە پێشوازیی لێدەکەن.
لە مانگی حوزەیرانی 1969دا کۆنفرانسی دووەمی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندێکی نزیک قەڵادزێ دەبەسترێت. هێمن یەکێک لە بەشدارانی ئەو کۆنفرانسە دەبێت و لەگەڵ چەند کەسی تێکۆشەری دیکەدا تێدەکۆشێت بۆ وەلانانی کێشە شەخسیو لاوەکییەکانو وەگەڕخستنەوەی حزبەکە.
هەر لەوێیشدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێت. پاش چەند مانگ لە کارکردنو چالاکی، دەست بە دەرکردنەوەی رۆژنامەی کوردستان دەکەنەوەو لە کانوونی دووەمی 1970دا یەکەم ژمارەی دەردەکەن. هەر لەو کاتەدا لە باشووری کوردستان-یش یەکێتیی نووسەرانی کورد دادەمەزرێت. هێمن وەک شاعیر و نووسەرێکی خاوەن هەڵوێست و کوردپەروەر بە ئەندام وەردەگیرێت و لە زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوەو بۆنەکانی ئەو رێکخراوەدا هەڵدەسووڕێت و لە گۆڤار و بڵاوکراوەکانیشیدا شیعر و وتاری ئەدەبی بڵاودەکاتەوە.
ڕۆژانی 21 - 24-06-1971 لە شاری کۆیەکۆیە کۆنفرانسی سێیەمی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەبەسترێت. لەو کۆنفرانسەدا هێمن بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندییو دەفتەری سیاسیی حیزبەکە هەڵدەبژێردرێت. هاوکات کۆمیتەی راگەیاندنی حزب پێکدەهێنرێت کە هێمن یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی دەبێت.
ساڵی 1973 هێمن دەبێتە ئەندامی کۆڕی زانیاریی کوردو چەند کاری بەنرخ ئەنجام دەدات کە یەکێکیان ساغکردنەوەی تێکستەکانی کتێبی تحفە مظفریه دەبێت کە کاتی خۆی ئۆسکارمان کۆیکردبۆوە.
ڕۆژی 1973-09-221973-09-22 کۆنگرەی سێیەمی حزبی دیموکرات لە شاری بەغداد دەبەسترێت. سەرەتا هێمن وەک بەتەمەنترین ئەندامی بەشدار لەو کۆنگرەیەدا وتارێکی بەنرخ دەخوێنێتەوە. پاشتریش لە کاروبارەکانی کۆنگرەکەدا چالاکانە بەشداریی دەکات. لە کۆتایی کۆنگرەکەیشدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێت.
کۆتایی ساڵی 1973 دەست بە نووسینەوەی بیرەوەرییەکانی دەکات و بەشێکی لێدەخاتە سەر کاغەز. لە 1974-01-241974-01-24دا لە نووسینەوەی بیرەوەرییەکانی دەبێتەوە. پاشان دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملووعەبدولڕەحمان قاسملوو شیعرەکانی دەخوێنێتەوەو لێکۆڵینەوەیەکی کورت و شایستە دەربارەی ناوەرۆکی شیعرەکانی دەنووسێت. ئیتر هەموو ئەمانە پێکەوە لە هاوینی ساڵی 1974دا لە کتێبێکدا بە ناوی تاریک و روون چاپدەکرێن و دەخرێنە بەردەستی خوێنەرانی کورد. کتێبی تاریک و روون لەلایەن لاوان و رووناکبیرانەوە دەقۆزرێتەوەو وەک دیارییەکی بەنرخ دەیخوێننەوەو وتووێژی لەسەر دەکەن. هاوکات چەند نووسەر و شاعیر بیروڕای خۆیان دەربارەی دەنووسنو مشتومڕێکی گەرم دەخوڵقێنێت.
سەرەتای ساڵی 1978 جووڵانەوەی جەماوەریی دژ بە رێژیمی حەمەڕەزا شا لەنێو شارە گەورەکانی ئێراندا دەستپێدەکات و زۆر بە خێرایی سەرانسەری ئێران دەگرێتەوەو مەرگی ئەو رێژیمە دیکتاتۆرییە نزیک دەبێتەوە. هێمن وەک هەر تێکۆشەرێکی کوردی ئاوارە، حەزی گەڕانەوە بۆنێو کەسوکارو خێزانی خۆی دەکەوێتە سەری. هەر لەو دەمانەیشدا حزبی دیموکرات دەستە دەستە ئەندامەکانی خۆی رەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکاتەوە. هەربۆیە هێمن-یش بڕیاری خۆی دەدات و لەگەڵ هاوڕێیەکیدا بەڕێدەکەون.
ڕۆژی 1979-02-181979-02-18 لە ئۆردوگای بەستەسێنی نزیک قەڵادزێ لە ماڵی دۆستێک دەمێننەوە. بۆ شەوەکەی بەرەو سەردەشتسەردەشت دەکەونەڕێ. رۆژی 1979-02-20 دەگەنە سەردەشت و لەگەڵ پێشوازییەکی گەرمدا لە ماڵی چەند دۆست و ناسیاو دەمێنێتەوە. هاوکات تەلەفۆن بۆ مەهاباد دەکەنو هەواڵی گەڕانەوەی هێمن بە کەسوکاریو خەڵکی مەهاباد رادەگەیەنن.
ئەو هەواڵە خۆشە لەو دەمەدا زۆر بە خێرایی لەنێو خەڵکدا بڵاودەبێتەوە. دەستە دەستە لاوانو رووناکبیرانو خەڵک خۆ سازدەدەن بۆ پێشوازیکردن لە هێمن. دەمودەست سەڵاح-ی کوڕی لەگەڵ کۆمەڵێک خزمو دۆست بەرەو سەردەشت دەکەونەڕێ.
سەرلەبەیانیی رۆژی 1979.02.21 هێمن لەگەڵ خزمو کەسەکانیو کۆمەڵێک لە خەڵکی سەردەشت بەرەو مەهاباد بەڕێدەکەوێت. کۆمەڵ کۆمەڵ خەڵک بە ئوتومبێل دێن بەپیریەوەو دەیکەنە رۆژی شاییو ئاهەنگ. دەمەوعەسری ئەو رۆژە کاتێک کەژاوەی ئوتومبێلەکان دەگەنە تاقەداری نزیک مەهاباد، تێکەڵ بە کۆڕی شیعرخوێندنەوەو شاییو هەڵپەڕکێ دەبنو هەموو بە چاوی پڕ لە فرمێسکی شادییەوە پێشوازیی لە هێمن دەکەنو بۆنێو مەهابادی دەبەنەوە.
چەند رۆژ کۆمەڵ کۆمەڵو دەستە دەستە خەڵک لە شارو شارۆچکەو دێهاتەکانی کوردستانەوە بۆ سەردانی هێمن بەرەو مەهاباد دەچن و بەردەوام ماڵی هێمن پڕ لە میوان و دۆستان دەبێت. ئیدی لەو ساتەوە ماڵەکەی وەک بنکەیەکی ئەدەبیی لێدێت و دەبێتە جێی شیعرو باسی ئەدەبیو شوێنی بەیەکگەیشتنی ئەدیبانو رووناکبیران.
ڕۆژی 1980-02-191980-02-19 لە شاری مەهاباد چوارەمین کۆنگرەی حزبی دیموکراتی دەبەسترێت. هێمن لەو کۆنگرەیەدا بەشداریی دەکات. لە کۆتایی کۆنگرەکەدا بە ئەندامی کۆمیتەی راگەیاندنی حزب هەڵدەبژێردرێت، زۆر نابات هێمن بڕیار دەدات کە خۆ لە کاری حزبایەتی بدزێتەوەو لە بواری ئەدەب و نووسیندا خزمەتی نەتەوەکەی بکات.
بەدرێژایی ساڵانی 1879-1986 هێمن لە زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوە و بۆنەکاندا لە شارەکانی سنەسنە، کرماشانکرماشان، ورمێورمێ و مەهاباد...دا چالاکانە بەشداریی دەکات و بە شیعرو وتاری جوان ئەو بۆنانە رازاوە دەکات. سەرەتای ساڵی 1983 لەگەڵ چەند شاعیرو نووسەردا وتووێژ دەکات و پێیان دەڵێت با بە هەموومان هەوڵبدەین دەزگایەکی چاپەمەنی ساز بکەینو گۆڤارو رۆژنامەو کتێبی کوردیی تیا چاپبکەین.
هەر بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ چەندین کاربەدەستی حکومەتی ئێراندا قسەوباس دەکات و هەوڵدەدات کە رەزامەندیی ئەوان بەدەستبێنێت. ئەم وتووێژو هەوڵانە درێژەدەکێشێنو حکومەتی ئێران بە بیانووی جۆراوجۆر داواکەیان رەتدەکاتەوە. بەڵام هێمنو هاوکارەکانی کۆڵنادەن تا سەرەنجام بە ئیمکاناتێکی کەمەوە بنکەیەک بە ناوی ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی- ئینتیشاراتی صلاح الدینی ئەییووبی لە ورمێ دادەمەزرێنن و گۆڤارێک بە ناوی سروە دەردەکەن. هەتاکو هێمن خۆی لە ژیاندا دەبێت، چوار ژمارە لەو گۆڤارە دەردەکەن. پاشتریش کەریمی قەیومی و چەند نووسەر و شاعیری دڵسۆز لەسەر دەرکردنی سروە بەردەوام دەبن. ئینجا دەست بە چاپکردنی هەندێک کتێب دەکەن و وردەوردە کارەکانیان گەشەپێدەدەن و بەنیاز دەبن زیاتریش گەورەو فراوانی بکەن. بەڵام لەگەرمەی کارکردنیاندا شەوی 18 لەسەر 1986-04-191986-04-19 لە شاری ورمێ هێمن کۆچی دوایی دەکات. بەرەبەیانی رۆژی شەممە 1986-04-191986-04-19 تەرمەکەی بەرەو مەهاباد بەڕێدەکرێت. پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ لە مەراسیمێکی پڕشکۆدا و لەنێو ئاپۆرەی جەماوەردا لە گۆڕستانی بوداق سوڵتان بەخاک دەسپێردێت.[1]


📚 فایلی پەیوەندیدار: 149
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 134
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
1.👁️هێمننامە
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پەراوێزێکی هێمن لەسەر شیعری کوردایەتیی کامیل ژیر کە بە ناوی ئەوەوە بڵاکراوەتەوە
2.👁️دوو نامەی هێمن بۆ شوکرییە رەسوڵ
3.👁️ماڵئاواییی هێمن لە باشوور
4.👁️نامەی هێمن بۆ سەید عەوڵای سەمەدی
5.👁️نامەی هێمن بۆ عەزیز!
6.👁️نامەی هێمن موکریانی بۆ عومەر یوسفی
7.👁️نامەیەک هێمن موکریانی بۆ شوکریە رەسوڵ
8.👁️نامەیەکی شاعیری مەزن هێمن موکوریانی لە پاشکۆی رۆژنامەی عێراق نەورۆزی 1978
9.👁️نامەیەکی هێمن بۆ سەید تاهیر هاشمی
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️La République de Mahabad par Hémèn
2.👁️بارگەی یاران، بەرگی یەکەم
3.👁️تاریک و روون
4.👁️توحفەی موزەفەرییە - بەزمانی کوردیی موکری
5.👁️تۆم هەر لەبیرە
6.👁️چەپکێ گوڵ چەپکێ نێرگز
7.👁️دیاریی بۆ مام هێمن: پەخشانە هۆنراوە
8.👁️دەسنووسی سۆزی دەوران
9.👁️دەسنووسی: ناڵەی جودایی
10.👁️رۆمانسیزم لە شیعری هێمن و محەمەد نووری دا
11.👁️رێزی نان بگرن؛ کۆمەڵە بەرهەمێکی بڵاو کراوەیە
12.👁️سەرجەم بەرهەمەکانی مامۆستا هێمن
13.👁️لە شاخەوە تا شار شیعری نوێی کوردی
14.👁️لەماتەمینی هێمندا؛ چەند دەقێکی شین و لاواندنەوە
15.👁️لەیادی ئەستێرەیەکی پرشنگداری ئاسمانی هونەری کوردەواری، شاعیری نیشتمانپەروەر مامۆستا هێمن
16.👁️مامۆستا هێمن و نامە و کۆمێنتەکانی
17.👁️مامۆستا هێمن؛ رێبواری عەشق و ئازادی
18.👁️ناڵەی جودایی بە پێی دەنگ و دەسنووسی شاعیر هێمن
19.👁️هیمن ستارەای درخشان در اسمان ادبیات معاصر کرد
20.👁️هێمن - بیر و هەڵوێست و شیعر
21.👁️هێمن دەربارەی ناوەرۆکی سیاسی و کۆمەلایەتی شیعرەکانی
22.👁️هێمن لە نێوان نوێ خوازی و نوێ بوونەوەدا؛ وتووێژ لەگەڵ د. بەختیار سەجادی
23.👁️هێمن و بۆنی غەریبی
24.👁️هێمن و سازی ناساز بەرگی 01
25.👁️هێمن و سازی ناساز بەرگی 02
26.👁️هەواری خاڵی
27.👁️هەڵبەستی سووڕی دەوران
28.👁️کاریگەرییەکانی مەولانای رۆمی لەسەر (ناڵەی جودایی)ی مام هێمن
29.👁️یادی هێمن
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️05-05-1921
2.👁️19-04-1986
3.👁️24-06-1971
4.👁️24-08-1941
💎 شوێنەوار و کۆنینە
1.👁️سەرای هێمن
🏰 شوێنەکان
1.👁️قەڵاتان
2.👁️لاچین
😊 گاڵتەوگەپ
1.👁️ئەمن کەنگێ ئەتۆم کوشتووە؟
📜 هۆنراوە
1.👁️بۆسەی ڕۆژگار
2.👁️بەهاری زەرد
3.👁️تۆم هەر لەبیرە
4.👁️سەروای چی بکەم؟ هێمن
5.👁️شەنگەبێری
6.👁️عیشق و ئازادی
7.👁️گاو و گەردوون
8.👁️گۆمی خوێن
9.👁️ماچی خودایی
10.👁️ناڵەی جودایی
11.👁️هێمن؛ سازی ناساز
12.👁️ڕەق هەڵاتم
13.👁️ڕەوەز ورد نا بێ
14.👁️کوردم ئەمن
15.👁️کە مرد لەیلا خەبەریان دا بە مەجنوون: ئیتر دنیا لە بەر چاوی نەما ڕوون
📷 وێنە و پێناس
1.👁️پێشەوا قازی محەمەد، هەژار و هێمن
2.👁️پێشەوا، نانەوازادە، هەژار و هێمن لە تەورێز
3.👁️چاوپێکەوتن لەگەڵ هێمنی شاعیر لە شیلاناوێی شاری مەهاباد ساڵی 1984
4.👁️دەستەیەک له تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان
5.👁️رەسووڵی پێشنەماز و هێمن کە بۆ شانۆی خەج و سیامەند بانگهێشت کرابوون
6.👁️زاهیر عەبدوڵڵا و هێمن
7.👁️سەعید یەحیا، هێمن و عەبدولخالق مەعروف
8.👁️سەید رەسوڵی بابی گەورە، عەبدوڵڵا حەسەن زادە، هێمن، مەلا رەسوڵی پێشنماز و حەسەنی رستگار
9.👁️سەیدیان، هێمن و سمایل سەیدیان
10.👁️شێخ حەسەن شێخەلئیسلام - باوکی مامۆستا هێمن
11.👁️شێخ عەبدوڵڵا ئەفەندی، شێخولئیسلام (باوکی هێمن) و برایم خانی عەلیار
12.👁️شێخ عەبدوڵڵای گەیلان زادە و سەید حەسەنی شێخ ئیسلام باوکی هێمنی شاعیر
13.👁️عەبدولخالق مەعرووف و هێمن موکریانی و سەعید یەحیا لە هەولێر ساڵی 1977
14.👁️فاروق کەیخوسرەوی، هێمن، مستەفا و هەژار، لە مەهاباد
15.👁️فەخرەدین تاهیر و هێمن موکریانی لە هەولێر ساڵی 1977
16.👁️قاسملۆ، هێمن و موهەندیس قاسملۆ
17.👁️گۆڕی هێمن مەهابادی
18.👁️گەرانەوەی هێمن بۆ شاری مهاباد - 1979
19.👁️مام هێمنی شاعیر و ئەرخەوان و خالید ڕەسوڵ لە گەڕەکی سابونکەران 06-03-1976
20.👁️مامۆستا هێمن و حەمە جەزا
21.👁️مامۆستا هێمن و د.قاسملوو لە کۆنگرەی 4 حیزبی دێموکراتدا
22.👁️مامۆستا هێمن و شەهید فرەنسۆ هەریری و مامۆستا هەژار
23.👁️مامۆستا هێمن و قازی خزری
24.👁️مامۆستا هێمن و هەندێ لە خزمانی
25.👁️محەمەدی ماملێ، ئاسۆی شاعیر، هێدی شاعیر و شەریف حسەین پەناهی لەسەر گڵکۆی هێمنی شاعیر لە مەهاباد ساڵی 1986
26.👁️مستەفا دادار و هێمنی شاعیر
27.👁️مەلا رەسوڵ پێشنماز... کەریم حەداد... هێمن
28.👁️مەهدی ئومێد، هێمن و رەهبەر جەلال
29.👁️نەجمەی غوڵامی، ناسری رەزای و هێمن
30.👁️هێمن لە بەردەم تۆمارگای هێمن لە هەولێر
31.👁️هێمن لە تەورێز
32.👁️هێمن لەناو جەماوەری رۆژهەڵات
33.👁️هێمن موکریانی شاعیر لەچلەی ماتەمینی گیو موکریانیدا
34.👁️هێمن موکریانی شاعیر و خانەوادەی ئەیوبییان
35.👁️هێمن موکریانی شاعیری ناوداری کورد لە کاتی سەردانیکردنی زانکۆی سلێمانی
36.👁️هێمن موکریانی و پێشەوا قازی محەمەد و هەژاری موکریانی چلەکەنی سەدەی بیست
37.👁️هێمن موکریانی و زایەر عەبدوڵڵا لە هەولێر ساڵی 1978
38.👁️هێمن موکریانی و محەمەد ساڵح دیلان
39.👁️هێمن و ئازاد دڵزار
40.👁️هێمن و ئەحمەد سالار
41.👁️هێمن و ئەنوەر قەرەداغی
42.👁️هێمن و خاتوو ئایشێی هاوسەری
43.👁️هێمن و سە‌ید ناکام
44.👁️هێمن و شێرکۆ بێکەس
45.👁️هێمن و مستەفا دادار
46.👁️هێمن، پێشەوا و هەژار
47.👁️هێمن، حاجی حاجی برایم و خالید حیسامی
48.👁️هێمن، شەهید حاجی مستەفا حاجی ئەحمەد خدرانی و مەلا رەسوڵی پێشنماز
49.👁️هێمن، غەنی بلوریان، دوکتور قاسملوو، قادر دەباغی، ؟، مەلا ئەحمەدی فەرهەنگ و خەجیجی حەمەدە
50.👁️هێمن، فاروق خانی کەیخوسرەوی و هەژار
51.👁️هێمن، محەمەد ساڵح دیلان، ئیحسان فوئاد، محەمەد مەولود مەم و مارف خەزنەدار
52.👁️هێمن، مەلا رەسوڵی پێشنماز، ئەحلام مەنسور و...
53.👁️هێمن٬ کەریمی حیسامی و هادوین شەتەوی
54.👁️هێمنی شاعیر و سەید قادری ئەیوبیان لە مەهاباد ساڵی 1962
55.👁️هێمنی شاعیر و کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆی سلێمانی ساڵی 1976 لە سلێمانی
56.👁️هێمنی شاعیر، ناسری ڕەزازی و نەجمەدینی غوڵامی ساڵی 1984
57.👁️هەژار موکریانی و قازی محەمەد سەرۆک کۆماری کوردستان و هێمن موکریانی
58.👁️هەژار، دەشتی، هێمن و فەڕەنسۆ هەریری
59.👁️وێنەی ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لەگەڵ مامۆستا هێمن و چەند کەسایەتییەکی تری کورد لە مەهاباد 1946
60.👁️وێنەیەکی دەگمەنی مێژوویی (هێمن، هێدی، هەژار و فایەق ساواش)
61.👁️وێنەیەکی دەگمەنی هێمنی موکریانی دەدۆزرێتەوە
62.👁️کاکەمەم بۆتانی، هێمن و سەعدوڵڵا پەرۆش
63.👁️کۆبوونەوەی نووسەران و شاعیرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ یادی کۆچی دوایی مامۆستا هێمن لە مەهاباد
64.👁️کۆچکردوو کەریم حەداد و مامۆستا هێمن
📼 ڤیدیۆ
1.👁️تۆمارێکی دەنگی هێمن موکریانی کە باسی نەورۆز دەکا
2.👁️هێمن موکریانی و محەمەدی ماملی
3.👁️وتووێژی فەرهاد شاکەلی لەگەڵ هێمن موکریانی
📖 کورتەباس
1.👁️بەسەرهاتی ماچی خودايی نێوان ئەحلام مەنسوور و هێمنی شاعير
2.👁️زۆرزانیش بەهەڵە دەچێ
3.👁️لەبارەی (غ) و (خ)ەوە
4.👁️هێمن لە زاری هەژارەوە لە کتێبی چێشتی مجێور دا
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️Хемин Мукрияни
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 05-05-1921
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 19-04-1986 (65 ساڵ)
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
👫 جۆری کەس: 🔄 وەرگێڕ
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەهاباد
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 19 2008 10:19AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Apr 26 2022 10:47AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 280,256 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.113 KB Oct 28 2009 12:00AMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 وتە و پەند
  📖 ماڵ و قوتابخانە
  📖 کلکبڕاوەکان
  📖 جووت ستانداردەکەی ئەمی...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-06-2022
  🗓️ 23-06-2022
  🗓️ 22-06-2022
  🗓️ 21-06-2022
  🗓️ 20-06-2022
  🗓️ 19-06-2022
  🗓️ 18-06-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
پرۆفیسۆر ئەمیر حەسەنپوور
نووسەر، توێژەر , لێکۆلەر و زمانناسی کورد، ساڵی 1943 لە مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1972 دکتۆرای زمانی ئینگلیزی لە تاران تەواو کردووە. ئەندامی کۆنفێدراسیۆنی جیهانی قوتابی و خێندکارانی ئێران , یێکێتی نەتەوەیی و کۆمۆنیستەکانی ئێران بوو. لەبواری پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و مێژوو و زمانی شاڕستانییەتە کۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕوانامەی پرۆفیسۆری بەدەست هێناوە. لە ساڵی 1986 لە کەندا ژیاوە و مامۆستای زانکۆکانی ویندسۆر، کۆنکۆردیا و تۆرینتۆ بووە.
چەندین کتێب و لێکۆڵینەوەی زانستی بە زمانی ئینگلیزی و فارس
پرۆفیسۆر ئەمیر حەسەنپوور
جەمال حەمەکۆڵ
هونەرمەند و پارێزەر جەمالی حەمەکۆڵ، دوای نزیکەی چوار ساڵ مانەوە لەنێو جێگە، لە تەمەنی 65 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
جەمالی حەمەکۆڵ، لەسەرەتای ساڵانی حەفتاکانەوە دەستی بە خەرمانی کارە هونەرییەکانی کردووە، بەڵام ماوەی چەند ساڵێک بوو بەهۆی نەخۆشییەوە بەتەواوی لە هەموو شتێک دابڕابوو.
حەمەکۆڵ بەردەوام لەسەر جێگەی بەگەشبینییەوە لە هونەرەکەی دەڕوانی و، لەخەمی گەڕانەوە بوو بۆ کایەی هونەری.
هونەرمەند خاوەنی چەندین کاری هونەرییە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە بیرەوەری هەڵسەنگاندنی خەڵکدا، جەمال هەر پزیشکەکەی درام
جەمال حەمەکۆڵ
محەمەد حەسەن1
ناو: محەمەد
نازناو: حەمەتاڵ
ناوی باوک: حەسەن
ناوی دایک: بەدرییە
شوێنی لەدایکبوون: شاری سلێمانی
ژیاننامە
یاریزانی یانەی وەرزشی نەورۆز بووە، هەر لە تەمەنی منداڵیەوە خولیای وەرزش بووە، لە ئێستادا 2022 وەک ڕاهێنەری تازە پێگەیشتوانی یانەی نەورۆز دەست بەکار بووە.[1]
محەمەد حەسەن1
لەنیا فاخر
ناو: لەنیا
ناوی باوک: فاخر
شوێنی لەدایکبوون: شاری هەولێر
ژیاننامە
بچوکترین یاریزانی ئەسپسوارییە لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە خولیایی ئەسپسواری هەبووە و باوکی پاڵپشتییەکی گەورەی بووە ڕۆژانە مەشق و ڕاهێنان بە ئەسپەکەی دەکات و کاتی لەگەڵ بەسەر دەبات.
[1]
لەنیا فاخر
ئەشکی ئەیوب شکور
ناو: ئەشکی
ناوی باوک: ئەیوب شکور
ژیاننامە
کچە کوردێکە پێشتر دانیشتووی هەرێمی کوردستان بوو، لە سەرەتای شەڕی دژ بە داعش لەگەڵ خێزانەکەی چوونە ئەمریکا، بەڵام دوای بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، سەبارەت بە ناردنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتەکانی خۆیان، لە ئەمریکا هەڵدێت و دەچێتە کەنەدا، ئێستا 2022 لە کەنەدا بووەتە جێگەی سەرنجی میدیاکان، چونکە لە ماوەیەکی کەمدا بەهۆی لێهاتووییەکەیەوە، توانیویەتی ئاستێکی بەرز لە ناوەندە زانستییەکان پیشان بدات و گرنگی بە کاری خۆبەخشی بدات، بۆیە وەک پاڵەوان
ئەشکی ئەیوب شکور


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.485 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)