图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,021
图片 106,607
书籍 19,279
相关文件 97,202
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شێخ ڕەزای تاڵەبانی
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
排名项目
6 投票 4
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شێخ ڕەزای تاڵەبانی

شێخ ڕەزای تاڵەبانی
ناوی ڕەزا کوڕی شێخ عەبدولڕەحمان کوڕی شێخ ئەحمەد کوڕی مەلا مەحمودی زەنگنەیە لە ساڵی 1831ی لە ئاوایی قرخ لە ناوچەی #چەمچەماڵ# هاتۆتە ژیانەوە، لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لەلای باوکی، ئەوەی شاعیر و زانایەکی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بووه، دەستی کردووە بە خوێندن و لەگەڵ خوێندنەکەشدا، ئەوەی زۆربەی بە فارسی بووه، فارسییەکی زۆری خوێندەووە لەپاشان چەند پەرتووکێکی سەرەتایی لای شێخ عەبدولغەفووری مامی ئەخوێنی، بە فەقێیەتی چووەتە #کەرکووک#، ماوەیەک لەوێ ماوەتەوە و لای مامۆستا سەید محەمەدی بلاغ و حاجی سەعید ئەفەندی حیلمی زادەوانەی عەرەبی دەخوێنێ و پاشان دەچێت بۆ کۆیه، لەلای زانای بەناوبانگ جەلی زادە مەلا ئەسعەدی باپیری مەلا محەمەدی کۆیەدا دەمەزرێ، لەگەڵ حاجی مەلا عەبدوڵڵای کوڕی مەلا ئەسعەد و شاعیری بەناوبانگ کەیفی-دا پێکەوە فەقێ ئەبن لە مزگەوتی گەورەی کۆیە و هەرسێکیان لە ژوورێکدا ئەبن و دەخوێنن، پاشان زوویری و ناخۆشی دەکەوێتە نێوان شێخ ڕەزا و کەیفی-یەوە چونکە هەردوولا هۆنراوەی توانج و پلاری زۆر سەخت بەسەریەکا هەڵدەدەن، لە دواییدا مەلا ئەسعەد کەیفی دەر دەکات لەسەر شێخ ڕەزا. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/400/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=شێخ ڕەزای تاڵەبانی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/400/0002.JPG=KTML_Photo_End=
لە دەوری فەقیەتیدا هاتۆتەشاری #سلێمانی# و لە مزگەوتی گەوره، ئەوەی بە مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ بەناوبانگ بووه، خوێندوویەتی، ئەو کاتە زمانی تورکی باوبووە و دەبوایە بخوێنرایە و شێخ ڕەزا ناچارکراوە سەربەرێتە ناو وێژەی فارسی و فێربوونی زمانی تورکیشەوه.
شێخ ڕەزا تا دەگاتە دەوروبەری 25 ساڵی خۆی بەخوێندنی زمانی عەرەبی و وێژەی فارسی و تورکییەوە خەریک دەکات. پاش ئەوەی خوێندن تەواو دەکات بووە بەئیمام لەدێی ڕەمەزان مامک لە ناوچەی زەنگنە.
پاشان دەکەوێتە خولیای سەردانی وڵاتان و پایتەختی عوسمانی، لە ساڵی 1860ی زایینی دا بەسەر حەڵەبدا ئەچێ بۆ ئەستەمبوڵ و دوو ساڵ لەوێ دەبێت و دەگەڕێتەوە بۆ کەرکووک لەناو #هەولێر#دا لەکاروانچییەکان دەبیستێت کەهەر لەو ساڵەدا باوکی کۆچی دوای کردووه، ئەم مردنەی باوکی زۆر کاری تێدەکات و دڵگران دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا هەر دێتەوە بۆ کەرکووک بەناچاری، لەپاش شەش مانگێک لەبەر تێکچوونیان لەگەڵ شێخ عەلی برایا، ئەچێ بۆ کۆیە و دەچێتە لای شێخ غەفووری مامی.
شێخ غەفوور ئەیهێڵێتەوە بەو نیازە کە کچەکەی خۆی بداتێ، بەو هۆیەوە شەش مانگ لە کۆیە دەمێنێتەوەو ئیش و کارێکی زۆری پێ دەکەن و بەزوویری دەری دەکەن و کچەکەشی ناداتێ ئەویش گەڕایەوە بۆ کەرکووک و بەدەردیسەریی و پەژارەیەکی زۆرەوە لە کەرکووک ژیان بەسەر دەبا تا ساڵی 1866دا بۆ جاری دووەم دەچێتەوە بۆ ئەستەمبوڵ.
لەم کاروانەیدا ئەرزڕۆم دەبینێ و ماوەیەک لە ئەستەمبوڵ دەمێنێتەوە و بەهۆی شاعیرێتی خۆیەوە لە کامیل پاشا نزیک دەخاتەوه.
لەوێشەوە دەکەوێتەبەر چاوی پیاوانی بابی عالی دەنگ و ئاوازی هۆنراوەکانی لەو ناوەدا دەنگ دەداتەوه، هاتوچۆی هەموو دیوەخانێکی کردووە و لەگەڵ هەموو جۆرە کەسێکدا هەڵسوکەوتی بووە و زۆر چووەتەلای ئەحمەد پاشای بابان و مستەفا پاشای میسری.
بەهۆی کامیل پاشاوە ئەنێردرێ بۆ حەج و لە ڕێگەی میسرەوە حەج دەکات و ئەگەرێتەوە بۆ ئەستەمبوڵ لە ساڵی 1874ی زایینی دەگەڕێتەوە بۆ کەرکووک و بەتەواوی ئەستەمبوڵ بەجێ دێڵێ. لەلایەن سوڵتانی عوسمانییەوە مووچەیەکی کەمی بۆدابین دەکرێ، خۆشی وردەوردە بەبەریەوە خەریکی کاری کشتوکاڵ دەبێت و ژیانێکی بێباک و ڕەندانە و وێژەیانەی ڕابواردووە.
زۆر جار هاتوچۆی وەسمان پاشا و مەحمود پاشای جاف و پیاوە ناسراوەکانی ئەو ناوەی کردووه، تا ساڵی 1898دا بەتەواوەی کەرکووکی بەجێ هێشتووە چووەتەبەغدا.
لەتەکییەی تاڵەبانی دانیشتووه، لە بەغداش ژیانی لەگەڵ پیاوە ناودارەکان و ئەدیبەکانی سەردەمەکەی بەسەر بردووه.
پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەی سەلیم بەگی بابان و سەید عەبدولڕەحمانی نەقیبی بەغدا زۆر خۆش بووه، تا ساڵی 1910دا لە تەمەنی 79 ساڵیدا بە نەخۆشی زەحیری کۆچی دواییکردووە و لە گۆڕستانی گەیلانی لەنزیک شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا نێژراوه.
لەپاش خۆی دوو کوڕی لەپاش بەجێماوە یەکێکیان محەمەد خالسی شاعیره، ئەوەی دوای باوکی 10 ساڵ ژیاوە و ساڵی 1920 کۆچی دواییکردووه، دووەمیان شێخ عەبدوڵڵا، ئەوەی پاش خۆی بوو بەجێنشینی ئەویش لە ساڵی 1941دا لە بەغدا کۆچی دواییکردووه، هەردووکیان لە گۆڕستانی گەیلانی لە تەنیشت باوکیانەوە نێژراون.
تەنانەت شێخ عەبدوڵڵا سێ کوڕی لەپاش بەجێماوه، موقەدەم ڕەحمەتوڵا بەگ و حەسەن بەگ، ئەوەی لە ساڵی 1946 پارێزگاری سلێمانی بووە و شێخ عەلی، ئەوەی ساڵی 1946 دیوانەکەی شێخ ڕەزای بۆ یەکەمجار چاپ کرد.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览38,857
HashTag
相关文件: 7
挂钩项目: 35
传记
图书馆
文章
日期与活动
缔约方组织
艺术品
小组: 传记
Date of Birth: 00-00-1831
Date of Death: 13-01-1910 (79 年份的)
No specified T3 82: Chamchamal
No specified T3 85: 南库尔德斯坦
人键: 诗人
性别:
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 19-11-2008
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):14-01-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览38,857
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.111 KB 30-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,021
图片 106,607
书籍 19,279
相关文件 97,202
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!