ناوی ڕەزا کوڕی شێخ عەبدولڕەحمان کوڕی شێخ ئەحمەد کوڕی مەلا مەحمودی زەنگنەیەلە ساڵی 1831ی لەئاوایی قرخ لە ناوچەی #چەمچەماڵ# هاتۆتەژیانەوە، لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لەلای باوکی، ئەوەی شاعیر و زانایەکی بەناوبانگی ئەوسەردەمەبووه، دەستی کردووەبەخوێندن و لەگەڵ خوێندنەکەشدا، ئەوەی زۆربەی بە فارسی بووه، فارسیەکی زۆری خوێندەووەلەپاشان چەند پەرتووکێکی سەرەتایی لای شێخ عەبدولغەفووری مامی ئەخوێنی، بەفەقێیەتی چووەتە#کەرکووک#، ماوەیەک لەوێ ماوەتەوەو لای مامۆستا سەید محەمەدی بلاغ و حاجی سەعید ئەفەندی حیلمی زادەوانەی عەرەبی دەخوێنێ و پاشان دەچێت بۆ کۆیه، لەلای زانای بەناوبانگ جەلی زادەمەلا ئەسعەدی باپیری مەلا محەمەدی کۆیەدادەمەزرێ، لەگەڵ حاجی مەلا عەبدوڵڵای کوڕی مەلا ئەسعەد و شاعیری بەناوبانگ کەیفیدا پێکەوەفەقێ ئەبن لە مزگەوتی گەورەی کۆیەو هەرسێکیان لەژوورێکدا ئەبن و دەخوێنن، پاشان زوویری و ناخۆشی ئەکەوێتەنێوان شێخ ڕەزا و کەیفی یەوەچونکە هەردوولا هۆنراوەی توانج و پلاری زۆر سەخت بەسەریەکا هەڵئەدەن، لە دواییدا مەلا ئەسعەد کەیفی دەر دەکا لەسەر شێخ ڕەزا.
لەدەوری فەقیەتیدا هاتۆتەشاری #سلێمانی# و لەمزگەورتی گەوره، ئەوەی بەمزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ بەناوبانگ بووه، خوێندوویەتی، ئەو کاتەزمانی تورکی باوبووە و دەبوایەبخوێنرایەو شێخ ڕەزا ناچار کراوەسەربەڕێتەناو وێژەی فارسی و فێربوونی زمانی تورکیشەوه.
شێخ ڕەزا تا دەگاتەدەوروبەری 25 ساڵی خۆی بەخوێندنی زمانی عەرەبی و وێژەی فارسی و تورکیەوەخەریک دەکات. پاش ئەوەی خوێندن تەواو دەکات بووەبەئیمام لەدێی ڕەمەزان مامک لە ناوچەی زەنگنە.
پاشان دەکەوێتەخولیای سەردانی وڵاتان و پایتەختی میری عوسمانی، لە ساڵی 1860ی زایینی دا بەسەر حەڵەبدا ئەچێ بۆ ئەستەمبوڵ و دوو ساڵ لەوێ ئەبێ و دەگەڕێتەوەبۆ کەرکووک لەناو #هەولێر#دا لەکاروانچییەکان دەبیستێت کەهەر لەو ساڵەدا باوکی کۆچی دوای کردووه، ئەم مردنەی باوکی زۆر کاری تێدەکا و دڵگران ئەبێ لەگەڵ ئەوەشدا هەر دێتەوەبۆ کەرکووک بەناچاری، لەپاش شەش مانگێک لەبەر تێکچوونیان لەگەڵ شێخ عەلی برایا، ئەچێ بۆ کۆیەو دەچێتەلکای شێخ غەفووری مامی.
شێخ غەفوور ئەیهێڵێتەوەبەو نیازەکەکچەکەی خۆی بداتێ، بەو هۆیەوەشەش مانگ لە کۆیەدەمێنێتەوەو ئیش و کارێکی زۆری پێ دەکەن و بەزوویری دەری دەکەن و کچەکەشی ناداتێ ئەویش گەڕایەوەبۆ کەرکووک و بەدەردی سەری و پەژارەیەکی زۆرەوەلە کەرکووک ژیان بەسەر دەبا تا ساڵی 1866دا بۆ جاری دووەم دەچێتەوەبۆ ئەستەمبوڵ.
لەم کاروانەیدا ئەرز ڕۆم دەبینێ و ماوەیەک لەئەستەمبوڵ دەمێنێتەوەو بەهۆی شاعیرێتی خۆیەوەلەکامیل پاشا نزیک ئەخاتەوه.
لەوێشەوەئەکەوێتەبەر چاوی پیاوانی بابی عالی دەنگ و ئاوازی هۆنراوەکانی لەو ناوەدا دەنگ دەداتەوه، هاتوچۆی هەموو دیوەخانێکی کردووە و لەگەڵ هەموو جۆرەکەسێکدا هەڵسوکەوتی بووە و زۆر چووەتەلای ئەحمەد پاشای بابان و مستەفا پاشای میسری.
بەهۆی کامیل پاشاوەئەنێردرێ بۆ حەج و لە ڕێگەی میسرەوەحەج ئەکا و ئەگەرێتەوەبع ئەستەمبوڵ لە ساڵی 1874ی زایینی ئەگەڕێتەوەبۆ کەرکووک و بەتەواوی ئەستەمبوڵ بەجێ دێڵێ. لەلایەن میری عوسمانییەوەمووچەیەکی کەمی بۆدابین دەکرێ، خۆشی وردەوردەبەبەریەوەخەریکی کاری کشتوکاڵ دەبێت و ژیانێکی بێباک و ڕەندانەو وێژەیانەی ڕابواردووە.
زۆر جار هاتۆ چۆی وەسمان پاشا و مەحمود پاشای جاف و پیاوەناسراوەکانی ئەو ناوەی کردووه، تا ساڵی 1898دا بەتەواوەی کەرکووکی بەجێ هێشتووەچووەتەبەغدا.
لەتەکیەی تاڵەبانی دانیشتووه، لە بەغداش ژیانی لەگەڵ پیاوەناودارەکان و وێژەیەکانی سەردەمەکەی بەسەر بردووه.
پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەی سەلیم بەگی بابان و سەید عەبدولڕەحمانی نەقیبی بەغداا زۆر خۆش بووه، تا ساڵی 1910دا لە تەمەنی 79 ساڵیدا بە نەخۆشی زەحیری کۆچی دواییکردووە و لە گۆڕستانی گەیلانی لەنزیک شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا نێژراوه.
لەپاش خۆی دوو کوڕی لەپاش بەجێماوەیەکێکیان محەمەد خالسی شاعیره، ئەوەی دوای باوکی 10 ساڵ ژیاوەو ساڵی 1920 کۆچی دواییکردووه، دووەمیان شێخ عەبدوڵڵا، ئەوەی پاش خۆی بوو بەجێنشینی ئەویش لە ساڵی 1941دا لە بەغدا کۆچی دواییکردووه، هەردووکیان لە گۆڕستانی گەیلانی لە تەنیشت باوکیانەوەنێژراون.
تەنانەت شێخ عەبدوڵڵا سێ کوڕی لەپاش بەجێماوه، موقەدەم ڕەحمەتوڵا بەگ و حەسەن بەگ، ئەوەی لە ساڵی 1946 پارێزگاری سلێمانی بووە و شێخ عەلی، ئەوەی ساڵی 1946 دیوانەکەی شێخ ڕەزای بۆ یەکەمجار چاپ کرد.[1]