رەسول مامەند
ساڵی 1944 لەگوندی (
مەرگەمەرگە)ی سەر بەشارەدێی دوکان لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لەچەند شوێنێکی جیاجیا تەواوکردووە، دواتر لەکۆلێژی مافی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی کاری سیاسییەوەدەستبەرداری خوێندن بووە.
لەتەمەنی گەنجێتیدا بووەتەئەندامی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، دواتر لەساڵی 1968دا کراوەتەلێپرسراوی ناوچەی
قەڵادزێقەڵادزێی پارتی و ساڵی 1970 بووەتەئەندامی لقی
کەرکوککەرکوک، دوای نسکۆی ساڵی 1975 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بزووتنەوەی سۆسیالستیان دامەزراندووەو لەریزەکانی یەکێتیدا درێژەیان بەخەبات داوە.
ساڵی 1981 بووەتەسکرتێری حزبی سۆسیالست، بەشداریی لەپێکهێنانی بەرەی کوردستانیدا کردووە، ساڵی 1993 بووەتەئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانو ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بووە، لە12-04-1994 لەشاری لەندەن بەنەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.